Skip to Content

Sunday, October 6th, 2024
گیڤارا …… به‌ندی عه‌لی

گیڤارا …… به‌ندی عه‌لی

Closed
by January 30, 2011 هۆنراوە

پیاوێک
له‌ناخی شه‌وا ئه‌دره‌وشایه‌وه‌
ئه‌ستێره‌ش نه‌بوو
پیاوێک
به‌سه‌ر جه‌نگه‌ڵی سته‌ما ئه‌باری
بارانیش نه‌بوو
پیاوێک
به‌ئاسمانی ئازادیا ئه‌فڕی
پاساریش نه‌بوو
پیاوێک
ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ مه‌رگا ئه‌کرد
پڕیش بوو له‌بۆن و به‌رامی گوڵ
له‌ڕه‌نگه‌کانی ژیان
پیاوێک
له‌گه‌ڵ تفه‌نگا ئه‌ژیاو
خه‌یاڵیشی هه‌ر له‌لای گیتاره‌که‌ی بوو
پیاوێک
ساڵه‌هایه‌ مردووه‌و ، تا ئه‌مڕۆش
ئاوازه‌کانی به‌رخودان ئه‌ژه‌نێ

 

 .. 2011

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.