
وانه‌یه‌ک له ڕاپه‌ڕینی کرێکارانی تونس
ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کرێکاران و هه‌ژارانی تونس توانی له‌ماوه‌یه‌کی کورتی چه‌ند هه‌فته‌ییدا، ڕژێمی دیکتاتۆری بن عه‌لی له 14ی ژه‌نیوه‌ریدا له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شێنێ. خوێنی محه‌مه‌د بوعه‌زیزی ده‌ستفرۆش زیاتر کڵپه‌ی به ئاگری ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی بهشخواری تونس‌دا، بوعه‌زیزی ده‌رچووی زانکۆ و بێکار، فرۆشتنی سه‌وزه و میوه‌ی سه‌ر عهرهبانهکشیان پێ ڕه‌وانه‌بینی، پاش لێدان و سوکایه‌تی پێکردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه و بێ هیوابوونی له‌کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی بن عه‌لی بڕیاریدا خۆی بسوتێنێ. له‌ڕاستیدا جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ و چه‌وساوه‌ی تونس توانیان بهیهکگرتوییان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ری بن عه‌لی دیکتاتۆر بڕوخێنن. جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازی تونس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا و کرێکاران و خه‌ڵکی سکولار و ئازادیخواز سه‌رقافڵه‌ی مانگرتن و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین بوون.
کرێکارانی ئه‌و ووڵاته جارێکی تر نیشانی جیهانیاندا که ته‌نیا ئه‌وانن ده‌توانن کۆمه‌ڵگا بگۆڕن و هه‌ر خه‌باتی چینایه‌تی جه‌ماوه‌ریه ده‌توانێ ملی زۆرداران و بۆرژوازی مفته‌خۆر بشکێنێ و ته‌نیا کرێکاران ئۆپۆزسیونی ڕاسته‌قینه‌ن، هه‌نگاوه‌کانی ئه‌وان ده‌توانێ ئه‌م سیسته‌مه له‌ڕیشه‌وه ده‌ربێنێ. خه‌بات و تێکۆشانی یه‌کپارچه‌یی جه‌ماوه‌ری به‌جیاوازی بیروڕاشهوه توانی له‌ژێر ئاڵایه‌کدا کهڕوخانی ڕژێم و نه‌مانی برسێتی و دابیکردنی کار و که‌لوپه‌ل و شمه‌کی پێویستی ژیان و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و نه‌هێشتنی زۆرداری بوو. ئێستاش ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندان به‌رده‌وامه، جه‌ماوه‌ری زۆرلێکراو به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رانی هه‌مان ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی بن عه‌لی و حیزبه‌که‌ی ڕازی نابن و داخوازی ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌ڵبژێراوی ئازاد و ڕاسته‌قینه‌ن له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری بهشخوراوهوه، نه‌ک هه‌مان دام و ده‌سته‌ی پێشوو به به‌رگێکی تر و پێدانی به‌ڵێنی درۆینه‌وه هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی دز و تاڵانچی کاروباری بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ووڵات به‌ڕێوه‌به‌رن.
کێشه‌ی نێوان چینی چه‌وساوه‌ی تونس و بۆرژوازی ئه‌و ووڵاته مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه و هه‌میشه بێبه‌شانی تونس له دژی ههژاریکردن و برسیکردن و نه‌بوونی و به‌تاڵانبردنی ماڵ و سامانی گشتی تێکۆشان و له‌به‌رانبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی سه‌رکوتگه‌ر که‌سانی چه‌پ و ڕادیکاڵ و ناڕازی ئه‌و ووڵاته‌ی له زیندانه‌کانیدا توندکردووه. هیچ کاتێک بواری نه‌داوه بزووتنه‌وه و گروپ و پارته سیاسی و چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان سه‌رهه‌ڵبده‌ن و به‌ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی خۆیان بکه‌ن.
یه‌کێتی سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان له‌ڕیزی پێشه‌وه ڕۆڵی گرنگ و پێشه‌وای ڕاپه‌ڕینی ئاگایانه و هوشیارانه‌ی بینی، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد که‌له لابردنی دیکتاتۆردا سه‌رکه‌وتوبن. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی ئێستای جه‌ماوه‌ری تونس ئاکامی خۆڕاگری خه‌بات و مێژوویه‌کی پڕ فیداکاری و قوربانیدانی ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخواز و ئازادی‌خوا و پێشکه‌وتنخوازه، به‌ڵام هێشتا سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری و به‌دیهێنانی یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری لهگرهوهی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌وه، هێشتا مافیاکانی بۆرژوازی هێز و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و دام وده‌زگاکانی ووڵات له‌لایه‌ن بۆرژوازیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و هێشتا برسێتی و هه‌ژاری وه‌ک خۆیه‌تی و دامه‌زراوه‌ی دادگه‌ری و مافه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ده‌ست سه‌رۆکی ئه‌ڵقه له گوێی ڕژێمی پێشوهوهیه.
گۆڕانی ڕاسته‌قینه نه‌هێشتنی پاشماوه‌کانی ڕژێمی پێشوو و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پارتی ده‌ستووری ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌راهه‌مکردنی ئازادی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی هه‌ڵبژێراوی ئازادانه‌یه له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه که بتوانێت ژیانێکی ئارام و ئاسوده و یه‌کسان و خۆشگوزه‌ران بۆ جه‌ماوه‌ر دابین بکات به‌یه‌کسانی. ده‌بێت ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی ڕاپه‌ڕین و زوڵم و زۆری بن علی و حکومه‌ته‌که‌یان ڕه‌تکرده‌وه ئه‌وان جڵه‌وی حوکم بگرن به‌ده‌سته‌وه نه‌ک ئه‌و دیکۆره‌ی ئێستا که هه‌مان داروده‌سته‌که‌ی بن عه‌لی حیزبه‌که‌یه‌تی.
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان له سه‌رجه‌م ڕێکخراو و سه‌ندیکا و ئۆرگانهکانیانهوه توانیان وه‌ک ئۆپۆزسیۆنێکی یه‌کگرتوو په‌ره به‌خه‌بات و تێکۆشانی جه‌ماوه‌ری خۆیان بده‌ن و یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویان بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی پته‌وی هێنایه کایه‌وه، کرێکاران و مامۆستایان و قوتابیان و مافپه‌روه‌ران و ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و گروپ و که‌سایه‌تیه سیاسی و ئازادیخواز و پێشکه‌وتنخوازه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌به‌ره‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری به‌هێز و سکولاردا دوور له ئاسۆی ئایینی پێکه‌وه تاڕوخانی بن عه‌لی ده‌ستیان له‌ناو ده‌ستی یهکتردابوو.
یه‌کگرتوویی جه‌ماوه‌ر زه‌مینه‌ی شۆڕشگێڕی ده‌سته‌به‌رکرد و په‌لوپۆی گیانی خه‌باتگێڕی به‌هێز و بنچینه‌ی هاوبه‌شی هه‌ڵسوڕانی جه‌ماوه‌ری فراوانترکرد، بزووتنه‌وه‌که له‌بازنه‌ی ته‌سکی حیزبی و ناوچه‌یی و ده‌سته‌یی قۆرخکراو چووه‌ده‌ر، که ئه‌وه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی گۆڕانی هاوکێشه‌ی هێز بوو به‌لای جه‌ماوه‌ری مافخوراودا. جه‌ماوه‌ر به وریایه‌وه له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێنمایی پێشڕه‌وانی هوشیاری خۆیاندا جوڵانه‌وه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری و ئازایانه‌یان ئه‌نجامدا و توانیان له ماوه‌یه‌کی پێوانه‌یی زۆر کورت‌دا پشتی بۆرژوازی به‌زه‌ویدا بده‌ن و ترسیان خسته دڵی چینی سه‌رمایه‌داری ناوخۆیی و ده‌رکیه‌وه. وانه‌یه‌ک له‌م ڕووداوانه که ده‌بێ که‌ڵکی لێوه‌ربگیرێ هێزی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ره که کرێکاران و توێژی هه‌ژارانی کۆمه‌ڵگایه چۆن چۆکیان بهبۆرژوازیدا، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ره‌تای ڕێگه‌دان چونکه ئه‌حزابی بۆرژوازی به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانه‌وه‌ن، به‌ڵام کرێکاران و خه‌ڵکی به‌شخوراو و ئازادیخواز ووریابن و به‌رهه‌می ڕه‌نج و خه‌باتیان نه‌چێته گیرفانی بۆرژوازیه‌وه.
ئه‌م ئه‌زموونه له شۆڕشگێڕی ووڵاتانی تری دیکتاتۆر و بۆرژوازی عه‌ره‌بی و جیهانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و حکومه‌ته‌کانیان هه‌رله ئێستاوه خه‌ریکی پلان دانانن تا ڕێگه له‌ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش بگرن، که نه‌بوونی و نه‌داری و هه‌ژاری و بێ‌کاری ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون. ئه‌مڕۆ سه‌رمایه‌داری له هه‌موو کون و قوژبنێکی ئه‌م جیهانه‌دا به قه‌یرانێکی ئابووری سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێ و بارودۆخێکی له‌باره بۆ شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی کرێکاری هاتۆته کایه‌وه. هه‌ڵوێستی بۆرژوازی جیهانی هه‌موو کات دووفاقه‌یه، حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌یوست پێش ڕۆشتنی بن عه‌لی یارمه‌تی سه‌ربازی و ئه‌منی بدات دژی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو، به‌ڵام که بن عه‌لی ڕۆشت ئنجا پشتگیری له‌سه‌رۆکی نوێ ده‌کا هه‌روه‌ک ئۆباما ووتی مافی خه‌ڵکی تونسه که حکومه‌تی خۆیان دابمه‌زرێنن، چونکه ده‌زانن ئیتر کار له کار ترازاو بن عه‌لی نه‌ما و خه‌ریکی ده‌سته‌مۆکردنی بۆرژوازی تازه‌و فرۆشتنی مافی ئازادیین به‌نرخی ڕۆژ، یان ئه‌وه‌تا هێشتا داروده‌سته و سه‌ربازی و هه‌واڵگری سه‌ربه‌خۆی داشیان ههرسواره.
بڵێسه‌ی ئه‌م ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه کاریگه‌ری و مه‌ترسی بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوازی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی پهیداگرتووه، بۆیه هه‌ر له‌ئێستاوه خه‌ریکن له‌باری ببه‌ن و بهلاڕێیدابهرن، چونکه زۆرینه‌ی ووڵاتانی ئه‌م ناوچانه دیکتاتۆری و مافیایی سه‌رمایه‌داری سه‌رکوتگه‌ره، له‌لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ژاری و بێ‌کاری و داماوی و شه‌ڕ و نه‌بوونی هیچ جۆره ئازادیه‌ک ته‌نگی به‌خه‌ڵک هه‌ڵچینیوه و له‌هه‌ر کات و ساتێکدا بگونجێ ئه‌وا ڕاپه‌رین هه‌ڵئه‌گیرسێت،.به‌ڵام نه‌هامه‌تیه‌که بوونی ئیسلامی سیاسی له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌ر له مێژووی دروستبونیه‌وه ڕۆڵی کۆنه‌په‌رستانه‌ی گێڕاوه بۆ له‌باربردن و ڕێگری‌کردن له هه‌ستان و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری و کرێکاری و هزری خه‌ڵکی ساده‌ی به ئایدۆلۆژیای ڕه‌ش ئاخنیوه و به‌ڵێنی زیندووبونه‌وه له دنیایه‌کی تر کاری له چالاکی مرۆڤه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه کردووه تا له ڕاپه‌ڕین و شۆڕشدا ئه‌رکی مێژوویی خۆیان به‌ئاسانی نه‌گێڕن.
ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی جه‌ماوه‌ری کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی تونس سه‌لماندی که بۆرژوازی له‌به‌ر هه‌ڵمه‌تی ئازایانه‌ی کرێکاراندا خۆی ناگرێ و یه‌کگرتوویی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شخوراو و مافخوراو ده‌توانێ گه‌وره‌ترین ڕژێمی دیکتاتۆر و سه‌رکوتگه‌ری بۆرژوازی له‌ناوبه‌رێت و بیڕوخێنی، به‌ڵام هێشتا شۆڕش له‌سه‌ره‌تادایه و پێویسته کرێکاران خۆیان له دامه‌زراوه‌کانی شورا‌و ڕێخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کاندا ڕێکبخه‌ن و هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان وه‌گه‌ڕبخه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی بۆرژوازی ده‌ربهێنن، قۆناغی یه‌که‌می شۆڕش که ڕووخانی دیکتاتۆره به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه، به‌ڵام هێشتا داخوازیه سیاسی و ئابووریه‌کان جێبه‌جێنه‌کراوه، بۆیه ده‌بێ سه‌ندیکاو ڕێخراوه کرێکاریه‌کان تاسه‌رکه‌وتنی کۆتایی و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان له به‌دیهێنانی ئازادی و یه‌کسانی دادپه‌روه‌ریدا ڕانه‌وه‌ستن و تێ‌بکۆشن هه‌نگاوی زیاتر بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی ئازاد بۆ خۆیان بده‌ن.
20.01.2011
ئازاد به‌کر