
كریتییه‌كان نیكۆس به ناسنامه‌ی وڵاته‌كه‌یان وه‌سف ده‌كه‌ن
ئێواره‌ی رۆژی 21\1\2011 ژماره‌یه‌ك نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس له شاری هه‌ولێرو سلیمانییه‌وه گه‌یشتنه دوورگه‌ی كریت له وڵاتی یونان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كی كلتوری و رۆشنبیری و هونه‌ری به ناونیشانی (زایه‌له‌ی ئازادی له كوردستانه‌وه بۆ كریت، نیشتمانی كازانتزاكیس).
چالاكییه‌كه بریتی بوو له پێشكه‌شكردنی چه‌ند لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی نیكوس كازانتزاكیسی رۆمان نووسی ناوداری یونانی له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له دكتۆر ئازاد حمه شریف به ناونیشانی (كاریگه‌ری نیكۆس كازانتزاكیس له سه‌ر ئه‌ده‌بی نوێی كوردی) و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د اسماعیل به ناونیشانی (كوردیش نیكۆس كازانتزاكیسی خۆش ده‌وێت).
هه‌ر له‌و چالاكییه‌دا پێشانگایه‌كی هونه‌ری بۆ هه‌ریه‌ك له شێوه‌كارانی كورد اسماعیل خه‌یات و دارا محه‌مه‌د عه‌لی و ده‌شتی جه‌نگی كرایه.
به‌شێكی چالاكییه‌كه به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێی كوردی و یونانی له لایه‌ن گرووپێكی هونهرییهری یونانییه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، كه تێدا چه‌ندین جۆر له شێواز‌و كلتوی جۆراو جۆری كوردی كریتی یونان نمایش كرا .
له میانی چهلاكییهكهدا سه‌رۆكی به‌شی كلتوری و هونه‌ری له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له لێدوانیكدا نیكۆس كازانتزاكیسی به ناسنامه‌ی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی وه‌سفكرد.
شایانی باسه به‌هۆی بیر‌و باوه‌ڕی جیاواز‌و كۆمهنیستبوونی نیكوس كازانتزاكیس له سه‌رده‌می خۆیدا، رێگا نه‌دراوه ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی كلیسا بنێژرێ، بۆیه ته‌رمی خۆی و خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر گردێكی گونده‌كه‌یدا به ته‌نیا نێژراون
چالاكییه‌كه له لایه‌ن دزگای چاپ و بلاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان به هاوكاری یه‌كێتی كوردانی كریتی ئه‌نجامدرا، كه 15 نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند له كوردستان و به‌شداریانكرد،به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی شاروه‌انی كریت و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوڕێانی كازانتزاكیس و ژماره‌یكی به‌رچاو له میوانانی یونانی له هۆلی شاره‌وانی بۆ بۆنه‌كان به‌ڕێوه‌چوو ، له كۆتایه چالاكییهكهشدا له لایه‌ن ده‌زگای به‌درخانه‌وه میدالیاو ئارم و شهادهی فه‌خری نیكۆس كازانتزاكیس به ئیمزای سه‌رۆكی شاره‌وانی دورگه‌ی كریت به سه‌ر ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی كریتی یونانی و میوانی كوردستان دابه‌شكرا.
رۆژی دواتریش وه‌فده كوردییه‌كه سه‌ردانی گۆڕ‌و مۆزه‌خانه‌ی نیكۆسیان له گونده‌كه‌ی خۆی كرد، دواتر گرووپی هونه‌ری و كلتوری ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت بۆ میوانه كوردستانییه‌كان رێكخست، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خێزانه كریتییهكانی یۆنان ئاماده‌ی بوون و به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێی كوردی و یۆنانی ئه‌و شه‌وه رازێنرایه‌وه
تا ئێستا 9 له رۆمانه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی نیكۆس وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی ئه‌مه جگه له كتێبێك له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی.
مه‌به‌ست له سازدانی ئه‌م چالاكییه ئه‌وه‌بوو له‌و رێگایه‌وه ئه‌وه بۆ یونانییه‌كان روون بكرێته‌وه كه كورد میلله‌تیكی ئاشتی خوازه‌و به درێژایی مێژووش هه‌میشه چه‌وسێندراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ههلهیكیش روویدابێت وه‌ك ئه‌وه‌ی نیكوس له هه‌ردوو رۆمانی براكوژی و زۆربادا باسی كردوه، به ده‌ستی خۆی نه‌بووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی له‌و سه‌رده‌مدا ئه‌و هه‌ڵانه‌یان پێ كردوه، چونكه كورد له‌م قۆناغه‌دا ژێر ده‌ستی عوسمانییه‌كان بووه.
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم \ دوورگه‌ی كریت یۆنان