
نیکۆس کازانتزاکیس لە بیرەوەری ژنەکەیدا
دیارە ماوەیەکی زۆرە وڵاتە دێرینەکەی یۆنان بۆتە وێردی سەرزاری رۆژنامەو تیڤیەکانی جیهان . هەواڵەکانی ئەم دواییەی ئەم وڵاتە دێرینە ، هەمووی جێگای نیگەرانی و ناخۆشیمان بوو. کاتێک کە سەیری میدیای ئەڵمانیم دەکرد، چەندە ڕق ئەستوورو بریندارکەرانە ، باسی کێشەی ئابووری یۆنانی دەکرد ، زۆرجار هەستم بە نارەحەتی و بێتاقەتی زۆر دەکرد. ئەڵمانیەکان وەکوو ناسراون زۆر بێ ئەدەبانە سەیری گەلانی تر دەکەن ، هەربۆیە بە کەسایەتی ئاراگۆنی ناسراون . لە گۆڤار و رۆژنامهکانی وهکوو ( دێرشپیگل، بیلد، فۆکوس) نووسرابوو( یۆنانییه نابووتەکان ، بڕۆن دوورگەکانتان بفرۆشن) . پێدەچێت یۆنانیەکان وەکوو ئەزمونی ئەم چەند ساڵە هەڵەی زۆریان کردبێت ، بەڵام نووسینی ئەم جۆرە قسانە هەر لە میدیای ئەڵمانی و توورک دەوەشێتەوە. یۆنان تەنها وڵاتێکی ئاسایی نییه ، بەڵکە مێژوو ، هونەر، ……