
توندیژیی نێو خیزان
پێشه‌كی
ئه‌و توند‌وتیژییانه‌ی كه رۆژانه ره‌نگه تاك روبه‌روی بێته‌وه یان به‌رچاوی بكه‌وێت، هه‌مه‌جۆر‌و شێوه‌ن، بێگومان ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی ژیاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆری ده‌بێ، جا ئه‌گه‌ر تاك له روی ده‌رونییه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م توند‌وتیژییه یان ئازاره به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پته‌و پارێزراو(محصن) نه‌بوو، ئه‌وا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئازاره‌ی روبه‌روی بوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ ئه‌و باره‌گه‌یه به‌تاڵكاته‌وه، ره‌نگه یه‌كه‌م كه‌سی زه‌رره‌رمه‌ندیش ئه‌و كه‌سه‌و خێزانه‌كه‌ی خۆی بێ.
چه‌مكی توند‌وتیژیی نێو خێزان(مفهوم العنف الاسری)
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م چه‌مكه ئاماژه ده‌كا به خراپ مامه‌ڵكردنی كه‌سێ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا كه به په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و پێوه‌ی په‌یوه‌سته وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان ژن‌و مێرد، باوك‌و منداڵ، مامۆستا‌و قوتابی، په‌یوه‌ندی نێوان برا‌و خوشك یان ده‌زگیران پێش قۆناغی ماره‌كردن، یان په‌یوه‌ندی نێوان خزم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بكرێ كه چه‌مكی توندیژیی نێوان خێزان، له‌گه‌ڵ چه‌مك گه‌لێكی تری نزیك له‌م چه‌مكه پێكه‌وه تێكه‌ڵ ده‌بن، وه‌ك چه‌مكی توند‌وتیژیی نێو ماڵ(العنف المنزلی) یان خراپ مامه‌ڵه‌كردنی ژن‌و پیاو له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، یان خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵدا، زۆرێكی تر له‌و جۆره چه‌مكانه‌ی كه له مانادا له‌گه‌ڵ توند‌وتیژیی نێو خێزاندا هاوبه‌شن، ئه‌وه‌یشی كه زیاتر باوه توند‌وتیژیی مێرده به‌رامبه‌ر به ژنه‌كانیان، هه‌رچه‌نده دو‌ریش نیه ژنان توند‌وتیژیی دژ به پیاوانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام منداڵان زۆرجاران له‌لایه‌ن دایك‌و باوكیانه‌وه توند‌وتیژییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێ، یان له كاتی نه‌بونی دایك‌و باوكیش ئه‌وانه‌ی كه په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و منداڵانه‌یان له ئه‌ستۆ گرتوه، توند‌وتیژییان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها توند‌وتیژیی له‌نێو خێزاندا به‌رامبه‌ر به ساڵاچووانیش وه‌كو داپیره‌و باپیره ئه‌نجامده‌درێ، وه‌كو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كیش ره‌نگه منداڵان توند‌وتیژیی به‌رامبه‌ر كه‌س‌وكاریان ئه‌نجامبده‌ن كه مه‌به‌ستیان زیاتر ئازاردان‌و تێكدانه.
فاكته‌ره په‌نهانه‌كانی پراكتیزه‌كردنی توند‌وتیژی جه‌سته‌یی
ده‌كرێ فاكته‌ره په‌نهانه‌كانی پشت به‌كارهێنانی توند‌وتیژیی تاك له نێو خێزاندا، پۆڵێن بكرێن بۆ سێ به‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ فاكته‌ره خودییه‌كان:
ئه‌و فاكته‌رانه‌ن كه له خودی مرۆڤ خۆی‌و ده‌رونییه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن، كه به‌ره‌و توند‌وتیژیی له‌نێو خێزاندا ئاراسته‌ی ده‌كا، ئه‌م جۆره فاكته‌رانه‌ش ده‌كرێ، دابه‌ش بكرێنه سه‌ر دوو به‌شه‌وه:
أ/ فاكته‌ره خودییه‌كان
ئه‌و فاكته‌ره خودییه‌نان كه‌له خودی مرۆڤ خۆیه‌وه له ئه‌نجامی بارودۆخی ده‌ره‌كیی وه‌كو په‌راوێزخستن‌و به‌دره‌فتاریی‌و توند‌وتیژیی كه له سه‌رده‌می منداڵی‌دا تووشی بووه یان بار‌ودخێكی نائاسایی‌و سروشتیی كه مرۆڤ له ژیاندا تووشی ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی گرتوه، له ئاكامدا ده‌بێته‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بونی چه‌ندان ئاره‌زو و هه‌وه‌سی جۆربه‌جۆری ده‌رونیی، كه‌له كۆتاییدا ده‌بێته گرێی ده‌رونیی، بۆ قه‌ربوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بار‌ودۆخه ناله‌باره‌یش كه مرۆڤ له رابردودا توشی بوه، په‌نا ده‌باته‌به‌ر توند‌وتیژی له‌ناو خێزاندا، لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه ئه‌و مرۆڤه‌ی له سه‌رده‌می منداڵی‌دا توند‌وتیژی به‌رامبه‌ر كراوه، زۆرتر ئاره‌زو‌و مه‌یلی به‌ره‌و به‌كارهێنانی توندیتژییه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه توشی توند‌ودتیژی نه‌بوه له‌كاتی منداڵی‌دا.
ب/ئه‌و هۆكارانه‌ی كه مرۆڤ به زكماكیی توشی بوه
كه‌له ئاكامی هه‌ندێ ره‌وشت‌و ره‌فتاری نا شه‌رعی باوكان‌و دایكانه‌وه‌یه، كه له پێكهاته‌ی دروستبونی منداڵدا ره‌نگده‌داته‌وه، كه ده‌كرێ هۆكاری بۆماوه (وراپی) به یه‌كێك له‌و هۆكارانه دابنرێ.
دوه‌م/ فاكته‌ره ئابورییه‌كان
ئه‌م فاكته‌رانه‌و جۆره‌كانی تری توند‌وتیژیی نێو خێزان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بن، به‌ڵام جیاوازی نێوانیان له‌و ئامانجانه‌یه كه پراكتیزه‌كردنی توند‌وتیژیه‌كه فاكته‌ری ئابورییه، له چوارچێوه‌ی خێزاندا، باوك ئامانجی له به‌كارهێنانی توند‌وتیژیی دژ به ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وتی ئابوری نیه، به‌ڵكو پێناسه‌كردنی ئه‌و بارگه‌یه‌یه(شحنه) له نا ئومێدی‌و هه‌ژارییه‌ی كه ئاسه‌واره‌كانی له توند‌وتیژیی باوك به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌ی ره‌نگده‌داته‌وه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی توند‌وتیژیی له‌نێوخێزاندا، ئامانج له به‌كارهێنانی توند‌وتیژیی ده‌ستكه‌وتی مادییه.
فاكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ئه‌و فاكته‌رانه‌ن كه تدراسیۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك ره‌وشت‌و داب‌و نه‌ریت‌و كلتور‌و .. كۆمه‌ڵ له درێژیی مێژودا خوی پێوه‌گرتون، هه‌ر به‌پێی پێداویستییه‌كانی ئه‌م تدراسیۆنه پیاو بۆ نیشاندانی پیاوه‌تیی خۆی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خێزانه‌كه‌ی جگه له به‌كارهێنانی هێز‌و توند‌وتیژیی رێگای تری نیه، چونكه پێوه‌ری ئه‌ندازه‌ی پیاوه‌تیی پیاوه، ئه‌گینا له‌نێو پیاوانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به ناپیاو ته‌ماشا ده‌كرێ.
ئه‌م جۆره له پراكتیكی كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و خێزانیی، هاوتایه له‌گه‌ڵ كلتور‌و رۆشنبیریی كۆمه‌ڵێ كه هه‌ڵگری به‌ها‌و تدراسیۆنه خێزانییه‌كانه، واته : تا چه‌ند ئاست‌و پله‌ی رۆشنبیریی‌و هۆشیاریی كۆمه‌ڵ به‌رز بێ، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش ئه‌م جۆره فاكته‌رانه رۆڵ‌و كاریگه‌رییان كاڵ‌و نا كاریگه‌ر ده‌بن، به ئه‌ندازه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵه مۆدێرنه‌كاندا ئه‌م فاكته‌رانه بونیان نامێنێ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه چه‌ند ئاستی رۆشنبیریی كۆمه‌ڵ نزم بێ، ئه‌م فاكته‌رانه كاریگه‌رییان زیاتر ده‌بێ. هه‌روه‌ها هه‌ندێ له زانایان هۆكاره‌كانی توند‌وتیژیی ئاراسته‌كراو له نێو خێزاندا دژ به منداڵان به‌وه دیاریده‌كه‌ن كه ره‌گ‌و ریشه‌ی كۆنی هه‌بێ‌و له كێشه‌كانی رابردوو یان له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی توند‌ودتیژیی جا له‌لایه‌ن باوك‌و دایك یان كه‌سێكی تری نێو خێزانه‌كه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ، به‌ڵام فاكته‌ری به‌كارهێنانی توند‌وتیژیی هه‌نوكه ئه‌وه ره‌گ‌و ریشه‌كه‌ی كێشه‌یه‌كی هه‌نوكه‌ییه بۆ نموونه، له‌ده‌ستدانی كاری باوك و دایك ره‌نگه ببێته‌هۆی به‌كارهێنانی توند‌وتیژیی به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانیان، به‌و جۆره .. ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ربه خێزانك بێ كه توند‌وتیژیی دژی به‌كارهێنابێ، ئه‌وه له زۆركاتدا ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی توند‌وتیژ ده‌بێ‌و به‌كاریشی ده‌هێنێ، بۆیه زۆر پێویسته شێوه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دایكی توند‌وتیژ‌و منداڵ له‌سه‌رده‌می منداڵی‌دا بزانرێ، كه‌له زۆركاتدا ده‌رده‌كه‌وێ كه خۆیشی واته دایكه‌كه به‌هه‌مانشێوه توند‌وتیژیی له‌گه‌ڵدا كراوه، بۆیه به‌بۆچوونی ئه‌و به‌كارهێنانی تون‌ودیژیی كارێكی سروشتتییه، چونكه خۆی توند‌وتیژیی له‌گه‌ڵیدا به‌كارهاتوه، بۆیه به‌مافی خۆی ده‌زانێ ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه ره‌فتار له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا بكا.
هۆیه‌كی تری به‌كارهێنانی توند‌وتیژی دژ به منداڵان ئه‌وه‌یه كه دایك نه‌توانێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ‌و ژینگه‌ی جیاواز خۆی رابێنێ، جا ئه‌گه‌ر دایك نه‌توانێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی نامۆدا(غریب) خۆی رابێنێ، ئه‌وه ناتوانێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی نوێشدا رابێ، به‌وجۆره ژیانیان ده‌بێته پارچه‌یه‌ك له فشاری ده‌رونیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ئه‌نجامدا ده‌گۆڕێ بۆ پراكتیزه‌كردنی توند‌وتیژیی، چونكه ناتوانێ گوزارشت له خه‌م‌و په‌ژاره‌ی خۆی بكا، له‌به‌ر ئه‌وه به‌سه‌ره منداڵه‌كانیدا ده‌ته‌قێته‌وه.
زۆربه‌ی جارانیش قوربانی منداڵی نۆبه‌ره‌یه، هه‌ندێ جاریش رقی دایك ئاراسته‌ی یه‌كێك له كچه‌كانی ده‌بێ، كه خه‌سو و خه‌زوری زیاتر له‌خۆیانی ده‌گرن‌و بایه‌خی پێده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌و دایكه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌سو و خه‌زوری په‌یوه‌ندییه‌كی ئارام‌و ته‌با نه‌بێ، له‌به‌رئه‌وه هه‌رچی رق‌و توڕه‌یی خۆی هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و كچه‌یه‌دا ده‌ڕژێنێ.
هۆكاره یارمه‌تیده‌ره‌كانی پراكتیزه‌كردنی توند‌وتیژیی
لێدان‌و ده‌ستدرێژكردنه‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ، كێشه‌یه‌كی به‌ربڵاوی جیهانییه‌و به‌ده‌ر له پێكهاته‌ی ئیتنی‌و ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌نێو هه‌موو خێزانێكدا رووده‌دا، كاریگه‌ریی ده‌خاته سه‌ر هه‌موو مناڵان وێڕای ته‌مه‌ن یان ره‌گه‌ز، هه‌ندێ فاكته‌ری تر رێژه‌ی رودانی ئه‌م كێشه‌یه زیاتر ده‌كه‌ن، وه‌ك:
أ)ئه‌و خێزانه‌ی كه یه‌كێك له باوك یان دایك تێیدا نه‌مابێ.
ب)ئاستی نزمیی بژێوی خێزان
ج)منداڵگه‌لێ كه كێشه‌ی ته‌ندروستییان هه‌یه یان گه‌شه‌كردنیان سست‌و لاوازه.
ح)منداڵگه‌لێ كه نه‌ویستراون(غێر مرغوبین).
خ)ئه‌و منداڵانه‌ی كه هار‌وهاجن یان زۆر بزێون.
د)منداڵانی كه‌مئه‌ندام
ع)ئه‌و منداڵانه‌ی كه له خوێندندا سه‌ركه‌وتوو نین.
نیشانه‌كانی دستدرێژیی‌و ئاماژه‌كانی
ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر منداڵان‌و به‌كارهێنانی توند‌وتیژیی به‌رامبه‌ریان ئاسه‌واری زۆر ترسناك‌و گه‌وره‌ی هه‌یه له روی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سۆزداریی‌و جه‌سته‌ییه‌وه، ئه‌وه‌یشی زۆر به روونی‌و به خێرایی ده‌رده‌كه‌وێ ئاسه‌واره جه‌سته‌ییه‌كانه.
ن/ئامینه بریمكۆ
وه‌رگیڕانی به‌ده‌ستكارییه‌وه/ئومێد مه‌حمود