
دیكتاتۆری دادپه‌روه‌ر!؟
هه‌ڵوه‌ستیێك له پێشنیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی میسر
ئومێد مه‌حمود
پێگه‌ی ئه‌نته‌رنێتی ویكیلیكس زۆر دۆسێ و ئه‌جیندای سیاسی نهێنی ده‌وڵه‌تانی جیهانی ئاشكراكرد، له‌وانه‌ش جیهانی عه‌ره‌بی‌و رژێمه عه‌ره‌بییه‌كان، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه له ئاشكراكردنی ئه‌و به‌ڵگه‌و دیكۆمێنته نهێنیانه له‌م چه‌ند دێڕه‌دا، هاندانی په‌رله‌مانتاره ئه‌مریكییه‌كانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی میسرحوسنی موباره‌كه‌وه، بۆ دامه‌زراندنی رژێمێكی دیكتاتۆری له عێراقدا، له‌سه‌ر پره‌نسیپ‌و بنه‌مای تیۆری (دیكتاتۆری دادپه‌وه‌ر)!!.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی كه‌له ویكلیكسدا هاتووه سه‌رۆكی میسر له سه‌ردانی وه‌فدێكی په‌رله‌مانتاره ئه‌مریكییه‌كاندا له مانگی ئایاری 2008دا بۆ میسر به‌م شێوه‌یه پێشنیاری چاره‌سه‌ری سه‌قامگیریی له عێراقدا ده‌كا:”سوپا به‌هێز بكه‌ن‌و ده‌سه‌ڵاتتان كه‌مكه‌نه‌وه، پاش ئه‌وه كوده‌تای سه‌ربازیی ده‌كرێ، ئه‌وكاته‌ش ده‌بن به‌خاوه‌نی دیكتاتۆرێ، به‌ڵام كه‌سێكی دادپه‌روه‌ر ده‌بێ”
هه‌روه‌ها موباره‌ك وتویه‌تی:”دیموكراسیی له عێراقدا له‌بیرخۆبه‌رنه‌وه، عێراقییه‌كان به سروشتیی خۆیان، توندوتیژن”
من جارێ باس له‌وه ناكه‌م كه ئایا چه‌مكی دادپه‌وه‌ر له ئاوه‌ز‌و بیری به‌ڕێز موباره‌كدا چیه‌و چۆنه، به چ پێوه‌رێك دادپه‌روه‌ریی ده‌پێوێ، یان ئایا دیكتاتۆر‌و سیستمی دیكتاتۆریی لای به‌ڕێزیان چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێ، یان ئایا به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تیی تاكه یه‌ك نمونه‌ی دیكتاتۆر شك ده‌با كه دادپه‌وه‌ر بووبێ، دادپه‌وه‌ر به‌و مانایه‌ی كه مافی مرۆیی هاوڵاتیان پێشێل نه‌كا‌و ته‌نها‌و ته‌نها خۆی یاسا‌و ده‌ستوور‌و سه‌رۆك‌و …تاد، نه‌بێ‌و به ویست‌و میزاجی خۆی نه‌بڕێ‌و نه‌كوژێ‌و وێران نه‌كا‌و نه‌سووتێنێ‌و وڵات به خاك‌و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ش ده‌ژین به موڵك‌و كۆیله‌ی خۆی نه‌زانێ؟!
گوێبیستی ئه‌م دێڕانه‌ی سه‌رۆكی میسر، نه‌ك هه‌ر تاكێكی عێراقی بێ، به‌ڵكو ته‌نها خۆی به مرۆڤێكی شارستانی‌و ئازادیخواز بزانێ، به‌راستی جێگه‌ی شه‌رم‌و داخه بۆی كه سه‌رۆكی وڵاتێك ئه‌وه‌نده به نزم ته‌ماشای گه‌ل‌و وڵاتێك بكا كه خۆی به براو دۆست‌و چی چی بزانێ، كه‌چی تا ئه‌و ئاسته رێگا به خۆی بدا زلهێزترین وڵات له جیهاندا هانبدا بۆ روخانی رژێمێك به‌هه‌مو كه‌موكوڕییه‌كیه‌وه، به‌ڵام زیاتر له 75% ی خه‌ڵك ده‌نگیانپێداوه، بۆ ئه‌و ده‌نگدانه‌ش ده‌یان جۆگه‌له‌ی خوێنی رشتوه‌و ده‌یان ساڵ گیرۆده‌ی سیستمێكی دیكتاتۆریی بێ به‌زه‌یی‌و خوێڕێژ بوبێ.
چه‌مكی دیكتاتۆر
مانای ئه‌م وشه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وشه‌ی لاتینی(Dictator) كه‌چه‌مكێكی ئیداری‌و سیاسی بوو، له كۆماری رۆمانیای كۆندا، به‌و ده‌سه‌ڵاتداره(حاكم) ده‌وترا كه له‌كاتی قه‌یران‌و جه‌نگدا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه داده‌مه‌زرا‌و ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی پێده‌به‌خشرا، به‌ڵام مانا‌و چه‌مكه هاوچه‌رخه‌كه‌ی به‌و شێه‌وه‌یه له حوكم‌و ده‌سه‌ڵات ده‌وترێ كه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها‌و تاكڕه‌وانه ده‌سه‌ڵاتدارێتی بكا‌و پابه‌ند نه‌بێ به هیچ جۆره ده‌ستوور‌و یاسا یان هه‌ر فاكته‌رێكی تری سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
ئه‌م جۆره له ده‌سڵاتدارێتییه‌ش لای هه‌مو عێراقییه‌ك ئاشكرا‌و روونه‌و پێویست به نموونه هێنانه‌وه ناكا، چونكه به‌درێژایی (40)ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره رژێمه‌دا كه له رژێمی سه‌دام حوسێن‌دا به‌رجه‌سته بوه‌وه، ده‌ست‌و په‌نجه‌ی نه‌رم كرد، كه‌چی تازه به تازه موباره‌كی به‌ڕێز دووباره پێشنیاری ده‌كاته‌وه؟!
هه‌ر له وته به‌نرخه‌كانی به‌ڕێزیاندا ئامۆژگاری وه‌فده په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كا، دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسییی له‌عێراقدا له‌بیرخۆبه‌رنه‌وه، چونكه عێراقییه‌كان به سروشتی خۆیان توند‌و تیژن! بۆیه ته‌نها دیكتاتۆر‌و سیستمی دیكتاتۆریی ده‌توانێ له‌و وڵاته‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێ.
كێشه‌كه لێره‌دا له‌م جۆره بۆچون‌و عه‌قڵیه‌ته‌دایه كه سه‌دام حوسێن به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا بڕوای ته‌واوی پێ‌بوو، ئه‌نجامه‌كه‌یشی لای سه‌رۆكی میسر‌و جیهانیش دیاره كه چی بوو.
كاره‌ساته‌كه‌ش له‌وێدایه كه هه‌ر خاوه‌ن ئه‌م بۆچونانه ئه‌م وڵاته‌یان دوای روخانی دیكتاتۆریه‌تی سه‌دام گیرۆده‌ی تیرۆر‌و تیرۆریستانی كۆنه به‌عسیه‌كان‌و قاعیده كرده‌وه‌و به ملیۆنان دۆلاریان خستنه به‌رده‌ست‌و ده‌یان كه‌سانی ساویلكه‌و كاڵفامی خۆكوژیان خستنه خزمه‌تیانه‌وه بۆ رێگه‌گرتن‌و له‌مپه‌رخستنبه‌رده‌می پێكهێنانی سیستمێكی دیموكراسیی كه خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته تینوی بوون.
من بێگومانم له‌وه‌ی كه سه‌رۆكی میسر ئه‌م پێشنیاره‌ی له‌و رووه نیه كه هۆڵ‌و خه‌می رشتنی رۆژانه‌ی خوێنی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان بێ، یان خوانه‌خواسته خه‌می خوێنی ئه‌و مناڵ‌و په‌ككه‌وته‌و لاو و پیره‌ژنانه بێ كه رۆژانه له عێراقدا له‌لایه‌ن خۆكوژانی كۆنه به‌عسی‌و قاعیده‌وه ده‌كرێن به قوربانیی دروشمی درۆزنانه‌ی به‌رلاگریكردن له ئومه‌ی ئیسلام‌و عه‌ره‌ب‌و رزگاركردنی عێراق له‌داگیركاریی، به‌ڵكو خه‌می سه‌رۆك حوسنی موباره‌ك ته‌نها‌و ته‌نها ته‌شه‌نه نه‌كردنی بۆنی بارانی دیموكراسییه له‌ناوچكه، نه‌بادا قبتییكان‌و خه‌ڵكی هه‌ژاری میسر سه‌رسام‌و مه‌ست بكا‌و پێی بڵێن جه‌نابی سه‌رۆك تا ئێره‌و به‌س، رۆژ رۆژی دیموكراسییه‌و باوی دیكتاتۆریه‌ت نه‌ما!