
ئێمه‌و ئایدیۆلۆژیا…!
گه‌رچی چه‌مکی ئادیۆلۆژیا له‌چاو چه‌مکه‌کانی تری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی نوێیه‌و ته‌مه‌نی له‌دوو سه‌ده‌و نیو که‌متره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بازنه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌مکه یه‌کجار فراوانه‌و به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه له گوتار‌و نووسینه‌کانماندا، به‌شێوازو مه‌به‌ستی جیاواز‌و له‌دیدی جیاوازه‌وه به‌کاردێت.
سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مکی ئایدیۆلۆژیا په‌یوه‌ندی به‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌مکه کلاسیکییه‌کانه‌وه هه‌بوو. بۆچوونه کلاسیکییه‌کان ده‌رباره‌ی جیهان، بواریان به مرۆڤ نه‌ده‌دا جیهان به‌پێی دڵخواز یان پێویستییه‌کانی ژیانی بگۆڕێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات. بیروڕامهزههبییه چه‌قبه‌ستووه‌کان، به‌رژه‌وه‌ندی دهسهڵتدارتان و سامانداران… ڕه‌واجیان به‌و بیره ده‌به‌خشی که جیهان هه‌میشه به‌م جۆره بووه که‌هه‌یه. واتا هه‌میشه به‌سه‌ر دوودهستهدا دابه‌شکراوه: زۆردار‌و زۆرلێکراو، زاڵم و زوڵم لێکراو، سه‌رده‌ست و بن ده‌ست… به‌واتایه‌کی دیکه هه‌وڵده‌درا ئه‌و ڕایه بسه‌پێنرێت که بۆ ئه‌وه‌ی جیهان ئارامبێته‌وه ده‌بێ هه‌مووان به قه‌ده‌رو چاره‌نووسی خۆیان ڕازیبن و ده‌نگیان لێوه‌نه‌یه‌ت. ئه‌و بۆچونه کلاسیکییانه له‌ڕۆژگاری وه‌ک ئه‌مڕۆشدا به شێواز‌و فۆرمی تر هێشتا لهڕهواج نه‌که‌وتوون و بره‌ویان پێده‌درێت. به‌ڵام هیچکات ئه‌م بۆچوونانه نه‌یانتوانیوه‌و ناشتوانن پێش به مرۆڤ بگرن تا گەشە بە هه‌وڵی گۆڕینی جیهانێکی پڕله زوڵم و زۆرداری، وپاشڤهڕۆ بدات.
دیارترین هه‌وڵی مرۆڤایه‌تی له‌م بواره‌دا له‌سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا به‌رهه‌می دا تا مرۆڤایه‌تی له‌تاریکییه‌وه به‌ره‌و ڕۆشنایی به‌رێت. و لهچواردیواری دۆگما‌و بێده‌ره‌تانی بیهێنێته ده‌رێ.
خوڵقێنه‌ری واژه‌ی ئایدیۆلۆژیا ئانتۆن دستوت دوتراسی، بوو که ساڵی 1797 ئه‌م واژه‌ی به‌کارهێنا. دوتراسی یه‌کێک له‌و فه‌یله‌سوفه فهرهنسهویانه بوو که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (ئامۆژگای فه‌ره‌نسه)یان پێ سپێردرا تا له‌و ڕێگایه‌وه بیروئه‌ندێشه‌ی ڕۆشنگه‌ریی بڵاوبکه‌نه‌وه. ئه‌و له‌نێوان ساڵه‌کانی 1801 تا 1808 له به‌رهه‌مێکی خۆیدا به‌ناوی توخمه‌کانی ئایدیۆلۆژیا زانستێکی نوێی پێشنیازکردو ناوی لێنا زانستی باوه‌ڕه‌کان (Idea-logy). و ئه‌و له‌و به‌رهه‌مه‌یدا ده‌ڵێت که: لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینوهیهکی لۆژیکمهندانه ده‌رباره‌ی باوه‌ڕه‌کان به‌دوور له بڕیاردانێکی مه‌زهه‌بیانه‌و میتافیزیکیانه‌ی پێشوه‌خت بناغه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی دادپهروهرو به‌خته‌وه‌ر پێکده‌هێنێت.1
بیر‌و تێگه‌یشتنی مرۆڤایه‌تی تا سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریی له‌ژێر په‌رده‌یه‌کدا نوقمی تاریکی بوو که فرانسیس بیکین ناوی (بته‌کان) ی لێ ده‌نێت. و ئهوبتانهش که سیمبۆلی بیروبووچوونه هه‌ڵه‌کانی ناخی ئێمه‌ن به‌چوار جۆر دابه‌ش ده‌کات:
یه‌که‌م: بتی خێڵ، که‌مه‌به‌ست ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ن که‌له ئاکامی ئیستیدلالی هه‌ڵه‌وه په‌یدا ده‌بن. وه‌ک شێوازه جۆربه‌جۆره‌کانی خورافات. و یانیش به‌گشتی ئه‌و شتانه‌ی به‌درێژایی دیرۆک سه‌پاون و بوونه‌ته به‌شێک له کو‌لتوور.
دووه‌م: بتی ئه‌شکه‌وت، ئه‌مه‌ش به گه‌ڕانه‌وه بۆ بۆچوونێکی ئیفلاتوونی که پێی وایه هه‌ر مرۆڤێک خاوه‌ن ئه‌شکه‌وت، یان ژێرزه‌مینێکی تایبه‌ت به خۆیه‌تی که گۆڕانکاریی له‌ڕۆشنایی سروشتدا به‌دی دێنێت و تیشکه‌کان ده‌شکێنێته‌وه. که‌مه‌به‌ست جیهانی بچوک و سنوورداری مرۆڤه.
سێیه‌م: بته‌کانی بازاڕ، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست لایه‌نی زمانه‌وانییه که مرۆڤ به‌ره‌و ڕێگایه‌کی هه‌ڵه‌و ناواقییعی ده‌به‌ن. وه‌ک مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ واژه‌و ده‌سته‌واژه‌کانی وه‌ک: شه‌ره‌ف، پیاوه‌تی، غیره‌ت… له‌ناو کۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌کاندا.
چواره‌م: بته شانۆییه‌کان: مه‌به‌ست ئه‌و چه‌مک و تێگه‌یشتنه دۆگما‌و نه‌گۆڕانه‌ن که‌به‌درێژایی دیرۆک، له‌ئه‌نجامی ته‌فسیرو لێکدانه‌وه‌ی نادروستی شانۆنامه‌ی ژیانه‌وه جێگای خۆیان گرتووه که ئه‌مانه هه‌بوونێکی واقیعیان نییه‌و ته‌نیا خه‌یاڵێکن. 2
ئایدیۆلۆژیا له‌ده‌ستپێکدا لایه‌نێکی پۆزه‌تیڤ و پێشکه‌وتنخوازانه‌ی هه‌بوو. به‌ڵام هه‌مووان به‌یه‌ک دید ئه‌م چه‌مکه‌یان هه‌ڵنه‌ده‌سه‌نگاند. و ناپلیۆن خوێندنه‌وه‌یه‌کی نێگه‌تیڤیانه‌ی بۆ ئایدیۆلۆژیا هه‌بوو، و ده‌ڵێت: (ئێمه پێویسته، ته‌واوی به‌دبه‌ختییه‌کانی فه‌رانسه جوانه‌که‌مان له ئایدیۆلۆژیاوه بزانین.)3 وبه گاڵته پێکردنه‌وه ئایدیۆلۆژیای به خه‌یاڵ پڵاوی ناوده‌برد. و ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ی ناپلیۆن پاشان له‌لایه‌ن کارل مارکس و فریدریک ئێنگلسیشهوه به‌شێوازێکی تر پشتڕاستکرایه‌وه‌و مارکس پێیوایه که: ئایدیۆلۆژیا شێوازێکی ڕواڵه‌تیی یان گومڕاکه‌ره بۆ سه‌لماندنی حه‌قیقه‌ت.4 هه‌روا ئێنگلس له‌وباوه‌ڕه‌دابوو که ئایدیۆلۆژیا په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی به‌و بیروباوه‌ڕانه‌وه هه‌یه که له گه‌ڵ واقیعدا جیاوازن. و ئه‌و تا ئه‌و جێگایه ده‌ڕوات که په‌یوه‌ستی به جه‌هله‌وه بکات.
به‌ڵام ئێدوارد برنیشتاین ساڵی 1900 به‌و ئاکامه گه‌یشت که مارکسیزمیش بۆ خۆی ههرئایدیۆلۆژیایهکه. چونکه مارکسیزمیش بریتییه له‌بیرو باوه‌ڕو هه‌ر بیروباوه‌ڕێکیش خاوه‌نی لایه‌نێکی ئایدیۆلکۆژیکییه..5
پاشانیش کۆمۆنیسته‌کان به په‌یڕه‌وی له لێنین ئیدیۆلۆژیایان ته‌نیا به‌سه‌ر دووجۆردا دابه‌شده‌کرد: ئایدیۆلۆژیای سه‌رمایه‌داری و ئایدیۆلۆژیای سۆسیالیستی. و لێنین له کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌یدا (چیبکه‌ین) ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ی که هه‌یه یان ئایدیۆلۆژیای بورژوازییه و یانیش ئایدیۆلۆژیای سۆسیالیستییه. و هیچی تر له نێوان ئه‌م دووانه‌دا نییه. چونکه مرۆڤایه‌تی ئایدیۆلۆژیایه‌کی تری سێیه‌می نه‌خوڵقاندووه)6
به‌ڵام مارکسیستانی ڕۆژئاوا به‌تایبه‌تی دوو بیرمه‌ندی هه‌ره ناسراو، ژۆرژ لۆکاش و ئا‌نتۆنیۆ گرامشی، خوێندنه‌وه‌یه‌کی تری جیاوازییان بۆ چه‌مکی ئایدیۆلۆژیا کرد‌و ڕه‌هه‌ندی تریان پێ به‌خشی و جۆرێکی تر پۆلبهنییان کرد. به‌و پێیه‌ی ئایدیۆلۆژیا دووجۆرن: ئایدیۆلۆژیای ڕێکخه‌رو ئیدیۆلۆژیای ڕێکه‌وت. یه‌که‌میان ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌یه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ڕێکده‌خات و زه‌مینه‌یه‌ک ده‌خوڵقێنی تا مرۆڤه‌کان بتوانن له‌سه‌ریدا چالاکی بنوێنن، و پێگه‌ی خۆیان بناسن و خه‌بات بکه‌ن.7 لێره‌دا گرامشی به‌رجه‌سته‌بوونی ئایدیۆلۆژیا‌و کاراییه‌که‌ی ته‌نیا له‌شێوازی گروپیی یانیش ڕێکخستندا ده‌بینێت. ئیتر ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه ده‌توانێ ئاینێک، یان پارتێکی سیاسی و یانیش ههرسازمان و ڕیکخراوێکی تر بێت. هه‌روا جۆره‌که‌ی تری ئایدیۆلۆژیاش ئه‌و بیروباوه‌ڕه فکریانهن که بۆساختارێکی دیاریکراوی مێژوو هێنده زه‌روره‌تی نییه‌و مه‌رجیش نییه له‌چوارچێوه‌ی سازمان و ڕیکخراودا به‌رجه‌سته بێت. و به‌شێوازێکی په‌راکه‌نده له‌نێو مرۆڤه‌کاندا په‌یدا ده‌بێت و ده‌بێته خاوه‌ن کاریگه‌رییه‌کی چوارچێوه‌دار.
مه‌رگی ئایدیۆلۆژیا:
باوه‌ڕ بهکۆتایهاتن (endism) دیدێکه له سه‌ده‌ی نوزده‌هه‌م له بواری فه‌لسه‌فه‌دا ڕه‌واجی په‌یداکرد. هێگل باسی له کۆتایی هونه‌ر، و هایدگه‌ر کۆتایی میتافیزیک، ده‌که‌ن. وله نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی ڕابردووش به‌ملاوه، چه‌مکه‌کانی وه‌ک مه‌رگی دیرۆک، و مه‌رگی ئایدیۆلۆژیا… له‌ڕۆژئاوا ڕه‌واجی په‌یداکردوو زه‌مینه‌ی په‌یدابوونی وه‌ها تیۆرییهکیش، به‌پله‌ی یه‌که‌م کاڵبوونه‌وه‌ی ڕه‌نگی کێشه‌و ململانێکانی نێوان ئایدیۆلۆژیا جۆربه‌جۆره‌کانی وه‌ک کۆنسۆرڤاتیزم، سۆسیال دیموکرات، و لیبرالیزم… و به‌هه‌ره‌سهێنانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و لێکبڵاوبوونی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتیش تیۆریی ناوبراو لایه‌نگری پتری په‌یداکرد و مه‌رگی کۆمۆنیزمیشی هاته‌سه‌ر.
به‌پێی ئه‌م تیۆرییه، سیاسه‌ت ئیتر، زۆرتر له‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ڕو فکرو مه‌عریفه بنیات بنرێت و په‌یڕه‌وبکرێت، جۆرێک لههونهرو ته‌کنیک و حساباته، بۆ ئه‌وه‌ی دیاریی بکرێت ئه‌مڕۆ چی بکرێت و سبه‌ینێ چیتر..؟!
تیۆری مه‌رگی ئایدیۆلۆژیا به‌گشتی به‌له‌به‌رچاوگرتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وبارودۆخه هاته‌کایه‌وه کهلهڕۆژئاوادا حوکم فهرمابوو. بارودۆخێک که‌بریتی بوو له په‌ره‌سه‌ندنێکی زۆرخێرای ئابووری و ئارامبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوان چینه‌کان و هه‌روا که‌مبوونه‌وه‌ی جیاوازیی فراوانی نێوان پارته سیاسییه‌کان.
فه‌یله‌سوفی ناوداری فه‌ره‌نسه‌وی ژان بودریار له‌وباوه‌ڕه‌دایه که ئیتر سه‌رده‌می چه‌مکه‌کانی وه‌ک: شۆڕش، دیموکراسی، سوسیالیزم، و ته‌نانه‌ت پێشکه‌وتن و چه‌مکه‌کانی تری له‌م جۆره هی سه‌رده‌می مۆدیرنیتهن و به‌کۆتاییهاتنی مۆدیرنیته ئه‌م چه‌مکانه‌ش کۆتای‌یان هاتووه. و له کتێبی ستراتیژه له‌ناوبه‌ره‌کاندا (Fatal Strategies) ده‌ڵێت که: من ئیتر له ئایدیۆلۆژی و بنیاتنه‌رانی وه‌ک مارکس و فرۆید، ماندوو بووم و له‌به‌ر ئه‌مه پێویسته له‌ده‌ستی مارکس و لایه‌نگرانی په‌نا بۆ نیچه‌و هیلدرین ببه‌ین.)8
به‌گشتی تیۆری مه‌رگی ئایدیۆلۆژیا، بهگهشبینییهکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر مژده‌ی ده‌ستپێکردنی ئاینده‌یه‌کی ڕاگه‌یاند که ئیتر سه‌رده‌می کێشهقوڵهکانی نێوخۆی وڵاتان و هه‌روا په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیش له‌وێدا به‌سه‌رچووبێت. و ئه‌و کێشانه‌ش که‌ژیانی مرۆڤ ده‌یانهێنیته کایه‌وه گوایا به‌بێ پشتبه‌ستن به ئایدیۆلۆژیا چاره‌سه‌رده‌بن..!
به‌ڵام بیرمه‌ندانی ڕۆژئاوا‌و جیهان هه‌موو له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆشبینییهدا یه‌کده‌نگ نه‌بوون. چونکه له‌سه‌رێکه‌وه گشتییکردنی بارودۆخ و هه‌لومه‌رجه‌کانی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر ته‌واوی جیهاندا کارێکی نالۆژیکمهندانهو هه‌ڵه‌یه. و له‌سه‌رێکی تریشه‌وه تابلۆکان، له‌بواری پراکتیک و ئه‌وه‌ی به‌چاو ده‌بینرێت و هه‌ستی پێ ده‌کرێت، ته‌واو جۆرێکی تره له‌وه‌ی ئه‌و گه‌شبینانه ده‌یکێشنه‌وه و له‌ئاکامیشدا به‌م ڕاستییهدهگهین که بۆ یه‌ک ڕۆژیش چییه ئایدیۆلۆژیا کۆتایی نه‌هاتووه.
به‌ڵێ ئه‌مه‌ڕاسته که‌ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا له‌دیاریکردنی سیاسه‌تی ڕۆژانه‌ی خۆیاندا مه‌رج نییه هه‌میشه پشت به ئایدیۆلۆژیایه‌ک ببه‌ستن، به‌ڵام ئهمهبهواتای ده‌رهاویشتنی ئایدیۆلۆژیانییه له‌ته‌واوی ژیاندا. ئایا نیوکۆنسیرڤاتیزم، نیو لیبرالیزم، و نیومارکسیزم… و چه‌ندانی تری له‌و جۆرانه چین..؟ ئایا زایۆنیزم ئایدیۆلۆژیا نییه که پاساو به هه‌بوونی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تێکی جووله‌که‌و فراوانخواز و داگیرکا‌ر ده‌به‌خشێت..؟ ئه‌دی ململانێ و کێشه خوێناویه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریکای لاتین و ئه‌فریقا.. ده‌رئه‌نجامی ئایدیۆلۆژیا مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان نین..؟ ئه‌گه‌ر سه‌رده‌می ئایدیۆلۆژیا به‌سه‌رچوه ئه‌دی زه‌حمه‌ت و ماندووبوونی ئه‌و هه‌موو لێدوان و هه‌ڵسه‌نگاندن و دیراسه‌کردن و کتێب و توێژینه‌وانه ده‌رباره‌ی چه‌مکێک که مردبێت بۆ چییه..؟
هه‌روا وه‌ک هه‌میشه، ئه‌وانه‌ی هه‌بوونی ئایدیۆلۆژیا له ڕیشه‌وه ره‌تده‌که‌نه‌وه یان واده‌ی مه‌رگی بۆدیاری ده‌که‌ن، بیریان ده‌چیته‌وه که‌ئه‌مه‌ش له‌ئاکامدا هه‌رده‌بێته ئایدیۆلۆژیایه‌ک.
فه‌یله‌سوفی فه‌رانسه‌وی لویی ئالتۆسیر پێیوایه ئایدیۆلۆژیا له‌گشت شێوازه‌کانیدا دیلکهریی مرۆڤه‌کانه. و له‌باشترین حاڵه‌تی خۆیدا هێشتا هه‌وڵده‌دات مرۆڤه‌کان ڕکێف بکات و له‌ناو بازنه‌ی ئایدیۆلۆژیادا کۆنترۆڵیان بکات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی وا له‌مرۆڤه‌کان ده‌کات نه‌که‌ونه داوی ئایدیۆلۆژیا گومڕاکه‌ره‌کان هه‌ربۆخۆشی ئایدیۆلۆژیایه‌که. هه‌روا پێیوایه که هه‌بوونی ئایدیۆلۆژیا تایبه‌تمه‌ندییه‌کی نه‌گۆڕی هه‌ر کۆمهڵگایهکهو ده‌ڵێت: ئایدیۆلۆژیا شتێکی نه‌مره. 9
له‌زانستی سیاسه‌تیشدا وه‌ک بنهکایهک کهلهڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا به‌ڵگه‌نه‌ویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێته‌وه که له‌هه‌ر جێگایه‌کدا سیاسه‌تێک هه‌بێت ئایدیۆلۆژیایه‌کیش هه‌یه‌و لهههرجێگایهکیش ئایدیۆلۆژیا هه‌بێت سیاسه‌تیش هه‌یه.
سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی که‌بۆ چه‌ند ساڵێک پێکی سه‌رکه‌وتنی بهسهرکۆمۆنیزمدا هه‌ڵداو تیۆریسیێنانی وه‌ک فۆکۆیامای هێنایه مه‌یدان تا به‌کۆتایی سته‌م کۆتایی دیرۆک ڕاگه‌ێنێت … پاشان له‌ماوه‌ی که‌متر لهدوودهههدا مه‌ستی وسه‌رخۆشی لایه‌نگرانی تیۆری ناوبراو کۆتایی هات و ئه‌مڕۆ هه‌موو به‌گومانه‌وه باس له‌و تیۆرییه ده‌که‌ن. چونکه هه‌مووان ده‌زانن که سته‌م کۆتایی نه‌هاتووه‌و ئه‌وه‌ی ڕوویداوه ئه‌مه‌یه که له‌فۆرم و به‌رگی تردا خۆیان ده‌نوێنن..!
ئایا له جیهانێکدا که‌پتر له‌ملیارێک مرۆڤ له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه بژین.. و لەوەی دەشمێنێتەوە جگە لە ملیارێک ئەوەی تر هەموو بەپەلەپورزە و لەدڵەڕاوکێی ئایندەدا ژیان بەسەر بەرن، له جیهانێکدا که‌داگیرکردنی خاک و ئاو‌و سامان و دیرۆکی گه‌لان یاسایی ده‌کرێت و پاساوی بۆ ده‌هێنرێته‌وه.. له‌جیهانێکدا که‌سیسته‌می حوکمڕان ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی تێک ده‌دات و له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ ئابوورییه‌که‌ی زیانبه‌خشه پێش به وێرانییه‌که‌ی ناگیرێت.. له جیهانێکدا که له‌جێگای ئه‌خلاق، به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و گیرفانی سه‌رمایدار بڕیار ده‌دات… ده‌بێ بڵێین کێشه‌کان کۆتای‌یان هاتووه..؟
ئه‌مڕۆ ئایدیۆلۆژیا ته‌نیا به‌وه ڕاناوه‌ستێت خۆی له‌ناو واژه‌و ده‌سته‌واژه‌و گوفتارو خانه‌کانی مێشکی مرۆڤدا حه‌شاربدات. به‌ڵکو له‌ناو وردترین به‌رهه‌مێکی مادیدا خۆی نیشانده‌دات و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌مڕۆو داهاتووی مرۆڤایه‌تی دادنێت.
ئه‌وه ئایدیۆلۆژیایه که‌بوار بهبهرههمهێنهردهدات له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی هه‌رچی زۆرتری ده‌ستکه‌وتی مادی و قازانج، له‌ڕێگای به‌کارهێنانی هۆرمۆنه‌وه به‌رهه‌مه خواردمه‌نییه‌کانی وه‌ک گۆشت و سه‌وزه‌و میوه شیره‌مه‌نی زۆرتر بکه‌ن و ئه‌گه‌ر وڵاتێکیش له‌به‌ر ئه‌گه‌ری کاریگه‌ری خراپ بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ نه‌خوازێ ئه‌وبه‌رهه‌مانه بکڕێت، ده‌بێ سزای ئابووری به‌سه‌ردا ببڕدرێته‌وه.
فه‌یله‌سوفی فه‌رانسه‌وی خاوه‌نی تیۆری بنه‌ماشکێنی، ژاک دریدا، له‌ڕه‌خنه‌ی خۆی له‌فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا، له‌و باوه‌ڕه‌دایه که ته‌واوی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆپه‌رستی (ئه‌نانییه‌ت-I-ness) بنیات نراوه‌و ته‌واوی چه‌مکه‌کانی وه‌ک: هه‌بوون، ماده، حه‌قیقه‌ت، ڕواڵه‌ت، گه‌وهه‌ر، مرۆڤ… هه‌مووی به‌پشتیوانی هه‌مان ته‌وه‌ر هاتوونه کایه‌وه. 10
گەرچی دەبێ ئەوەش بسەلمێنین کە بەگشتیی هەرشتێک شیاوی لەناوچوونەو داهاتوو، و چارەنووس هەر مەرگە. و ئایدیۆلۆژیاش لەم حەتمییەتە بەدەر نییە. بەڵام لەسەرێکەوە جارێ زۆر زووە باس لەوەها مەرگێک بکەین. لەسەرێکی تریشەوە، لێدوان لەحەتمییەتێکی دیرۆکی شتێکەو هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی چەند قۆناغ لە چارەنووسی مرۆڤایەتی شتێکی ترە. ئه‌مڕۆش هه‌رکه‌س ئازاده له‌وه‌ی پێیوابێ یان خۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ به‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا مردووەو مرۆڤایه‌تی گه‌یشتۆته ئه‌وبه‌هه‌شته‌ی هه‌زاران ساڵه به‌ته‌مایه‌تی. بەڵام ئێمه‌ی کورد هێشتا کێشه‌مان کۆتایی نه‌هاتووه. له‌به‌رانبه‌ر ئێمه‌دا ئایدیۆلۆژیای سڕینه‌وه، سوککردن و ئابڕوبردن، ڕووتکردنهوهو لێستاندنی خاک، فکر، زمان، دیرۆک، ئایین، عه‌قڵ… له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان، به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرێت. و به‌رده‌وامه.
ئایا کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وڵه‌تی پتر له‌چل ملیۆن به پێکهێنانی هه‌رێمێکی فیدرالی که هێشتا ئاینده‌که‌ی له‌ته‌م و مژدایه کۆتایی هاتوه‌و هه‌رکه‌س بچێته‌وه ماڵی خۆی..؟ ئه‌دی کوا ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌ی پێویسته به‌رپه‌رچی ئه‌م هه‌موو په‌لاماره فکری و ئایدیۆلۆژییانه بداته‌وه کهلهسۆنگهی جۆربه‌جۆره‌وه مێشکی مرۆڤی کورد کرمۆڵ ده‌که‌ن…؟
ئایدیۆلۆژیای نه‌ته‌وه په‌رستی یان ئایدیۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌یی..؟
نێوان دووچه‌مکی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و نه‌ته‌وه‌ییدا جیاوازییه‌کی یه‌کجار زۆر هه‌یه.
نه‌ته‌وه‌په‌رستی هاوتای ڕهگهزپهرستییهو خاوه‌ن ده‌مارگیرییه‌کی ناسیۆنالیستانه‌و شۆڤینیزمه. که‌تۆوی کینه و نه‌فره‌ت ده‌چێنێت و به‌رهه‌مه‌که‌شی هه‌رهه‌مان کینهونهفرهتی ئه‌وانی تر به‌رانبه‌ر به‌خۆی ده‌بێت.
گه‌رچی نه‌ته‌وه‌په‌رستیش خاوه‌ن ئایدیۆلۆژیای خۆیه‌تی به‌ڵام له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌کی تیۆریی یان عه‌قڵ و زانست بنیات نانرێت و پتر خواست و خه‌ون و خه‌یاڵی ڕێبه‌رێکه که‌پاشان شێوازی ئایدیۆلۆژیا به‌خۆیه‌وه‌ده‌گرێت. ڕێگای کارتێکردنیش له‌خه‌ڵک یان خه‌ون و ئه‌فسانه‌یه‌و یانیش زۆروکوتهک.
ئایدیۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌په‌رستی نائه‌خلاقی و نامرۆڤانه‌یه‌و په‌ره‌به باوه‌ڕی جیاوازکاری و پۆلبه‌ندی نه‌ته‌وه‌کان له‌سه‌رئاستی باش و خراپ ده‌دات.
به‌ڵام ئایدیۆلۆژیایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی کورد، جیهانبینییه‌کی گشتگیره بۆسهرتاپای نه‌ته‌وه. به‌مه‌به‌ستی هۆشیارکردنه‌وه‌ی و ئاشناکردنی به‌مافه‌کانی و ناساندنی پێگه شیاوه‌که‌ی له کۆمه‌ڵگه‌ی نێونهتهوهییداو گێڕانه‌وه، و ژیاندنه‌وه‌ی به‌ها مرۆییه‌کانی. به‌وپێیه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌شێکه له کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی، نه خۆی له‌سه‌ر هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه ده‌بینێت و نهنهتهوهیهکی تریش له‌سه‌ر خۆی.
چه‌مکی نه‌ته‌وه له ناو ئێمه‌دا جیاوازه وه‌ک له‌ناو نه‌ته‌وه‌کانی تردا. چونکه به‌کارهێنانی ئهوچهمکه چه‌مکێکی تر له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێته کایه‌وه که چه‌مکی پارچه‌بوونه.
گه‌وره‌ترین سته‌می دیرۆکی دژی کورد پارچه‌کردنی خاکه‌که‌یه‌تی که پارچه‌بوونی توانا، هزر،کو‌لتوور، بیرکردنه‌وه، و به‌رژه‌وه‌ندیشی به‌دوای خۆیدا هێناوه. گه‌رچی خه‌ون و خه‌یاڵی یه‌کخستنه‌وه‌ی ئه‌و پارچانهو پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتووی سه‌ربه‌خۆ خه‌ون و خه‌یاڵێکی مه‌شروعه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆییدا نه‌شیاوه، ده‌کرێ بۆ کاتێکی تری هه‌ڵگرین. به‌ڵام به‌م پارچهبوونهشهوه ده‌کرێ و پێویسته کهچهترێک هه‌بێت هه‌مووان له‌سایه‌یدا خڕکاته‌وه. هێناکایهی ئه‌و چه‌تره‌ش له‌ڕۆژگاری ئه‌مرۆدا له‌توانای ده‌وڵه‌ت یان ههرقهوارهیهکی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، و پارت و ڕێکخراو به‌ده‌ره. و به‌ڵکو ئایدیۆلۆژیایه‌که که ئایدیۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌ییه. ئایدیۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا هه‌ستوسۆزێکی سه‌رکێش نییه به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه. به‌ڵکو جیهانبینییه‌کی دروست و واقیعیانه‌یه له‌سه‌ر جیهان له‌سۆنگه‌ی نه‌ته‌وه‌وه.
ئایدیۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌یی مۆتیڤی کار‌و چالاکی سیاسی و خه‌بات. وئامرازی به‌رجه‌سته‌کردنی ناسنامه‌و پاراستنییه‌تی، و گه‌وره‌ترین هێزی بزوێنه‌ری خه‌ڵکه به‌ره‌و ئامانجه چاره‌نووسسازه‌کان.
ئایدیۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌یه که بتوانێ تاکی کورد له ئینتیمای فه‌رهه‌نگییه‌وه بگوازێته‌وه ناو ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و سنووره‌کانی کار‌و چالاکی و بیرکردنه‌وه‌و حه‌زو ئاره‌زووه‌کانی، خه‌مه‌کانی، له‌بازنه بچوکه‌کانی ماڵبات، خێڵ، شار،پارت، هه‌رێم… تا ئاستی سنووری نه‌ته‌وه به‌رفراوان بکاته‌وه.
ئێستا کێ به‌رپرسه یان له‌توانایدا هه‌یه ئایدیۆلۆژیایه‌کی وا بهێنێته کایه‌وه..؟ وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌مه‌یه که جگه له ڕۆشنبیران که‌سێکی تر توانای وه‌ها کارێکی نییه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌مه بزانین که ئایدیۆلۆژیا به‌م جۆره دروست نابێت که کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیر یان ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی سیاسی خڕببنهوهو ڕێک بکه‌ون له‌سه‌ر هێنانه کایه‌ی ئایدیۆلۆژیایه‌که‌وه. کارێکی وا ته‌نیا ئایدیۆلۆژیایه‌کی ساخته‌و بێ کاریگه‌ریی لێ په‌یدا ده‌بێت و به‌ڵکو ئه‌وه‌ی لێی به‌رهه‌م دێت هه‌ر له‌ڕیشه‌وه ئایدیۆلۆژیا نییه. ئایدیۆلۆژیا لانیکه‌م بۆ هه‌لومه‌رج و بارودۆخی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، به‌پرۆسه‌یه‌کی زه‌مانیدا تێپه‌ڕده‌بێت. که‌له‌نێو ئه‌م هه‌موو کێشمه‌کێشه فکری، دیالۆگ، جیهانبینییه جیاوازانه، و به‌ده‌ستخستنی توانای خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروستی ئێستا‌و داهاتوودا دێته کایه‌وه. ئه‌مه‌ش تۆزقاڵێک ملکه‌چی بڕیاریی سیاسی هیچ پارت و ڕێبه‌رێک نابێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێبه‌ر یان سیاسه‌تمه‌داره وه‌ک ڕۆشنبیرێک ئه‌و ڕۆڵه‌ی خۆی بگێڕێت.
به‌گشتی ئه‌وه‌ی جیهان به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتن ده‌بات، به‌رله‌هه‌ر شت هزره. کۆمه‌ڵگایه‌ک که‌خاوه‌نی هزرێکی ڕۆشه‌ن و پێشکه‌وتنخوازانه نه‌بێت سه‌رناکه‌وێت و ئه‌گه‌ر سه‌ریش که‌وێت ئه‌و سه‌رکه‌وتنه پایه‌دار نابێت و زوو یان دره‌نگ هه‌ره‌س ده‌هێنێت. بیری ڕۆشه‌ن و پێشکه‌وتنخوازانه‌ش جگه له ڕۆشنبیر که‌سێکی تر به‌رهه‌می ناهێنێت.
نفوزی ناڕاسته‌وخۆی ڕۆشنبیران له‌ژیانی سیاسی‌دا زۆربه‌ی جاران گرنگتر بووه له به‌شداریی ڕاسته‌وخۆی ئه‌وان له سیاسه‌تدا. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا سیاسییه‌کانی هاوچه‌رخ له‌هه‌رشوێنێک کاری ڕۆشنبیران بووه. بانگاشه‌ی شۆڕش، ڕیفۆرم، ناسیونالیزم، سوسیالیزم، کومونیزم و ئێنته‌ر ناسیونالیزم به‌بێ هه‌بوونی ڕۆشنبیران شیاوی ته‌سه‌ور نییه. بیرمه‌ندی ئه‌ڵمانی هایرنش هاینه ده‌رباره‌ی ڕۆڵی سیاسی ڕۆشنبیران ده‌ڵێت: ( ئه‌ی پیاوانی سربڵندانی کار، هۆشیاربن..! ئێوه بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆتان بزانن جگه له‌وه‌ی ئامرازێک بن به‌ده‌ستی پیاوانی بیر‌و ئه‌ندێشه که زوربه‌ی جاران له گۆشه‌نشینی و ده‌ستکورتی ته‌واودا ئێوه‌یان ناچار به‌ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانتان کردووه، شتێکی تر نین. ماکسمیلیان روبسبیر جگه له ده‌ستی ژان ژاک روسۆ شتێکی تر نه‌بوو.)11
ئه‌مڕۆ کورد به قۆناغێکی مه‌ترسیداردا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی گه‌وره له‌ئارادایه، به‌ڵام به‌هه‌مان ئه‌ندازه ئه‌گه‌ری شکه‌ستی گه‌وره‌ش. کورد به‌هه‌مووی خاوه‌نی قه‌واره‌کی بچوکی سیاسی دانپێدانراوه له‌باشووری کوردستاندا. و ئه‌وه‌ی تر له‌به‌شه‌کانی دیکه‌دا هێشتا له‌قۆناغی خه‌بات بۆ ئازادبووندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. قه‌واره‌ی سیاسی باشووری کوردستان قۆناغێکی باشی له‌سه‌رکه‌وتن بڕیوه. به‌ڵام سێ گرفتی سه‌ره‌کی، ئاینده‌و ماهییه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه:
یه‌که‌م: له‌باشووری کوردستانداو ئه‌وه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتداران تا ئێستا ڕه‌واجیان پێداوه‌و به‌رده‌وامیش ڕه‌واجی پێده‌ده‌ن، ئه‌وه‌یه که قه‌واره‌ی باشوری کوردستان، ئامانجی ههرهسهرهکییهو، هه‌موو ئامانجه‌کانی تر ده‌بێت له‌و پێناوه‌دا به‌خت بکرێت. به‌واتایه‌کی دیکه جێگه گۆڕکێیهک له نێوان ئامانجه بچوک و گه‌وره‌کاندا هاتۆته ئاراوه. ڕوونتریش بڵێین ئایدیۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌یی بۆته قوربانی ئایدیۆلۆژیایه‌ک کهههرخهباتێکی ده‌ره‌وه‌ی خۆی به گرفت و مه‌ترسی بۆسه‌رخۆی ده‌بینێت و پشت به دروشمێک ده‌به‌ستێت که ده‌ڵێت: هه‌مووان ده‌بێ قوربانی منبن..! و بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و دروشمه‌ش هه‌رهێزێک مل نه‌دات وه‌ک سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت.
دووه‌م: فه‌رهه‌نگێکی گشتی له‌ناو کوردان‌دا زاڵه کهبرهو به‌هه‌ستێکی واده‌دات که: کورد بێکه‌سه و ئه‌و فهرههنگهش وه‌ک ئایدیۆلۆژیایه‌کی لێهاتوه چونکه ته‌واوی ره‌فتارو گوفتاره سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، وڕۆشنبیرییهکان به‌ره‌و ئاقارێک ده‌بات تا زهنیه‌تی کورد له هانا،و فریادڕه‌سێك بگه‌ڕێت تا لهبێکهسی ده‌ری بهێنێت. وههڵپهو ترسی بێکه‌سی به‌ڕاده‌یه‌که که کورد ته‌نانه‌ت په‌نا بۆ دوژمنه گورگئاساکانی ده‌باته‌وه تا له‌خواردنی گورگ بیپارێزن. و ئه‌مه‌ش له‌سه‌رێکه‌وه بۆته هۆی لاوازکردنی هێزی باوه‌ڕبه‌خۆبوون و سڕینه‌وه‌ی فاکته‌ری به‌هێزی نێوخۆیی، که خه‌ڵکه و له‌سه‌رێکی تریشه‌وه په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی مه‌رایی و نواندنی لاوازیی له‌به‌رانبه‌ر هێزهدهرهکییه چاوسوورهکان، وقوربانیکردنی به‌ش به‌شی جه‌سته‌ی خۆی، که پێیوایه به‌شه نامۆ‌و زیاده‌کانی جه‌سته‌یه‌تی. له‌ئاکامیشدا خۆی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و مهترسییهدهکاتهوه، که له‌بری په‌یداکردنی دۆست و هاناو فریادڕه‌س… ببێته کارتی سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی سوک.
سێیه‌م: شێوازی حوکم و سیسته‌می پارتایه‌تی چه‌ندساڵی ڕابردووی باشووری کوردستان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌رهه‌م هێناوه، وابه‌سته به خۆشگوزه‌رانی و پاره. دیاره خۆشگوزه‌رانی به‌شێوازه گشتییه‌که‌ی ئامانجێکی ڕه‌وای ههرکۆمهڵگایهکهو به‌دیهێنانیشی ئه‌رکی ههردهسهڵاتێکه. به‌ڵام گه‌یشتن به‌وه‌ها قۆناغێک ده‌بێ له ئاکامی پێشکه‌وتنی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و کار‌و چالاکی و خهلاقییهتهوه. نه‌ک دزی، گه‌نده‌ڵی، مشه‌خۆری، خۆمانه خۆمانه و ته‌مبه‌ڵکردنی کۆمه‌ڵگاوه بێت. تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاوا خۆیان لێ ون ده‌بێت و ته‌واوی جیهان له‌گۆشه‌ی گیرفانی خۆیان و هه‌وه‌سه شهخسییهکانیانهوه ده‌بینن. و ئه‌مڕۆ داڕمانی به‌ها مرۆیی و ئه‌خلاقییه‌کان له‌ناو توێژێکی فراواندا به‌باشی هه‌ست پێده‌کرێت. و ئه‌و مه‌ترسییه هه‌یه که ئه‌رکه نیشتمانییه‌کان بچنه په‌راوێزه‌وه‌و پرسی ئازادی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بچوک بێته‌وه بۆ پرسی به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسییه‌کانی (من) ی تاک.
هێربرت سپینسه‌ر ده‌ڵێت: (به‌دووری ده‌زانم ئازادی میلله‌تێک به‌بێ تێپه‌ڕاندنی ئه‌زموونگه‌لێکی ئه‌خلاقی پایه‌دار بمێنێته‌وه.)12
ئه‌مڕۆ هه‌ر ئایدیۆلۆژیایه‌ک یان هه‌ر کولتورێکی گشتی ناوکۆمه‌ڵگا ئه‌رکی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سێ پرسیاری هه‌یه که به چی، چۆن، بۆچی ده‌ست پێده‌که‌ن.
چی! سه‌ره‌تای ئه‌و پرسیاره‌یه که ئێمه چیمان ده‌وێت، یان چیمان پێویسته..؟ له نێوان دیموکراسی، عه‌داله‌ت، ئازادی، خۆشگوزه‌رانی،ئه‌خلاق، یاسا، پێکه‌وه‌ژیان، جیابوونه‌وه… کامه‌یان به‌پله‌ی یه‌که‌م دێن و پێویست بهمهدهکات که زۆرترینی هێزو تواناکانمانی بۆ ته‌رخان بکه‌ین..؟
بۆچی! سه‌ره‌تای ئه‌و پرسیاره‌یه که بۆچی بایه‌خێک وه‌پێش یه‌کێکی تر بخه‌ین: ئایا له‌به‌رئه‌وه‌ی توانا خودی و هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌کان ئه‌مه ده‌سه‌لمێنن، یان له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆمان له‌و بواره‌دا که‌موکوڕیمان هه‌یه و پێویستمان به‌پڕکردنه‌وه‌ی هه‌یه، یانیش له‌به‌رئه‌وه‌ی چاره‌نووسمان پێیه‌وه گرێدراوه…؟
چۆن! سه‌ره‌تای ئه‌و پرسیاره‌یه که به‌چ شێوازێک به‌ره‌و ئه‌و بایه‌خانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناومان هێنان ده‌ست به‌کاربین..؟ ڕێگای توند‌و تیژی یان هێمنانه، ڕێگای ئه‌خلاق یان یاسا، ڕێگای ئاره‌زوومه‌ندانه یان زۆر‌و تۆپزی..؟13
له‌م نێوه‌دا مه‌رج نییه کهدهمودهست وه‌ڵامی دروست و ته‌واوی هه‌موو پرسه‌کانمان ده‌ست بکه‌وێ. یان هه‌موومان له‌سه‌ری ڕێکبکه‌وین. به‌ڵام خودی پرسایارهکان و گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامه‌کاندا ده‌توانێ ئاسۆیه‌کی فکری له‌به‌رده‌مماندا بکاته‌وه که به‌رپێی خۆمان به‌ڕۆشنی ببینین و به‌جێگایه‌ک بگه‌ین.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌کان:
1- دیوید مک للان. ایدهئولوژی. ترجمه: محمد رفیعی مهرآبادی. انتشارات آشیان تهران-1380ل20
2- هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه 16
هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه. 20
3- هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه 41
4- هه‌مان سه‌رچاوه ل50-51
5- هه‌مان سه‌رچاوه هه‌مان لاپه‌ڕه.
6- هه‌مان سه‌رچاوه ل51
7- هه‌مان سه‌ر4چاوه ل58
8- محمد ضمیریان. اندیشههای فلسفی در پایان هزاره دوم. گفت‌وگو با محمد ضمیریان. انتشارات هرمز. تیران 1380 ل228
9- دیوید مک للان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل64
10- بۆ زۆرتر زانیاری ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی دریدا له‌م باره‌یه‌وه بۆ نمونه: بڕوانه محمد ضمیریان. سه‌رچاوه‌ی پێشوو.ل189- 203 ژاک دریدا: پایان میتافیزیک حضور
11 دکتر حسین بشیریه. جامحه شناسی سیاسی. نقش نیروهای اجتماعی در زندگی سیاسی. نشر نی. چاپ ششم 1379- تهران. ل255
12- سون اریک لیدمن. مترجم: سعید مقدم. تاریخ عقاید سیاسی از افلاتون تا هابرماس تهران. نشر دانش. 1379 ل222
13- سید مرتضی مردیها، له په‌رتوکێکی خۆیدا به‌ناوی دفاع از عقلانیت به‌درێژی باسی ڕۆڵی ئه‌م سێ پرسیاره ده‌کات له چه‌سپاندنی ئایدیۆلۆژیادا. بۆ زۆرتر زانیاری بڕوانه: سید مرتضی مردیها. دفاع از عقلانیت. تقدم عقل بد دین، سیاست و فرهنگ. انتشارات نقش و نگار. تهران 1379
دارا مه‌حمود
darachimen@hotmail.com