گۆڕان و مەلاکانی یەکگرتوو وکۆمەڵ
پێدەچێت (گۆڕان) وەرەقەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئۆپۆزیسیۆنی ئیسلامەوی لێ تێكەڵ بووبێت، بەجۆرێک کەوەڵامی پڕۆژەکەی ڕۆشنبیران دەداتەوە، بەوەی دەمانەوێت لەپڕۆژەکەماندا ئازادی ئایینی دیسپۆت بکەین. نەک هەر ئەوە، بەڵکو بەرپرسیارێتی خستنە سەر گوتاری هەینی کەپێشنیاری پڕۆژەکەیە، دەخاتە خانەی گەمەکانی دەسەڵاتەوە، که‌ئه‌مه‌ش تۆمه‌تێکی ناڕه‌وای گۆڕانه له‌دژی ڕۆشنبیران. ڕوونکردنەوەکەی گۆڕان ئەوەندە پلاستیکیانە یاری بەدێڕەکان دەکات، کەپیاو نازانێت مەبەستی ئەمانە چییە، ئایا ئۆپۆزیسیۆن دەیەوێت خۆی بکات بەپێشەنگی بەرگریکار لەئازادی ئاینی، لەئازادی ئەو خوتبەبێژە تەکفیریانە؟ یان چەمکی ئازادی و دیسپۆتی لێ تێکەڵ بووە!. برادەرینە ئەم مەلایانە ئەوەندە ئازادن تا ئەو سنوورەی بەئارەزووی خۆیان فەتوای کوشتن وبێئەخلاقی دەخەنە پەنا ئەم نوسەر وئەو کتێب و داوای لغاوخستنه ده‌مه‌وه ده‌که‌ن. لەپەڕلەمانیشدا ئەوەی بۆنی چەمکێکی مۆدێرنی لێبێت وەک وشەی ( جێندەر) ده‌یکه‌ن به‌هه‌را و ئازدن له‌م هه‌رایه‌دا، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ئه‌وه‌نده ئازادن دێنه به‌ئاشکرا ده‌ڵێن کهلهمزگهتهکانهوه مه‌لاکان له‌دژی چه‌مکه‌کانی وه‌ک (جێنده‌ر) له‌ڕۆشنبیران و ئه‌کتیڤیسته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هانده‌ده‌ین. لەمە ئازادتر براده‌رانی گۆڕان، له‌مه زیاتر مەلاکان چی‌یان دەوێت!. ئێوەی ئۆپۆزیسیۆنی به‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌نده هیلاکن له‌به‌رده‌م ئه‌م ئیسلامهویانه، به‌جۆرێک سێ پەڕلەمنتارتان مەتاتیانە دێن و تەئکید لەوە دەکەنه‌وە کەئەوان نوێنه‌ری زۆرینه‌ی موسوڵمانن .. ئه‌وانه ده‌ڵێن (به‌ڕێزان ده‌مانه‌وێ ئه‌وه بڵێین ئێمه نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانین كه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری موسڵمانه…) له‌شوێنێکی تردا ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که‌ده‌ستوری ئێراقی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مای زۆرینه موسوڵمانه نوسراوه‌ته‌وه. نازانم بۆچی ئەم سێ ئەندام پەڕلەمانەی ئۆپۆزیسیۆن تازە ئەوەیان بیر کەوتۆتەوە، که‌نوێنه‌ری زۆرینه‌ی موسوڵمانن و ده‌ستور له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مای زۆرینه‌یه کارده‌کات..ئه‌مه گه‌ر ئیسلامهویهکان بیریان بهێنانیهوه قسه‌مان نه‌بوو له‌سه‌ری، به‌ڵام ئێوه به‌م بیرخستنه‌وه‌یه موجامەلەی کێ دەکەن؟ بەمەرجێک ئەو په‌ڕله‌مانتارانه‌ی گۆڕان دەبێت ئەوه بزانن کەکریستەکان ویەزیدی وکاکەیی وئاینەکانی دیکەش دەنگیانداوە بەبزوتنهوهکه، ئیدی ئەم پاشەکشە وهەناسە سواربوونە، ئه‌م جەختکردنەوەیە له‌زۆرینه‌ی موسوڵمان نامه‌یه‌که بۆکێ! …جێگەی داخە ئۆپۆزیسیۆن وەرەقەکانی ئاوەها بەهەناسەسوارییەوە لێ تێکەڵ بووە.
کاتێک ڕۆشنبیران داوا دەکەن گوتاری هەینی ڕێکبخرێت مانای کپکردنی دەنگی ئازاد نییە، بەڵکو مانای بەرپرسیارێتی خستنە سەر گوتار وگوتاربێژانه، ، ئەمە ئازادی نییه ئەدەب و هونەری باڵا، سینه‌ما و زانست بەزمانی تەکفیر و لەهەر مزگەوتێکەوە مەلاکان بەئارەزووی خۆیان قسەی لهسهربکەن، ئه‌وه ئازادی نییه، ئه‌وه ئازادی دیسپۆتگهرانهیه. گەر گوتارەکان ڕێک‌بخرێن ئەوا چ ئێمە و چ ئۆپۆزیسیۆن دەتوانێت ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەرپرسیار بکات، له‌سه‌ر وشه به‌وشه‌ی گوتاره‌کان. نەک دوای هەر تەکفیرێک ئەوقاف بڵێت من ئاگام لێی نییە و لێپیچینه‌وه ده‌که‌م. بەپێچەوانەوە لەو فەوزایەدا دەشێت ئۆپۆزیسیۆنیش تەکفیر بکرێت وهیچ لایەنێکی ڕەسمی نەیکات بەماڵ لەسەر خۆی. دەسەڵات یان حکومه‌ت ناتوانێت ئەو کاتە بڵێت من ئاگام لەو تەکفیرە نییە، ئاگام لەوە نییە مەلایەک مینبەری مزگەوتی بۆ لێدانی ئەم ڕۆشنبیر و یان ئەو سیاسەتمەدار و ئەو لایەنە بەکارهێناوە. ئێمە داوای بەرپرسیارێتی دەکەین، داوا دەکه‌ین دەزگای ئاینی لەچوارچێوەی گەمەی دیموکراسیدا، له‌چوارچیوه‌ی ئازادی‌دا، ئازادی کهسیتر پێشێل وتهکفیر نه‌کات، ئازادی ته‌کفیر ناکرێت براده‌رانی ئۆپۆزیسیۆن. نابێت شوێنه ڕۆحانیه‌کان که‌شوێنی میهره‌بانی په‌یوه‌ندی رۆحی نێوان مرۆڤ و خودان، ببنە شوێنای تەکفیر و ژینگەیەک بۆ تیرۆری ئازادی بیروڕا. سه‌یره.. گۆڕان خۆی لەسەر ئەوە دامەزراوە کەدەزگاحکومیەکان بەڕێکخراوەیی کاربکەن، کەچی کاتێک ڕۆشنبیران باس لەڕێکخستن وبەرپرسیارێتی دەکەن بەرامبەر مەلاکان، دژی ڕێکخستنی ئەم دەزگایە دەوستێتەوە. لەژێر ئارگومینێکی سادەو ساکاردا که‌ده‌سه‌ڵات ئه‌مه به‌کار ده‌بات!، جائێمهی ڕۆشنبیران ئه‌مه هه‌ڵوێسته ده‌رنه‌بڕین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن به‌کاردینێ بۆ گه‌مه‌ی سیاسی و هه‌ڵوێستێکی تر وه‌رنه‌گرین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حیزبیک یان ده‌سه‌ڵاتێک به‌کاریده‌هینێت،ده‌بێت چیدی قسه‌نه‌که‌ین. ئه‌مه چ لۆجیکیکه براده‌ران، ئهمهداسهپاندنی ململانێیه حیزیهکانه به‌سه‌ر بیڕواڕاو هه‌ڵوێسته‌کانه‌وه، ئه‌م لۆجیکه زۆر مه‌ترسیداره، کاری ڕۆشنبیران کارکردنه له‌گه‌ڵ هه‌قیقه‌ت وه‌ک خۆی، کارکردنه له‌سه‌ر هه‌قیقه‌ته ئه‌قڵانیه‌کان وه‌ک خۆی ، نه‌ک حساباتی سیاسی.
به‌داخه‌وه ئەوەی لەپشت ڕوونکردنەوەکەی گۆڕانەوە وەستاوە، حساباتی سیاسیە، نه‌ک به‌رگریه له‌ئازادی ئاینی، حساباته بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەکان. لەو پڕنسیبە سادەیەوە سەرچاوەی هەڵگرتووە مادامه‌کی ئەوان ئۆپۆزیسیۆنن وئێمەش ژمارەیەکین لەم هاوکێشەیەدا، دەبێت خوێندنەوەی ئێمە بۆ دنیای کوردی یەکبخرێتەوە. بەمانای لەبیرکردنی ئەو پڕنسیبانەی کەئۆپۆزیسیۆن لەسەری دامەزراوە، وەک تەئکید کردنەوە لەسەر ئازادی و چەمکی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاوڵاتیبوون. بەپێچەوانەی ئەوانه‌وه ئیسلامیەکان پڕنسیبەکانیان، ئیدیالەکانیان بەپێچەوانەی چەمکی کۆمەڵگەی مەدەنیە، ئەوان شورایان پێ باشترە وەک لەدیموکراسی، چەمکە ئیسلامەویەکانیان پێ باشترە وەک چەمکەکانی دنیای تازە. دەشێت لەهەندێک هەڵوێستدا جودابن ولەزۆر مەسەلەی سیاسی وەک دژایەتی گەندەڵی وقسەکردن لەسەر دەزگاکانی دەوڵەت کۆک بن، بەڵام تێکەڵکردنی ئەم وەرەقانە بەم ئاستە ترسناکەی کەگۆڕان ڕۆڵی هەبێت لەبەتۆکمەکردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسلامەوی لەسەر حسابی کۆمەڵگەی مەدەنیەت وسێکۆلاریزم، ئەوا گۆڕان ئەو دەنگانە دەدۆڕێنێت کەلەسەر ئەو بنەمایە دەنگی پێداوە. پێویستە ئەوەش بیری گۆڕان بهێنمەوە کەئیسلامیەکان هاوپەیمانی جیدی ئەوان نین، ئەو زه‌ویە ئایدۆلۆژییەی ئەوان کاری لەسەردەکەن لەگەڵ سروشتی بانگەشەی ئێوە بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی یەکناگرێتەوە. ئەوان زەوی ئایدۆلۆژی هاوبەشیان لەگەڵ لەگەڵ پارتی دیموکرات‌دا هەیە، وەک لەئێوە، پارتی دیموکرات پارتێکی کۆنزەرڤاتیڤی کوردییە و ئیسلامەویەکان هەمیشە لەڕووی ئایدۆلۆژییەوە لەگەڵ ئەواندا کۆک بوون. لەلایەکی ترەوە سەیرێکی ناوچەکە بکەن، ئەوسا دەزانن ئیسلامەویەکان چۆن لەژێر ناوی دیموکراسیەتەوە لەوڵاتیکی وەک میسردا ئۆپۆزیسیۆن بۆ خۆیان قۆرخدەکەن، سه‌یری یه‌مه‌ن وئوردون بکه‌ن، سه‌یری کوێت بکه‌ن. میللەتانی ڕۆژهەڵات مەحکومە بەوەی لەسەرێکەوە دەسەڵاتێکی کۆنزەرڤاتیڤ وعەسکەرتار حکومی بکات و ئۆپۆزیسیۆنەکەشی ئیسلامەوی بێت. ئەمەش ئەم گەمەیە، ئەم مۆدێلەیە، کەئیسلامەویەکان دەیانەوێت لەڕێگەی پەڕلەمان لەلایەک و کورسیەکانی ئۆپۆزیسیۆن لەلایەک و مەلای مزگەتەکانەوە لەلایەکیترهوە لەنێو ئەم کۆمەڵگەیەدا بیسەپێنن. پێدەچێت ئێوەش لەو گەمەیەدا تێوەگلابن. تکایە خۆتان یەکلابکەنەوە یان ئۆپۆزیسیۆنی کۆمەڵگەی مەدەنین، یان ئۆپۆزیسیۆنی ئیسلامەوین، ئەمڕۆ ئەم سیاسەتە سادەیە وهەڵوێستە مەتاتی و پلاستیکیە بەسەر کەسدا تێپەڕ نابێت، تەنانەت بەسەر ئیسلامیەکانی هاوڕێتاندا ….