Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
تورکیا داگیرکەرێکی پیروو دوژمنێکی بەئەزمون …ئاکۆمحەمەدسابیر

تورکیا داگیرکەرێکی پیروو دوژمنێکی بەئەزمون …ئاکۆمحەمەدسابیر

Closed
by March 6, 2008 گشتی

یەکەم ئاستەنگی گەورەی بەردەم نەتەوەی کورد لەڕابوردوو ئێستاو داهاتودا دەستەڵاتدارانی تورک بووەو تورک دەبێت،  سەرکردایەتی کورد چەندپەرتەوازە و دژ بەیەکتربوون .
سەت ئەوەندە تورکەکان تەباو یەک ڕیزو هاودەنگ بوون بەهەموو بیربۆچونەجیاوازەکانیانەوە دژ بەمافەکانی نەتەوەی کورد،هەر هەلومەرجێکی باشیش بۆکورد ڕەخسابێت زۆر بە زیرەکی و بەپلانی وردو تۆکمەوە زیندە بەچاڵیان کردووە.
گەورەترین جالاکی حیزبەکانیان بۆپێش بڕکێی دەستەڵات ،پڕۆژەی لەناو بردن و لەباربردنی مافەڕەواکانی گەلی کورد بووە لەهەرچوار پارچەی کوردوستان ،ئەوحیزبانە چەپ بن  یان ڕاست یان ئیسلامی پابەندن بەنەتەوەپەرستی یەوەو هەرپەیڕەو پڕۆگرامێکی یان هەبێت دەبێت لەژێر پێی سوپای فاشیزمی دوڵەتدا بەئەمەکەوە بیتوێننەوە،هەردەوڵەتێکی تریش لەجیهاندا تەنها ئاماژەی بە ڕیژەی کورد کردبێت لەتورکیادا پەرژوەندیەکانی  لەگەڵ تورکیادا ڕووبەڕووی مەترسی بۆتەوە
ئەوەی دۆستی کوردە دوژمنی ڕاستەو خۆی دەوڵەتی تورکیایە،بۆیە بەداخەوە گەلی کورد لەگەڵ ئەو هەموو نەهامەتی یەی بەسەری دێنن بێ دۆست و بێ کەسە،ئەمڕۆش هەموو جیهان لەپێناوی پەرژەوەندییە کانی خۆیاندا چاو لەو هەمووزوڵم و زۆرداری یەی دەوڵەتی فاشستی تورکیا دادەخەن.
 مێژوی دەستەڵاتی تورک لەکوشت و بڕی ئەرمەنییەکانەوە تادەستەڵاتی  عوسمانیەکان و تائەمڕوش داگیرکاری و تاڵانی و خۆسەپاندن بووە.
توانی ویانە دین  بە کاربێنن بۆسڕینی تاوانەکانیان و بیکەنەپاساو هێنانەوە بۆداگیرکردنی وڵاتانی دراوسێ وبەتاڵان بردنی سەروەت وسامانیان.
هەرشوێنێ کیشیان داگیر کردبێت خێرا ناوی ئەو گوندو شارانەیان گۆڕیوە بەتورکی زۆربەی گوندەکانی کوردوستان تائێستاش ناوەکانیان تورکی یە وەک ناوچەی سورداش قەرەداغ و گوندەکانی و زێوێ وقزلە ر و  بەسەدان ناوچەو گوندی تر.
نوسەرانی دەوڵەتی شام و میسر ئەو زوڵم و زۆرداریانەی دەوڵەتی عوسمانیان هەموو تۆمارکرد بۆنەوەکانی داهاتویان، تاجارێکی تر  نەکەونە داوی تورکانەوە
وە پارەیەکی زۆریان بۆتەرخان کردو کردیانە زنجیرە فلیم و لە تیڤی یەکانیاندا  بەشێوەیەکی زۆر
واقیعیانە لەهەموو وڵاتانی عەرەبیدا بڵاویان کردەوە وپیشانیناندا کەتورک لەمێژودا لەژێر دەمامک و عاتیفەی دینەوە چ زوڵمێکیان لێ کردون،بەپێچەوای دەستڵا تدارانی کوردەوە تازە بەشان وشەو کەتی ئەردۆغاندا هەڵدەدەن، لەدوای ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتا تۆری عێراق کیشەی نەتەوە ی کورد لەباشور هەنگاوێکی بەرچاوی نا ،بۆشایی یەکی گەورە لەبەغداد دروست بوو،باسو خوازی سنوری کوردوستان و پارێزگای کەرکوک و ماددەی سەدوچل و هاوپەیمانی کوردو ئەمەریکا
لەئەنقەرە فاشستەکانی تووشی ماخۆلان کردو وەک گورگێکی برسی بۆنی نەوتی کەرکوک و ویلایەتی موسڵ و تورکمانەکان وای لێکرد ڕاستەو خۆ دەست بخاتە ناوکاروباری عێراقەوە و بەبیانوی جۆراوجۆر فشاری تەواو بۆئەمەریکا بێنێت ، وەتاڕادەیەکی زۆر باش توانی سەرکەوتوبێت باسوخوازی مەسەلەی کورد بەرەوئەنقەرەڕا کێشێت و  نوێنەری شیعەوسونەکان و تورکمانەکانیش  ئاگادارکاتەوە وسوریاو ئێرانیش زیاتر هانبدات بۆتێکدانی ئاسایشی عێراق ،وەک ڕێویەکی پیری بەئەزمون نەک باکوری کوردوستان  بەڵکو باشوریش بخاتەژیر کاریگەری خۆیەوە ،بۆچاو بەست کردنی جیهانیش بەبیانوی چەکدارەکانی پەکەکەوە لەشکرێشی یەکانی خۆی ئەنجامدەداو ئەرزی ئەزەڵاتی خۆی دەکات ، وەک چاوترسێ نێکیش بۆدەستەڵاتی کوردی سەروەری هەرێمی کوردوستان پێشێل دەکات، سودی تەواویش لەناکۆکیەکانی نێوان پارتی ویەکێتی  وەرگرتووە،پەکەکە بەئاشکرا داوای ئاشتی وگفتوگۆدەکات، تورکیا بەوپەڕی لوت بەرزیەوە بەئاگروئاسن  گەریلاو ژن ومنداڵ و گوندەکان پێکەوە دەشێ لێت جیهانیش بێدەنگ وخامۆش.
ئەوەی لەتورکیا بۆماوەیەکی کەمیش ژیابێت ئەزانێت هاوڵاتی تورک چەند ڕەگست پەرست و ڕاسیستن و چۆن بەشیری خۆپەرستی گۆش کراون،تەنانەت لەئەوروپاش پەلاماری خۆپیشاندەرە کوردەکان دەدەن وهاواردەکەن کورد تیرۆرستە،نیفاق ودووڕوی تورکیا کە لەسەر هەزاران پەت یاری دەکات، توانیویەتی هاوڵاتیانی خۆی وناوچەکەو جیهان چەواشەبکات.
هەر حیزبێکیش دەستەڵات وەربگرێت ئەبێت مقاشی دەستی سوپابێت گەروانەبێت وەستایانە بەدەرزیەک ئەو حیزبە فش دەکەنەوە وەک ئەو سینارۆیانەی بەسەر ئەربەکان وحیزبەکانی تریاندا هێنا ، لەسیاسەتی ناوخۆیدا ئیسلام و نەتەوەپەرستی و علمانیەتی  واجوان شێلاوە پێکەوە  و لەسەرهەسێکیان گەمەی خۆی دەکات ،کەسانێک زۆر شارەزاو سیاسی نەبن دەکەونە هەڵەوە
لەسیاسەتی دەرەوەشدا هەمیشە لەگەڵ ژەنەڕاڵەکانی ئیسرائیلدا لەقاعە داخراوەکاندا پڕۆژەو پیلانەکانی گەشەپێدەدات ئیسڕائیلیش بەبەلاش هاوپەیمانێتی ناکات.
گەر ئەردۆغان دان بەمافی کوردا بنێت لە وڵاتێکی دیموکراسی وەک تورکیادا شاربەدەردەکرێت
برا کوردەکانیشمان لەباکور بەزۆرینە پەیوەستن بەئاینی ئیسلامەوە گەرحیزبێکی سەربەخۆیان  نەبێت داوای مافەکانی گەلی کورد بکات ئەوە ئەردۆغان نەک تەنها بەهۆی فشاری سوپاوە بەڵکو لایەنگرو دەنگ دەرەموسڵمانە تورکە کانیشی لێ دەتەکێتەوەو دەخرێتە قەفەزی دادگاوە بەتاوانی دابەش کردنی خاکی تورکیا.
بۆیە زۆر پێویستەبرا کوردە کان  سەربەخۆ بەیەک دەنگ بەدەستەڵاتدارانی تورک بڵێن ئێمە نەتەوەیەکی جیاوازو زمانێکی جیاوازو ین خاک وئاو سەروەت و سامانی سروشتی خۆمان هەیە
ئەم جیاوازی وخاک و زمان و سەروەت و سامانەش بڕیا ری خوایەو  خوداپێی بەخشیوین  وەک ئێوەو هەمووگەلو نەتە وەیەکی تر، بەئێوەش حەرامەو مافی خۆمانە ئاڵاو سەرکردەو  سنوری خۆمان هەبێت. هەر مسوڵمانێکیش بۆ ئازادی و سەربەخۆیی خاک و وڵاتی خۆی تێ نەکۆشێت کەخوا پێی بەخشیوە ئەوە نوێژو تاعاتیشی قبوڵ نی یە، زۆر لەمسوڵمانەکانی وڵاتانی عەرەبی وجیهان بە دروشمە درۆینەکانی سەدام فرویان خواردو لێ یان ببووە پاڵەوانی ئوممەی ئیسلام لەکاتێکدا قورئانی پیرۆزی بەخوێنی خۆی دەنوسی یەوە، لەئینقلابی ئێرانیشدا زۆر کوردی موسوڵمان و خواناس بەسۆزو عاتیفەی ئیمام تێکەوتن هاوکاریان کرد وایان دەزانی دەبنە شەریکە بەش لەدەسڵاتدا، ڕژێمی ئێران دوای ئەوەی پێگەی خۆی بەتەواوی چەسپاند هەموویانی بێکەس کوشت کرد، ئەو هاوکاری کردنە کاردانەوەیەکی وای دروست کرد لەلای برا کوردەکانی ڕۆژهەڵات کەئامێز بۆ کۆمەنیستەکان بکەنەوەو پشت لەئیسلام بکەن،شوعیەکانی عێراقیش زۆر چاوەڕوانیان لەغۆرباتشۆف و ڕوسیای کۆمەنیست کرد تا بێشەو سەریان نایەوە،پارتی و یەکێتیش وایان دەزانی بۆش هاتووە کەرکویان پێشکەبکات و  پێیان بڵێ بفەرموون بۆ سەربەخۆیی،   پێم وایە ئێمەی  کورد زۆر بەئاسانی ڕابووردو لەبیر دەکەین هەمووسمێڵ سورێکمان لێدەبێتە هەمزا ئاغاو سۆزو ئاتیفە هزرو بیری داگیر کردوین، ئەو هەموو مەدحوسەنایە ش بۆ ئەردۆغان وحیزبەکەی بەداخەوە زۆر زووە،

( ئەو بەردەکانی ناوی نرا قەسڵی شەخسەکەی                                            سوید
دایان بەشاخی دارەکەیا تورکی بێ هونەر)   سالم

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.