چه‌ند بروسكه‌شیعرێ …. سه‌ردار جاف
((شوهره))
بزه‌ی لێوێ
ده‌متاسێنێ
خه‌تی سپی ئه‌م قه‌ڵه‌مه
ده‌یان فه‌رهه‌نگ و كتێب بێ
نامناسێنێ
* * *
((هێزی ژان ))
ژانی پرسه
چه‌ند به‌سوێ بێ
ناگاته‌ژانی برینێ پڕ
له‌خوێ بێ
* * *
((بازگه))
ئاوی روونی زنه‌یه بووی
ئێسته لێخن
بۆ رێز‌و جوانی دانرای
نهۆ جل و ره‌فتار چڵكن
* * *
((عاشق بوونه‌وه ))
به‌سه‌ر ماسكه‌رای چاوانت
كلی ره‌ش و قه‌ڵه‌مێكم
دێم و ده‌چم
له‌نێو بازگه و یاساوڵان
قورتارده‌بم
بۆ سه‌ر سینه و مه‌مێكی تر
تێ هه‌ڵده‌چم
* * *
((بوكه شوشه ))
بووكه شوشه‌ی ده‌ستی تۆ نیم
وه‌كو مناڵ
ژیرت بكه‌م
ده‌بێ له‌ئامێزما بنوی
تا ئه‌و رۆژه‌ی
پیرت ده‌كه‌م
* * *
((حه‌ز))
بۆ نازانی من چه‌ند په‌ڕۆشی
لێوی تۆم
هێنده‌ی حه‌زی مناڵێكه
له‌كارتۆ نێكی جیری و تۆم
* * *
((مه‌یل))
ئه‌و په‌نجانه‌ی
كه ده‌مشیڵێ و به چه‌پكه ماچم
تێ ده‌گرێ
مه‌یل و حه‌زم له‌ئاستیا
فه‌نا ده‌بێ و
واده‌زانم باوه‌شی توندی نه‌گوشراو
له‌ئامێزی خۆیم ده‌نێ
* * *
((په‌یمان))
مه‌حاڵه لوتفت بهێڵێ
دۆراندۆرم
ئاپۆڕابێ
مه‌رگ مه‌ودام بۆ بهێڵێ
ئه‌من بۆتۆم
ئه‌گه‌ر دڵم نه‌گۆڕابێ
* * *
((نوسین))
بۆم بنوسه
هه‌رچی عیشق و ئه‌وین هه‌یه
به‌رامبه‌رم
ئه‌وسا منیش بۆت ده‌نوسم
ئه‌و ئیحساسه‌ی له‌ناخه‌وه
سه‌وداسه‌رم
* * *
((ئاشتبوونه‌وه))
خۆتۆ كابه‌ی
زوویر بوون نیت رووت تێ نه‌كه‌م
ده‌بمه به‌فر له‌جێی هه‌توان
وه‌ك لكه‌داری پایزان
بۆجێ ژووان مه‌یلت هه‌بێ رووت رووت ئه‌كه‌م
* * *
(( خورپه))
تۆ پێت وایه
به‌ژنی زراڤـ له‌چنار و
بۆنی بسكت له‌تۆپه‌ی گوڵ
وه‌رگرتووه
بۆ نازانی
چنار بۆتۆ له‌كڕنووشه‌و
گوڵ بۆنی خۆی له بسكی تۆوه
بردووه
* * *
((دز))
نوقڵی دوكانت پێ نه‌برا
ماڵی كه‌سێكت بۆ نه‌بڕا
نه‌توانی دیواری بانكێ
ببه‌زێنێ
تۆ ته‌نده‌ری كۆنته‌راتت نه‌برده‌وه
دزی زانا
به‌من ناڵێی ده‌رگای دڵمت
چۆن كرده‌وه.
* * *
((كه‌نه‌فتی))
قه‌دری بگرن
مۆده‌ی تازه‌و مه‌كری كیژانی رۆژگار
له‌نجه‌و لار و له‌شی ماسی
تیله‌ی چاوێكی هه‌ستیار
لیوی سوور و جوڵه‌یه‌كی پڕغه‌ریزه
قژی خورمایی چین به‌چین
مایه پووچ بوو ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی
پێمان ده‌گوت رۆژی یه‌قین
ئه‌سه‌ف له‌ته‌ك چرچی پێست و مووی سپی دا
له‌زه‌ته‌كانیش نه‌زۆك بێ
ته‌مه‌ن
ده‌ست به‌گۆچان ،و پشت كۆماو و
پێ له‌زۆك بێ
* * *
((نامه ))
ئه‌و نامانه
هه‌ستی ئیفلیجی دنه‌دام
بۆ ئه‌وینی شیرنیتر له‌ئه‌وینداری
مه‌یلت زۆر بوو
راز‌و نیازم بزانی و
بمبینی به‌برینداری
* * *
((رۆژنامه ))
كوا غه‌زه‌ته له‌م وڵاته
بێ سانسۆره‌و
ناو لیبڕاڵه
یا ریتمی ئاوازه‌كه‌یه
یاخود تاكێكی
كۆڕاڵه
* * *
((نوكه))
به‌یه‌ك نووكه‌ی مۆبایلت
دونیایه‌ك كارتم بۆت كڕی
پاشی ماوه‌یێ سپڵه ده‌چوویت ..
ئه‌و نانه گه‌رمه‌ی خۆت بڕی
دوای شووكردن
له‌به‌ر ده‌ركی مزگه‌وتێكا .. تۆم به‌دی كرد
به‌شه‌رمه‌وه
ده‌ستت بۆ پاره‌ی خێر ده‌برد
* * *
سه‌ردار جاف
به‌لجیکا