
بۆ چی ڕۆژی جیهانی ژنان؟….گوڵاڵه پشده‌ری
له‌م بابه‌ته‌دا:
– کوورته مێژوویه‌ک له باره‌ی ڕۆژی جیهانی ژنان ,8 ی مارس(1908-2008)
– مه‌به‌ست له به‌ڕزڕاگرتنی 8 ی مارس چیه
– جێگه‌ی ژن له ڕوانگه‌ی هه‌ندێک ئایینه‌وه
– 8 ی مارس بۆ ژنانی کورد چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
کوورته مێژوو:
ئێستا وا سه‌د ساڵی ڕێکه که ژنان داوای مافه‌کانی خۆیان وه‌ک مرۆڤ و یان خوود وه‌ک ژن ده‌که‌ن.
رۆژی نێوده‌وڵه‌تی ژنان که ڕۆژی چالاکی بزووتنه‌وه‌ی ژنانه و ساڵانه له ڕێکه‌وتی 8 ی مارس دا ئه‌نجام ده‌درێت.
رۆژی نێوده‌وڵه‌تی ژنان بۆ یه‌که‌مجار له لایه‌ن خاتوو Clara Zetkin داواکرا که له‌م ڕۆژه‌دا له کۆنفرانسێکی ژنان له ساڵی 1910 له کۆپنهاگن به‌ڕێوه‌چوو.جێگه‌ی ئاماژه‌یه که زیاتر له 100 ژن و پیاو و له 17 وڵاتی جیاجیا به‌شداریان کردبوو.
هه‌رچه‌نده که 8 ی مارسی 1908 ،دوایی ناڕه‌زایی و خۆپێشاندان و له کاروه‌ستانی ماوه‌یی ژماره‌ی 30.000 کرێکاری ژن له کارگه‌ی جل و به‌رگ، که ده‌یانه‌ویست ماوه‌ی کاتژمێره‌کانی کار که‌متر بکه‌نه‌وه له 8 کاتژمێر، له م ڕۆژدا هه‌رواها بۆ باشترکردنی هه‌ل و مه‌رجه‌کانی کار و گرنگترین داواکاریان،داوای مافی هه‌ڵبژاردن بوو.
له ساڵانی دواییتردا هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا خۆپێشاندان و کۆبوونه‌وه‌ی جیاجیا له هه‌ندێک وڵاتان ئه‌نجام دران.دوایی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی کۆتایی به‌م شێوازه و ناهه‌موارییه هات.
به هاتنی بزووتنه‌وه‌ی فێمینیستی له ساڵه‌کانی شه‌سته‌کانه‌وه دیسان بایه‌خ به ڕۆژی نێوده‌وڵه‌تی ژنان درا و له ساڵه‌کانی حه‌فتاکانه‌وه له زۆر وڵاتاندا کاریان بۆی ده‌کرد.
له زۆربه‌ی وڵاته سۆشیالیسته‌کاندا ڕۆژی 8 ی مارس ڕۆژی پشووی فه‌رمییه و له ساڵی 1978 وه ئه‌م ڕۆژه له لایه‌ن وڵاته‌کانی سه‌ر به UN به ڕۆژی نێوده‌وڵه‌تی ژنان تۆمارکراوه.
مه‌به‌ست له به‌رزڕاگرتنی 8 ی مارس چییه؟
ویسته‌کانی هاوبه‌شی ژنان ڕابگه‌یه‌نن و داوای بکه‌ن و وشیارکردنه‌وه و پێشاندانی یه‌کگرتنی ڕێزه‌کانیان بۆ به ده‌ستهێنانی مه‌به‌ست، له‌م ڕێگایه‌دا دووباره بکه‌نه‌وه.
وه‌کو له کوورته‌دا باسمان کرد له ساڵه‌کانی شه‌سته‌کاندا بایه‌خ به پرسی ژن ده‌درا و ژنان داواکاریه‌کانیان وه‌کو مافی ته‌ڵاق، مناڵ له‌باربردن، ئازادی کار و زه‌مانه‌ته‌کانی،بنه‌ڕه‌تکردنی ئازادی جنسی و که‌مکردنه‌وه‌ی کاتژمێره‌کانی کاری ڕۆژانه و هتد…
و له ساڵه‌کانی حه‌فتاکاندا،ژن له ئه‌وروپا زیاتر خه‌ریکی کار و خوێندن بوو و به‌ڵام هه‌ر به پله‌یی دووه‌م له کۆمه‌ڵگادا ئه‌ژمار ده‌کرا. ژن ئه‌سیری سیستێمی پیاوسالاری بوو و ئه‌و پرسه‌یه ژنی سوورتر کرد بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر تێکۆشان و هه‌ستان به داوای مافی خۆی به‌رده‌وام بێت و ئه‌م سیستێمه توونده بوو به هۆکاری ته‌قینه‌وه‌ی ژن له جیهاندا.
جێگه‌ی ژن له ڕوانگه‌ی هه‌ندێک ئایینه‌وه؟
وه‌کو له سه‌رچاوه زانیارییه‌کاندا باس کراوه ژنی کورد زۆر به ده‌سته‌ڵات بووه و ژنسالاری له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا خۆرسکی بووه.به‌ڵام دواییتر داب و نه‌ریتی نامۆی به تایبه‌تی ''عه‌ره‌ب'' و ئایین سیمای ئه‌و نیزامه‌ی گۆڕیوه و ده‌سته‌ڵاتی له ژنسالاری گۆڕی و کردی به پیاوسالاری.
ژن له ئایینی ئه‌وێستا دا و هه‌رواها به زمانی سنسکرت به له‌قه‌بی<< آشه بان‌و>> ناوده‌برا که واته‌که‌ی ده‌بێته کازێوه، ڕووناکی،ڕاستی و پاک. دواییتر کرا به ''بان‌و''.
بۆ وشه‌ی دایک له ئه‌وێستادا و به زمانی سنسکرت وشه‌ی <<ماتری>> هاتووه که واته‌که‌ی ده‌بێته ئه‌و که‌سه‌ی که په‌روه‌رده ده‌کات و خوشک به << سواسری>> ناوبراوه که واتاکه‌ی ده‌بێته که‌سێک که پیرۆزه و خێرخوازه و ژنی هاوسه‌ردار به سیفه‌تی<<نمانوینتی>> یان
نیگابانی ماڵ (که‌سێک که ماڵ ده‌پارێزێت) ناو براوه.
ژن له ئایینی ئایینی مه‌سیح دا یه‌کسان دانراوه له گه‌ڵ پیاو . مه‌سیح فه‌رمویه‌تی: ژنان یه‌کسانن له گه‌ڵ پیاوان،لێیان مه‌ده‌ن،ڕێزیان لێ‌بگرن و خۆشی هه‌رگیز هاوسه‌رگیری نه‌کردووه.
به‌ڵام به گۆڕینی ئه‌نجیل و هاتنی کێرکهکان به تایبه‌تی کاتۆلیک، بارودۆخی ژنیان له کۆمه‌ڵگه‌دا گۆڕی.
بۆ نموونه ژن له ڕوانگه‌ی کێرکهوه بۆی نییه ته‌ڵاق وه‌رگرێت و یان کێشه‌یه‌کی که تا ئێستاش له زۆربه‌ی وڵاته‌کانی ئه‌ورۆپا و له وڵاته یهککرتووهکاندا هه‌یه کێشه‌ی مناڵ له‌باربردنه که به گوێره‌ی په‌یره‌ویکردن له باوه‌ڕی کێرک نابێ ئه‌و کرده‌وه‌یه ئه‌نجام بدرێت.
ژن له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا جێگای باڵای هه‌یه.ژنانی سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام وه‌کو خه‌دیجه و فاتمه‌ی کچی پێغه‌مبه‌ر و ئه‌و دوو که‌سه‌ی که ''یه‌که‌م '' شه‌هیدی ئیسلام بوون یه‌کێکیان یاسر و سوومهیهی ژنی بوو.ژنانی وه‌کو پریهمی دایکی عیسا و یان جیهان ژنی فرعه‌ون،مافه‌کانیان پارێزراوه.به‌ڵام ژنانیش هه‌بوون که له به‌ر سیفه‌تی نه‌رینیان ''بهرزهفڕێ و سه‌رپێچی له مێرد کردن(ژنی حه‌زره‌تی لوط)،وه‌ک نموونه‌ی نه‌رینی هاتوونه‌وه و له کتێبی ئاییندا ئاماژه‌ی پێ کراوه.له قورئانی پیرۆزدا هاتووه که'' پیاوان سه‌رپه‌رشتیارانی ژنانن''ئینجا ئه‌رکه له سه‌ر شانی پیاو له هاوسه‌رگیریدا هه‌ڵاواردن نه‌کات و ڕێز له ژنی بگرێت و مافه‌کانی بداتێ. ئیسلام زۆر مافی به ژن داوه.بۆ نموونه ژن ده‌توانێت داوای نرخێک له پیاو بکات بۆ شیردان به مناڵه‌که‌یان،یان دوایی مناڵبوون تا چڵ شه‌و له پشوودایه و پیاو بۆی نییه کرده‌وه‌ی سێکسی له گه‌ڵ بکات.
له ئیسلامی مۆدێرنیشدا،ژنان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هه‌نگاو به هه‌نگاو خۆیان زیاتر له زانست نزیک بکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که مافه‌کانی خۆیان بناسن و سوور بن له سه‌ر داواکاریه‌کانیان.
ژن و ئیسلام خۆی ته‌وه‌رێکی زۆر فراوانه و ئێمه ش له‌م بواره‌دا پسپۆر نین و نامانه‌وێت له باسه‌که‌مان ده‌رچین و لێره‌دا به ئاماژه‌کردن به‌م چه‌ند نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌ووه کۆتایی پێدێنین.
8 ی مارس بۆ ژنانی کورد چی ڕاده‌گه‌یه‌نێت؟
ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی ژنانی کورد هه‌ڵسه‌نگێنین له گه‌ل هی ژنانی شوێنانی تر،بگره ژنانی کورد له زۆر ڕوانگه‌دا باشتر بوون تا ئه‌وان.بۆ نموونه کاتێک که پیاو سه‌فه‌ری ده‌کرد و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک دوور بوو له ماڵ،ئه‌وه ژن ماڵه‌وه‌ی به‌ڕێوه بردووه و خۆی سالار بووه.به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هه‌مانکاتدا پیاوی ئه‌وروپی سه‌فه‌ری ده‌کرد و ماوه‌ی چه‌ند مانگێک ژنه‌که‌ی به جێ ده‌هێشت،ئه‌و دهرپێکوورتێکی له ئاسن له به‌ری ژنه‌که‌ی ده‌کرد و به قفڵ دایده‌خست تا خۆی ده‌گه‌ڕایه‌وه ژنی داماو متمانه‌ی پێ نه‌ده‌کرا( ئه‌م جۆره نموونه ده‌رپێ کوورته له مۆزه‌خانه‌یه‌ک له ئامستردام دانراوه).
ژنانی کورد به بڕوای من به تێپه‌ڕبوونی زه‌مان گۆڕانکاری به سه‌ر هه‌ل و مه‌رجه‌کانیاندا هات و که‌وتنه بن ده‌سته‌ڵاتی پیاو.
وه‌کو ده‌زانین که له مێژووی کوردا هه‌میشه شهر و داگیرکه‌ر په‌رده‌ی به سه‌ر گه‌شه‌ساندنی تواناکانی ڕۆڵه لێهاتوه‌کانی کوردی داداوه.
به‌م حاڵه‌ش هه‌ر کورد توانیویه‌تی تا ڕاده‌یه‌ک خۆی ببزوێنێت و هه‌وڵ بدات که زۆر دوا نه‌که‌وێت له گه‌ڵ چه‌رخی سوڕان له جیهاندا.
وه‌کو ده‌زانین ژنانی کورد هه‌میشه پالپشتی پیاو بوون له سه‌نگه‌ری خه‌باتدا.
ژن وێڕای ئه‌رکی په‌روه‌رده‌ی مناڵ هه‌رواها به‌شداری له به‌رهه‌مهێنانی ئابووری کردووه،له سه‌ر زه‌وی و کشت و کاڵ کاری کردووه و جاری وابوو له سه‌ر جێخوون له پشت خه‌رمانه‌کانی گه‌نمدا مناڵی بووه و یان هاوکار بووه له به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵدا.
ژنانی کوردستان به تایبه‌تی ژنانی ناوچه‌ی پشتده‌ر وه‌کو شێنییه،مامه‌ش و مه‌نگوور و ئاکۆ به خۆبه‌ختکردن زۆر له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تیان لابردوون،هه‌ر ئه‌و کێشانه‌ی که پیاوان درووستیان کردووه.
بۆ نموونه پیاوکوژی به به‌خشینی ژن چاره‌سه‌ر کراوه(هاوسه‌رگیری به نابه‌دڵ).
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که له ناو ئه‌و ناوچه‌یه‌شدا ژنانێک هه‌بوون که به‌ره‌نگاری ویسته‌کانی پیاوبوونه‌وه و هاوسه‌رگیری به زۆریان به خۆیان ڕه‌وا نه‌بینیوه و له گه‌ڵ خۆشه‌ویستی خۆیان ڕایان کردووه له لادێیه‌ک بۆ لادێیه‌کی تر یانخوود جاری وایه له کوردستانی باشوور وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات(ڕه‌دووکه‌وتن).
ژن له بواری ڕامیاریدا گیانی خۆی خستۆته مه‌ترسی: به هه‌موو جۆرێک پشتیوانی پیاو(پێشمه‌رگه)بوون.بۆ نموونه وه‌کو په‌یامنێری شۆرش له لادێ بۆ شار کاری کردووه. نموونه ژنه شۆڕشگێڕانی ڕێگه‌ی ئازادی و هاتنه دی مافی ئافره‌تان وه‌کو خوشکه گوڵێی قه‌ڵادزێ که له گه‌ڵ کوڕه شۆڕشگێره‌که‌ی خوێندکاری زانکۆ مه‌حمود دکتۆر خدر له لایه‌ن به‌عسی فاشیست له سێداره دران.
نموونه ژنانی ڕۆشنبیر و شه‌هید که هه‌زاران خوێندکاریان بۆ کۆمه‌ڵگای کورد په‌روه‌رده کرد وه‌کو
دایکه ئامینه و خوشکه سنۆبه‌ر که له خۆپێشاندانی یادکردنه‌وه‌که‌ی بوردوومانی شاری قه‌ڵادزێ(24.4.1974 ) له ساڵی 1982 دا به ده‌ستی دژمن شه‌هید کران.
خۆزگه ژنانی ئێستا یادی ئه‌و شێر ژنانه‌یان به‌رز ڕاده‌گرت و له ڕۆژی جیهانی ژناندا یه‌ک خووله‌ک به یادیان ده‌وه‌ستان و له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه کاری خزمه‌تگوزاری وه‌کو دام و ده‌زگای په‌روه‌رده‌ی باش و ته‌ندرووستی و ڕێگه و بان… بۆ ناوچه‌که‌یان ده‌کرا وه‌کو ڕێز و سه‌روه‌رییه‌ک بۆ مه‌به‌سته‌کانی ناتهواوکراوی ئه‌م شههیدهژنانه، که ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل به تایبه‌ت ژن له هه‌موو مه‌یدانه‌کانی ژیان دابوو.
ئه‌گه‌ر ئێستا بڕوانینه بارودۆخی ژنانی کورد به شێوه‌یه‌کی گشتی،
به بۆچوونی من ،ژنانی کورد له دوو جیهاندا ده‌ژین، به تایبه‌تی نه‌وه‌ی نوێ.چۆنکه به هاتنی ته‌کنۆلۆژیا و گۆڕانی کۆمه‌ڵگای کۆن و ژه‌نگدار به کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ و بریقه‌داری مۆدێرن و کاڵبوونه‌وه‌ی ئایینه‌کان و به تایبه‌تی کاریگه‌ری ده‌ستکه‌وته‌کانی نوێی ژنانی ئه‌وروپا،توانیویه‌تی ژنانی کورد بخاته سه‌ر پێ و خوازیاری مافی ره‌واکانی خۆیان بن.ئه‌ڵبه‌ته من پێموایه ئه‌گه‌ر له سیستێمی ده‌سته‌ڵاتداری وڵاتێک مافی مرۆف هه‌بوو ئه‌وه پێویست ناکات'' ژن'' ئه‌وه‌نده له شۆڕش دا بێت و کار بۆ ماف بکات چۆنکه مافی خۆی له وێڕای مافی مرۆفدا ده‌بینێته‌وه.
خۆزگه ژنانی کورد زیاتر به خۆیان دا ده‌چوونه‌وه و تێڕوانینێکی به‌ربڵاو له دیمۆکراسیه‌ت و ڕۆحی خوشکانهیان پته‌وتر ده‌کرد و هه‌رواها هه‌وڵی زیاتریان ده‌دا بۆ خۆ ڕۆشنبیرکردن و هاوکاری یه‌کتر کردن له‌م بواره‌دا.
خۆزگه ژنانی کورد نرخ و به‌های خۆیان به ''زێر و ماتریاڵ ''نهبهستبایهوه و به‌ڵکو به بنه‌مایه‌کی ئه‌قڵانی باڵا له هاوسه‌رگیریدا بهستبایهوه وله جیاتی چه‌ند ده‌فته‌ر زێرکرین به هاوسه‌ری داهاتوو،متمانه و خۆشه‌ویستیان بناغه کردبا، بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان وه‌کو کاڵا مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ نه‌که‌ن.
خۆزگه ژنانی کورد خۆیان به ئه‌م ڕێکخراو و ئه‌و ڕێکخراوی سه‌ر به حیزبی نهبهستبایهوه و به ڕاستی کاریان کردبا بۆ ژن نه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌نیا تاکه‌که‌سی خۆیان و حیزب و پیاوان، ئافره‌ت به‌کاربهێنن.
<<پیرۆزبێت رۆژی جیهانی ژنان له سه‌رجه‌م ژنانی کورد به‌تایبه‌تی له
ڕۆحی پاکی شه‌هیده ژنان و ژنانی شێردلی ناوچه‌ی پشده‌ر>>
سه‌رچاوه:
www.vrouwendag.nl
www.hetchristelijkgeloof.be
گوڵاڵه پشده‌ری
4 مارس 2008
هۆڵه‌ندا
Goli-67@hotmail.com