
رووناكبیری گه‌وره!! ….. نوری بێخاڵی
به‌و پێیه‌ی سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م و هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆشنبیری ده‌سته‌بژێری كورد ( تا ساڵانێكیش دوای راپه‌ڕین) عه‌ره‌بی، یان فارسی، یان تركییه، به‌وانه‌یشه‌وه كه به‌هۆی هه‌لومه‌رجێكه‌وه دوای راپه‌ڕین كه‌وتنه رۆژئاوا و له‌وێ مه‌عریفه‌یه‌كی دیكه‌ی نوێیان بۆ خۆیان زیاد كرد، كه‌چی تا ئێستاش دیلی بیركردنه‌وه و ئه‌و باكگراونده كولتوری و رۆشنبیرییه‌ی ناوچه‌كه‌ن و سه‌ره‌ڕای فڕێدانی دونیایه‌ك دروشم و تێرمی نوێگه‌ر، به‌ڵام له ئاستی كرده‌نی و ئاكاری و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان، هاوشێوه‌ی كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌میشه له هه‌وڵی خۆ به‌پیرۆزكردن دان و هێشتا نه‌یانتوانیووه ئه‌و گرێی خۆ به كهمزانینهیان نه‌هێڵن و له ئاست خوێنه‌ره‌كانیان ساده و خاكی ببنه‌وه. ئه‌وانه پێیان وایه ئه‌گه‌ر پێیان نه‌ڵێن رووناكبیری گه‌وره و بیرمه‌ندی مه‌زن و نووسه‌ری لوتكه و داهێنه‌ری زه‌به‌لاح، ئیدی ئه‌و شووناسه رۆشنبیرییه‌یان كاڵ ده‌بێته‌وه و به‌هایه‌كی ئه‌وتۆیان نابێ.
جارێ هه‌موو شت به گه‌وره‌یی و بچووكی بێت، فیكر و داهێنان به گه‌وره‌یی و بچووكی نییه، شتێك نییه به‌ناوی رووناكبیری گه‌وره و رووناكبیری بچووك، بگره له بنه‌ڕه‌تدا مرۆڤێك نییه بچووك و كه‌متر له‌وی تر، ئه‌و رۆشنبیرهیش كه ده‌یه‌وێ له‌ناو كایه‌ی خۆیدا ئه‌و پۆلینه دۆزه‌خییه به‌رهه‌م بێنێ و كار له‌سه‌ر بره‌وپێدانی ئه‌و تێگه‌یشتنه بكات، هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایدیۆلۆژیستهی كه له خۆی و ئایدیا و حه‌قیقه‌ته‌كانی بترازێ، كه‌س به هیچ نازانێ.
به‌داخه‌وه ئه‌وه ته‌نها رۆشنبیره كورده بۆرهكهی لای خۆمانه، كه پێی وایه ده‌بێ ئه‌ویش به‌ناو و ماسكێكی دیكه، كه هه‌ڵگری جۆرێك له مانا و ره‌هه‌ندی پیرۆزییه خۆی له كائینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی جیا بكاته‌وه و له زاكیرهیاندا وه‌همێك بخوڵقێنێ كه ئه‌م له بورجی عاج دانیشتووه و كائینێكه له سه‌رووی ره‌خنه و ئه‌وانی تر له خواری خواره‌وه ده‌بێ گوێ بۆ وه‌عزه‌كانی شل بكه‌ن. به مانایه‌كی تر هه‌وڵێكی ئه‌و كاراكته‌ره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له سای گوتار و هێزی مه‌عریفه‌وه بكاته مێگه‌لی بۆچوون و ئایدیاكانی.
كه‌سێك كه له پشتییه‌وه باكگراوندێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و قووڵی رۆشنبیری هه‌یه و هه‌ڵگری په‌یامێكی ژیان و مرۆڤدۆستییه و ده‌یه‌وێ كار له‌سه‌ر پێشكه‌وتن و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و رووناك كردنه‌وه‌ی سووچه تاریكه‌كانی مێژوو و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كولتوری كۆمه‌ڵگاكه‌ی بكات و له شوێنی واقیعی باودا نۆرم و به‌هاگه‌لی رۆشنگه‌ر و ژیاندۆست تر به‌رهه‌م بێنێ، ده‌بێ زۆر له‌وه خاكی تر بێت كه خه‌ڵك وه‌ك خوا سه‌یری بكه‌ن و پێی وابێت گوتار و هه‌ڵوێسته‌كانی قابیلی ره‌خنه نین و خه‌ڵكی به نه‌خوێنده‌وار بزانێ، چونكه به‌ر له‌وه‌ی رۆشنبیری بریتی بێت له كهڵهكهكهكردنی مه‌عریفه له كایه جیاوازه‌كانی ژیاندا و كاوێژكردنهوهیان له رێگه‌ی زمان و گوتار، ئه‌وا تهرجهمهكردنهوهی ئه‌و مه‌عریفه‌یه‌یه له ئاستی تیۆرییه‌وه بۆ لایه‌نی كرداری و ئاكاری له ژیانی رۆژانه و مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆی، سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ چییه‌تی و ماهییه‌تی ئه‌و رۆشنبیره.
نازناو و پاشگری (گه‌وره و مه‌زن و ناودار و لوتكه و چی وچی) كولتورێكه ته‌نها كایه نه‌ریتگه‌را و باوهڕسالارهكان شانازی پێوه ده‌كه‌ن و موریده‌كانیان پێیه‌وه شاگه‌شكه ده‌بن، جا ئه‌گه‌ر رووناكبیرێكیش پێی وابێ به‌نازناو و پێش و پاشگری له‌و چه‌شنه، كه به‌رهه‌می عه‌قڵییه‌ت و كولتوری پیرۆزگهرایه، ده‌بێته خاوه‌ن سه‌نگ و قوڕسایی و كه‌سایه‌تی خۆی، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئاغا و كوێخا و به‌گ و سه‌رۆك و وه‌جاخزاده و قدیسێك نابێ، بۆیه باشترێكه به‌رده‌وام ئه‌وه بێنێته بیرخۆی كه ” هه‌موو كه‌س ده‌توانێ ببێته قدیس، به‌ڵام ده‌گمه‌نن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن ببنه مرۆڤی چاك”.
گه‌وره‌یی رووناكبیر به باكگراونده ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی و به‌لاغه‌ته زمانه‌وانییه‌كه‌ی و خه‌یاڵه فراوانه‌كه‌ی نییه له نووسیندا، به‌ڵكو له‌و هه‌ڵوێست و ره‌فتار و ئاكارانه‌ی دایه كه بتوانێ به باوه‌ڕمه‌ندی و له واری كرده‌نییه‌وه و له په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌گشتی و كاركاتهرهكانی نێو كایه‌كه‌ی خۆی به‌تایبه‌تی، به‌رجه‌سته‌یان ده‌كات.. رووناكبیر بۆ ئه‌وه‌ی شایانی گوێ لێگرتن و رێزلێگرتن بێت، پێویستی به‌وه نییه گه‌وره و مه‌زن و لوتكه بێت و ده‌وروبه‌ریشی بچووك و بوده‌ڵه و نزم، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه كه دواجار بڕوای نه‌گۆڕی به وه‌ك یه‌كی مرۆڤه‌كان و جیاوازی هه‌یه.. كه‌سێك كه ئاستی هوشیاری له رووناكبیر ساده تره، مانای وا نییه له‌و بچووكتره.. كه‌سێك زمانی قسه و نووسینی له رووناكبیر ساده و سه‌ره‌تایی تره، مانای ئه‌وه نییه ئه‌و كه‌سه بوده‌ڵه‌یه.. رووناكبیرێك خه‌یاڵی له كه‌سێكی دی فراوان و ره‌نگاڵه‌یی تره، مانای ئه‌وه نییه كه‌سه‌كه نزمتره.. رووناكبیرێك ئه‌وه بیركردنه‌وه و پۆلێن كردنی بێ بۆ په‌یامی نووسین و گوتاری نوێگه‌ر و رۆشنگه‌ر، نه‌ك ته‌نها رووناكبیر نییه، بگره ده‌بێ گومان له ویژدان و مرۆڤبوونی خۆی بكات.. ئه‌گه‌ر بۆ كاراكته‌رێكی سیاسی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاسایی بێت (به حوكمی دونیابینییه دۆزه‌خییه‌كه‌ی) شوێنكه‌وته و موردید و نۆكه‌ر و غوڵامی هه‌بن، ئه‌وا شوره‌ییه‌كی گه‌وره‌یه رووناكبیر هه‌ست به‌وه بكات خه‌ڵكێك هه‌یه بۆی بۆته مورید و ده‌روێش و گوێڕایه‌ڵی بێ پرسیار، كه‌چی بێده‌نگ ده‌بێ و هه‌ڵوێست نانوێنێ و له‌وه‌ش زیاتر بسكه‌ی سمێڵی بێ.. ئه‌گه‌ر گله‌یی و ره‌خنه‌ی گوتاری رووناكبیری به‌رمه‌بنای به‌ها و چه‌مكه نوێگه‌ر و رۆشنگه‌ر و مرۆییه‌كان له ده‌سه‌ڵات و كایه‌ی سیاسی و ئایین ئه‌وه بێت، كه ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵگه هه‌میشه رهعیهتێكی كوێر و مێگهڵێكی بێده‌نگ بێت و به‌بێ هیچ پرسیار و گومانێك بچێته ژێر جه‌بر و حوكمه ده‌سه‌ڵات و نه‌ریتگه‌را و باوهڕسالارهكانیان، ئه‌ی باشه به مێگه‌ل كردنی كۆمه‌ڵگا له رێگه‌ی گوتار و هێزی مه‌عریفه‌وه ناو بنێین چی، مه‌گه‌ر ئه‌وه عوزر له قهباحهتان گه‌وره‌تر نییه؟!