بای بای سودان ….. شاخه‌وان شۆڕش
له رۆژی 9 ی ژانیوه‌ری 2011 دا خه‌ڵکی خوارووی سودان به‌شداریان له گشتپرسی له‌سه‌ر دیارکردنی چاره‌نوسی رامیاری خۆیان کرد. رێژه‌ی به‌شداری گشتپرسیه‌که به‌پێی هه‌واڵه‌کان له ئاستێکی به‌رزدابووه، چاودێران گومان له رێژه‌ی دیاریکراوی به‌شداران که له سه‌دا 60 ـه ناکه‌ن، پێیانوایه که خوارووی سودان به‌ره‌و جیابوونه ده‌ڕوات. ده‌گوترێت که دوا ئه‌نجام به‌ر له ناوه‌راستی مانگی فه‌بریوه‌ری راده‌گه‌یه‌ندرێت.
شایانی گوتنه خه‌ڵکی خوارووی سودان به کۆمه‌ڵ و به تامه‌زرۆییه‌وه به‌ره‌و شوێنه‌کانی ده‌نگدان چوون، گومانیان له جۆری دهنگدانهکهیاندا نه‌بوو، هه‌موو ده‌یانزانی بۆچی ده‌نگ ده‌ده‌ن، سه‌ربه‌خۆیی ئاواتی هه‌مووان بوو. ده‌نگده‌ران له رۆژی پێش ده‌نگدانه‌که له ئێواره و شه‌وی شه‌ممه‌دا به درێژایی شه‌و به‌یه‌که‌وه، به‌کۆمه‌ڵ له شادی و شاییدا بوون. دوای ده‌نگدانه‌که کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ به‌یه‌که‌وه سه‌مایان ده‌کرد و شایی جودابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌کرد، گۆرانیان له‌ژێرناوی “بای بای سودان” دا ده‌گوت.
خه‌ڵکی خوارووی سودان که زۆرینه‌یان کریستیانن، به‌درێژایی ته‌مه‌نی وڵاتی سودان چه‌وسێندراونه‌ته‌وه، بۆیه بۆ رزگارکردنی خۆیان له‌ژێر چنگی ستاتی سودان له ساڵانی 1955 – 1983 پاشان له 1983 تا 2005 خه‌باتیان کرد. کێشه‌ی نێوان سه‌روو و خوارووی سودان کێشه‌یه‌کی ئاڵۆز و سه‌خته، کێشه‌ی راسیسزم و جوداکاری، ناکۆکی ئایینی، کێشه له‌سه‌ر نه‌وت، ئاو، خاک و سنوور بووه. ئه‌م کێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌نجامی پاشماوه‌ی پۆلیتیکی کۆلۆنیالیزمه له ناوچه‌که‌دا.
رژێمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی سودان زۆر هه‌وڵیاندا به زه‌بروزه‌نگ و سه‌رکوتکردن خه‌ڵکی خوارووی سودان له ژیر چنگی سودان و له‌چوارچێوه‌ی سوداندا بهێڵنه‌وه، ده‌یان ساڵ پیاده‌ی پۆلیتیکی تواندنه‌وه و پاکتاوی ره‌گه‌زیان کرد، ملیان بۆ چاره‌سه‌ر و دانپێننان به مافی چاره‌نوسی خه‌ڵکی کریستیانی خوارووی سودان نه‌نا. به‌لام پۆلیتیکی نکۆڵیکردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی ژێرده‌سته ته‌نها تاوانی زیاتر، دارمانی ئابوری و ناسه‌قامگیری رامیاری به‌مجۆره لاوازی ولاتی سوادنی به‌دوای خۆیدا هێنا. له‌م ناکۆکیه‌دا که نزیکه‌ی دوو ملیۆن که‌س بوونه قوربانی، شه‌ڕ و تاوانکاری بۆ خه‌ڵکی ژێرده‌ستی خوارووی سودان کاره‌ساتێکی به‌رده‌وام بوون. شایانی بیرخستنه‌وه‌یه ئه‌م پۆلیتیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رتوم له‌لایه‌ن زۆر له وڵاته عه‌ره‌بی و موسوڵمانه‌کانه‌وه هه‌میشه پشتگیری کراوه.
له ساڵی 2005 دا له‌ژێر گوشاری گه‌وره‌ی ده‌ره‌وه‌دا نوێنه‌رانی خه‌ڵکی خوارووی سودان و رژێمی سودان له‌سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتن که داهاتی نه‌وتی خواروو له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش بکه‌ن، ده‌سه‌لاتی هاوبه‌ش پێکبهێنن و چاره‌نوسی خوارووی سودان له گشتپرسیهکدا دوای 6 ساڵ دیار بکرێت. مه‌رجی ئه‌وه داندرا که ده‌بێ رێژه‌ی سه‌دا 60 ی خه‌ڵک به‌شداری گشتپرسیه‌که بکه‌ن ئه‌وجا زۆرینه‌ی ئه‌رێ په‌سند ده‌کرێت. له ماوه‌ی ئه‌م 6 ساڵه‌دا خه‌ڵکی خوارووی سودان کێشه‌ی زۆریان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خه‌رتومه‌وه بۆ دروستکرا، به‌ڵام پشوو درێژی خه‌ڵکی خوارووی سودان به‌ری به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێککه‌وتنه‌که گرت.
هه‌ندێ فاکته‌ری گرنگ هه‌بوون که چۆکیان به سودان دادا. گوشاری گه‌وره‌ی کێشه ناوخۆییه‌کانی خواروو (کریستیانه‌کان) و رۆژئاوای ولات (دارفوریه نهعهرهبهکان)، کێشه رامیاریه‌کانی ناو خودی ده‌سه‌ڵات، گوشاری ده‌ره‌کی، هۆکاری ئایدۆلۆژی و هی دیکه به‌ئه‌گه‌ری زۆر سودانیان ناچارکرد مل بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه سه‌باره‌ت به مافی کریستیانه‌کانی خواروو که‌چ بکات و رێگه به گشتپرسی له‌سه‌ر مافی چاره‌نوسدا بدات. ئه‌م رێککه‌وتنه‌ی له ساڵی 2005 دا له نێوان نوێنه‌ری خه‌ڵکی خوارووی سودان و رژێمی خه‌رتوم کرا، له وڵاتێکی ئه‌فریکایی موسوڵماندا ههنگاوێکی زۆر گرنگ بوو.
شایانی گوتنه هه‌ر ئه‌م رژێمه دیکتاتۆر و ئیسلامییه له رۆژئاوای سودان تاوانکاری له شێوه‌ی تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی و گه‌لکوژی دژ به خه‌ڵکی موسوڵمانی دارفور که عه‌ره‌ب نین ئه‌نجام داوه و ده‌یدات، زیاتر له 3 ملیۆن که‌سیان له خاکی بابوباپیرانیان پاککراونه‌ته‌وه و ئێستا ئاواره‌ن، زیاتر له سێسه‌د هه‌زاریان له‌نێوبردراون، به‌هه‌زاران ژن و کچ و منداڵی مێینه‌یان ده‌ستدرێژیان کراوه‌ته‌وه سه‌ر. ئێستاش تاوانکاری به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی موسوڵمانی نه‌عه‌ره‌بی دارفوری به‌رده‌وامه. له‌سه‌ر ئه‌م تاوانکاریانه سه‌رۆکی سودان عومه‌ر به‌شیر و هه‌ندێ له گه‌وره به‌رپرسانی سودان له‌لایه‌ن دادگای نیونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانکاری ICC به‌تۆمه‌تی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی گه‌لکوژی داواکراون. به‌رپرسانی سودان گوێ به‌م داواکارییه ناده‌ن و به‌راستی نازانن. وڵاته عه‌ره‌بی و موسوڵمانه‌کان پشتگیری سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتی سودان له‌مباره‌یه‌وه ده‌که‌ن. شایانی گوتنه تا ئێستا هیچ یه‌کێک له وڵاته عه‌ره‌بی و موسوڵمانه‌کان پرۆتستۆی تاوانی گه‌لکوژیان دژ به خه‌ڵکی دارفور نه‌کردووه، ئه‌گه‌رچی دارفوریهکان موسوڵمانن. هه‌روه‌کو چۆن له کاتی تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفالدا پشتگیری ئێراقیان کرد یا بێده‌نگی ره‌زامه‌ند بوون. ئه‌وسا و ئێستا هه‌موو ئه‌و ولاته عه‌ره‌بی و موسوڵمانانه بۆ فه‌له‌ستین و غه‌زه ده‌گرین، به‌ڵام له ئاست تاوانی گه‌لکوژی دژ به دارفوریهکان یا نه‌ته‌وه موسوڵمان و نهموسڵمانه ژێرده‌سته‌کانی ناو وڵاتانی موسوڵمان و عه‌ره‌بی که‌سیان ده‌نگیان لێوه نایه‌ت.
ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ئیسلامی سودان ملی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ خه‌ڵکی خوارووی سودان که زۆرینه‌یان کریستیانن دا، به‌ڵام تائێستا ئاماده نییه دان به مافی خه‌ڵکی موسوڵمانی دارفور بنێت، به‌پێجه‌وانه‌وه له پاکتاوی ئه‌م گه‌له ژێرده‌سته‌یه‌دا به‌رده‌وامه. ده‌کرێ هۆکاره‌کانی ئه‌م دوو رووییه له‌م خاڵانه‌دا کورت بکرێنه‌وه:
یه‌که‌م: جودایی ئایین ئاستی جوداییه‌کانی نێوان دوو نه‌ته‌وه زۆر به‌رزتر ده‌کاته‌وه، به‌تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگه کۆنه‌پارێزه‌کاندا. ئه‌م جوداییه ئایینیه هانده‌رێکی گرنگه بۆ لێکترازان و جیابوونه‌وه. (ئه‌م خاڵه هه‌ر تایبه‌ت به سودان نییه).
دووه‌م: وه‌کویه‌کی ئایین له نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازدا، کۆمه‌ڵێ خاڵی هاوبه‌شی که‌لتوری و ئاینی له نێوان نه‌ته‌وه‌کاندا پێكدههێنیت، به‌مجۆره جودایی نه‌ته‌وه‌یی ناتوانێ ئه‌م خاڵه هاوبه‌شه ئایینی و که‌لتوریانه بداته دواوه، له‌یه‌ک نزیکییه‌ک و جۆره تێگه‌یشتنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوری دروست ده‌کات. ئه‌م هاوبه‌شییه ئایینیه ده‌کرێ ئه‌رێنی بێت و بۆ به‌یه‌که‌وه‌ژیان سوودی لێوهربگیریت له بارێک‌دا که ستات کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی که‌مینه‌ی نه‌بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه له ستاتی خاوه‌ن کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کرێ ئه‌م هاوبه‌شییه ئایینیه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست ئاسانتر ببینێت، به‌مجۆره بۆ تواندنه‌وه و یه‌کره‌نگی یا یه‌کریزی ولات هانی ده‌سه‌ڵاتی نادیموکراسی بدات وه دژی دانپێنان به جودایی نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌دا بوه‌ستیته‌وه. له‌لایه‌کیتر نه‌بوونی جودایی ئایین ده‌کرێ وا له ده‌سه‌ڵاتی به‌تایبه‌تی ئایینی بکات که واتایه‌ک له جودایی نه‌ته‌وه‌دا نه‌بینێت، چونکه لای ئه‌و ئایین له‌سه‌رووی نه‌ته‌وه دێت، بۆنمونه له ئێران‌دا وایه. به‌مجۆره داوای مافی نه‌ته‌وه‌یی یا هه‌وڵی جیابوونه‌وه به تاوان به‌رامبه‌ر به ئایین و بیروباوه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌بینێت. (ئه‌م خاڵه هه‌ر تایبه‌ت به سودان نییه).
سێیه‌م: ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سودان ده‌یه‌وی سیسته‌می شه‌ریعه پیاده بکات، ئه‌وه‌ش به بوونی کریستیانه‌کانی خواروو له چوارچێوه‌ی سوداندا سه‌خت و پڕ کێشه بوو، به نه‌مانی کریستیانه‌کان له سودان ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له به‌دیهێنانی خه‌ونێکی ئایدۆلۆژیانهیدا ده‌رگه‌ی بۆ ده‌که‌وێته سه‌رپشت. هه‌روه‌کو عومه‌ر به‌شیر هه‌ره‌شه‌ی رۆێشتن و چۆڵکردنی له کریستیانه‌کانی ناوچه سنوریه‌کان کردوه.
چواره‌م: سودان مه‌به‌ستیه‌تی ولات له ئایین و بروای نائیسلامی پاک بکاته‌وه، به‌مجۆره وڵات بکاته وڵاتێکی یه‌کره‌نگی ئیسلامی.
پێنجه‌مم: ده‌ستێوه‌ردان و پشتگیری ده‌ره‌کی له کریستیانه‌کانی سودان گوشاری هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خه‌رتوم دروست کردبوو، به نه‌مانی کریستیانه‌کان له سودان، ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سودان واپێشبینی ده‌کات که ئه‌م گوشاره‌ی له‌سه‌ر زۆر لاواز ببێت یا نه‌مێنێت.
شه‌شه‌م: نه‌مانی کێشه‌ی خواروو بواری کهنترۆلکردنی دارفور و سه‌رکوتکردنی کێشه‌ی دارفور وه کێشه‌کانی دیکه‌ی ناوخۆ بۆ ده‌سه‌لاتی خه‌رتوم باشتر ده‌کات.
دیاره ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئاشتی و ئارامی راسته‌قینه هه‌بێت، رژێمی ئیسلامی سودان ده‌توانێ سود له ئه‌زموونی خواروو وه‌ربگرێت و مل بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی دارفور بدات، به‌مشێوه‌یه کۆتایی به ئه‌نجامدانی تاوان و پشتگیری له تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی و پاکتاوی ره‌گه‌زی بهێنێت. له‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌دا ئاشتی و ئارامی به‌ئه‌گه‌ری زۆر دێته‌دی.
سه‌باره‌ت به کورد و مافی چاره‌نوس، لێره‌دا ده‌کرێ به‌کورتی ئه‌وه بڵێین که ئه‌وه‌ی به سه‌رکرده‌کانی خوارووی سودان کرا به سه‌رکرده‌کانی کورد له باشوری کوردستاندا نه‌کرا. بۆ سه‌یرکردنی وتاری زیاترم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سه‌یری ئه‌م لینکانه بکه:
www.kadirshorsh.com
http://kadirshorsh.com/Shaxewan.htm
http://kadirshorsh.com/Mafi%20charenus%20u%20bekarhenani%20..24.1.05.pdf
http://kadirshorsh.com/Bronewe%20zindan%20ta%20Anfal…9.10.05.pdf
http://kadirshorsh.com/Fidrali%203%20herem%20u%20kardanewekan..12.10.2007.pdf
http://kadirshorsh.com/Const.%20Kurd%20u%20const…pdf
14ی ژانیوه‌ری 2011