
ئاوازی ریش …. حه‌سه‌ن مسته‌فا
به‌ڕیشـی پان و پرچـی پڕ له ئهسـپێ
بناغه‌ی ئیشی كوردان چۆن ده‌چه‌سپێ
مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه
له كونجێكی تاریكه‌وه
به كلافهكانی خه‌یاڵی
خه‌ریكی تهونێكه، له ره‌نگێك زیاتر نه‌به‌خشێ،
ئه‌و حه‌زه‌كا ره‌نگی ئاسمان بكاته به‌ری
نه ره‌نگێك بێ
زه‌مین ده‌ستی به‌ركه‌وتبێ.
ناوه ناوه‌ش له ئاوێنه‌یه‌كی به‌رباخه‌ڵ
سیمای خۆی تیا ده‌شواته‌وه،
ته‌نیا گومان له دوو چاوه‌كانی ده‌كات،
چونكه ئه‌وان؛
شیله‌ی حه‌زه پهمبهییهكان
ئه‌خه‌نه سه‌ر مینای سۆماو
له دڵۆپێك ده‌ریده‌ده‌ن.
چونكه ئه‌وان؛هه‌ڵمه گه‌رمه‌كانی
سه‌رده‌می( جه‌هل) دهبریسكێننهوه!!
ئاماده‌نین ده‌ست له كۆڵانه‌كانی رابردوو به‌رده‌ن.
ئه‌و تۆپه‌ڵێك قوڕیشی به‌ده‌سته‌وه گرتووه
بۆ گرتنی كونه‌كانی شمشاڵ.
ئه‌و كوشته‌ی ده‌ست ئه‌و خه‌یاڵه پوچانهیه
كه گه‌نجێتی ژووره‌كه‌ی لێ پڕكردووه.
بۆیه زۆر شت ده‌گێڕنه‌وه…
* * * *
شلێرێكی رێبوار بینرا، بهتاجێك ره‌نگی سووره‌وه
له رۆخ ئه‌و ماڵه تاریكه
به‌ر به‌رد درا
ئه‌وه‌تا ئێستاش خوێنهتكێنێ.
به‌ده‌م چڕینی هۆرهیهك، هۆن هۆن فرمێسك ئه‌بارێنێ.
گۆرانیییهكی شادیبهخشیش، له‌به‌ر پێی ده‌رگاكه‌یه‌وه
فهلاقهكرا.
جارجاره‌ش چڵه نێرگزێك به‌دزیه‌وه
له رۆخی پهنجهرهیهكا
به چاوه زه‌رده‌كانی لێیدهڕوانێ
ئه‌ویش خه‌ریكی ته‌ڕكردنی په‌ڕه زهردهكانه
پێی قه‌باحه‌ته، نێرگز ئاوا خۆی رووت كردۆته‌وه و
كه‌زیه سپییه‌كانی خستۆته به‌ر باران.
ده‌نكه ترێیه‌كی ئه‌سمه‌ریش
كه په‌یكی ئاوازه جاویدانیهكانه
خڕبۆته‌وه تا بیبینێ
چامه‌یه‌كی مامهێمنی بداته ده‌ست،
كه بۆنی خاكی لێوه‌دێ و
ته‌ڕه وه‌ك بارینی خۆی له وشه‌دا..
له‌سیحری ئه‌و رستانه‌دا
كه مه‌گه‌ر خاچ له گه‌روویان بكاته‌وه
ده‌نا پۆلێك پهڕهسێلكهن
له بازنه به‌ستن ناكه‌ون،
روونن وه‌ك په‌لكه زێڕینه
ساكارن وه‌ك وتووێژی دوو خۆشه‌ویست.
ئه‌م ده‌یه‌وێ بۆی باسی ئه‌و ساته بكات:
كه (عه‌بدولخالق) ده‌یه‌ویست
به شێنه‌یی په‌چه‌و عه‌بای ره‌ش فڕێداو
بهسهركۆتی پیاسه‌یه‌كی باته بكات.
ئه‌و له تاوان تاڵه درێژه‌كانی ریشی ده‌رده‌هێنێ،
به په‌یامێكی سووره‌وه دێته ده‌رێ:
– هیچیتر بازنه مه‌به‌ستن
رهزهوانێك له‌نێو ئێوه‌دایه
ده‌ستی سووره له گوناهی شه‌ڕاب.
– چیتر.. له‌سه‌ر مێزێك دامه‌نیشن،
كه په‌رداخه‌كانی ده‌مێك نیه
له‌ده‌ستی مهیخۆرێك رزگاریان بووه.
به‌و باخه گشتیانه‌ش دامهڕۆن
كه بۆنی ره‌زیانه كاستان ده‌كات.
له‌و ته‌لارو جامخانانهش رامهمێنن
كه ریكلامی
مایه‌و مكیاجو ستیانهو
قووتوی بیره
یان وێنه‌ی بووك‌و زاوایه‌كی نیمچه رووتی هه‌ڵواسیوه.
ئێوه ئه‌ی فهرزندهكانی دوای له‌دایك بوونی ئاین
له‌و راڕه‌وه‌ی پیایدا ده‌ڕۆن
زۆر وریابن
چاكتر وایه ریشدار بن‌و
نه‌كه‌ونه داوی عهیارێ له‌ده‌ستده‌ن هۆش
با خانمانیش ..
بۆوه‌ی نه‌كه‌ونه به‌ردیده‌ی كه‌سی سه‌رخۆش
كوڵمه سوور‌و گه‌شه‌كانیان بشارنه‌وه
له‌ژێر پهچهیهكی عه‌یب پۆش.
حه‌سه‌ن مسته‌فا – رواندز