كام خه‌لاتی ئاشتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی؟
Closed
له 9 نۆڤه‌مبه‌ری 2010 رۆژنامه‌ی خه‌بات، له لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م ده‌نوسێت “سه‌رۆكی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی مه‌دالیای ئاشتی په‌یمانی ناتۆ ده‌ستنیشانكراوه”. ئه‌م هه‌واله زۆر سه‌رسامی كردم، له‌به‌ر دوو هۆ:
یه‌كه‌م: تاكو ئێستا “هه‌رێم” دوو ئیداره‌یه، ئارامی و ئاشتی له ناو “ماڵی كورد به‌رقه‌رار نه‌بووه، به هۆی جیاوازی بیر‌ورا نانبراو ده‌كرێیت، له ماف و خزمه‌تگوزاری بێبه‌ش ده‌كرێیت ، تێهه‌لده‌درێیت و زۆرجاریش شونبزر ده‌كرێیت . حیزب نه‌ك هه‌ر له ده‌وله‌ت و دامه‌زراوه‌كانی جیا نه‌كراوه‌ته‌وه به‌لكو ئه‌وه حیزبه (پارتی و یه‌كێتی) ئه‌و دامه‌زراوانه ئاراسته ده‌كات و به ئاره‌زوی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بنه‌ماله‌كه‌ی به‌كاریان ده‌هێنێت. …….