
جاش مه‌لاکانی رژێمی سه‌دام، کۆمه‌ڵێک مه‌لا وه‌ک نموونه
26.1.2011 چوارشه‌ممه
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
Darsim2006@hotmail.com
به‌شی سێیه‌م
نه‌ک ته‌نیا رۆژێک له رۆژان نه‌مانبینی تاکه مه‌لایه‌ک له سه‌رده‌می رژێمی دیکتاتۆری سه‌دام حوسێن‌دا له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کاندا ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌دژی سته‌می ئه‌و رژێمه ره‌گه‌زپه‌رست و فاشییه به‌رزکاته‌وه، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه له ووتاری رۆژانی هه‌ینیاندا مه‌لاکان له خوا ده‌پاڕانه‌وه که سه‌دام حوسێن بپارێزێت و ته‌مه‌نی خۆی و رژێمه‌که‌ی درێژکاته‌وه.
هه‌ر مه‌لاکان بوون به هاندان و ده‌ست له‌پشتدانی به‌عسییه‌کان له‌پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی کوردکوژ، ئه‌نفالکه‌ر و کاولکه‌ری عه‌فله‌قی له کوردستان، فه‌توای به کافربوونی شه‌هید عه‌بدولخالیق مه‌عروفی نووسه‌ری هه‌ولێرییان له‌سه‌ر نووسینی په‌رتووکی (ئاده‌میزاد له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا) راگه‌یاند و، دواتر پیاوانی رژێم له رێکه‌وتی (10.4.1985)دا له گه‌ڕه‌کی ئازادی شاری هه‌ولێر شه‌هیدیان کرد. به‌ر له راپه‌ڕین مه‌لاکان له رێگای رژێمه دیکتاتۆر و فاشییه‌که‌ی به‌عس و سه‌دام دژایه‌تی رۆشنبیر و نووسه‌رانیان ده‌کرد، ئه‌وڕۆکه‌ش له رێگای حکومه‌ته هاوبه‌شه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتییه‌وه!