توندوتیژیی و کوشتن له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕه‌ف له …
توندوتیژیی و کوشتن له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕه‌ف له کوردستانی عێراق و له ناو کۆمیونیتیی کورد له به‌ریتانیا
نووسینی: دکتۆر نه‌زه‌ند به‌گیخانی
دکتۆر عایشه گیل
پرۆفیسۆر جیل هه‌یگ
ئه‌م راپۆرته به‌رهه‌می لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانیه که زانکۆی بریستڵ ئه‌نجامی داوه به هاوکاری زانکۆی رۆهامتن له به‌ریتانیا. راپۆرته‌که له مانگی یانزه له کوردستان، له زانکۆکانی سه‌لاحه‌ددین و سلێمانی له دوو کۆنفرانسی گه‌وره‌دا پێشکه‌ش به رای گشتی کرا و له میدیاکانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر کرا.
راپۆرته‌که له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه به‌رز نرخێندرا؛ وه‌زیری به‌ریتانی بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له راگه‌یاندنێکی وه‌زاره‌ته‌که‌یدا، وه‌کو “نه‌خشه‌رێگایه‌ک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی په‌یوه‌ست به شه‌ڕه‌ف” وه‌سفی کرد. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌کو “یه‌که‌م” دیراسه‌ی ئه‌کادیمی ده‌رباره‌ی توندوتیژیی په‌یوه‌ست به شه‌ڕه‌ف پێناسه‌ی کرد. ته‌له‌زیۆنی که‌ی ئێن ئێن به‌رنامه‌یه‌کی زیندووی بۆ ته‌رخانکرد که بریتی بوو له گفتوگۆیه‌کی یه‌ک کاژێری له‌گه‌ڵ نووسه‌ری سه‌ره‌کیی راپۆرته‌که د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی. بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی راپۆرته‌که به کوردی و ئینگلیزی، ئه‌م دوو فایله‌ی خواره‌وه دابگره.
هه‌روه‌ها بۆ خوێندنه‌وه‌ی رووپۆشی هه‌ندێ له میدیاکان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه:
A roadmap to combating honour-based violence in Iraqi Kurdistan
<http://www.fco.gov.uk/en/news/latest-news/?view=News&id=207626682>
http://www.irinnews.org/Report.aspx?ReportId=91216
http://www.krg.org/articles/detail.asp?lngnr=12&smap=02010100&rnr=223&anr=37972
http://www.bris.ac.uk/news/2010/7378.html