روونکردنه‌وه‌یه‌ک …… سوداد ڕه‌سول
Closed
له پرۆژه یاسای مزگه‌وت و هونه‌ر و رۆشنبیری که له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ماڵپه‌ڕه‌کان بڵاو بووه‌وه، ناوی ژماره‌یه‌کی زۆر له رۆشنبیر و نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند هاتووه که بۆ ئه‌و پرۆژه یاسایه ئیمزایان کردووه. له ریزبه‌ندی 180 ناوی من هاتووه که گوایه منیش ئیمزام کرد بێ. له ڕێی ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه ده‌مه‌وێ به خوێنه‌ران ڕابگه‌یه‌نم که من به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگاداری ئه‌و پرۆژه یاسایه نیم و ئیمزاشم نه‌کردووه، ئه‌مه ڕه‌نگه که‌سێکی نامه‌سئول به بێ پرسی خۆم، ناوی منی خستبێته نێو ئه‌م لیسته‌وه.
سوداد ڕه‌سول