![نیشتمانێک له‌سێداره ….. به‌ندی عه‌لی نیشتمانێک له‌سێداره ….. به‌ندی عه‌لی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/bandi_ali_372436784.jpg)
نیشتمانێک له‌سێداره ….. به‌ندی عه‌لی
Closed
-1-
دره‌خته‌کان
ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ هه‌ڵکوڕماون
بۆ سه‌فه‌ری په‌پووله‌کان
پرسه ئه‌گرن , وه‌لێ بێده‌نگ
ئاخر گوڵم
له‌م جه‌نگه‌ڵستانی سامه‌دا
ئاخونده‌کان لهوورشهی گه‌ڵا ده‌ترسن
-2-
هه‌وای په‌نگی
ئه‌م ئه‌شکه‌وتی نیشتمانه
بۆنی خه‌وی غه‌دری لێدێ و
تامی ئاو .. ژه‌هری بێ دادی
ئاخر گوڵم
زه‌مه‌ن لێره مناڵێکه
توشی ئێسکه نه‌رمه بووه‌و پێ ناگرێ
-3-
خیابان پڕ
لهملوانکهی مه‌رگه ئه‌مشه‌و
کوڕه عاشقه‌کانی ئوستان
به‌دار ئهلتریکهکانهوه دائه‌گیرسێن
ئاخر گوڵم
ئێره کۆماری تاریکستانی ئێرانه
.. 2011