
گۆرانیه‌كانی دوای عیشق …. هه‌ردی شه‌فیق
1
به‌م به‌هاره كورته‌ی ته‌مه‌نته‌وه
به‌دوای سێبه‌ری كام ئاوابووندا عه‌وداڵی ؟
شوێن پێی كام مه‌غریبت هه‌ڵگرتووه؟
بێهوده‌یه سهدهفهكانی ئه‌م كه‌نار ده‌ریا
بۆ مرواریه‌ك بگهڕٍێیت
پیره‌كان بزریانكردو
مناڵان گوێچكه ماسیه‌كانی بۆ ئه‌شكێنن
2
بۆكوێ دێیت حه‌بیبم ؟
ناتوانی سه‌ری گیر خواردووی نێو ئه‌ژنۆكانت
لهسهمهرهی ئه‌م قه‌ده‌ری خوێنه ڕزگار بكه‌یت
هیجره‌تی خوێن ناتباته شاره خه‌یاڵیه‌كانی ئومێد
ناتگه‌یه‌نێته ئه‌و سوار چاكانه‌ی ده‌سته‌كانت
به‌ره‌و مه‌مله‌كه‌تی ئاواته‌كان ئه‌گرن
ئه‌ی ناسكتر له‌په‌ڕه‌ی گوڵ و باڵی په‌روانه
ئه‌وین له‌م وڵاته چه‌ند غه‌ریبه !
غه‌ریبتر له‌و كه‌سه‌ی بهسێبهرهكهی خۆشی نامۆیه
غه‌ریبتر له‌و كچه‌ی به سوتاندنی جه‌سته‌ی
ئه‌یه‌وێت بڵێت شتێكی تر له‌دڵمایه بۆ عه‌شق
غه‌ریبتر له‌و پیاوه‌ی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه خۆ كوژی ئه‌كات
خوێندنه‌وه‌یه‌كی تری هه‌یه بۆ ژیان
پێمان وابوو به كوژانه‌وه‌ی چراكان په‌روانه‌كان خۆیان ناسوتێنن
ههڵهمانكرد
ههڵهمانكرد له‌عیباده‌ت لامانداو ده‌ستمان كرد بهغروب په‌رستی
ئه‌مڕۆ عیشقم بینی ئه‌و ڕوخساره‌ی جارانی نه‌بوو
پێده‌چوو به فڵچه‌ی تابلۆ كێشێ وێنه كرابێ
خه‌یاڵ بووبێ و ڕوو له‌مه‌غریب وه‌ستابێ!
3
بۆ كوێ دێ ی حه‌بیبم ؟
من بێهوده له‌و ئاسۆ دورانه ئه‌ڕوانم خۆری تێدا هه‌ڵنایه‌ت
عیشق لێره چه‌ند هه‌ژارو بێده‌سه‌ڵاته!
له‌ته‌فسیری كورتی ته‌مه‌ن ئه‌چێت له‌زمانی گوڵه باخێكه‌وه
لهسڵهمینهوهی ئاسكێك ئه‌چێت له‌كاتی ئاو خواردنه‌وه‌دا
له‌هه‌ژاری شاعیرێك ئه‌چێت له‌به‌رده‌م سواڵكه‌رێكدا
ده‌ستی بهگیرفانه به‌تاڵه‌كانیدا ئه‌گێڕێ و
بهكهساسیهكهوه ڕو ئه‌كاته ئاسمان و ئه‌ڵێ
خوداوه‌ندا شتێكم پێببه‌خشه
تا به‌م هه‌ژاره‌ی ببه‌خشم
4
ئه‌ی میهره‌بان
ئێمه له‌چ سپێده‌یه‌كی تاریك و مهغریبَیكی ڕۆشندا
سه‌ره‌تاو كۆتایی ون ده‌كه‌ین؟
مێژوو جارێكی تر ئێمه به‌م پێنوسه ڕه‌شانه ئه‌نوسێته‌وه
جگه لهمانیفێستهكانی خه‌یانه‌ت شتێكی ترمان بۆ عیشق نه‌نوسی
ڕه‌شمان ئه‌كاته‌وه له‌به‌رده‌می ئه‌و سۆزانیانه‌دا خۆیان ڕوت ئه‌كه‌نه‌وه له‌عیشق و لهئیحساس
له‌به‌رده‌می ئه‌و دێوانانهی به‌ئومێدی مهعشوقهیهكی ئهتككراوهوه ورد‌و خاش ئه‌بن
له‌به‌رده‌می ئه‌و شاعیره عازهبانهدا به‌شیعرێكی ده‌رده دڵ ده‌ست پێئهكهن
5
ئه‌مشه‌و دۆزیمه‌وه بۆچی ئێسكه‌كانم یه‌كتری ورد ئه‌كه‌ن
ئه‌مشه‌و دۆزیمه‌وه بۆچی من و مردن ئه‌وه‌نده له‌یه‌كتری نزیكین
بیرم له‌ده‌سته‌كانی ئه‌و سواڵكهرهكردووه ڵم دایه ودڵی شكاندم
(لاكه‌وه ئه‌زیزم لاكه‌وه
لێرهكهس به‌دڵی خۆی ناژی
لێره كه‌س به‌خه‌یاڵ نه‌بووه به‌ماڵ)
6
نهخهیام مه‌ستی كۆنه شه‌راب بوو
نهصوفیهكانیش عیباده‌تی خوایان ئه‌كرد
من وتۆ له‌سه‌ر مێزی قومار خانه‌كان ویژدانمان ئهدۆڕاند
مناڵێك ڕه‌نگی ڕوخساری پێڵاوه‌كانی ئه‌گۆڕی
سۆزانیه‌ك به‌سكی برسیه‌وه سه‌یری جوانترین ئۆتۆمبێلی شاری ئه‌كرد
كچه سواڵكه‌رێك ئیدمانی كۆڵانه‌كانی شاردهبوو
ئه‌ی ڕۆح به‌نێو ئازاره‌كانی خۆمدا بمگێڕه
پۆلیس داوی بۆ سپێده‌یه‌كی یاخی ئه‌نایه‌وه
پهڕهسێلكهیهكی فێری هێلانه قوڕینه ئه‌كرد
دهستگێڕێك ئه‌و ده‌مامكانه‌ی ئه‌فرۆشت ڕۆحی پێئهشارینهوه
سواڵكه‌رێك ده‌ستی لهڕێبوارنی شارا پان ئه‌كرده‌وه‌و
چاوی بڕیبووه به‌رینی ئاسمان
حه‌كیمێك چاوی له‌ده‌ستی ئومێدهسهوزهكانی و ئاینده به‌تاڵه‌كانی بوو
چاوی بڕیبووه زه‌وی
دانیشتوانی شارێ چاویان بڕیبووه ده‌ستی خوا پێداوێ
ئه‌ویش نه‌زه‌ری ئه‌گرته تریفه‌ی مانگه شه‌و !
7
سێبه‌ری چه‌ترێك نه‌ماوه له‌م بارانی مه‌راقه داڵده‌مان بدات
ته‌ماشاكه خۆشه‌ویستی
جگه لهتابووته ڕه‌شه‌كانی مردن
لهخورافیاتنی ئه‌م ژیانه‌دا
چیتری پێنه‌به‌خشیم
كه‌چی پێم ده‌ڵێن
خودا له‌كوێدایه
ئه‌گه‌ر له‌و شه‌وانه‌دا نه‌بێت كهویژدانامان ئازارمان ئه‌دات؟
پێم ده‌ڵێن
نمه‌كی هه‌موو ئه‌و گوڵهسورانه بتگرێت
له باخچه‌كه‌ی ئێمه‌ت ئه‌دزی و ئهتدایه ده‌ستی دۆسته‌كه‌ت
پێكه‌نینی ئه‌و ئێوارانه بتگرێت
له‌گه‌ڵ نه‌سلی گوڵ‌و ڕه‌گه‌زی فریشته ئه‌چوویت بۆ پیاسه
به‌ڵام كێ ئه‌توانێ لهئهسهفهكانی غه‌ریبه‌یه‌ك ڕامێنێ به‌ره‌و گۆڕستان ئه‌چێ و
له‌ناخه‌وه
لهقهرهبروتی شارێكی وێران ئه‌چێ؟؟
8
بۆ كوێ دێ ی حه‌بیبم ؟
نازانم من وخه‌یاڵ كاممان یه‌كتری ئه‌كوژین
من وزه‌مه‌ن كاممان یه‌كتری به‌ڕێ ئه‌كه‌ین
ئه‌و كۆڵانه‌ی من وخه‌یاڵ پیاسه‌مان تیا ئه‌كرد
من وكچێكی دڵته‌ڕی پێكه‌وه كۆنه‌كرده‌وه
كچێك لێوه‌كانی له‌ڕه‌نگی خوێن و شه‌راب
كچێك هێنده‌ی به‌گریانی كه‌مانێك عاشق بووه
نیو ئه‌وه‌نده حه‌زی له‌ده‌ستگرتنی پیاوێك نیه
9
ڕێگایه‌كی چ تولانیه حاڵی ئه‌م دێوانه بوونه !
ڕامان به‌دیار سوتانی چرایه‌كه‌وه بێفایده‌یه
به‌خوێنی خامۆشێك تاقه‌یامه‌ت ئه‌سوتێ
ئه‌بێت چ ئومێدێك هه‌بێت به‌ژیان
چ دڵخۆشیك بده‌ین به‌عیشق؟
كه‌من دڵی خۆم به‌عیشقی پوچی كچه قه‌ره‌جێك به‌خشی
ئه‌ویش دڵی خۆی به دهعیشقی پوچ ی تر به‌خشی
ناوی بنێین چی ؟
یا بڵێن چكارهبوو
عیشقی دڵی پوچی هه‌ردووكمان؟!
10
درۆیانكرد حه‌بیبم
ههڵهیانكرد ئه‌ی موسافیر
له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تی عیشق
له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌كانی میهره‌بانی درۆیان كرد
تۆش نه‌ئه‌بوو خۆت دۆڕاندبا به‌ده‌م ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه سهرابیانهوه
ته‌نانه‌ت ئه‌و كچانه‌ش له‌سه‌ر ته‌ریقه‌تی عیشق تۆ به‌یان له‌گوناه ئه‌كرد
نه‌زه‌ری ئه‌و مناڵانهشیان له‌خۆ حه‌رام ئه‌كرد هیچ ڕزاو نیازێكیان نیه
درۆیانكرد دڵی من، درۆیانكرد
هه‌تا ئه‌و كچه‌ش له هه‌موو نامهكانیا ئه‌ینوسی
گهرخودایهك نه‌بووبا بۆ په‌ره‌ستن
من عیباده‌تی تۆم ئه‌كرد!
درۆیانكرد ڕۆحی من ،درۆیانكرد