ئۆدن ,شاعیری نیگه‌رانیی ….. عومه‌ر جه‌لال
وێستان هیو ئۆدن له فێبریوه‌ری 1907 له به‌ریتانیا هاتۆته ژیانه‌وه,باوك و دایكی له بواری پزیشكیدا كاریان ده‌كرد و بار‌و دۆخی خێزانییان له ئاستی بژێوی باشدابووه, بۆیه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه كوڕه‌كه‌یان له ئاستێكی به‌رزدا پێبگات و بناسرێت له كۆمه‌ڵگه ,به‌ته‌مه‌نێكی كه‌م كه 18 ساڵی ته‌واو نه‌كردووه زانكۆ ته‌واو ده‌كات واته له ساڵی 1925 وه‌ك یه‌كێك له خێزانه ئۆرستوكراتییه به‌نێوبانگه‌كانی به‌ریتانیا و له ئاستێكی زانستی به‌رزدا ده‌بێت و دواتر روو ده‌كاته (به‌رلین) بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ,كه وانه‌ی زمانی ئه‌ڵمانی ده‌خوێنێت و ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاره‌زووی له شانۆی ئه‌ڵمانی هه‌یه و به‌تایبه‌ت به‌كاریگه‌ر بوون و سه‌رسامی به‌رابه‌ر به نووسه‌ری شانۆكاری به‌نێوبانگ( برێخت).
له ساڵی 1924 یه‌كه‌مین قه‌سیده‌ی له گۆڤاری قوتابخانه ده‌بینرێت .له‌ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا كاریگه‌ر ده‌بێت بهشاعیرهكانی وه‌ك (تۆماس هاردی و رۆبێرت فرۆست),بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1930 كتێبی شیعری (قه‌سیده‌كان) بڵاوده‌كاته‌وه وه‌ك چاپێكی تایبه‌ت.
له‌كاتی وانه‌بێژیدا له‌زانكۆی (ئۆكسفۆرد) یه‌كێك له قوتابییه گه‌نجه‌كان لێی ده‌پرسێت خوازیاری له ئایینده ببیته چی ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت(خوازیارم ببم به شاعیر) هه‌ر ئه‌م خه‌ونه‌ی بوو وای كرد (ئۆدن) رووه‌و شیعر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پرۆسه پزیشكییه‌ی له‌ماڵیاندا هه‌بوو هه‌میشه حه‌زی به شاعیربوون ده‌كرد.
ئیدی ئۆدن وه‌ك شاعیرێكی چه‌پی به‌ریتانی ناسرا و ره‌خنه‌گران گرنگیان به نووسینه‌كانی دا كه پۆڵێنیان ده‌كرد به جێگره‌وه‌ی شاعیری به‌نێوبانگ (تی,ئێس ,ئیلیوت) ,دواتر ئۆدن وه‌ك مامۆستایه‌ك له قوتابخانه‌كانی به‌ریتانیا و ئۆسكوتلهندا وانه ده‌ڵێته‌وه له‌وێ زیاتر ده‌ناسرێت وه‌ك شاعیر.
ئۆدن به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ك شاعیری شۆڕشگێڕی چه‌پ بۆ ماوه‌ی ساڵانی (1933-1941) ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی ژیانی به ته‌مه‌نێكی پڕ داهێنان و ناوبانگیو شاعیرێتی ده‌ناسرێت.كهپترله هه‌شت كتێب بڵاوده‌كاته‌وه له شیعر و شانۆ,هه‌ر له‌وته‌مه‌نه كورته‌ی ژیانیدا هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌بینێت و تا ده‌گاته بینینی فاشیزم و نازیزم و توانه‌وه‌یان,سه‌فه‌ری ئۆدن به‌پێچه‌وانه‌ی شاعیره ئه‌مریكییه‌كانه‌وه كه‌زۆرینه‌یان خوازیاری ژیانبوون له ئه‌وروپا.
,ئۆدن له‌ته‌مه‌نی 32 ساڵیدا به بڕیاردانێكی كۆتا ده‌ڕوات به‌ره‌و ئه‌مریكا و هه‌تا مردنی به‌ر له ساڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه,واته تا ساڵی 1972دوای 33 ساڵ له‌غوربه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ناتوانێت له به‌ریتانیا بمێنێته‌وه رووده‌كاته(ڤییه‌نا)تا له 29 ی سێبته‌مبه‌ری 1973 كۆچی دوای ده‌كات.
ئه‌وه‌ی ئه‌م شاعیره زۆر كاریگه‌ر بووه به نووسینه‌كانی نیگه‌رانییه, هه‌ر له‌و غوربهتهیدا هه‌ستی به نیگه‌رانیی زۆر ده‌كات و كتێبی (سه‌ده‌ی نیگه‌رانیی ) ده‌نووسێت كه‌باس لهكهسێتیی مرۆ ده‌كات به‌نێو نیگه‌رانیی شه‌ڕ و وه‌ڕسیی له ژیان ,تا ئه‌و دێڕه جوانه‌ی كه مرۆڤایه‌تی توشی شۆك ده‌كات كه ده‌نووسێت (رێگایه‌كی زۆرم بڕی تا بیسه‌لمێنم, زه‌وی نییه و ئاو نییه و خۆشه‌ویستی نییه).
ئه‌م شاعیره به‌شاعیری ده‌یه‌ی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابوردوو ناسراو بوو له‌كاتێكدا كه سه‌ردانی چین و ئیسپانیا ده‌كات وه‌ك خۆبه‌خش له‌ته‌ك خاچی سوور له‌كاتی جه‌نگدا, به‌ڵام دواتر ئاره‌زووی به‌لای چه‌پدا نامێنێت و ده‌یه‌وێت سه‌فه‌ر بكات به‌ره‌و ئه‌مریكا, وه كتێبێكی له‌باره‌ی ئیسپانیاوه هه‌بووه به‌نێوی (گه‌شتێك به‌ره‌و جه‌نگ) ئه‌ویش پتر به‌هۆی بیری چهپیهو به‌ڵام كهڕوودهكاته ئه‌مریكا وه‌ك شاعیرێكی سۆفیگه‌رێتیی ده‌ناسرێت و گرنگی به غه‌م و ئازاری په‌نابه‌ره‌كان ده‌دات وه‌ك له شیعرێكیدا ده‌نووسێت:
بڵێ ,له‌م شاره‌دا ده ملیۆن كه‌س هه‌یه
هه‌ندێك له ئاپارتمانهكان ,هه‌ندێ له ڤێلاكان
به‌ڵام ئێمه شوێنمان نییه ,ئه‌ی ئازیزم,به‌ڵام ئێمه شوێنمان نییه
جارێك ئێمه وڵاتێكمان هه‌بوو,بڕوامان وابوو قهشهنگبێت
ته‌ماشای نه‌خشه بكه ده‌یدۆزیته‌وه
ئێمه ناتوانین ئێستا بۆی برۆین,ئه‌ی ئازیزم
نزیك كه‌نیسه‌ی گونده‌كه دارێكی كۆنه
له‌هه‌موو به‌هارێكدا گه‌ڵا ده‌كاته‌وه سه‌ر له‌نوێ
ئه‌م دێره شیعرانه‌ی ئۆدن هێمایه‌كه بۆ غه‌می وڵات و بوونی نیشتمانێك كه تێدایه هی خۆی نییه ,له نیشتمانێكدا ده‌ژێت و ئاره‌زووی له وڵاتی خۆیه‌تی مه‌گه‌ر نه‌خشه بێت به‌دوی بگه‌ڕێت , ره‌نگه جوانترین پێناسه بۆ ئۆدن ئه‌وه‌بێت كهدهنووسرێت:
(باشترین شاعیری نه‌وه‌ی ئۆدن ,خودی ئۆدنه) ,چ جای ئه‌وه‌ی (لویس ماكنێس ) وا ستایشی ئۆدن ده‌كات (جادووگه‌ر له زمان , ژیانی دابین ده‌كرد بۆ هونه‌ری قسه‌كردن,به پیتیی خه‌یاڵ,هه‌ست كردن به مۆزیكی قوڵ ).
ده‌توانین ژیانی ئه‌ده‌بیی ئۆدن
به‌چوار قۆناغ شرۆڤه بكه‌ین له‌گه‌ڵ ناو و ساڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی:
1-له‌ساڵی 1927 تا 1932 ئه‌م كتێبانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
-paid on both sides 1930
-poems 1930
-the orators 1932
به‌تایبه‌ت ئه‌م دوو كتێبه‌ی سه‌ره‌تای بوووه هۆی نێوبانگ په‌یداكردنی وه‌ك ده‌بینرێت كاریگه‌ربووه بهماركس و فرۆید ,وه‌ك قه‌سیده‌كانی ئاڵۆزییه‌كی تێدا زاڵه و كه پتر تێڕوانینی كه‌سی و خه‌یاڵی و ئاوێته كردنی ئه‌فسانه و نائاگایی,وه ئه‌و توخمه بابه‌تییانه‌ی كه هه‌وڵده‌دات بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی گۆمه‌ڵگه ,وه خراپیه‌كانی تاك و مۆراڵی ,وه هه‌ردوو ره‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری ده‌بێته دوو جه‌مسه‌ری نێو شیعره‌كانی ئۆدن,جگه له تایبه‌تمه‌ندی سایكۆلۆژی له كاتێكدا ئۆدن بڕوای ته‌واوی به شیعر هه‌بووه كه‌هه‌مان رۆڵ ده‌بینێت كه شرۆڤه‌كاریی ده‌روونیش هه‌یه‌تی .
2-قۆناغی دووه‌می كه به‌چه‌پ ناسرابوو كتێبگهلێكی به‌نرخ بڵاوده‌كاته‌وه وه‌ك:
-(1933 The Dance of Death
-1935) The Dog Beneath The Skin
-1936 )The Ascent of F6
-1937) On This Island
-1937) Letters From Iceland
-1938) On The Frontier
-1939) Journey to a War
سه‌رجه‌می ئه‌م كتێبانه‌ی پێكهاتبوون له‌شانۆ و وتاری یاده‌وه‌ریی وسه‌ردانی جه‌نگه‌كان وقسه‌كردن له‌سه‌ر سه‌رمایه‌داری و رۆڵی له كۆمه‌ڵگه.
3-1939-1946
ئه‌م قۆناغه‌ی ژیانی مانه‌وه‌ی بوو له‌ئه‌مریكا گرنگی به نووسینی ئایینی و نیگه‌رانیی ده‌روونی ده‌دات وه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبانه:
-1940) Another Time
-1941) The Double Man
-1944) For The Time Being
-1945)he Age of Anxiety
هه‌روه‌ها له ساڵی 1945 خهڵاتیپۆلتیزهر وه‌رده‌گرێت.
4-ئه‌م قۆناغه‌ی وه‌ك دواین قۆناغی ژیانی ئه‌ده‌بیی له‌ساڵی 1948 ده‌ستپێده‌كات بۆ جێهێشتنی
نیویۆرك, هه‌موو ساڵ بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگ له ئه‌وروپا له 1948 تا 1957 ده‌مێنێته‌وه له‌دوورگه‌ی ئیسكیای ئیتالیا وه له‌دوایدا ماڵێكی لادێی چێ ده‌گات له نه‌مسا كه هاوینانی تێدا ده‌باته سه‌ر ,وه‌دواتر ده‌ست به بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ده‌كات.
-1955) )he Shield of Achilles
-1960)Homage To Clio
-1965)About The House
1969 City Without Walls
به‌ڕای زۆرێك له ره‌خنه‌گران به‌یه‌كێك له شاعیره به نێوبانگهكانیرۆژئاوا ده‌ناسرێت .
ده‌بلیو.ئێچ.ئۆدن له‌گه‌ڵ سیناتۆر (جی ئێف كینیدی) ساڵی 1956 له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نووسه‌رانی نیشتمانیی بۆ شیعر.
ژێده‌ر:
اودن.تألیف باربارا ایفریت,ترجمهموسا برزات ,موۆسسه العربیه لدراسات و النشرگبعه اولی 1978
-www.arab-ency.com/
-www.jehat.com
له‌ژماره- 59- گۆڤاری –هه‌نار- بلاوبووه‌ته‌وه*