
ڕاپه‌ڕینی تونس ڕووداوێکی گه‌وره‌ی جیهانیو
ڕاپه‌ڕینی تونس ڕووداوێکی گه‌وره‌ی جیهانیو
ده‌رسه‌کانی دووباره ده‌بنه‌وه!
نوری به‌شیر
n.bashir3@ukonline.co.uk
ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی تونس له‌مێژووی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داریدا بێوێنه‌یه، ئه‌م هه‌ستانه‌ی خه‌ڵكی تونس له‌خواره‌وه له‌کاتێکدا ڕوو ده‌دات که‌ده‌سه‌ڵاتی بورژوازی و سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌کانیان به‌دڕندانه‌ترین شێوه هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆیان بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌ستپێکردوه‌و ده‌سه‌ڵاتێکی کۆنه‌په‌رست و دیکتاتۆریان داسه‌پاندوه که‌چیتر قابیلی ته‌حه‌مول نیه، به‌تایبه‌ت له‌ووڵاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌ر بنه‌ماڵه‌و دهستهجاتێکی کۆنه‌په‌رست و تایفی لهناسیونالیزم و ئیسلامی که‌نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی به‌شێکی که‌می کۆمه‌ڵگاو سه‌رمایه‌داران ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تیان کردۆته موڵکی خۆیان، دیکتاتۆریه‌ت پێویستیه‌کی سه‌رخانی سیاسیانه‌و وائه‌زانن ئه‌وان نانی کۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیان خێروبێرێکیان بۆ کۆمه‌ڵگا هێناوه‌و هه‌ر به‌خێری خۆیان پاروه نان و کارێک به‌خه‌ڵكی ده‌ده‌ن، ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌ی خه‌ڵکی تونس و له‌کورترین ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ییدا یه‌کێک له‌به‌هێزترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری له‌ووڵاتانی عه‌ره‌بیدا داڕمان، ناره‌زایه‌تیه‌کان له‌م ووڵاته‌دا به‌رده‌وامن و خه‌ڵكی به‌هیچ جۆرێک ده‌سته‌و تاقمی ده‌سه‌ڵاتی پێشوویان ناوێت که‌به‌شداری ده‌وڵه‌ت بکه‌ن.
ترس و دڵه‌ڕاوکێ له‌م ناره‌زایه‌تیانه کهلهتونسدا سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌دوایدا زۆرێک له‌ووڵاتانی ناسیونال ئیسلامی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه، له‌لایه‌ک سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه ووڵاتانی زلهێزی جیهانی وه‌ک ئه‌مریکاو ووكاتانی تری ئه‌وروپا، بۆیه ئه‌وه ده‌خوازێ لایه‌نی جۆرۆجۆری ئه‌م ڕووداوه گه‌وه‌ره‌یه و ده‌رس و ته‌جروبه و فیربونهکانی بۆ کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کانی دنیا و به‌تایبه‌ت بۆ کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کانی تونس و عێراق که‌هێشتا ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ورانی ئاڵوگۆڕو ناجێگیریدایه، که‌فرسه‌ت له‌به‌رده‌میدا هه‌یه بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ ده‌خاڵه‌تی زیاتر‌و جدیتر به‌ره‌و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، لێکدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و گه‌وره له‌به‌رچاو بگیرێت.
ئه‌م ڕووداوه‌ی تونس بۆچی گرنگه!
سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی گرنگه بزانرێ ئه‌م ڕووداوه له‌هه‌لومه‌رجێکی ئه‌وزاعی نێوده‌وڵه‌تیدا رووده‌دات که‌سه‌رمایه‌داری ده‌رگیری ئه‌زمه‌یه‌کی قووڵ بووه، که‌ده‌سه‌ڵاتیان که‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه‌و بۆئه‌مه‌ش ڕێگای جۆراوجۆری له‌به‌رده‌م خۆیدا داناوه بۆ ده‌رچون و ده‌ربازبوون لێی، که‌ئه‌ویش شکاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌یه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت به‌سه‌ر به‌شی خواره‌وه‌ی کومه‌ڵگا له‌کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان؛ له‌گرانی، بێ‌کاری، برسیکردن، سه‌رکوت، تۆقاندن و کوشتار، له‌دوو ساڵی ڕابردوودا په‌له‌قاژه‌ی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری جیهانیمان بینی له‌ئاست ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌دا چیانکرد، کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رانی جی 8 و جی 20 و دانی 100 ملیۆن دۆلار کۆمه‌ک به‌بانکه‌کان، هه‌روه‌ها له‌ساڵی پاردا بۆڕزگارکردنی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری یۆنان و کۆبونه‌وه خێراکانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاو دانی چه‌ند سه‌د ملیار دۆلاری کۆمه‌ک، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمه‌یه‌ک که‌یه‌خه‌ی به‌ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داران گرتوه‌و ناره‌زایه‌تیه‌کانی کرێکار‌و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش که‌هه‌یه، نه‌گوازرێته‌وه بۆ ووڵاتانی تر‌و ڕێگای پێبگیرێت. به‌دوایدا ناره‌زایه‌تیه کرێکاریه‌کانی فه‌ره‌نسا که‌خه‌ریک بوو ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا تووشی وه‌ستان بکات، به‌دوایدا ناره‌زایه‌تیه کرێکاریه‌کانی چه‌ندین ووڵاتی تری ئه‌ورپا، که‌هه‌موو ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری ئه‌ورپاو ئه‌مریکای هه‌ژاندو که‌وتنه هاوپه‌یمانی جۆراوجۆر به‌دژی ئه‌و نارهزایهتیانهو کرێکاران.
تاکو سه‌ره‌تای ساڵی 2011 که ته‌قینه‌وه‌که به‌ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی تونس ده‌ستی پێ‌کرد که‌دیار بوو ته‌نها بریسکه‌یه‌کی ده‌ویست که‌ئه‌ویش خۆسوتاندنی لاوێک بوو، که‌ئاستی بێ‌کاری و برسێتی و گه‌نده‌ڵی گه‌یشتبوه ڕاده‌یه‌ک که‌هێزی له زۆربه‌ی خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی تونس بڕیبوو، وه ده‌سه‌ڵات و خۆشی و سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر بۆ که‌مایه‌تیه‌کی ئێجگار که‌م که 23 ساڵ حاکمیه‌تی کردوه و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتی پۆلیسی داسه‌پاندوه، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه راپه‌ڕێت. ئاماده‌ییه‌کانی خه‌ڵک بۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی وا به‌تایبه‌ت کرێکاران که‌ده‌وری به‌رچاویان هه‌بوو لهڕاپهڕێن و خۆڕاگریان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ره‌شه‌کانی کە زەینەلعابدین بن عەلی به‌پۆلیس و تۆقاندن و ته‌قه‌کردن لهنارهزایهتیهکان دانی تۆمه‌تی ئاژاوه‌گێڕی لهنارهزایهتیهکان و دوایی دانی ده‌یان وهعدهوبهڵێن، توانیان نه‌ک سه‌رۆکئ ئه‌و ووڵاته ڕاوبنێن و که‌س نه‌زانێ بۆکوێ سه‌رهه‌ڵده‌گرێ و دۆسته‌کانیان له‌ووڵاته‌کانی وه‌ک فه‌ره‌نسا حاشا له‌وه‌رگرتنی ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتداران و بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی خۆیان شارده‌وه، به‌ڵکو ڕازی نین به‌وه‌ی به‌هیچ جۆرێک پاشماوه‌کانی ئه‌و حزب و حکومه‌ته له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه. وه ئه‌م بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تیه که تائێستا به‌رده‌وامه له‌خواره‌وه و وه‌ستانی کۆبونه‌وه‌ی حکومه‌تی کاتی که محمد غه‌نوش له‌حزبی پێشوو سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و ناچابوون به‌وه‌ی ئیستیقاله له‌حزبه‌که‌ی بن عەلی بدات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک باوه‌ڕی پێ‌بکات و حکومه‌تی کاتی به‌به‌ڵێنی بریقه‌دار دامه‌زرێنن و ئه‌م ده‌وره‌یه تێپه‌ڕێنن و ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی له‌هێرش و ناره‌زایه‌تیه‌کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان، ڕزگار بکه‌ن.
له‌لایه‌کی تره‌وه گرنگی ئه‌م رووداوه ئه‌وه‌یه که‌کرێکاران ئه‌گه‌رچی ڕێخراونین و حزبی پێشره‌وه‌ی خۆیان نیه‌و به‌به‌رنامه‌ی له‌پێشتر داڕێژراوه‌وه نه‌هاتنه مه‌یدان، به‌ڵام نه‌ک سه‌رمایه‌داران و حزبه بۆرژوازیه‌کانی تونس به‌ڵکو سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرو ئیسلامی ووڵاتانی عه‌ره‌بی ترسیان له‌به‌هێزبوونی زیاتری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌یه که‌هه‌ر ئێستا پریشکی ناره‌زایه‌تیه‌که‌ی چه‌ندین ووڵاتانی گرتۆته‌وه، کهبزوتنهوهیهکه به‌پێچه‌وانه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی له‌چه‌ندین ده‌یه‌ی ڕابردوودا، که‌ئیسلامیه‌کان ده‌ستیان تیا هه‌بوو، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌ناخدا بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری فراوانی کۆمه‌ڵگا بۆ نان و ئازادیه، دژی برسێتی و سه‌رکوته، دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌دارانه کهدهستیانگرتهوه به‌سه‌ر خێروبێری کۆمه‌ڵگادا، که‌مترین ئاستی گوزه‌ران به‌خه‌ڵكی ڕه‌وا نابینن. بزوتنه‌وه‌یه‌ک سه‌ری ده‌رهێناوه که له‌ده‌ورانی ڕابردوودا ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی و بزوتنه‌وه ئیسڵامیه‌کان بۆی هاتنه‌مه‌یدان و پاشه‌کشه‌یان پێ‌کردبوو، وا جارێکی تر ده‌ڵێ من ده‌توانم ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه‌کان بڕوخێنم و کردیشیان و ترسیان خستۆته دڵی باقی دیکتاتۆریه‌کانی تره‌وه له‌ووڵاتانی عه‌ره‌بی.
ترسی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌دای عه‌ره‌بی و نیگه‌رانی ئه‌مریکاو ووڵاتانی غه‌رب بۆچی؟
هه‌ر به‌دوای ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵك و له‌چه‌ند هه‌فته‌دا فراوانبونه‌وه‌ی بۆ ڕاپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری و ده‌وری به‌رچاوی یه‌کێتی گشتی کرێکارانی تونسی، ناره‌زایه‌تیه‌کان به‌خێرایی ووڵاتانێکی تری وه‌ک ئه‌رده‌ن و میسر‌و جه‌زایری گرته‌وه‌و واچاوهڕواندهکرێ ته‌شه‌نه بکات بۆ ووڵاتانێکی تریش، بۆیه هه‌م سه‌رانی حزبه بۆڕژوازیهکانی تونس و هه‌م ده‌خاله‌ت و هه‌وڵه‌کانی سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئه‌مریکاو وولاتانێکی غه‌ربی که‌به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئاوا ده‌سه‌ڵاتیکی دیکتاتۆری‌دا هه‌بوو، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌زووی حکومه‌تێکی به‌شکڵ و به‌ڵێن جیاواز و ته‌وافقی دابمه‌زرێن و ئه‌وه‌بوو ژماره‌یه‌ک له‌و حزبه ره‌نگاو ره‌نگانه‌ی بۆرژوازی هه‌ر زوو هاتن و له‌ژێرناوی حکومه‌تی یه‌کێتی نیشتمانیدا ده‌یانه‌وێ حکومه‌تی کاتی پێکبهێنن، به‌ڵام به‌رده‌وامی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک به‌گشتی کرێکاران به‌تایبه‌تی که ئه‌م حکومه‌ته کاتیه، به‌حکومه‌تێکی جیاواز له‌وه‌ی پێشووی نازانن ئه‌گه‌ر سه‌رانی حزبی پێشوو به‌شداربێت، هه‌ربۆیه بۆیه پاش ڕۆژێک له‌دامه‌زراندنی کاره‌کانی یه‌که‌م کۆبه‌نه‌وه‌ی نه‌کراو ئیعترافی پێناکرێت، به‌ڵام حزبه بۆرژوازیه‌کان وه‌ک پێشه‌ی هه‌میشه‌ییان کهباریان لێژدهبێت، ره‌نگ و شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌خۆیان نیشان ده‌ده‌ن؛ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک و حکومه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی و سه‌ڵامه‌تی خه‌ڵک و ریفۆرم و ئه‌مه‌ش دادیان نه‌دات به‌ترس له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م حکومه‌ته پێکنه‌یه‌ت ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی عه‌سکه‌ری زاڵده‌بێت، ده‌که‌نه شیعاری ڕۆژو گه‌وره‌ی ده‌که‌ن و ده‌یکه‌ن بهبهرۆکیانهوه بۆ چه‌واشه‌کاری کۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان زوو دامه‌زرێننه‌وه، له‌لایه‌کی که‌وه بۆ پاشه‌کشه و گه‌شه‌نه‌کردنی زیاتری ڕادیکالیزم و به‌هێزی کرێکاران ره‌نگه ده‌ستبه‌رن بۆ هێنانه‌وه‌ی زۆرێک له‌حزبه ناسیونالیست و ئیسلامیه کۆنه‌په‌رسته‌کان له‌پێشتر قه‌ده‌غه‌کرابوون له‌لاین حزبی ده‌ستوریه‌وه.
ئه‌م ترس و دڵه ڕاوکێیه ته‌نها حزبه بۆرژوازی و سهرمایهدارارنی تونسی نه‌گرتۆته‌وه، ترسی ئه‌وه‌ی نه‌توانن له‌درێژماوه‌دا حکومه‌ت دامه‌زرێن و ئه‌و وه‌زعه بگوازرێته‌وه بۆ زۆربه‌ی وولاته عه‌ره‌بیه‌کان که ئه‌مه زه‌مینه‌یه‌کی باشی هه‌یه. به‌ڵکو سه‌رانی زۆرێک له‌ووڵاتانی عه‌ره‌بی ترسیان هه‌یه لهفراونبونهوهی ناره‌زایه‌تی لهوولاتهکانیان بۆ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌کی تریش له‌سه‌رانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی خۆیان ئاماده‌کرده‌وه بۆ حاڵه‌تێک له‌شێوانی ووڵاته‌کانیان زوو ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و ببنه به‌دیل یان داوای ڕیفۆرم ده‌که‌ن و له‌و ریفۆرمه‌دا لهوولاتهکانیاندا بچنه ده‌سه‌ڵاته‌وه، قسه‌کانی به‌رادعی بۆ ڕیفۆرم له‌میسر له‌وانه‌یه، نیگه‌رانیه‌کانی قه‌زافی له‌خه‌ڵكی تونس ئه‌و ترسه‌یه، ده‌ستکردنی ده‌وڵه‌تی کوێت به‌پاره به‌خشینه‌وه به‌دوای ڕاکردنی بن عه‌لی هه‌ر ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێ.
به‌ڵام به‌هه‌موو ئه‌و شێواوی و ناڕزایهتیانهوه که‌هه‌لومه‌رجی به‌ڕووی ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کاندا سه‌خت کردوه، یان ئه‌وه‌یه ئه‌بێ ڕێفۆرمێکی فراوان بکه‌ن که‌ئه‌مه‌ش ئاڵوگۆڕ له‌ده‌سه‌ڵاتیاندا به‌وجود دێنێ و ئه‌وانه‌ش هه‌موو که‌له‌سه‌ر کانی زێڕ دانیشتون ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه نابن و ناتوانن ئه‌مه بکه‌ن، یان ده‌بێ سه‌رکوتێکی خوێناوی بێوێنه بکه‌ن کهوهزعهکهیان لێئاڵۆزتر ده‌کات، به‌ڵام به‌ناچار بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌کانیان شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌مه‌ش ته‌جروبه‌یان هه‌یه،وه ئه‌مریکاو ووڵاتانی غه‌ربی هاوکاریانن هه‌موو هاوبه‌شن له‌وه‌ی که‌بن عه‌لی و حزبه‌که‌ی بڕوات به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داران بمێنێته‌وه بۆ ووڵاتانی عه‌ره‌بی تریش هه‌ر وایه. بۆ کرێکارن و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش به‌ته‌واوی به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندیان له‌ڕۆیشتنی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و حاکمانه‌دا هه‌یه، واته گۆڕینی ڕیشه‌یی لهبهرژهوندیانه، وه جێگرتنه‌وه‌یان بهئهلتهرناتفی ته‌وا جیاوازی کرێکاری و کۆمۆنیستی هه‌یه، بۆ کرێکاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش وه‌زعه‌که گرانتره‌و به‌دیله‌که قورستره له‌چاو بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داراندا، له‌حاڵه‌تی ناڕێکخراوبوونی کرێکارن و کۆمۆنیزم ده‌کرێ به‌و باره‌دا بڕوات که‌ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستی ووڵاتانی عه‌ره‌بی خۆیان ده‌یانه‌وێت.
ده‌سه‌ڵات له‌تونس هێشتا کراوه‌یه‌و فرسه‌ت له‌به‌رده‌م کرێکار‌و کۆمۆنیزمدا زۆره!
ئه‌وه‌ی له‌تونس روویدا ڕاپه‌ڕین بوو، ڕاپه‌ڕینێک که‌نه‌ک هه‌ر ته‌نها ده‌وڵه‌تی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و سه‌رۆکه‌که‌ی له‌ووڵات وهدرناوه گرنگیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ر ڕاپه‌ڕی و به‌تایبه‌تی کرێکاران ده‌وری به‌رچاویان تێدا هه‌بوه، وه کرێکاران ڕازی نین به‌وه‌ی که حزبی ده‌سه‌ڵاتداری پێشوو به‌هێچ شێوه‌یه‌ک به‌شداری ده‌سه‌ڵات بکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆیشی ئاماده‌یی و ڕێکخراو نیه و به‌گومانن له‌زۆرێک له‌و حزبانه‌ی تریش که‌ده‌یانه‌وێ له‌ژێر ناوی حکومه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی و له‌نزیک ماوه‌دا هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگه‌ردو له‌ژێرچاودێری نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجامبده‌ن و زیندانیه‌کان ئازادبکرێن…هتد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یەکێتی گشتی کریکارانی تونسی که‌هێزی سه‌ره‌کی ناره‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕین بوو وه ده‌توانێ وه‌زاره‌ت وه‌رگرێت لهدهوڵهتهدا، به‌ڵام ره‌فزی ده‌وڵه‌تی کاتی ده‌کات که حزبه‌که‌ی بن عه‌لی به‌شدار بێت و ته‌نازولی محمد غه‌نوش و فواد مهبزهع به ئیستیقاله‌یان له‌حزبی ده‌ستوری ئه‌م هێزه‌ی یه‌کێتی کرێکاران نیشانده‌دات، وه هه‌ر ئه‌م کاریگه‌ریه‌ی یەکێتی گشتی کریکارانی تونسی یه که‌هه‌ندێ که‌س و ئۆپۆزسیۆن که له‌ده‌ره‌وه گه‌راونه‌ته‌وه له‌وانه منصف مرزوقى له باريسهوه هه‌مان شتی یه‌کێتی کرێکاران ده‌ڵێته‌وه و ئه‌و ده‌سته وتاقمه به‌ڕژێمی پێشوو ده‌زانێت و ده‌ڵێ ده‌بێ به‌شداری حکومه‌ت نه‌که‌ن. ئه‌گه‌رچی ئه‌وه ئه‌وه ته‌نها کرێکاران و ئێتحادیهکانیان نین نارزاین و له‌مه‌یداندان، ته‌نها شیعار‌و داواکاریه‌کی ڕادیکالی کرێکاری نیه له‌و بزوتنه‌وه‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا، خواست و داواکاری جه‌ماوه‌ری و لایه‌ن و حزبی تریش هه‌یه، به‌ڵام فرسه‌ت له‌به‌رده‌م کرێکاراندا هه‌یه بۆ خۆریکخرواکردن و ده‌خاله‌ت له‌چاره‌نوسی ده‌وڵه‌تدا.
ناره‌زایه‌تی و ڕاپه‌رێنی تونس کرێکاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش ده‌کرێ به‌ڕاپه‌ڕین یان شۆڕشی برسیه‌کان بۆ نان و ئازادی ناو ببرێت، به‌تایبه‌تی یەکێتی گشتی کریکارانی تونس ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوو و هه‌یه و ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌مه‌یداندایه ئه‌وه خاڵی به‌هێزه، واته ئه‌م ڕووداوه نوێیه دیارده‌یه‌کی تێدایه که له‌خواره‌وه به‌بێ ده‌خاله‌ت و ڕابه‌ری حزبێکی دیاریکراو و به بێ به‌رنامه ڕوویدا، واته پێشوه‌خت هیچ پلانێکی بۆ دانه‌نرابوو، وهلهوولاتانی ده‌ریشه‌وه هیچ پشتگیریه‌کی نه‌بوه‌و نیه، به‌ڵکو به‌رئه‌نجامی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تێکی سه‌رکوتگه‌ری سه‌رمایه‌دای و دیکتاتۆری که‌مایه‌تیه که‌کۆمه‌ڵگای غه‌رقی بێ‌کاری برسێتی و گرانی و فهسادکردبوو، هێزی میللیشیایی نوێنه‌ری سه‌رمایه‌داران و مشه‌خۆران و کۆنه‌په‌رستانی کۆمه‌ڵگا، کۆمه‌ڵگایان له‌به‌رده‌م ترس و تۆقاندندا بۆ چه‌ندین ده‌یه ڕاگرتبوو کهتروسهیهک له‌ئازادی له‌کۆمه‌ڵگا نه‌ده‌بینرا، ئه‌مانه وایانکرد خۆسوتاندنی لاوێک هه‌روه‌ک له‌کورستانیش له‌تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان رویدا، به‌سبوو بۆ کڵپه‌یه‌کی گه‌وره‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره نه‌ک کاردانه‌وه‌ی له‌تونسدا به‌ڵکو له‌ئاستی ناوچه‌که‌و جیهاندا دانا.
به‌ڵام هه‌روا کرێکاران و یەکێتی گشتی کریکارانی تونس ناتوانن پاریزگاری به‌ده‌ستکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕینه‌وه و خواسته‌کانی خه‌ڵكه‌وه و ئه‌و ههلومهرچهی هاتۆته پێشه‌وه بکه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌شه ڕادیکاله‌که‌ی یەکێتی گشتی کریکارانی تونس و حزبی کریکارانی کۆمۆنیستی تونس بێ و ئاماده‌یی و شیعار‌و داواکاریه‌کانیان هه‌ر ئه‌وه بێت، بپارێزرێ، که ئه‌مانیش هه‌م شیعاره‌کان و دروشمه‌کانیان مه‌حدود و ناڕۆشن و هه‌م ووشیارانهو ڕێکخراوو نین به‌ڕابه‌ری حزبی چینایه‌تی تا بتوانن ڕابه‌ری هه‌موو به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا بکه‌ن که‌به شیعار و دروشمی خۆیان و حزبه‌کانی تره‌وه ئاماده‌ن له‌مه‌یداندا، هه‌تا حزب و لایه‌نی جۆراوجۆری تر حزبه بۆرژوازیه‌کان هه‌م ڕێکخراوترو هه‌م بهتهجروبهترن لهکۆمهڵگاو ئاماده‌ترن بۆ ده‌سه‌ڵات، هه‌رزوو له‌بیری گرتنی ده‌سه‌ڵات و پێکهێنانی حکومه‌تی بهدیلدابوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سیاسه‌ت و تێروانینیان ده‌ستبردن بۆگۆرانی ڕیشه‌ی نیه له‌کۆمه‌ڵگا که‌خه‌ڵك خوازیارێتی، به‌ڵکو جێگۆڕکێی ده‌سه‌ڵاتێکیان ده‌وێت به‌ده‌سه‌ڵاتێکی تر به‌هه‌ندێ ریفۆرمه‌وه و ئاڵوگۆڕ له‌وه‌زاره‌ته‌کاندا، هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ زۆرێک له‌وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی پێشوو له‌ژێر ناوی ته‌جروبه له‌م وه‌زاره‌تانه‌دا پێویسته بهێڵرێنه‌وه به‌ڵگه‌ی پاریزگاریانه به‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه‌وه که‌سه‌رچاوه‌ی ناهامهتیهکانی کۆمه‌ڵگایه.
واته تا ئه‌وه‌ی که یەکێتی گشتی کریکاران و حزبی کریکارانی کۆمۆنیست نه‌یانتوانی له‌یه‌که‌م فرسه‌تدا که بن عه‌لی هه‌ڵهات ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، هاوکات ژماره‌یه‌کی زۆرتری ئه‌حزابی بۆرژوازی ئاماده‌تر یه‌که‌م کاریان گرتنی ده‌سه‌لات بوو، کهبهرنامهو سیاسه‌ت و دنیا بینیان هه‌مان سیاسه‌تی ڕژێمی پێشوو دژی کرێکاری و کۆمۆنیستیه و هیچ شتێکیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی چینی کرێکار‌و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێشدا نیه، ته‌نها بۆ گرتنی ده‌سه‌ڵات گۆرانکاری له‌خۆیان نیشانده‌ده‌ن، وه جه‌ماوه‌ریشیان هه‌یه. بۆیه بۆ ئێمه کۆمۆنیسته‌کان و له‌دیدگای به‌رژه‌وه‌نی چینی کرێکار‌و ئاینده‌یانه‌وه ئیتر ناتوانێت ئه‌م ڕاپه‌ڕینه به‌مانای ڕاپه‌ڕێنی کرێکاری و کۆمۆنیستی کرێکاری مانا په‌یدا بکات و ناتوانێ هه‌م ده‌ستبه‌رێ بۆ گۆڕانی ڕیشه‌یی و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد‌و خۆشگوزه‌ران، یان هه‌تا پاریزگاری به‌داواکاریه‌کانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌وه بکات که‌سه‌رجه‌م خه‌ڵک به‌شداربوون تێیدا، واته ڕاپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ریه که‌کرێکاران تیایدا به‌شدارن، ده‌وری به‌رچاویان هه‌یه، به‌ڵام بڕیارده‌رن نین، شیعار‌و دروشمی سهربهخۆو ڕۆشنیان نیه جگه له‌و شیعار‌و دروشم و خواسته جه‌ماوه‌ریانه، واته ڕابه‌ری کۆمه‌ڵگا نین که‌به‌شه‌کانی تریان له‌ژێر هێزی خۆیدا کۆکردبێته‌وه، به‌هۆی زوعفێکهوه که‌هه‌یه‌تی و بۆیه لهکورتماوه یان درێژماوه‌دا حزب و بزوتنه‌وه‌کانی تر سایه به‌سه‌ر وه‌زعه‌که‌دا ده‌که‌ن .
به‌ڵام به‌تاکید به‌دوای شکستی ستراتیژی ئه‌مریکا له‌عێراق و پوچهڵبونی هاتوهاواری هێنای دیموکراتی، ناتوانێت حکومه‌تی داهاتوی تونس هاوشێوه‌ی حکومه‌تی پێشوو و ده‌سه‌ڵاتی بن عه‌لی بێت، ده‌بێ ریفۆرمێکی زۆر بکات و هه‌لومه‌رجێکی باشتر بهوجودبێنێ له‌چاو پێشتردا، قسه‌کانی هیلاری کلینتۆن و هاواری سه‌رانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی بۆ ریفۆرم بۆ ئه‌وه‌یه وه‌ک تونسیان لێنه‌یه‌ت، ته‌جروبه‌ی بۆرژوزی و سه‌رمایه‌دارن که‌چۆن ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان نهجاتبدهن له‌توڕه‌یی چینی کرێكارو ئه‌ساسی ترسه‌که‌یان هه‌ر ئه‌مه‌یه، به‌تایبه‌تی ده‌وری کرێکاران لهنارهزایهتیهکاندا بهرچابووه.
به‌ڵام هێشتا له‌تونس ده‌رگا به‌ڕووی کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کاندا کراوه‌یه که‌خۆیان ڕێکخراو بکه‌ن و ده‌خاله‌ت له‌چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگادا بکه‌ن، واته ده‌وڵه‌ت له‌م ده‌وره‌یه‌دا کراوه‌یه چ له‌به‌رده‌م چینی کرێکار و کۆمۆنیسته‌کاندا، چ له‌به‌رده‌م بۆرژوازی و سه‌رمایه‌دارن و حزبهکانیانداو ده‌وڵه‌ت لهدورهیهکی گوێزانهوهدایه که‌ده‌کرێ ئه‌م ده‌وره‌یه درێژ ماوه‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌عێراقدا هه‌یه، ده‌کرێ کورت ماوه بێت و ده‌وڵه‌ت زوو پێکبهێنرێت و سابت بێت، که‌به‌پێی هه‌لومه‌رجێکی ناوچه‌یی و جیهانی و له‌پشت وه‌ستانی چاودێرانی چاڵه نه‌وت و ده‌سه‌ڵاتدارانی وولاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌مریکاو غه‌ربه‌وه هێزو توانای بۆرژوازی زۆرتره که‌ده‌وڵه‌ت زوو پێکبهێنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درێژه‌کێشانی وه‌زعی ئێستای تونس به‌شێوه‌ی ئێستا له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ک بۆرژوازی تونسی به‌ڵکو ناوچه‌که‌دا نیه.
بۆ کرێکاران و کۆمه‌ڵگا ترسێکی تر هه‌یه درێژه‌کێشانی ئه‌و ههلومهرجهو خۆئامادهنهکردنی کرێکاران و کۆمۆنیزم فرسه‌تیش بدات بهئیسلامیهکان بۆ تێکدانی کۆمه‌ڵگاو ده‌ستخستنه ناو ده‌وڵه‌ته‌وه و جێگاگرتن له‌ده‌وڵه‌تی داهاتوداو داسه‌پاندنی فه‌زای تۆقاندن و کۆنه‌په‌رستی، که‌زه‌مینه‌ی زۆره له‌ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام تائێستا ده‌رگاکه به‌ڕووی کرێکاران و کۆمۆنیستی تونس‌دا کراوه‌ته‌وه که‌ئه‌گه‌ر خۆیان ووشیارو ڕێکخراوو بکه‌ن و حزبی چینایه‌تی کۆمۆنیستی و مارکسی خۆیان هه‌بێ، یان به‌به‌رنامه‌یه‌کی ڕۆشنه‌وه وه‌ک هێزی ئه‌سڵی بچنه ده‌سه‌ڵات تا زیاتر خۆیان ئاماده ده‌که‌ن، ده‌توانن ده‌سه‌ڵات له‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌لگادا به‌کار بهێنن.
ده‌رسه‌کانی ناره‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینی تونس !
ئه‌وه‌ی له‌تونس روویدا به‌دوای شۆڕشی به‌همه‌نی ساڵی 1979 ی ئێران و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی 1991 ی کوردستاندا، یه‌که‌مین وێنه‌ی روداوێکی گه‌وره له‌ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌که‌دا بوو، که‌هه‌ردوو ته‌جرووبه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رس و فیربوونێکی زۆریان خسته به‌رده‌م کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کانی ئه‌م ووڵاتانه، له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی هه‌ریه‌که‌یشیان به‌شێوه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی و هێزو ئاماده‌یی و جێگا‌و ڕێگای کرێکار و چه‌په‌وه له‌وکاته‌دا، بۆیه ده‌رس و ته‌جروبه‌ی جیای هه‌یه، به‌ڵام خالێکی هاوبه‌ش له‌هه‌ردووکیان و له‌گه‌ڵ تونس‌دا ئه‌وه‌یه که‌چینی کرێکار‌و کۆمۆنیزم به‌حزبی سه‌ربه‌خۆی کۆمۆنیستی خۆیه‌وه له‌مه‌یداندا نه‌بوو، بۆیه ڕۆشنه کهچارهنوسهکان بۆ کریکاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش هه‌م له‌ئێران و هه‌م له‌کوردستان به‌ده‌ست بۆرژوازیه‌وه به‌ره‌و کوێ ڕۆیشت و له‌تونسیش هه‌مان چاره‌نوسی ده‌بێت.
واته شۆڕش و ڕاپه‌ڕین مانای هه‌یه، هه‌ریه‌ک له‌مانه ناتوانێت به‌ئاکامی خۆی و گۆڕانی ڕیشه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و ئاینده‌یه‌کی باشتری ئینسانی بگات و درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌کۆمه‌ڵگادا کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کان ئاماده نه‌بن، ووشیارو ڕێکخراوو نه‌بن، حزبی کۆمۆنیست و مارکسی خۆیان نه‌بێت، واته بۆرژوازی کاتێک که‌ده‌که‌وێته به‌ر شاڵاوی هه‌ڕه‌شه‌ی کرێکاران و کۆمۆنیستی و هه‌تا کرێکاران و جه‌ماوه‌ی زه‌حمه‌تکێشه‌وه یه‌که‌مین مه‌سه‌له‌یان پاراستنی ده‌سه‌ڵات و دهوڵهتهکهیانهو ئاماده‌ن هه‌زاران شه‌ڕو سازش و به‌ندوبه‌ستی له‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌وه‌تا هه‌ر ئێستا له جه‌زایرو میسر‌و لیبیا و سعودیه‌و مه‌غریب و کوێت و ئه‌رده‌ندا نیگه‌رانی و ترسێکی زۆر هه‌یه و ده‌یانه‌وێت به‌زووی حکومه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی له‌تونسدا پێکبهێنرێت، که‌له‌و جۆره حکومه‌ته له لوبنان و عێراق چه‌ندین ساڵه وه‌ک حکومه‌تی ته‌وافقی لایه‌نه قه‌ومی ئیسلامیه‌کان بۆ پارێزگاری به‌ده‌سه‌ڵات و کۆنهپهرستیهوهو دزینی سامانی کۆمه‌ڵگاو دابه‌شکردنی له‌نێوان خۆیاندا، درێژه‌ی هه‌یه.
ده‌رسێکی گرنگ کهلهنارهزایهتی و ڕاپه‌ڕینی تونس دا خۆی نواند، ده‌وری کرێکاران و ئیتحادیه کریکاریه‌کان بوو، که‌توانیان ڕاوهستاوانه ئیدامه بده‌ن و کۆمه‌ڵگا ڕاکێشن به‌دوای خۆیاندا، وه تازه‌ترینی ئه‌وه‌بوو که به‌پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی باو که ئیتحادیه‌ی کرێکاری هه‌ر خه‌ریکی کاری سه‌نفی خۆی و داواکاری سه‌نفی خۆی بێت، ده‌توانێ ڕابه‌ری کۆمه‌ڵگا بکات و ڕاوه‌ستاو بێت له‌خواسته‌کانی خه‌ڵك و پێشره‌وایه‌تی بکات و ده‌ست بۆ مه‌سائیله سیاسی به‌رێت و بهسهرکهتن بگات ئه‌گه‌ر ئاماده‌یی هه‌بێت!، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌بێ حزبی چینایه‌تی کۆمۆنیستی خۆی ناتوانێت به‌ئاکام بگات و سه‌رکه‌وتن درێژه پێبدات.
ده‌رسه‌کانی ڕووداوی مه‌زنی تونس و ئێران و کوردستان زۆرن، هه‌ر لهنارهزایهتیهکانهوه تا ڕاپه‌ڕین و ده‌وری چینی کرێکار له‌ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران‌دا ده‌وری کرێکارانی ئێران به‌رچاو بوو لهشیعاری ” کرێکاری نه‌وتی ئێمه، ڕابه‌ری سه‌رسه‌ختی ئێمه” ئاستی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌و ده‌وره‌که‌ی دیاری ده‌کرد، به‌ڵام له‌غیابی حزبی کۆمۆنیستی چینی کرێکاردا، بزوتنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی چینێکی تر گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ده‌وڵات، له‌ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستاندا شیعاری کۆمۆنیسته‌کان” سه‌رمایه‌دار چه‌ک دانێ له‌ش و لارت ناتوانێ هه‌ر کرێکار ده‌توانێ دنیایه‌کی باش دانێ” کافی نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وم بێت و ئه‌وه‌بوو ئه‌حزابی ناسیونالیستی کورد که‌یه‌کێتی نیشتمانی و پارتی دیموکرات بوو که حزبی بزوتنه‌وه‌و چینی خۆیان هه‌بوو، ڕێکخراوترو ئاماده‌تر له‌کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کان هاتنه مه‌یدان و مه‌سه‌له‌یان ده‌سه‌ڵات بوو و ده‌سه‌ڵاتیان گرت، له‌عێراق لهنائامادهییهکانی کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کان ده‌وڵه‌تی ته‌وافقی ده‌سته‌جاتی ناسیونالیزم و ئیسلامی ئه‌وه‌تا 8 ساڵه به‌و کارنامه و سیاسه‌ته‌وه ئیدامه‌ی ده‌ده‌ن.
ئه‌م ده‌رسانه‌ی تونس ئه‌گه‌رچی دووباره‌ده‌بنه‌وه، به‌لام بۆ ووڵاتانی عێراق، جه‌زایر، میسر، ئه‌رده‌ن، سعودیه، سوریا، لیبیا، ئێران و هه‌تا کوردستانیش، ده‌رسه‌و یاد ده‌ده‌ن، به‌و ده‌لیله‌ی له‌هه‌موو ئه‌م ووڵاتانه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارێتی میللیشیایی و پۆلیسی و سه‌رکوت و گه‌نده‌ڵ، کهتێکهڵهیهکن لهناسیونالیزم و ئیسلامی سه‌رکوتگه‌ر و فاسد و فایلدار له‌تیرۆرو مخابه‌رات و دز و نوێنه‌رانی که‌مایه‌تیه‌کی کۆمه‌ڵگا و خاوه‌ن هه‌زاران به‌ندو به‌ستی دیبلۆماسی و نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکاو ووڵاتان سه‌رمایه‌داری غه‌ربن، بۆیه زۆر زه‌مینه‌ی ناره‌زایه‌تی جۆراوجۆر‌و هه‌تا ڕۆیشتن بۆ ڕاپه‌ڕین هه‌یه و ڕوخانی ڕژێمه‌کان هه‌یه. به‌ڵام به‌دوای ئه‌م ده‌رسانه‌ی تونس‌دا مه‌سه‌له‌یه‌ک که‌گرنگه، ئه‌وه‌یه که ئێمه‌ی کرێکاران و کۆمۆنیست کام ڕاپه‌ڕین و کام شۆڕشمان ده‌وێت و چه‌نده ئاماده‌یمان بۆیان هه‌یه، کامه‌یه سیاسه‌ت و شیعار‌و دروشمه‌کانمان که‌کۆمه‌ڵگای له‌ده‌ور کۆکه‌ینه‌وه که‌چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگا بۆ شوێنێکی که ببات، که‌کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کان ئه‌گه‌ر شانسی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت که‌ئێستا له‌تونس ئه‌و شانسه ماوه، که‌به‌داخه‌وه ده‌کرا ده‌سه‌ڵات به‌ته‌نها بگرێته ده‌ست، به‌ڵام ئێستاش بۆ ئه‌م ده‌وره‌ی ڕاگوزاره تا هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ هیزی سه‌ره‌کی بێت به‌سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ڕۆشنی کرێکاری و کۆمۆنیستیه‌وه، به‌ڵام ڕۆشنه‌و حه‌تمیه به‌بێ ڕێکخراوبونێکی ووشیارانه‌ی کۆمۆنیستی به‌ئاڵای مارکسیزم و جیاواز له‌حزبه ته‌قلیدیه شیوعیه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه بچێته ده‌سه‌ڵاتیش شانسی مانه‌وه‌ی که‌مده‌بێت.
19/1/2011