دوو فرۆشیار به‌ڵام به ته‌رازووی سیاسه‌ت!
تا دێت له هه‌رێمی كوردستاندا فیكری دیموكراسی‌و نوێخوازی‌و كلتوری ئاشتی‌و به‌یه‌كه‌وه ژیان‌و مرۆڤ دۆستی‌و لێبورده‌یی له به‌رامبه‌ر سه‌له‌فیه‌تی فیكری‌و بونیاده ته‌قلیدییه‌كانی كۆمهڵگاو دواكه‌وتنی كۆنه‌پارێزیی, زیاتر پاشه‌كشه ده‌كات, دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق یاخود باشتر بڵێم حكومه‌تی مهزههبیو میلیشیای عێراق بڕیاری داخستنی یانه‌و فه‌رمانگه‌و ناوه‌نده مهعریفیو هونه‌رییه‌كانی دا‌و به ئاشكرا‌و راشكاوانه جاڕی شه‌ڕی له دژی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وته رۆشنبیری‌و مهعریفیو كلتوریانهدا كه گه‌لانی عێراق له رێگای قوربانیدانی شیوعییهكانو شیعره‌كانی جهواهیریو شاكاره‌كانی عه‌لی وردی… به ده‌ستی هێنابوو, خسته سه‌ر لێواری مه‌رگ.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته ناسنامه‌ی فیكری‌و ئایدیۆلۆژی‌و بهتاڵیبانكردنی عێراقی راگه‌یاند, له كوردستانیشدا كۆمه‌ڵێك هێزی ئیفلیج‌و په‌ككه‌وته, به سوود وه‌رگرتن له دامه‌زراوه گشتی‌و كه‌ناڵه‌كانی میدیا له‌سه‌ر ئاواز‌و ریتمی ئه‌وان, به‌ڵام ناشیرنتر له‌وان, جاڕی ئه‌و شه‌ڕه‌یاندا!
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا جگه له چه‌ند هه‌وڵی بچووك‌و قه‌ڵه‌می چه‌ند نووسه‌رو رۆشنبیرێك كه به‌داخه‌وه كه‌مینه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌م بوون له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناوه‌نده ترسناكانه‌ی نه‌ك ده‌نگیان هه‌ڵنه‌بڕی, به‌ڵكو نوزهشیان لێوه‌نه‌هات, ئه‌وانه‌ی كه دركیشیان به مه‌ترسی دۆخه‌كه كرد‌و له ماهیه‌ت‌و ناسنامه‌و ئامانجی ئه‌و ناوه‌ندانه تێ گهیشتنو له رێگای نووسین‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی رووبه‌ڕووی بووه‌وه هه‌ر زوو له‌لایه‌ن خانهوادهكهیو براده‌ره نووسه‌ره‌كانی هه‌وڵی ساردبوونه‌وه‌ی دراو پێیان گوت دانیشه باوه‌كو عه‌بدوڵخاڵق مهعروفو روشدی عاملو………….هتد چاره‌نووسی ژیانت به مه‌رگ نه‌گات..
هه‌ڵبه‌ت له‌م باره‌یه‌وه قسه‌ی من له‌سه‌ر شاری هه‌ولێره, ئه‌و شاره‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌موو لایه‌كی جیهان قونسلگای وڵاتان‌و گه‌ڕیده‌و رۆشنبیرانی جیهان رووی تێدهكهنو پایته‌ختی كوردستانه, ئه‌مڕۆ له چه‌ندین شوێنی گشتیی ئه‌و شاره دێرینه ده‌نگی كاركردن بۆ لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی شار‌و هه‌وڵی سه‌ر بڕینی وشه‌و كتێب‌و تازه‌گه‌ریی به‌دی ده‌كرێت, ئه‌و شاره‌ی بڕیاربوو كه‌ژاوه‌یه‌ك بۆ پێشوازیكردن له عه‌بدولخاڵق مه‌عروف سازبكات, كار وا بڕوات خودی شار عه‌بدولخالق مه‌عروفی تریش به‌ڕێ ده‌كات.
باڵا ده‌ستیی عه‌قڵا به‌سه‌ر ئیمان- فه‌لسه‌فه به‌سه‌ر میتولۆژیاو عه‌لمانیه‌ت به‌سه‌ر كڵێسا ئه‌و سێ پایه‌و ره‌گه‌زه بوون كه مۆدێرنه پایه‌كانی خۆی له‌سه‌ر داكوتاو هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سێ بنه‌مایه‌ش هێڵه گشتییه‌كانی گۆڕانكاری‌و تازهگهریو ئایینده‌ی خۆی داڕشت.. به‌داخه‌وه له رۆژگاری ئه‌مڕۆداو له‌سه‌ر زهمینو واقیعی ژیانی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا مه‌سه‌له‌كه پێچه‌وانه بۆته‌وه‌و ئه‌وسێ شاڕێگایه‌ی كه مۆدێرنه كاروانی خۆی پێگهیانده پێشكه‌وتنی ئێستا له‌و سه‌ر زه‌مینه به وڵاتی ئێمه‌شه‌وه ئه‌و رێگایانه به‌ره‌و كوێر بوونه‌وه دهڕۆنو تا دێت گه‌لانی ناوچه‌كه به به‌شێكی به‌رفراوانی گه‌لی كوردستانیشه‌وه, خه‌ریكه یه‌كه یه‌كه‌ی ماناكانی ژیانی به دووكهوێته ژێر كۆنتڕۆڵی جههلو گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و تاریكی, ئه‌گه‌ر له ئێش‌و ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستان له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌رپرسیار بوون, ئه‌وه له‌و هێزه ترسناكه‌ی كه ئه‌مڕۆ له هه‌ندێك بڵندگۆوه هه‌ڕه‌شه له هه‌موو ده‌ستكه‌وته مهعریفیو جوانییهكانو نوێخوازه‌كان دهكاتو ئینسان یه‌كسان ده‌كات به ئاژهڵاو خه‌ڵك هان ده‌دات بۆ په‌لاماردانی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان‌و (تكفیر) هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات وه‌كو بیر ناكاته‌وه بیست ساڵی سیسته‌می حوكمڕانی گه‌لی كوردستان به‌رپرسیاره, ناشزانم ئه‌و قسه‌یه‌ی هاوڕێیه‌كه‌م تا چه‌ند راسته كه دوێنێ پێی گوتم هه‌ندێك له حزبه به‌ناو عهلمانیو ئیسلامییه‌كانی كوردستان له فرۆشیارێك ده‌چن كه ئه‌وه‌ی ده‌یفرۆشن نازانن چییه, به‌ڵام دڵنیان به فرۆشتنه‌كه‌ی ده‌بنه پاشایه‌كی ره‌های سه‌ر زه‌مین.
زیره‌ك كه‌مال