به‌رپرس به پله‌ی «مقاول»…. پشكۆ ناكام
له‌م دواییه‌دا به‌رپرسی لقی چواری پارتی له سلێمانی بۆ میدیاكان ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه (سلێمانی) ده‌نگ نه‌ده‌ن به پارتی، ئه‌وا پارتی له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌م شاره ناتوانێت به‌رده‌وام بێت و چیتر ئه‌و شاره خزمه‌ت ناكرێت، ئه‌م لێدوانه هه‌ویرێكه و ئاو زۆر ده‌كێشێت، له سه‌رێكه‌وه ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه پارتی هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كی هه‌بێت، ئه‌وا به‌رامبه‌ر به ده‌نگدانه بۆی، نه‌ك له‌به‌ر خۆشه‌ویستی و رێزلێنان له خه‌بات و ماندوبونی خه‌ڵكی شاره‌كه، له سه‌رێكی تره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شێكی به‌رپرسان وه‌ك مقاول كار ده‌كه‌ن، ئه‌م بینایه به هه‌زار ده‌نگ ئه‌م جاده‌یه به هه‌زار و پێنجسه‌د ئه‌و پرده‌ش قه‌یناكه به ته‌نزیلات به چوارسه‌د ده‌نگ و …هتد.
دیاره ئه‌و به‌رپرسه ئاگاداری ئه‌وه نییه كه پاش هه‌ره‌سهێنانی شۆڕش و ئاودیوبون، ئه‌وا خه‌ڵك و تێكۆشه‌رانی ئه‌م شاره (سلێمانی) بون، كه بونه سه‌رچاوه‌ی به‌ره‌نگاریی دوای تێكشكانی شۆڕشه‌كه به‌رامبه‌ر به به‌عس و خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ش بون سه‌رله‌نوێ ئومێدی به‌رده‌وامیی خه‌باتیان گه‌یانده هه‌مو قوژبنێكی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش، كاتێك حیزبه‌كه‌ی ئه‌و به سه‌دان كیلۆمه‌تر له سنور دوركهوتبوهوه، خه‌ڵكی ئه‌م شاره بون به خوێن و په‌تی سێداره، ده‌چونه‌وه به‌گژ به‌عسدا، ئه‌م شاره‌و هه‌مو شاره‌كانی كوردستان ده‌بێت مایه‌ی رێز و حورمه‌تێكی ئهوتۆبن، به‌تایبه‌تی لای پارتی كه له‌ئاست پله و مانایه‌كی زۆر به‌رزتر بێت له‌وه‌ی وه‌ك (مناقصه)یه‌كی بینادروستكردن ته‌ماشا بكرێت‌و به (ده‌نگ) حسابی بۆ بكرێت، ئه‌و حیزبه له بادینان و هه‌ولێر ده‌نگی زۆری هێناوه، گه‌ر به‌و پێیه بێت، كه‌واته ده‌نگدانی خه‌ڵكی ئه‌و دو ناوچه‌یه‌ش جه‌ماوه‌ری پارتی نین و له‌و بڕوایانه‌وه به‌و حیزبه ده‌نگیان نه‌داوه، به‌ڵكو له به‌رامبه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه بوه كه ئه‌وه خۆی ئیدیعاكردنی جهماوهرییبونهكهی له‌و ناوچانه ده‌خاته به‌ر گومان و پرسیاره‌وه، جگه له‌وه‌ش له‌جێی خۆیدایه بپرسین ئه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی حیزب له خزمه‌تگوزارییه‌كاندا سه‌رفی ده‌كات له‌كوێوه هاتوه؟! ئه‌و پاره‌یه له‌و (بودجه)یه نییه كه پارتی و یه‌كێتی (برامان برایی و كیسه‌مان جیایی) سه‌رفی ده‌كه‌ن و به ئاره‌زوی خۆیان و بۆ مه‌رامی خۆیان په‌خشان و ته‌خشانی ده‌كه‌ن؟ ئه‌و بودجه‌یه‌ش ئاشكرایه بۆ هه‌موان كه موڵكی خه‌ڵكه، ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌و دو حیزبه جاده‌یه‌كی هاوینه (چونكه عه‌مریان كورته)، یان بینایه‌كی حكومی دروست بكات، چ منه‌تێكی تیایه؟ پاره و بودجه‌ی خه‌ڵك خۆیه‌تی تا ژیانی باشتر و مه‌یسه‌رتر بێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و پاره‌یه كه به مه‌رجی ده‌نگدان بۆی سه‌رف دهكرێتو مایه‌ی سه‌رسوڕمانیشه، هه‌رچه‌نده له سایه‌ی سه‌ری ئه‌و دو حیزبه‌وه هێنده كاری سه‌یر و سه‌مه‌ره‌مان دیوه، له‌مه‌ودوا هیچ شتێك سه‌یر نابێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت…
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه، دانپیانانێكه به‌وه‌ی كه له هه‌ردو هه‌ڵبژاردنی پێشودا (په‌رله‌مانی هه‌رێم و عێراق) پارتی ئه‌و ده‌نگه‌ی نه‌بوه و نه‌هێناوه له شاری سلێمانی، بۆیه ئه‌مجاره ته‌ماعی (خزمه‌تگوزاری) ده‌خاته به‌رده‌م خه‌ڵكی شاره‌كه، به‌ڵكو ئه‌مه خوایه له كه‌لی شه‌یتان بێنه خوارێ و ئه‌مجاره ئاوڕێكی خێری لێ بده‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه حیزب هه‌روه‌كو خۆیه‌تی و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش هه‌روه‌كو خۆیان ماون، ئیتر چاوه‌ڕوانی چی له پشت ئه‌م ته‌ماعه‌وه ده‌كه‌ن، گه‌ر گۆڕانێك رویدابێت، له خه‌ڵكی شاره‌كه رویداوه، كه بون به پاڵپشت بۆ ئۆپۆزسیۆن.
خه‌ڵكیی ئاینده و ئاسۆی خۆیان له عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و به رابه‌ری ژیانی مه‌ده‌نی و سیستمی دیموكراسی ده‌بینێته‌وه، نه‌ك له جاده‌یه‌ك و لهتهكۆڵان و خانویه‌كی داته‌پیو، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییانه لای ئه‌و به‌رپرسه هه‌یه و دابینی ده‌كات، ئه‌وه چ پێویست به خزمه‌تگوزاری (به‌رامبه‌ر به ده‌نگ) ناكات و گه‌ر نه‌شتوانێت ئه‌و داواكارییه ره‌وایانه‌ی خه‌ڵك دابین بكات، هه‌ر بینایه‌كی شاره‌كه پانزه قات‌و هه‌ر جاده‌یه‌كی ئه‌ڵماس و هه‌ر فولكهیهكی (تاج محه‌ل)ێك بێت، دادی نادات…
گه‌ر به‌رپرسێك كه لایه‌كی ده‌سه‌ڵات پێكده‌هێنێت پێیوابێت كه بینایه و (گیرفان قورسكردن) ده‌نگی شارێك مسۆگه‌ر ده‌كات، ده‌بێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا دنیا چۆن ببینێت و چۆن له سیاسه‌ت گه‌یشتبێت، خۆ ئه‌گه‌ر پاساوه‌كه‌ش ئه‌وه بێت گوایه ئه‌وه رای شه‌خسی خۆیه‌تی، من بڕوای پێ ناهێنم له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و حیزبه‌دا رای شه‌خسی ته‌نیا بۆ سه‌رۆكه!
* بۆ لێدوانی به‌رپرسی لقی 4ی پارتی، بڕوانه سایتی چاو‌دێر چوارشه‌ممه 19/1/2011