كانێسكان ….. شیعری-د.عه‌باس ساڵح
د ه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لای تۆ
به‌دڵیكی پڕ حوزن و
دووچاوی پڕ له ماته‌مه‌وه
تۆ گه‌وره‌ت كردم
له‌ژێر سێبه‌ری دره‌خته‌كانی تۆدا
من هه‌ناسه‌م دا
گمه‌ی كۆتری سه‌ر گومه‌زه‌كان و
جریوه‌ی چۆله‌كه‌ی سه‌ر گوێسه‌بانه‌كان
فێریان كردم تۆم خۆش بوێت
تۆ جوانترین كۆرپه‌ی سلێمانی و
شادێڕی شعری نالی
تۆ ئه‌ی كانێسكان
ده گه‌ڕێمه‌وه بۆ لای تۆ
دێمه‌وه بۆلای كۆڵانه ته‌نگه به‌ره‌كانی تۆ
سه‌ربانه نزمه‌كانی تۆ
كه به‌مندالی شۆێنێ نه‌ما په‌ی پێ نه‌به‌م
———————
له‌په‌نا خه‌یاڵه‌كانی تۆدا
چاوشاركێی كۆڵانه تاریكه‌كان
به‌رد هاویشتن بۆ شه‌مشه‌مه كۆێره
ورژاندنی كونی زه‌رده‌واڵه
سیمای كۆتری ته‌قله‌بازو
بێ ئاگایی له دنیای سیاسه‌ت و
روداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه
ئێمه‌ی مناڵی عاشق
1. به‌حیكایه‌ته‌كانی دایه پیره‌و
ئه‌فسانه‌كانی زه‌مانه
ئه‌مانه هه‌مووی كانێسكان
له‌مێژوی تۆدا ده‌خوڵقان
بۆیه ئێستاش ئه‌وینی تۆ
ئه‌مانباته‌وه بۆ ئه‌وێ ئه‌ی كانێسكان
*كانێسكان یه‌كێكه له‌گه‌ره‌كه دێرینه‌كانی شاری سلێمانی