دیمانه لهگهڵ ههڵکهوت زاهیر…دیمانه : فهرهیدون بێوار
هەڵکەوت زاهیر…ڕاوێژکارى سەرۆکى حکومەت بۆکاروبارى هونەرى
ئالیەتى من ئەوەیە کۆمەڵێ ستایلى غەربى بهێنمە ناو موزیکى کوردییەوە
فەرەیدون بێوار
F_bewar@yahoo.com
* وەکو ڕاوێژکارى سەرۆکى حکومەت بۆکاروبارى هونەرى، زۆر جاران ئەو گلەییەت ئاراستە دەکرآ کە تەنیا بایەخ بە هونەرى مۆسیقاو گۆرانى وتن دەدەیت و، بوارەکانى هونەرى وەکو سینەماو شانۆو پەیکەرتاشى و شێوەکارى….فەرامۆش کراوە؟
– بەگشتى ئەو بوارانەى کە باست کرد کارى وەزارەتى رۆشنبیرییە، پڕۆژەى وەزارەتى رۆشنبیرى دێتە لاى ئێمە، ئەگەر ڕاوێژ بەمن بکرآ، پرسیارى و وەڵامى لەسەربکەم، وەکو پیشەى خۆم من کەسێکى موزیک کارم، ئەگەر ئاوازێک، میلۆدییەک بۆکەسێک دادەنێم، ئەو ماناى ئەوەنییە کەکارى حکومەتە، بەڵکو تایبەتە بۆخۆم کەپیشەى سەرەکى خۆمە، ئەگینا وەکو حکومەت بایەخمان بەهەموو بوارەکانى ترى هونەرى داوە.
* وەکو هەست دەکرآ حکومەت زیاتر بایەخ بە هونەرمەندەکانى دەرەوە دەدات، کاتآ هونەرمەندێک دەگەڕێتەوە کوردستان چەندین ملیۆن دینارى بۆ کۆنسێرتێک بۆخەرج دەکرآ، کەچى ئەوانەى ناوخۆش فەرامۆش کراون، لەم رۆژانە هونەرمەند "سەڵاح داودە" لەکەناڵێکى ڕاگەیاندن گوتى: ماڵەکەى من وەکو قەبر وایە، موچەیەکى رێزلێنانم هەبوو ئەوەشیان بڕى، بۆ حکومەت ئاوڕ لەم هونەرمەندە ڕەسەنانە ناداتەوە؟
– بڕوا ناکەم ئەو کێشەیە تایبەت بآ بەمن، بەڵکو چاڵاکى و موچەى رێزلێنان و ئەو جۆرە کێشتانە تایبەتە بە وەزارەتى رۆشنبیرى، پێم وایە کە ئەوان وەڵامدەرى ئەو پرسیارە بن، بەڵام من دژى ئەوەم کە جیاوازى لەنێوان هونەرمەندانى دەرەوەو ناوەوەى کوردستان بکرێت، ئەگەر کلیپێک بۆ ئەوانەى دەرەوە بکرێت، پێویستیشە کلیپێک بۆ هونەرمەندێکى ناوخۆ بکرێت.
* دەڵێن هەڵکەوت زاهیر روحیەتى گەورەیەو لەگەلڕ هەموو هونەرمەندێک تێکەلڕ نابێت و کار بۆ هەموویان ناکات، واتە جیاوازى دەکات و لەگەلڕ هەندێکیان پێوەندى هاورێتى زۆرباشەو کارى تەواویان بۆ دەکات، ئایا ئەم جیاکارییە لەروحیەتى تۆداهەیە؟
– بەهیچ شێوەیەک جیاوازى لەنێوان هیچ هونەرمەنێکدا ناکەم، ئەوەى هاتبێتە لاى من بڕواناکەم دڵم شکاندبآ یان هاوکاریم نەکردبآ، کارى هونەرى و ئاوازدانانیش پەیوەستە بە زەوقى ئینسانەوە، تۆ دەنگى کەسێکت پآ خۆشە کارى مۆسیقاى لەگەلڕ دەکەیت، گەر دەنگى کەسێکت پەسەند نەبآ ناتوانى کارى لەگەلڕ بکەیت، مەرجیش نیە کارى مۆسیقاو میلۆدى بۆ هەموو کەسێک بکەین. لەبەرئەوە من وانیم، هەرکەسێکیش هاتبێتە لام گەر کارێکیشم پآ نەکرابآ رێگام پآ نیشانداوە کە چ بکات و چ نەکات، بەڵام من زیاتر بایەخ بە چینى گەنجان دەدەم کەلە تەمەن و دیدى خۆمەوە نزیکن.
* لەکاتى دەرچوونى بەهرەمەند "هەڵدێر" بە پلەى یەکەم لەستۆدیۆى ئەستێران، هەڵبەست سەڵاح لە رۆژنامەکاندا گوتى: کە ئەوە میزاجیەتى تێدابەکار هاتووەو هەڵکەوت زاهیر میزاجیانە کردویەتى بە یەکەم، واتە نایەکسانى تێدابووە؟
– با بمێنآ بۆ رۆژى خۆى، ئەوە ڕەئى تاکە کەسێکە بۆخۆى دەڵێت، بڕوا ناکەم ئەوەبێت. هەڵدێر کەسێکى بەهرەمەندو بەتوانایە، بەواقیعیش ئەوە دەرکەوتووە کە هەڵدێر باشترین دەنگ بووە لەناو ستۆدیۆى ئەستێران. بۆمن هیچ فەرق و جیاوازى نەبوو هەر کامێکیان ببوایە بەیەکەم، ئەوەى کە رەئێکیشى هەبوو پەشیمان بۆتەوە لە رەئیەکەى خۆى کە لەوکاتەدا بەگوێى یەکێکى کردبآ، بەڵام رێزم هەیە بۆ هەموو بۆچوونەکان.
* بە حوکمى ئەوەى کەجەنابت ئاوازو میلۆدى بۆ هەندێک گۆرانى بێژ دادەنێیت و ستایلى تایبەتى خۆى هەیە، دەکرآ بڵێین ئەو ستایلە نوێیەى تۆ نوێکردنەوەى موزیکى کوردییە لەچاو ئەوەى کە هەیە؟
– من پێم وایە دەوڵەمەندکردنى موزیکى کوردییە، ئێمە دەبآ موزیکى رەسەنى کوردى خۆشمان بەشێوەیەکى فول موزیک هەبێت، پێویستە لەمەودوا ئەکادیمیەتى مۆسیقا لێکبدرێتەوە، مۆسیقا حەزە، هەستە، حەزێکى ئینسانە، من بە چ شێوەیەک میلۆدییەک دادەنێم، ئەوە حەزى منە، ئەوەى کەپێى خۆشە گوێى لێدەگرآ ، هەشە گوێى لێناگرآ.
ئالیەتى من ئەوەیە کە کۆمەڵێک ستایلى غەربى وەکو (پاپ، جاز، بلوس، مارنگ،….)ئەمانە دێنمە ناو مۆسیقاى کوردییەوە، کە زیاتر لە چواردە ستایلى موزیکن هى ئەمریکاى لاتینى و یۆنانیەکان و هیندین….
گەنجى ئێمە ئێستا حەزیان لە گۆرانیەکى عەرەبى، تورکى، یان ئینگلیزییە، بائێمەش هەمان جۆرەمان هەبێت بەس بەزمانى کوردى گوێیان لێ بێت، ئەوەش خزمەتێکى بەرچاوە.
* ئەو کارانەى کە بۆ هونەرمەندان ئەنجامى دەدەیت لەسەر ئەرکى خۆتە یان لەسەر میزانیەى حکومەتە؟
– ئەمە پرسیارێکى باشە، ئەو کارانەى کە دەکرێت هەمووى لەڕێگاى کۆمپانیاى کەرتە تایبەتەکانەوە دەکرێت، هیچ پێوەندى بە حکومەتەوە نییە، کەمن ڕاوێژکارى سەرۆکى حکومەتم وابزانن من پارەیان بۆسەرف دەکەم، بەڵکو کەرتى تایبەت یارمەتیان دەدات و سەرپەرشتى کارەکان دەکات و تەنانەت کلیپیشیان بۆ دەکات.
* ئایا تۆ لەگەلڕ بە رۆژئاواکردنى هونەرو کەلتوورى کوردیدایت؟
– من لەگەلڕ ئەوەم کە تێکەلڕ بوونى هەموو شتێکى باشمان پێویستە، بۆنموونە ئێمە وانەى کەلتوورمان پێویستە کە لەقوتابخانەکاندا هەبێت، قوتابى فێر بکەین کە چۆن مامەڵە لەگەلڕ بەرامبەرەکەى دەکات، کەلتوورى خواردن و تێکەلڕ بوون و قسەکردن و پاراستنى هەڵسوکەوتى مرۆڤ چۆن دەیکات و چۆن نایکات، چونکە ئەمانەمان نەبووە لەکوردستاندا، سوود وەرگرتن لە وڵاتانى رۆژئاوا کە زۆر پێشکەوتوون، بەلاى منەوە زۆرباشەو زۆریشم پێخۆشە.
* ئەو حەساسیەتەى خەڵک، یان ئەو کەسانەى کەلە بوارى هونەریدا کاردەکەن ڕەخنەکانیان بەرامبەر تۆ لە چیەوە سەرچاوە دەگرآ؟
– من رێزم بۆیان هەیە، من ئەوەندە کاتى ئەوەم نییە تەنانەت بیر لە شتەکانیان یان جۆرى ڕەخنەکەیان بکەمەوە، هیچ ڕەخنەو روانگەیەکم نیە بەرامبەریان. حەز دەکەم ئەوان بتوانن کارى باش بکەن ئەوەندەى کە خەڵک خۆى بە بوارى نوسینى ڕەخنەیى تەشهیر کردن بە مرۆڤ خەریک بگات، باشتروایە کاربکەن، ئەگەر شتێکیشیان ویست من ئامادەم هاوکارىیان بکەم.
* ئەوانەى کە بۆ کلیپ کردن دەچنە وڵاتانى دەرەوە لەبەر نەبوونى دام و دەزگاو ستۆدیۆى هاوچەرخ، یان سینەماکاران باس لەنەبوونى شارى سینەما دەکەن لە کوردستان، یان……ئەمانە هەموویان گلەیى دەکەن و گلەییەکانیش یەخەى تۆ دەگرێتەوە، بەحوکمى ئەوەى تۆ راوێژکارى سەرۆکى حکومەتى بۆکاروبارى هونەرى کە ئەو کێشانەى بوارى هونەرى چارەسەربکەیت؟
– من دەڵێم هانى کەرتى تایبەت دەدەین، بابێتن هاوکاریان دەکەین، زەویان پێدەدەین پڕۆژە دروست بکەین وەکو پڕۆژەى سینەماى ئۆسکار..وەکو حکومەت زۆر یارمەتیمان داون، لەهەموو دنیا بوارى هونەرى دەکەوێتە سەرکەرتى تایبەت، ئەگەر کەم و کورییەکیان هەبێت حکومەت بەبڕێک پارە یارمەتیان دەدات، ماناى نییە چەند هەزار دۆلار بۆ کلیپێک خەرج بکەین، ئەمە دەبآ کەرتى تایبەت بیکات کە بەرهەم (انتاج)ى هەبێت و خاوەندارێتى هەبێت. دەبآ لەکوردستانیشدا کۆمپانیاى وەکو (رۆتانا) دروست بێت، رۆتانا هەموو کارێک بۆ هونەرمەندەکە دەکات لەبەرامبەریشدا رۆتانا بەرهەمى هونەرمەندەکە نمایش دەکات و پارەى پآ پەیدا دەکاتەوە ئێمە دەبآ مارکێت خۆش بکەین، تائێستا هونەرى کوردى مارکێتى نەبووە، کە مارکێتت هەبوو هونەرمەند دەتوانآ خۆى بژێتێت و یارمەتى حکومەتیش بدات لەوڵاتانى دیکە رێکخراو هەیە پارەى نییە هونەرمەند یارمەتى دەدات، لێرە هەموو ئەرکێک خراوەتە سەر حکومەت، من ئەمە بە کارێکى هەڵەى دادەنێم، دەبآ کارتى تایبەت دروست بکرآ بۆئەوەى بتوانرآ کارى هونەرى بەڕێوەبچێت و کۆمپانیاکە بەرپرس بآ بەرامبەر بەرهەمهێنانى ئەو بەرهەمە، ئەوکات کۆمپانیاو هونەرمەندەکەش سودمەند دەبآ لەبەرهەمەکە.
تێبینى: چەند پرسیارێکى ترمان کرد،بەڵام ریکۆدەرەکەى دەکوژاندەوەو پرسیارەکان بآ وەڵام بوون: