
خوێندکار و قوتابیی له ئینسایکلۆپیدیای پارتییدا
( ئه‌م وتاره کورته‌م بۆ”هاوڵاتی”نارد، به‌ڵام له‌کاتی داگرتنیدا، پارێزه‌ری یاسایی رۆژنامه‌که، ئاگاداریان ده‌کاته‌وه که تووشی کێشه‌ی یاسایی ده‌بن، به‌مپێیه ناتوانن بڵاوی بکه‌نه‌وه. من تێده‌گه‌م که”هاوڵاتی”، ئاوێنه، لڤین و رۆژنامه‌نووسانی کوردستان چه‌ند له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی پارتیی و یاسای پارتیی و حکومه‌ت و ده‌سگاکانی ئاساییشی پارتییدان، هاوکات له‌ویژدانی هه‌موو خوێنه‌رێکی ئازاد ده‌پرسم، ئایا ئه‌و دێمۆکراسیی و ئازادییه‌ی سه‌رۆکی پارتیی شانازیی پێوه ده‌کات ئه‌مه‌یه؟….. ئایا تاکه‌ی پارتیی له وشه و میدیا‌و ره‌خنه ده‌ترسێ؟ ئاخر ئه‌وان ده‌ڵێن سه‌رۆکی هه‌رێم %70 ده‌نگی هێناوه، باشه بۆ له‌دێگه‌ڵه به‌ولاوه، بۆ له‌که‌رکوک و گه‌رمیان و سلێمانیی وناوچه‌کانیان %20 ناهێنێ. ئاخر ئه‌گه‌ر هه‌ر ناوچه‌کانی پارتیی ئه‌ژمارد بکرێن، رێک وه‌ک ژماره پێوانه‌ییه‌کانی سه‌دام حوسێن و به‌شار ئه‌سه‌د و زه‌ینلعابدین بن عه‌لی له‌سه‌رو %95 ه‌وه ده‌رده‌چێت. ئاخر سه‌رۆکێک و حیزبه‌که‌ی ئه‌مه‌نده له وتارێکی ره‌خنه‌یی بترسێن، نووزه‌ی ئازادیی له پایته‌خت(هه‌ولێر) ببڕن، کاتێکیش ویکیلیکس ئاشکرای ده‌کات، که بارزانیی چه‌ند به‌ته‌نگه‌ی که‌رکوک و کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورده‌وه‌یه، ئیتر نه‌زانیی و نه‌دانیی نییه، که‌رکوکییه‌کان به دروشمه به‌تاڵ و بێناوه‌ڕۆکه‌کانی بڕوا بکه‌ن! ئایا به‌ڕاستیی ئه‌مه سه‌رۆکی هه‌رێمه یان سه‌رۆکی عه‌شیره‌تی بارزانه ؟)
خوێندکار و قوتابیی له ئینسایکلۆپیدیای پارتییدا
کامیار سابیر
“زمان دایکی بیرکردنه‌وه‌یه، نه‌ک خزمه‌تکاری بێت.”
Karl Kraus
گرنگیی زمان لای زمانناسه جیهانییه‌کان، له‌ڕووی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و کولتوورییه‌وه زۆر فره ره‌هه‌ند و پانوپۆڕه، به‌پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و زمانناسه ترادیسیۆنیانه‌ی کورد که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی و عه‌شیره‌تیی و بنه‌ماڵه‌ییه‌وه رامکراون. تێرمی خوێندکار و قوتابیی، به‌زمێکی سیاسیی و تێرمێکی ئایدیۆلۆژیی و مه‌غزایه‌کی تایه‌فییبوون ده‌گه‌یه‌نن و هیچ پێوه‌ندییه‌کیان بهزمانناسیی و کێشمه‌کێشی زمانی کوردییه‌وه نییه.
کورد زۆربه‌ی کاته‌کان په‌ندی له‌ڕابردووی خۆی و له‌مێژووی تێكشکاوی خۆی وه‌رنه‌گرتوه. به‌هه‌مان میتۆدی بیرکردنه‌وه‌ش، له‌ناو حیزبه کوردییه‌کاندا ئه‌وانه‌ی خوێنده‌وارییان هه‌یه و به‌خۆیان ده‌ڵێن رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار و حه‌کیمی سیاسیی، که‌ڵکیان له‌گه‌لانی دنیا و ئه‌زموونی رۆژئاوا‌و و نه‌ته‌وه پێشکه‌وتووه‌کان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ک Johann von Goethe ده‌ڵێ ” ئه‌وانه‌ی هیچ له‌زمانه بیانییه‌کان نازانن، هیچیش ده‌رباره‌ی خۆیان نازانن” . باشه ئێمه که خۆمان هیچ نازانین بۆ هه‌وڵ نه‌ده‌ین له ئه‌ده‌ب و کولتووری جیهانییه‌وه که‌ڵک لهباشهکانیان وه‌ربگرین؟ له کوردستانی عێراقدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی تا پێنجی سه‌ره‌تاییان خوێندبێت، وشه‌یpupil یان بیستوه که بۆ قوتابیی به‌کار ده‌هێنرا. به‌ڵام هه‌نووکه له زۆربه‌ی ئه‌وه وڵاتانه‌ی زمانی ئینگلیزیی، زمانی سه‌ره‌کییانه، چه‌مکی قوتابیی یان نه‌ماوه یان زۆر که‌مبووه‌ته‌وه‌و ته‌نیا بۆ ئه‌و منداڵانه به‌کارده‌هێنرێت که له سه‌ره‌تای قۆناغی بنهڕهتییدان. له‌به‌رامبه‌ردا بۆ خویندکارانی ئاماده‌یی و ئینستیتوتهکان و زانکۆکانStudent به‌کار ده‌هێنرێت که پڕاوپڕ به‌رامبه‌ر به وشه‌ی خوێندکار ده‌وه‌ستێته‌وه.
مه‌سعود بارزانیی وه‌ک سه‌رۆکی حیزب پپێشوازیی له شاندێکی “”رێکخراوه‌کانی قوتابیان و لاوانی کوردستان”” کرد که له ئه‌فریقیای باشوور به‌شداریی ڤێستیڤاڵیکی جیهانییان کردوه. راگه‌یاندنی پارتیی ئه‌وه‌نده‌ی به‌شوێن زه‌قکردنه‌وه‌ی رێکخراوی قوتابیان و لاوانه بوون، ئه‌وه‌نده به‌شوێن ئه‌رکی زانستیی و سیاسیی و کو‌لتووریی ئه‌و شانده حیزبییه‌وه نه‌بوون. مه‌سه‌له‌که‌ش روونه، پارتیی ده‌یه‌وێ شه‌رعییه‌ت له‌ڕێی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمه‌وه به رێکخراوه حیزبییه‌کانی خۆی بدات. باشه به‌کارهێنانی “قوتابی” تاکه‌ی ده‌بێ درێژه‌ی هه‌بێت و له‌سیستمی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵادا لانه‌برێت؟ چونکه وشه‌یه‌که به‌س بۆ ئارشیفی زمان گونجاوه و سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه. ئه‌گه‌ر پارتیی مه‌سه‌له نیشتمانییه‌کانی بۆ گرینگه، زمانێکی مۆدێرن و چه‌مکێکی نوێی له‌بری قوتابیی بۆ پێداویستییه‌کانی زانکۆ ده‌وێ ، بۆچیی ده‌ستبه‌رداری قوتابیی نابێت و خوێندکار به‌کار ناهێنێت؟
سیاسیی و موفه‌کیره‌کانی پارتیی و کۆنه چه‌په‌کانی ناو پارتیی ، حه‌ساسییه‌تیان به خوێندکار هه‌یه، چونکه ره‌قیبه سیاسییه کلاسیکییه‌کانیان دایان هێناوه. بۆیه بهمێنتاڵیتییهکی حیزبیی و ئایدیۆلۆژیی و تایهفییبوونهوه ده‌ست به سه‌قه‌تترین وشه‌وه”قوتابی” ده‌گرن، که تێرمێکه هیچ پێوه‌ندییه‌کی به‌زانست و مه‌عریفه و خوێندکارێکی مۆدێرنی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه نییه. به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی له سیاسه‌تی زمانیی Language politics پارتیی و راگه‌یاندنه‌که‌ی نه‌گات، هه‌رگیز له ئایدیۆلۆژیا‌و به‌رنامه‌و مێژووی ئه‌و حیزبه ناگات. ئه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم خۆیه‌تی واده‌کات، خه‌ڵک به سه‌رۆکێکی نیشتمانیی و سه‌رتاسه‌ریی بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌یری نه‌که‌ن، ئه‌وه بارزانیی خۆیه‌تی ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری چه‌مکه ئایدیۆلۆژیی نازمانهوانییهکانی حیزبه‌که‌ی بێت و توند توند ده‌ست به کولتووری حیزبایه‌تیی و سیاسه‌تی زمانیی حیزبه‌که‌یه‌وه ده‌گرێ. ئه‌وه بارزانییه له‌هه‌موو که‌س زیاتر غه‌می حیزبه‌که‌ی و رێکخراوه‌کانی سه‌ر به‌حیزبه‌که‌ی و ئه‌جێندا سیاسییه‌کانی حیزبه‌که‌ی ده‌خوات. له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وه بارزانییه، به‌س به‌ناو غه‌می که‌رکوک و پرسه نیشتمانییه سه‌رتاسه‌رییه‌کان ده‌خوات.
ئه‌وه بارزانیی و حیزبه‌که‌یه‌تی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستیاندا، رێگه ناده‌ن به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان قوتابیی له قۆناغی منداڵییه‌وه بگوازێته‌وه بۆ قۆناغی کامڵ‌بوون و گه‌ڕان به‌دوای مه‌عریفه‌و زانستی نوێ‌دا، ناوی خوێندکار هه‌ڵگرێ. ئه‌وه بارزانییه له‌هه‌موو شوێنێک غه‌م له کادیره‌کانی حیزبه‌که‌ی و له‌سه‌رووشیانه‌وه خزم و بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌خوات و له‌سه‌ر حیسابی پێنج میلیۆن کوردی عێراق پۆستی زیاتریان بۆ ده‌پچڕێ. ئه‌وه بارزانیی و تاڵه‌بانییه که زانکۆکانی کوردستانیان پڕ کردوه له ئه‌فسه‌ری حیزبیی و غوڵامی خۆیان، له کۆمه‌ڵه ئه‌کادیمیستێک، به‌ئه‌ندازه‌ی چۆله‌که‌ش فیکر و زانست و مه‌عریفه‌یان نییه. ئه‌وانن دادگاکانی کوردستانیان، له‌جیاتی دادوه‌ری بێلایه‌ن و پرۆفێشناڵ، بهحهسحهسی حیزب و دادوه‌ری سه‌رله‌قێن پڕکردوه‌ته‌وه.
جا سه‌رۆکی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر بۆ ناویش بێت، بۆ ویقاری زمانی مۆدێرن و رۆڵی زانستیی و هه‌یبه‌تی زانکۆکانی ژێر ده‌ستی حیزبه‌که‌یشی بێت، ئاماده نه‌بێ ده‌ستبه‌رداری قوتابیی-_ پیوپڵ pupil بێت و زمانی گۆ نه‌کات ناوی خوێندکار Student له‌ساڵی 2011 دا بهێنێت، چۆن بڕوای پێ‌بکرێ ئه‌م پیاوه له مه‌سه‌له سیاسیی و نیشتمانییه‌کاندا، پیاوێکه به هه‌ستی نیشتمانییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌یه‌کی چاره‌نووسسازی وه‌ک که‌رکوکدا ده‌کات. ئایا سه‌رۆکێک ئه‌وه‌نده عاشقی حیزبه‌که‌ی و ناوچه‌که‌ی و خزم و دۆست و کوڕه‌کانی خۆی بێت، چۆن بڕوای پێ‌بکرێ که وه‌ک سه‌رۆکێکی نیشتمانیی به‌یه‌ک چاو سه‌یری خانه‌قینییه‌ک و دهۆکییه‌ک ده‌کات، به‌یه‌ک مه‌ودا له هه‌ست و بیرکردنه‌وه‌ی که‌رکوکییه‌ک و بارزانییهکهوه نزیک بێت؟ که‌ی بارزانیی و حیزبه‌که‌ی له‌وه ده‌گه‌ن، زمان دایکی بیرکردنه‌وه‌ی تاک و سیستم و ستراکتۆری ده‌سه‌ڵاته، نه‌ک خزمه‌تکاری بیروباوه‌ڕه‌کانی حیزب و ئه‌جێندای ئایدیۆلۆژیی سه‌رۆکی هه‌رێم بێت؟