
دیداری روانگه‌وره‌خنه له‌گه‌ل نوسه‌ر و ڕۆشنبیر عه‌لی زه‌ڵمی
دیداری روانگه‌وره‌خنه له‌گه‌ل نوسه‌ر و ڕۆشنبیر عه‌لی زه‌ڵمی سه‌باره‌ت به پرسی ناسنامه و که‌لتور
ته‌وه‌ره‌ی یه‌که‌م : که‌لتورو ناسنامه :
روانگه‌وره‌خنه : ناسنامه چیه و چۆن ده‌توانین پێناسه‌یه‌کی ورد بۆ ئه‌م چه‌مکه بکه‌ین؟
وه‌ڵام : یه‌کێک له‌و ئاسته‌نگانه‌ی سۆسیۆلۆگو بیریارانی ناجهوههرگهرا (Non-Essentialism ( و پۆست بونیاتگه‌راکان و پۆستمۆدێرنه‌کان رووبه‌رووی بونه‌وه داڕشتنه‌وه‌ی چه‌ندین چه‌مکی گرنگی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌عریفی بوو، پرسی ناسنامه‌ش یه‌کێکه له‌و بواره گه‌رمانه‌ی که وتوێژی گه‌رمی له‌مه‌ڕ کراوه له دوو ده‌یه‌یی رابردوو به‌تایبه‌تی له ئه‌کادیمیا و ژۆنراڵه زانستیه‌کاندا.باشترین کارێک بکرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ناسنامه به کاتیگۆریکردنیهتی به‌مانا پۆلێن‌کردنی چه‌مکه‌که له سه‌ربنه‌مای زانست و رێچکه‌ی خوێنده‌وه‌ی ، وه‌ک ناسنامه‌ی که‌سی ( ئازا، دۆڵه‌مه‌ند ، شه‌رمن هتد …)، ناسنامه‌ی که‌لتوری ( موسڵمان، کورد، سونه.. ) ، ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ( نێر، پیاو، ئافره‌ت، چینی خواره‌وه، پرۆفیشناڵ…) پێویسته ئه‌وه بوترێت که پرسی ناسنامه به ته‌نها بوارێکی زانستی یاخود رێچکه‌یه‌کی زانستی به‌س نیه بۆ خوێندنه‌وه‌ی . له مێژووی سه‌د ساڵی رابردودا چه‌ندین لکی زانستی و ئه‌کادیمی لیکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان هه‌بووه له‌مه‌ڕ ناسنامه ، ئیدی چ ناسنامه‌ی تاک بوبێ یاخود کۆ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌یشه که چه‌ندین پێناسه بۆ ناسنامه کراوه و له چه‌ندین گۆشه‌نیگای جیاجیاوه بینراوه و ههڵسینگێنراوه. هه‌ر بۆنمونه له‌دیدی فه‌لسه‌فیه‌وه ناسنامه ئه‌کرێت وه‌ک تۆنیکی له‌یه‌کچوون وینا ده‌کرێت، به‌مانا هه‌موو ئه‌و تاکانه له بیربۆچون، ئاکار، جیهانبینی هتد وه‌ک یه‌کن و هاوشێوه‌ن ئیدی هه‌ڵگری یه‌ک ناسنامه‌ن. لێره‌دا زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر بواری ئه‌نتۆلۆژی کراوه‌ته‌وه تا ئه‌بستمۆلۆژی . به‌ڵام وه‌ک ووتمان ئه‌مه له زانستی کۆمه‌ڵناسیدا وانییه، به‌ڵکو ناسنامه دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر کاتیگۆریه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایهتهکاندا، وه‌ک جێنده‌ر، ته‌مه‌ن، باری ئابوری ژیان، پرۆفشناڵی، ئیسنیستی هتد له تۆنی زانستی سیاسی‌دا ته‌نها ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جیاکاری سه‌ره‌کی گه‌ل و تاکه‌کانه ئه‌مه‌ش هۆکار و مێژووی خۆی هه‌یه. له هه‌وڵی ئه‌کادیمی نوێ‌دا و به‌تایبه‌تی لای سۆسیۆلنگیوستهکان و پۆس بۆندیادگهرهکان و پۆست مۆدێرنه‌کان مۆدیل و قسه‌ی جیاواز هه‌یه له‌مه‌ڕ ناسنامه، ئه‌مان بگره ئاراسته‌ی خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ناسنامه‌و خودناسیان گۆڕی، ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێ گرنگی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ناسنامه په‌یوه‌سته به هه‌ڵسه‌نگاندی پرۆسه‌ی خودناسی و تاکناسی ، ئه‌مه له‌مێژوویشدا له تۆنه فه‌لسه‌فیه که‌یه‌وه هه‌روا بووه. ویستمان ئاماژه بوه بکه‌ین که زانسته جیاکان تێڕواننی جیاوزایان هه‌یه بۆ زانست که واته ، سه‌رچاوه‌کانی به‌رهه‌مێنانی شوناس له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک دا په‌یوه‌سته به ڕاده‌ی هۆشیاری و کارایی ئه‌کادیمی و بزافی فیکریی و بوژانه‌وه‌ی ئابوری و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی تاک و کۆ دا ، به‌داخه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا زۆر ئاسته‌نگه مۆرک و شێوازی ژیان و بگره ئاسته‌کانی تر که باسمانن کردن دیار بکه‌یه‌ت ، چونکه زۆر به سانایی خودی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه شوناسی روونی نییه تا تاک هه‌بێت، به‌مانا ئێمه تا ئێستاس نازانین قسه له‌سه‌ر چ جۆره کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌که‌ین، دیموکراتی، ترادیسۆنی و خێڵه‌کی ، مۆدێرنه پێش مۆدێرنه دوایی مۆدێرنه هتد. ئه‌مه‌ش ره‌نگی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر تاکی کوردی و نازانین تاکی کوردی هه‌ڵگری چ جۆره ناسنامه‌یه‌که؟ تا ئه‌م ساته‌وه‌ختانه‌ش ئاین و مه‌عریفه‌ی ئایننی ئاراسته‌ی تاک و جڤات ده‌کات ئاین پێناسه بۆ زۆر دیارده‌و شێوازی ژیان ده‌کات، ئاین له داموده‌زگای سکولاریدایه، له میکانیزمی سیاسیدایه. خێڵ و پێکهاته‌ی خێڵه‌کی و بیرباوه‌ڕی خێڵه‌کی کارایی به‌رچاوی هه‌یه له داموده‌زگای به‌رێوه‌بردن و حیزب و ده‌سه‌ڵاتدا ، تێکه‌ڵێکی سه‌یر هه‌یه له‌نێوان خێڵ و مه‌ده‌نیه‌تدا له کوردستاندا. کاره‌ساتی وڵاتی ئێمه به قۆناغی سروشتی گه‌شه‌ی دیمۆکراسی و ئابوریی و سیاسی و ته‌کنۆلۆژیدا تێنه‌په‌ڕیوه. تاکی ئێمه له‌م ههیجانهدا بێگومان رووبه‌رووی ژینگه‌یه‌کی ناته‌ندروست ده‌بێته‌وه بهتاتیهبتی ئه‌مه له گه‌نجه‌کاندا به‌دیار ده‌که‌وێت به‌روونی .
روانگه‌وره‌خنه : ترس له که‌لتور و فه‌وتانی که‌لتور ، یان ترس له تێکچون و لهدهستادنی ترادیسۆن چ ترسێکه، ئایا ترسێکی ههقییقیه ، یان سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ترسه چیه؟
وه‌ڵام: ئه‌م پرسیاره راسته‌وخۆ رامان ده‌کێشێته نێو گفتوگۆی پرۆسه‌ی گۆڕانی کۆمه‌ڵگاکان و گواستنه‌وه‌ی قۆناغێک بۆ قۆناغێکی دی. که دیسانه‌وه له‌ووڵاتی ئێمه ئه‌م راگواستن و ده‌ستاو ده‌ستکردنه به سروشتی رروینهداوه و زۆر جار بازدان ده‌بینرێت هه‌تا گواستنه‌وه. گواستنه‌وه چه‌مکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی ئابوریه و زانایانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی توێژینه‌وه له‌سه‌ر راده‌ی بزاوت و ئه‌ندازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر تاک و گروپێک ده‌که‌ن له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که به سۆسیاڵ مۆبیلتی ناو ده‌برێت. لێره‌وه‌ش قسه له‌سه‌ر جۆری پێشکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی و یه‌کسانی نێو تاک و گروپه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌رده‌که‌وێت ، واته له روانگه‌ی زانینی بڕی گواستنه‌وه و جێگۆڕکێ. وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێدا له‌باری ئه‌مڕۆی کوردستاندا ، لانی که‌م له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی هه‌رێمی کوردستان ئێراق، بهریکهکهوتنیکی سه‌یر هه‌یه له‌نێوان ترادیسۆن و مۆدێرنه‌دا . ئه‌م لێکدادانه چه‌ندین بوار‌و ره‌هه‌ندی جیا جیای هه‌لگرتوه، بۆیه هه‌روا سانا نییه ئه‌نگوست بۆ بوارێک درێژ بکرێت به‌ڵکو دابه‌زیوه‌ته گشت خانه و جومگه‌کانی ژیانه‌وه. واته له حزب وستراکتوری حزبیدا ، له بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی و خێڵه‌کیدا، له ده‌زگای ئابوری و به‌ڕێوه‌بردندا. دواجار ترس له ده‌ستدانی به‌ها که‌لتوری و ئاینیه‌کان به‌هۆی ئه‌و بهریکهکهوتنانهوه تادێت زه‌قتر ده‌بێته‌وه و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و نائارامی په‌لکێش ده‌کات. سه‌باره‌ت به به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که که ئایا ئه‌مه ترسێکی وه‌همیه یا راسته‌قینه، بێگومان به‌لای منه‌وه سه‌خته ئه‌و ململانێیه ناوزه‌د بکه‌م به شه‌ڕی پێشکه‌وتنخواز و ترادیسۆنستهکان یان هه‌ر ناوێکی دی چونکه وه‌ک ووتمان خودی دۆخه‌که ناته‌ندروسته و له‌هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆی کوردستاندا دوو هێزی تایبه‌تمه‌ندی جیاوازمان نییه که نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و دوو شه‌پۆله بکه‌ن، بگره زۆرجار ئاڵوگۆڕکردن و تێکه‌ڵیه‌ک له‌نیوانیاندا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌شێ هه‌موان له‌سه‌ری کۆک بین ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیش وه‌ک هه‌ر جڤاتیکی زیندوو و به‌رده‌وام هه‌رده‌م ململانێی نه‌وه‌کان تیایدا رووده‌دات، ئیدی ئه‌مه حه‌ز بێت، شێوازی ژیان بێت یان جیهانبینی بێت بۆ ژیان و فه‌لسه‌فه‌ی ژیان. نه‌وه‌یه‌ک تا هه‌نوکه‌ش شه‌رعیه‌تی خۆی له شاخه‌وه و رابردوه‌وه هه‌ڵده‌گۆزی و نه‌وه‌یه‌کیش شه‌پۆله‌کانی کۆمینیکه‌یشن سنوره‌کانی لا گۆڕاوه. ئیدی ئه‌م هه‌لومه‌رجه بیگومان جۆر‌و ئینتمای نوێ ده‌خولقێنی ، ناسنامه‌ی نوێ به‌رهه‌مده‌هێنیت.
روانگه‌وره‌خنه : له ئێستای نوێ‌دا ، ئێستای سه‌رده‌می شۆڕشی په‌یوه‌ندی و زانیاریه‌کان و دوای دیارده‌ی ویکلیکس ، ده‌کرێت چۆن له په‌یوه‌ندی نێوان کلتوره‌کان بڕوانین ؟
وه‌ڵام : هه‌ڵبه‌ته به‌ده‌ر له دیوه سیاسیه‌که‌ی و ئه‌و مه‌رام و مه‌سیجانه‌ی ویکیلکس هه‌ڵگریه‌تی ، ئه‌کرێت له تێڕوانییکی تری که‌لتوری و کۆمه‌ڵناسیه‌وه سه‌یری ئه‌و دیاردیه بکه‌ین. ویکیلکس هاوزه‌مانی ده‌یان ده‌سته‌خوشکی تری په‌یوه‌ندی ئۆنلاین و گفتوگۆ و زانیاری و نیمچه جڤاته‌کان ( virtual) ، ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی فه‌یسبووک، یاهوو، تویته‌ر ، ئیم ئیس ئین ، و ده‌یان فۆرمی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیکردن و گه‌یاندن چیدی زانیاری و رووداوه کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوریه‌کان دابڕاونین ، وه‌ک ئهپهدۆری له‌سه‌ر گلۆبالیزه‌یشن ده‌نوسێت که ئێمه له گهمهیهکداین له نێوان لۆکا‌ڵی به گڵۆبالیزکراوداین و له‌هه‌مان کاتشدا له‌نێوان گڵۆبالیزی به لۆکاڵکراودا. واته ئه‌و رووداوه‌ی که ده‌کرێت ئه‌رزشی جیهانی نه‌بێت زۆر به‌خێرایی ده‌بێته جیهانی و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. به ده‌یان چیرۆک و رووداوی سه‌یرو سهمهرهدار له ده‌ساڵی رابردودا روویانداوه له‌سه‌ر ئاڵۆزی په‌یوه‌ندی نێوان که‌لتوره‌کان و هه‌روه‌ها رووداوه لۆکاڵ و گڵۆبالیهکان. هه‌ر ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه دیجیتالیه پرسێکی ترمان بۆ ده‌هێنێت وه‌ک پۆستمۆدێرنه‌کان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌یان پێداوه ( بۆردیارد، لۆیتارد بۆ نمونه ) ئه‌ویش چیدی زانیاری و مه‌عریفه به‌ها نین به‌ڵکو کاڵان کڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌کرێت. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه پرسێکی فه‌لسه‌فی قووڵه لێره‌دا جێگا‌و باسی ئه‌مه نییه، به‌ڵکو ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه ئه‌و راستهیهمان بۆ ده‌رده‌خات که چۆن زانیاری به سانای ئاڵوگۆڕ ده‌کات ، سنوره‌کانی وێنه‌ی ده‌زگا زانستی و ده‌زگا نهینیه‌کان نازانێت، واته هێنده تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی چڕ و لێک ئاڵۆسکاون کۆنترۆڵ نه‌کردنیان به‌دورنازانرێت. به‌رای من هه‌رچه‌نده ئه‌م ئاسانی له پیوهندیکردندا ده‌توانرێت هه‌موو کلتوره‌کان دایه‌لۆگی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن و یه‌کناسین رووبدات ، به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌کرێت ئه‌و راستیه‌ش ئاماژه پێبده‌ین که ته‌واوی چه‌مک و به‌هاکان له پیناسه‌و کۆنتکستی خۆیاندا ده‌رچوون ، پێوستمان به پیناسه‌ی نوێ و زانستی نوێ هه‌یه بۆ پرسی په‌یوه‌ندی، و ناسنامه ، ئاین ، که‌لتور و بگره کۆمه‌ڵگه‌ش چونکه هه‌نووکه تۆ کۆمه‌ڵگه‌ی دیجتالی یا سایبهرسۆسایهتی له‌به‌رده‌مدایه. که به سانایی فۆرمی هاوسه‌رگیریی، مامه‌ڵه‌کردن و راوێژکردن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و سیکسکردن له نێوان تاکو گروپه‌کانی ئه‌ندام و بهکارهێنهرهانیدا گۆڕانی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هاتوه.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م : په‌یوه‌ندی کلتور و ناسنامه و ئاین
روانگه‌وره‌خنه : چۆن ده‌توانین په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئاین و کلتور و ناسنامه دیاری بکه‌ین؟
وه‌ڵام : بێگومان په‌یوه‌ندیه‌کان له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا و به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی نێوانی ئاین و که‌لتور په‌یوه‌ندێکی نائاڵۆزو دیار بوو. به‌مانا لانی که‌م له‌کۆمه‌ڵگه پیشه‌سازی پێشکه‌وتوه‌کاندا تاک وگرپهکان به ناسنامه‌ی ئاینی یا مه‌زهه‌بیان نه‌ده‌ناسرانه‌وه بواری ئاین له سیتمی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن لادرابوو. زه‌قتر دوا به‌دوای شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ، شۆرشی گه‌لانی ئینگلته‌را1688، و ئه‌مه‌ریکا1775 دواتریش فه‌ره‌نسا1789 که ئه‌م بزاوت و شۆڕشانه له لایه‌ک جه‌نگی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی بوون دژی ده‌سه‌ڵآتی پاشاکان و له‌لایه‌کی ترشه‌وه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵآتی که‌نیسا و ئاینی بوون . واته به مرۆڤکردنی ده‌سه‌ڵات و ره‌وینه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی ئاسمانی له کاروباری ده‌وڵه‌تدا. ئیدی سه‌رتاسه‌ری چاخی هه‌ژه‌ده و نۆزده به چاخی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه ناسراوبوو تیادا مافه مه‌ده‌نی و تاککیهکان په‌ره‌ی سه‌ند له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه مافی ئازادی راده‌ربڕین. بۆ نمونه له ده‌ستوری یه‌که‌می ئه‌مه‌ریکادا که راسته‌وخۆ پاش شۆڕشی 1775 ده‌رچوو لایه‌نیکی زۆر و گرنگی ته‌رخان کرابوو بۆ مافی ئازادی راده‌ربڕین. بۆیه ناسنامه‌ی تاک و گرۆپهکان له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ئیمپراتۆریه‌ت و پادشایهکاندا ده‌رهات و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جێگای گرته‌وه. له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنه‌دا که ده‌سه‌ڵاتیکی سیکولاره ، ئاین جیاکراوه‌ته‌وه له سیستمی به‌ڕیوه‌بردن و ده‌ستور به‌لکو فه‌زای گشتی به‌جێهێشتوه بۆ فه‌زای تاکی ، واته بێلاینکردنی ئاین له سیستمی خوێندن و فێرکردن ، سیستمی یاسایی، سیستمی ده‌ستوریی هتد. به‌ڵام ئه‌م دۆخه ته‌واو جیاوازه له کۆمه‌ڵگاکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چونکه له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا له‌پاش رووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی زه‌قتر عوسمانیه‌کان ئیدی ته‌وژمێک به تێکه‌ڵیه‌ک له دژی کۆڵۆنیالیزم و هه‌روه‌ها ویستی گرتنه‌وه ده‌ستی خه‌لافه‌ت سه‌ریهه‌ڵدا. مه‌ودودی پاکستان و ئیخوانی میسر له هه‌وڵه دیارانه‌ن به‌ڵام بێگومان به مۆتیڤی جیاوازه‌وه. هه‌ڵبه‌ته لێره‌وله‌وێ ده‌نگی لیبراڵ و منه‌وه‌ر هه‌بوون بۆ هه‌ڵکردنی به‌هاکانی مۆدیرنه و ئاینی ئیسلام به‌یه‌که‌وه ، به‌تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی ئازادی راده‌ربڕین و چاکسازی یاساکانی باری که‌سیه‌تی. بۆیه لای کۆمه‌ڵناسه‌کان دیارده‌ی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌نده‌مێنتالیزم چ له ئه‌وروپای کریستاین و چ له جیهانی ئیسلامی‌دا مایه‌یی له‌سه‌ر وه‌ستانه و بۆ خوێندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئاینی هه‌ر جڤات و تاکێک گه‌ره‌که ئه‌و ته‌وژمانه به ئه‌رزشه‌وه وه‌ر بگیرێن. هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵگا ترادیسۆنهکان به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵگه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی ناکرێت شوناسی ئاینی به‌ته‌واوه‌تی داببڕین به‌سه‌ریاندا به‌ڵام به‌هێزبوونی ته‌وژمی ئیسلامستهکان و ره‌وته سه‌له‌فیه‌کانی وه‌ک وڵاتی جه‌زائیر ، میسر و سودان و هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئه‌مانه دۆخێکی ئاڵۆزیان هێایه نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌وه که بۆ سۆسیلۆگ ئاسان نه‌بێت پۆلێنی ناسنامه بکات . له‌دیدی کۆمهڵناسیکهوه هه‌رگیز سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و بزاوتانه کورت ناكاته‌وه بۆ بۆشایی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی سایسی به‌ته‌نها به ڵکو چه‌ندین هۆکاری تری وه‌ک کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، که‌لتوریی رۆڵیان هه‌بووه. ئه‌کرێت هاوڕا بین له‌ته‌ک بیریارانی پۆستمۆدێرنه که چیدی په‌یوه‌ندی ئاین و تاک ئاین کۆمه‌ڵگه و بگره ده‌سه‌ڵاتیش په‌یوه‌ندیکی روون و ئاشکرا نیه به‌ڵکو زۆر تهمتوماویه ، رووداوه‌کانی یانزه‌ی سیێپتهمبهری ئه‌مه‌ریکا و دواتر جه‌نگی دژه تیرۆر و ئێراق و ئه‌فگانستان تا بێت راستی ئه‌و بۆچوونه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن که چه‌نده ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئالۆزو و فره ڕه‌هه‌نده.
روانگه‌وره‌خنه: ئایا ئیسلام به‌شیکه له ناسنامه، یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟ له‌سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا مرۆڤه‌کان کاتێ پرسیاری ئه‌وه‌یان لێده‌کرا که تۆ کێت ؟: له‌وه‌ڵامدا سه‌ره‌تا ئاینداریه‌کی پێش ده‌خست ده‌یوت من موسڵمانم، کریستیانم، جووم ، هتد به‌ڵام دواتر (کۆتای سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ده‌ی بیسته‌م ) له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن : ئه‌ڵمانیم، فهرنسایم، عه‌ره‌بم ، کوردم ، هتد ئه‌مڕۆ گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی ره‌نگه له وه‌ڵامدا بڵیت : سه‌ره‌تا من مر‌ۆڤم ، دواتریش نه‌ته‌وه‌وو ئاینه‌که‌ی بڵیت ئه‌م پرسه گه‌یشتوه به چی ؟ دیاره پرسێکی کلتوری و ناسنامهیشه؟
وه‌ڵام : وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێدا ناسنامه دانابڕێت به‌سه‌ر هیچ تاک و جڤاتێکدا وه‌ک بیریاره نا جه‌وهه‌رگه‌راکان پێی له‌سه‌ر داده‌گرن ، به‌مانا پرۆسه‌ی ناسنامه پرۆسه‌یه‌کی بونیاتنهرانهیه و ناسنامه دروست ئه‌کرێت له‌بری ئه‌وه‌ی له‌به‌ر بکرێت. بۆ نمونه فه‌یله‌سوفی بواری فیمنێستی جوزیف باتله‌ر پێی وایه که خودی جێنده‌ر مێژوویه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه واته ”نێر ” و ”مێ” به پرۆسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویدا رۆیشتوه‌و تا کار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوو ناسنامه‌ی جیاوازن بگره هه‌ندێجار دژی یه‌کن. بێگومان میشیل فوکۆ و بیریارانی پاش بونیاتگه‌رایی هه‌مان بۆچونیان هه‌بوو . بێمه‌وه سه‌ر پرسیاره‌که‌ی ئێوه راسته ئه‌و گۆڕانکاریه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی سه‌ده‌کانی هه‌ڤده‌و و هه‌ژده و نۆزده‌ی ئه‌وروپا وئه‌مه‌ریکا وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌مان پێدان دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوری و ئابوری نوێی هینایه ئاراوه و بواره‌کانی ئاین و داب و نه‌ریت و ده‌ستور و سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی گۆڕانی ریشه‌ی به‌سه‌ریاندا هات. ئیدی ناسنامه‌ی تاک و گروپه‌کانیش له زاینده‌ی ئه‌و بارودۆخه‌وه دروست ده‌بێت و ده‌گۆرێت و ئه‌بزوێ. زۆر هه‌ڵه‌یه وابزانین هه‌ر ئاین و ده‌ستورو رێسایه‌ک هه‌تا هه‌تایه به نه‌گۆڕی ده‌مینیته‌وه یان گه‌وره‌تره له پرۆسه‌ی گۆرانکاری سیاسی و مێژووی نێو کۆمه‌ڵگا و ژیاره‌کان. بۆ نمونه له ته‌مه‌نی پانزه سه‌ده‌ی ئیسلام ناسنامه‌یه‌کی حازر به‌ده‌ستت هه‌بێت هه‌ر نه‌وه‌یه‌ک هات بیبڕیت به‌سه‌ریاندا ، ئاخر ئیسلام به‌ده‌ر نییه له‌و هه‌موو گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕانه به‌سه‌ر مرۆڤ و جڤاتدا دێن. زانستی بواری ئایناسی و تیۆلۆژی و زانسته مرۆیه‌کانی دیکه پێمان ده‌ڵێن که هه‌ر ئاینیک میژووی هه‌یه و کارلیکردنی هه‌یه واته لێزیادکردن و که‌مکردن و گۆڕانکاری و سه‌رده‌می پوکانه‌وه‌ی هه‌یه هتد . نه‌ک هه‌ر به‌رواردی ئێستا و رابردوی ئیسلام و هه‌ر ئاینیک زۆر شتمان له‌م باره‌وه پێ ده‌ڵێت به‌ڵکو له‌هه‌مان زه‌ماندا جیاوازی کریستیانکی یۆنانی و سویدی و جوویه‌کی ئیسرائیلی و ئینگلاندی چه‌نده و جیاوازی موسڵمانیکی مه‌غریبی و سعودی و هی ئێرانیه‌ک و بۆسنیهک چه‌نده. ئه‌و هه‌وڵه‌ی هه‌ندێ له ئیسلامگه‌را یان وردتر ئه‌وانه‌ی ئاین وه‌ک مه‌رامێکی سیاسی به‌کارده‌هینن به‌ده‌ست ئه‌نقه‌ست ئه‌یانه‌وێ ئه‌وه به مه‌ردووم بڵین که ئیسلام ئاینیکی جیایه له ئایننه‌کان و زیندوو و به‌رده‌وامه ئه‌وه چ نییه جگه له پاراستنی سه‌رمایه‌یی ره‌مزیی و ئایدۆلۆژی ئه و بزاوتانه‌ی خۆیان نه‌ک خودی ئیسلام. ئه‌وان زیندویه‌تی و به‌رده‌وامی له مێژووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خه‌لیفه و ئیمپراتۆریه‌ته ئاینیه‌کان وه‌رده‌گرن و شه‌رعیه‌تی بوونیان له‌وێوه ههڵدهجنن، ئه‌گه‌رنا مانایه‌ک بۆ حزبی ئیسلامی نامینێته‌وه، هه‌ر ئه‌م کێشه ئایدۆلۆژی و فکریهیه که پارته ئیسلامیه‌کانی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی میانه‌ڕه‌ون و کاری په‌رله‌مانی ده‌که‌ن خستوه‌ته قه‌یرانیک و پارادۆکسیکی سه‌یره‌وه. هه‌ر بۆ نمونه تا ئێستا لای ئه‌ندامێکی یه‌کێک له پاره‌ته ئیسلامیه کوردیه‌کان رۆشن نییه له گوتاریاندا که ئه‌وه ناسنامه‌ی یه‌که‌می ”ئیسلامه”، یا ”کورده ” ئه‌مه ئه‌کرێت سیاسیێکی ره‌وانبێژ ئه‌م گرفته ته‌فسیر بکات به‌ڵام وه‌ک تهلهزگهیهکی رۆحی و ئاڵۆزیه‌کی ده‌روونی زۆرێکی له ئه‌ندامان پێوه ده‌تلێنه‌وه. ده‌گه‌ڕیمه‌وه سه‌ر تێزه‌کانی بیریارانی پۆستمۆدێرنه که ئه‌وان پێان وایه ناسنامه له کۆمه‌ڵگا پۆستمۆدیرنهکاندا ناسنامه‌یه‌کی تێکشکاو، فره‌یی، لێک دژه . واته ئه‌کرێت که‌سێک له‌یه‌ک کاتدا چه‌ندین ناسنامه‌ی هه‌بێت و ئه‌شکرێت دژ به‌یه‌کیش بن. ئاڵۆزی په‌یوه‌ندیه رۆحی و که‌لتوریی و سیستمه‌کانی په‌روه‌رده‌و خێرایی تۆڕه‌کانی گه‌یاندن و کۆمینکهیشن وایکردوه ناسنامه‌ی ئاڵۆز به‌رهه‌مبهێنێت. له‌م پێوادانگهدا مرۆڤی نوێ زیاتر جه‌خت له ناسنامه که‌سیه‌کان ده‌کاته‌وه تا ناسنامه‌ی گشتی ، واته ڕاگوێزانێک روویداوه له ناسنامه‌ی مرۆڤه‌کاندا له ناسنامه‌ی گه‌وره‌وه بۆ ناسنامه‌ی بچوک ، له ناسنامه‌ی قه‌به‌ی وه‌ک ئاین، نه‌ته‌وه ، زمان بۆ ناسنامه‌ی ورد وه‌ک گروپ، جۆری و شێوازی ژیان. ئیدی له رووی سیاسیه‌وه له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌وه بۆ سیاسه‌تی هه‌رێمی و لۆکا‌ڵی له رووی ئاینیه‌وه له ئیسلام، و جوو ، کریستن و بوزی هتد بۆ دۆستانی ژینگه، بزاڤه رۆحیه‌کان ، مافی گیانله‌به‌ران ڤجیتهرینزم و هتد.
روانگه‌وره‌خنه : ئایا ده‌توانین ئیسلامێک بناسین که توانای ژیانیکی تهواکاریانهی له‌گه‌ل مۆدێرنه‌دا هه‌بێت؟ به نمونه له نێو جالیه‌ی ئیسلامی له ئه‌وروپا ده‌توانین بڵێن ئیسلامیکی ئه‌ورپی به‌ڕێوه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر به‌ڕیوه‌یه چ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیسلامی دونیای ئیسلامی ده‌بێت ؟
وه‌ڵام : بێگومان له مێژووی سه‌دساڵه‌ی کۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌کاندا هه‌وڵی زۆر لێره‌و له‌وێ دراوه بۆ به مۆدێرنێزهکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه و به پله‌ی یه‌که‌م رابه‌رانی ئه‌م بزاڤانه رووبه‌ڕووی ئاین وتێگه‌یشتنی ئاینی و ترادیسۆن بوونه‌ته‌وه.هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵکردنی هه‌ر ئاینێک له‌گه‌ڵ مۆدێرنه‌دا یان وردتر له‌ته‌ک به‌هاکانی مۆدێرنه وه‌ک مافی مرۆڤ، مافه مه‌ده‌نیه‌کان دیمۆکراسی و ئازادی تاک هتد به‌نده به ئه‌زموون و پیاده‌ی موسڵمانان ، به‌مانا ئه‌وه دواجار تێگه‌یشتنی مرۆڤه‌کانه بۆ ئاین و ده‌قه‌کان و پیرۆزیه‌کانی ئاین له‌وێشه‌وه رێکخستنی ئاین وه‌ک بواریک له کۆمه‌ڵگه‌دا به یاسا و رێسا. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و بهریککهوتنانهی نێوان ئیسلام و مۆدیرنه له کۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌کاندا بۆ دوو لایه‌ن ده‌گێڕیته‌وه ئه‌وانیش ؛ له‌لایه‌ک گه‌نده‌ڵی سیاسی و نادادپه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌کان که زۆرینه‌ی خۆیمان به ده‌سه‌ڵاتێکی سکولار و ناسیونالست و دیموکرات پێ ده‌ناسێنی و هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م گوتاره‌شدا هه‌ژموونی بزووتنه‌وه ئیسلامست و ره‌وته فهندهمینتالیزمهکان که له‌سه‌ر میتۆدی کۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلی و کۆمه‌ڵگه‌ی ئیماندار کاریان کردوه‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌هایه‌کی مۆدێرنه دروشمیکی ئیسلامی‌یان به‌رزکردوه‌ته‌وه ، ئیدی شورا له‌به‌رامبه‌ر دیمۆکراسی و هونه‌ر و ئه‌ده‌بی ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر هونه‌ری به‌ره‌ڵایی و مافی مرۆڤی ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌کانی مرۆڤ، ئیعجازی زانستی قورئان له‌به‌رامبه‌ر داهێنان و دۆزینه‌وه‌ی زانستی ، ئه‌مێستاش هاوسه‌رگیریی ئۆنلاینی ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر ئۆنلاین دهیتین( dating ). نادیده‌گرتنی هه‌ریه‌ک له‌و دوو لایه‌نه وابزانم به تێڕواننێکی نازانستی ده‌شکێته‌وه. به‌ڵام به‌ته‌نها زه‌قکردنی لایه‌کیشیان وه‌ک هه‌میشه ئه‌م باره‌یان زاڵه ئه‌وا ئه‌و بوغزه ئایدیۆلۆژی و گرژیه سیاسه‌ی وڵاتی ئیمه‌ی لێده‌کوێته‌وه. هه‌رچی ده‌رباره‌ی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌تان که ئایا ده‌کرێت بڵێن ”ئیسلامیه‌کی ئه‌وروپی به‌ڕێوه‌یه ”، به بۆچوونی به‌نده وه‌ک که‌سێک که خۆم بۆزیاتر له ده‌ساڵ له‌م وڵاتانه ده‌ژیم و تاڕاده‌یه‌کیش خویندن و مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌کادیمی و رێکخراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانی بواری په‌نابه‌ری و جیاوازی که‌لتوری کردوه ئه‌توانم ڕێگه به‌خۆم بده‌م خۆش باوه‌ڕی خۆمم بڕه‌وێنمه‌وه له‌وه‌ی که شتێک هه‌بێت وه‌ک مۆدێلێکی ئیسلامی ئه‌وروپی سه‌رکه‌وتوو که بکرێت ئه‌م ئه‌زمونه بگوازرێته‌وه بۆ ناوچه‌که. له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپادا دووجۆر سیاسه‌ت پهیڕوهدهکرێت له‌مه‌ڕ هه‌ر گورپێکی ئیتنیکی و ئاینی ئه‌وانیش یا سیاسه‌تی تواندنه‌وه ( (assimilation و گونجاندن له‌ته‌ک کۆمه‌ڵگه‌دا نمونه‌ی هه‌ندێ وڵاتانی ئیسکه‌نده‌ناڤی و یاخود سیاسه‌تی پاراستن و هه‌ڵکردنی که‌لتوره‌کان که پێده‌وترێت مولتیکهلچهارالیزم. بڕوام وانیه هیچ یه‌ک له‌م رێگایانه سه‌رکه‌وتو بووبێ وه‌ک هه‌ندێ له بیریاران پێی له‌سه‌ر داده‌گرن. واته هیچ له‌و سیاسه‌تانه رێگر نه‌بووه له دروست نه‌بوونی گرژی و په‌رواێزخستن له‌نێوان کلتوری خاوه‌ن ماڵ (کۆمه‌ڵگه ئه‌وروپیه‌کان ) و کلتوری میوان ( که‌مایه‌تیه‌کان ). دیارترینی ئه‌و گرژیانه بریتن له پێکدادان له سیستمی په‌روه‌رده،ئازادیه‌کانی تاک و بواره‌کانی خێزان و خواردن و جلوبه‌رگ هتد. گه‌ر سه‌رنج به‌ین ئه‌وا ئاین کاریگه‌ری و پشکی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌و بارگرژیه‌دا له‌به‌رامبه‌ر هۆکاره‌کانی تر. جه‌نگی دژه تیرۆر و رووداوه‌کانی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر ی ئه‌مه‌ریکا و ته‌موزی له‌نده‌ن هه‌روه‌ها گرفتی بێ‌کاری و ئه‌م دوایه‌ش ته‌نگژه‌ی ئابوری هۆکار بوون بۆ سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین باڵی راستڕه‌و و ئیسلامۆفۆبیا له وڵاتانی ئه‌وروپی. له‌به‌رامبه‌ریشدا نه‌وه‌یه‌کی توڕه‌ی له جالیه‌ی ئیسلامی سه‌ریهه‌ڵداوه که له‌بری ئینتگره‌یشن و بوون به‌شیک له کۆمه‌ڵگای گشتی تا دێت دووره‌په‌رێز و ئینتمای ئیسلامیان تۆخ ده‌که‌نه‌وه . ئه‌م دیارده‌یه گفتوگۆیه‌کی چڕی دروستکردوه له ده‌زگا ئه‌کادیمی و په‌یوه‌ندیداره‌کاندا هه‌ندێک به پاشه‌کشه‌ی دیمۆکراسی ئه‌وروپی ده‌بینین که رۆژگارێک پێشه‌نگ و مۆدێلی دیمۆکراسی بووه له جیهاندا له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێک به سه‌پاندی بیری توندوتیژی ئاینی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه ئه‌وروپیه‌کاندا ده‌بینین. کێشه‌ی لێدوانه‌کانی پۆپ بهنهدیک له‌سه‌ر سروشتی توندتیژی له ئیسلامدا ، و بڵاوکردنه‌وه‌ی کارتۆنه‌کان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر له رۆژنامه دانیمارکیهکاندا و کێشه‌ی مناره‌کان له سویسرا و چه‌ندین رووداوی تر له نمونه‌ی ئه‌و وێستگانه‌ی ئه‌و بارگرژهین که له سه‌ره‌وه باسمان کردن . ئاڵۆزی کۆمه‌ڵگاکان و خێرایی تۆڕه‌کانی گه‌یاندن له سایه‌یی ته‌وژمه‌کانی گلۆبالیزهیسن زۆر گرفت و پارادۆکسی هێناوه‌ته‌وه گۆرێ. به جۆرێ بۆ چاودێران ئاسان نییه راڤه‌ی هه‌ر رووداوێک و پیشهاتێک به هه‌مان پێوه‌ری پێشتر بکه‌ن . ئه‌مڕۆ ناسنامه‌ی مرۆڤه‌کان ئاڵۆزوه و تێکه‌ڵیه‌ک له‌نێوان دژه‌کان سه‌ریهه‌ڵداوه ئه‌گه‌ر بابایه‌کی فهندهمنتالیست دوێنێ به سیواک و جوبه و ریش ناسنامه‌ی ئاینی خۆی پاراسبێت ئه‌وا ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی فه‌یس بووک ، که‌ناڵی سه‌ته‌لایت، تۆڕی خێرای گه‌یاندن و ئایپۆده‌وه په‌یوه‌ندیه‌کانی رێکده‌خات و خۆیمان پێده‌ناسێنێ. سنوره‌کانی مۆدێرنه و ترادیسۆن، سکولار و ئاین ، کۆن و نوێ وا به‌یکدا تێک ئاڵاون زۆر ئه‌ستمه هه‌روا دیارده کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوریه‌کان راڤه و پیناسه بکه‌یت.
تێبینی : ئه‌م دیداره بۆ به‌شی روانگه‌و ره‌خنه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی چاو‌دێر سازکراوه و له ژماره‌کانی 306، 307 دابه‌زیوه به دوو به‌ش.