ئایین، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و كوشتنی ئازادی له‌م نێوه‌نده‌دا
نه ئایین، نه هیچ بیروباوه‌ڕ و ئایدۆلۆژیایه‌كی دی، به شێوه‌یه‌كی ئه‌بستراكت له لای هیچ تاكێك و له‌ناو هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كدا بوونی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه جۆرێكه له تێگه‌یشتن له‌و ئایین، یان ئایدۆلۆژیایه‌ی له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه یان ئه‌و كۆمه‌ڵگایه په‌یڕه‌وی لێ ده‌كرێت، بۆیه‌ش، بۆ نموونه ئه‌و ئیسلامه‌ی له كوردستان په‌یڕه‌وی لێ ده‌كرێ، هه‌مان ئه‌و ئیسلامه نییه كه له ئه‌وروپا یان مالیزیا په‌یڕه‌وی لێ ده‌كرێ، ئه‌وه‌ی ئه‌وێش هه‌مان ئیسلامی كۆماری ئیسلامی و باشووری عێراق و… نییه.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستێكی وردتر قسه بكه‌ین، ئه‌وا وه‌كو بیرمه‌ندی ئیسلامی ئێرانی (دكتۆر عه‌بدولكه‌ریم سروش) ده‌ڵێت: “هه‌ر مرۆڤێك ئایینێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه”. ئه‌و باوه‌ڕه‌ی سروش له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه هه‌ر مرۆڤێك تێگه‌یشتنێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه بۆ ئایین، ئه‌مه بۆ هه‌ر بیروباوه‌ڕ و ئایینێكی دیكه‌ش راسته. ماركسییه‌كانی كوردستان و ماركسییه‌كانی ئه‌وروپا، مه‌سیحییه‌كانی ئێره و مه‌سیحییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان وه‌كو یه‌ك نین و یه‌ك تێگه‌یشتنیان بۆ باوه‌ڕه‌كانیان نییه، لێره‌وه وه‌ك چۆن ئایین و ئایدۆلۆژیاكان به شێوه‌ی ئه‌بستراكت لای كه‌سه‌كان و له‌ناو كۆمه‌ڵگاكاندا نین، به هه‌مان شێوه هیچ كه‌س و كۆمه‌ڵگایه‌ك به ره‌هایی نوێنه‌رایه‌تی هیچ ئایین و ئایدۆلۆژیایه‌ك ناكه‌ن. تێگه‌یشتنی تووند، تووندڕه‌وی و تێگه‌یشتنی نه‌رم، میانڕه‌وی به‌رهه‌م دێنێ، پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا ئێمه چۆن بزانین ئه‌مانه نوێنه‌رێكی باشی ئه‌و ئایین و ئایدۆلۆژیایانهن كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن؟ مه‌به‌ستم له (نوێنه‌ری باش) ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه نوێنه‌ری ئه‌و ئایین و ئایدۆلۆژیایانه تا چه‌ند له ده‌قی ئۆرجیناڵی ئایین و ئایدۆلۆژیاكانییانهوه نزیكن و جۆره تێگه‌یشتنێكیان هه‌یه كه زیاتر خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی و مرۆڤبوون ده‌كات. چونكه ئه‌وه ده‌زانین كه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو ئایین و بیروباوه‌ڕێك له روانگه‌ی خۆی، بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی هاتووه و دروست بووه، به‌ڵام هه‌ندێكیان به‌هۆی تێگه‌یشتنه نادروستهكانهوه زیان به مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌یه‌نن. هه‌موو كه‌سێك كه هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕێكه، هه‌وڵ ده‌دات بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی خۆی به خه‌ڵكی تر بگه‌یه‌نێت و بیانهێنێته سه‌ر باوه‌ڕی خۆی، ئه‌م هه‌وڵدانه‌ش كارێكی ئاسایی و مه‌شروعه، چونكه كه‌سێك كه باوه‌ڕه‌كانی خۆی به راست ده‌زانێ، حه‌ز ده‌كات خه‌ڵكی تریش بێنه‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌و و به‌و رێگا راسته‌ی ئه‌و ئاشنابن، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵدانه مانای ئه‌وه نییه زۆر له خه‌ڵك بكرێت بۆ هێنانه سه‌ر باوه‌ڕی خۆی و سه‌پاندنی باوه‌ڕ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا.
ئیسلام یه‌كێكه له‌و ئایینانه‌ی كه هیچ كاتێك هه‌وڵه‌كانی خۆی نه‌شاردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بێنێته سه‌ر باوه‌ڕی ئیسلامی، یه‌هودی و مه‌سیحییه‌كانیش به هه‌مان شێوه، بۆ ئه‌مه‌ش رێگای جیاواز گیراوه‌ته‌به‌ر جا ئه‌م رێگایانه تاكه‌كه‌سی بن یان به كۆمه‌ڵ، بۆ نموونه چه‌ندین رێكخراوی خێرخوازی جیهانی هه‌ن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م رێگایه‌وه خه‌ڵك رابكێشنه ناو ئایینی ئیسلام، ئایینه‌كانی تریش به هه‌مان شێوه رێگای جیاواز به‌كاردێنن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینه‌كانیان. (ئاشۆك كۆڵن یانگ) كه قه‌شه‌یه‌كی ئه‌فریقییه و چه‌ندین به‌رپرسیارێتی له كڵێسا وه‌رگرتووه، له ساڵی 2002 بۆته موسوڵمان، دوای موسوڵمانبوونی له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌رباره‌ی رێكخراوه رۆژئاواییه‌كان ده‌ڵێت: “له راستیدا ئه‌وانه رێكخراوی (كڵێسایی)ین و له ژێر په‌رده‌ی رێكخراوه مرۆییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناوه‌رۆكی كاره‌كه‌یان به‌گاوركردنی موسوڵمانان و دوورخستنه‌وه‌یانه له دینه‌كه‌یان به چه‌نده‌ها رێگه و شێوازی جیاواز”.
هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا به دوور له په‌یڕه‌وكردنی پره‌نسیپی لێبووردن و یه‌كترقبوڵكردن، هه‌م بیروباوه‌ڕه‌كان ده‌شێوێن و هه‌م رقوكینهش بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه‌كان به شێنه‌یی و نه‌رمی بێت و ئیختیاری وه‌رگرتنیش بدرێته ده‌ست خودی كه‌سه وه‌رگره‌كان.
هه‌م له لایه‌ن ئایینه‌كان و هه‌م له‌ناو بیروباوه‌ڕ و ئایدۆلۆژیا جیاوازه دنیاییه‌كانی دیكه، ده‌قی زۆر ده‌بینینه‌وه كه به مرۆڤه‌كان بڵێت “زۆر له مرۆڤه‌كان مه‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی باوهڕهكانتان”. ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه‌كان وه‌رناگرێ، ناشێ وه‌كو دوژمن سه‌یر بكرێ. هه‌روه‌ك ناكرێ ئه‌و كه‌سه‌ی كه بیروباوه‌ڕه‌كانی بۆ ده‌خرێته‌ڕوو، كه‌سه‌كه ره‌فز بكاته‌وه، به‌ڵكو پێویسته بیروباوه‌ڕه‌كانی ره‌تبكاته‌وه، لێره‌وه ئه‌و دوو وشه‌یه (ره‌تكردنه‌وه) و (ره‌فزكردنه‌وه) ده‌خوازم بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو دوو چه‌مكی لێكجیا به‌كاریان بێنم تاكو مه‌به‌سته‌كه‌م روونتر بێت.
(ره‌تكردنه‌وه) ئه‌و جۆره‌یه له نه‌ویستن كه بیروڕاكانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پێ راست نه‌بێت، به‌ڵام هه‌بوونی ئه‌ویشت به‌لاوه ئاسایی بێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، واتا یه‌كترقبوڵكردن له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا مه‌رج نییه یه‌كێك بێته سه‌ر باوه‌ڕی ئه‌وی دی یان باوه‌ڕ به‌یه‌كتر بێنن.
هه‌رچی (رهفزكردنهوهیه)، ئه‌و جۆره‌یه له قبوڵنه‌كردن كه مرۆڤه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به ته‌واوی ره‌فز بكه‌یه‌وه و خه‌تێكی راست و چه‌پی به‌سه‌ردا بێنی و وجودی ئه‌وت پێ قبوڵ نه‌بێت و به مه‌ترسی بزانی بۆ سه‌ر خۆت.
ئه‌و (ره‌فزكردنه‌وه)یه، له‌لای هه‌ڵگری هه‌ر بیروباوه‌ڕێك بێت، دواجار تووندوتیژی و كاره‌سات له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رهه‌م دێنێ. تووندوتیژیه‌ك كه له‌وانه‌یه وێرانه‌ی به‌دوادابێت. ده‌توانین به ئاسانی دوو نموونه‌ی (ره‌فزكردنه‌وه)ی دژ به‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی جیهان بێنینه‌وه كه ئه‌وانیش (ئوسامه بن لادن) و (جۆرج بۆش)ن و له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌كو دوو جه‌مسه‌ری دژبه‌یه‌ك لێیان ده‌ڕوانرێ و كاریان كردووه.
گوتاری (جۆرج بۆش)ی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا كه پێیوایه “ئه‌وه‌ی دژی تیرۆر نه‌بێت له‌گه‌ڵ تیرۆردایه”، هه‌مان ئه‌و گوتاره‌ی (ئوسامه بن لادن)ه كه دنیا به‌سه‌ر دوو به‌شی (حه‌ق) و (باتڵ) دابه‌ش ده‌كات و پێیوایه “ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌ق نه‌بێت له‌گه‌ڵ باتڵه”. ئه‌م دووه كه گه‌وره‌ترین جه‌نگیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان دژی یه‌ك به‌رپا كرد، به‌هه‌مان لۆژیكی یه‌كتر كار ده‌كه‌ن و دنیایان به‌ره‌و وێرانه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری بردووه كه پێناچێ وه‌ها زوو ئاگره‌كه‌ی بكوژێته‌وه.
كه‌واته كاركردن به لۆژیكی (ره‌فزكردنه‌وه)، جگه له رقوكینه، شتێكی دی به‌رهه‌م ناهێنێ و خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ناكات. كه‌چی ده‌بینین له جیهان و له لایه‌ن هه‌ڵگری هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگای ناڕه‌وا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینه‌كه‌یان به‌كار بێنن، له‌كاتێكدا مرۆڤ ئازاده له‌وه‌ی چ بیروباوه‌ڕێك هه‌ڵده‌بژێرێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به هه‌ڵه له باوه‌ڕه‌كانی خۆیان و پره‌نسیپه مرۆییه‌كان تێ ده‌گه‌ن. قبوڵیان نییه كه كه‌سێكی هاوباوه‌ڕی ئه‌وان بیروباوه‌ڕی خۆی بگۆڕێ. سه‌روه‌ختێك له كوردستان هه‌ندێ كه‌س موسوڵمان بوون، بوونه مه‌سیحی و ئایینه‌كه‌ی خۆیان گۆڕی (سه‌ره‌ڕای ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئایینگۆڕینه هه‌مه و ئێره شوێنی باسكردنی نییه، چونكه ئایین به ئاسانی ناگۆڕدرێ و هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌تی هه‌یه كه مرۆڤ ده‌توانێ ئایینی خۆی تێدا بگۆڕێت و ئایین تێكه‌ڵ به رۆح ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه ئازادن له هه‌ڵبژاردنی باوه‌ڕ بۆ خۆیان) ئه‌مه له لایه‌ن هه‌ندێ مه‌لاوه قبوڵ نه‌كرا و خوتبه‌ی تووندیان له‌سه‌ر درا و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شوێن جوێنیشییان پێ درا. له‌كاتێكدا له‌ناوخودی قورئان چه‌ندین ئایه‌ت هه‌ن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مرۆڤ ئازاده له‌وه‌ی چ جۆره بیروباوه‌ڕێك بۆ خۆی هه‌ڵ ده‌بژێرێ. بۆ نموونه خوا له سوره‌تی (كه‌هف) ده‌فه‌رموێ: “ئه‌وه‌ی حه‌ز ده‌كات با باوه‌ڕبێنێ و ئه‌وه‌ی حه‌زیش ناكات با باوه‌ڕ نه‌هێنێ”. له سوره‌تی (به‌قهره)ش خوا ده‌فه‌رموێ: “ئایین به زۆرلێكردن نییه”. ئه‌و مه‌لایانه‌ش وه‌كو چۆن به‌لایانه‌وه ئاساییه سه‌دان كه‌س له جیهان باوه‌ڕ به ئیسلام دێنن و ده‌بنه موسوڵمان، ده‌بێ ئه‌وه‌شیان قبوڵ بێت كه كه‌سێكی موسڵمان ببێته مه‌سیحی یان هه‌ر ئایینێكی تر.
(ئایین) و (نائایین)، سووكایه‌تیكردن به یه‌كتر و وه‌ستانه‌وه دژی یه‌كتر:
موسای پێغه‌مبه‌ر كاتێ گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی هه‌ڵدا و بوو به مارێكی گه‌وره. هه‌مووان گوتیان: ئه‌مه ساحیره و دژی وه‌ستانه‌وه و دواجار له خاك و وڵاته‌كه‌ی خۆیان به‌ده‌ریان نا.
عیسای مه‌سیح به‌جۆرێك دژایه‌تی كرا كه له لایه‌ن نه‌یارانی له خاچ درا (به پێی باوه‌ڕی مه‌سیحییه‌كان، به پێی باوه‌ڕی موسوڵمانانیش به‌رزكرایه‌وه بۆ ئاسمان بۆ ئه‌وه‌ی بپارێزرێ).
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به (ساحیر) و (شێت) و (شاعیر) ناو ده‌برا و له‌لایه‌ن كه‌سوكار و خه‌ڵكی نزیكی خۆیه‌وه دژایه‌تی ده‌كرا.
كه‌واته دژایه‌تیكردنی ئاییینهكان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانیان ده‌ست پێده‌كات و سه‌ره‌تاش به پێغه‌مبه‌ره‌كان ده‌ستی پێكردووه، دواتر شوێنكه‌وتووانی ئایینیش به هه‌مان شێوه دژایه‌تیان كراوه، بێگومان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا كاردانه‌وه ده‌بێت و رقوكینه و دژیه‌ك وه‌ستانه‌وه دروست ده‌بێت.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی ده‌مارگیرانه دژ به ئیسلام كرا و موسوڵمانانیش رق و تووڕه‌ی خۆیان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌ربڕی، له‌وانه‌ش: دروستكردنی وێنه‌ی كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له رۆژنامه‌یه‌كی دانیماركی و دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهانی، په‌خشكردنی دوو فیلمی هۆڵه‌ندی كه دژ به ئیسلام بوون، یه‌كێكیان فیلمی (ملكه‌چی) بوو كه له فیلمه‌كه‌دا ئایه‌تی قورئان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئافره‌تێكی رووت نووسرابووه‌وه، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی موسوڵمانان به جۆرێك تووڕه بوون كه (تیو ڤان كوخ)ی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یان كوشت.
به هه‌مان شێوه ده‌رباره‌ی ئایینی مه‌سیحیش له فه‌ڕه‌نسا هه‌ندێ فیلم په‌خشكرا كه مه‌سحییه‌كان وایان دانا ئه‌مه سووكایه‌تیكردنه به ئایینه‌كه‌ی ئه‌وان، بۆیه خۆپیشاندانیان كرد و كه‌لوپه‌لی هه‌ندێ له سینهماكانیان شكاند، له مۆزه‌خانه‌یه‌كی وڵاتی نه‌مسا تابلۆیه‌ك نیشانی خه‌ڵك درا كه بریتی بوو له وێنه‌یه‌كی خه‌یاڵی (سێكسی مه‌سیح) ئه‌مه‌ش مه‌سیحییه‌كانی تووڕه كرد و ناڕه‌زایی تووندیان ده‌ربڕی.
مرۆڤ ئاماده‌یه بۆ پاراستنی گیانی خۆی قوربانی گه‌وره به ماڵ و سه‌روه‌ت بدات، له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا شه‌ڕی گه‌وره ده‌كات و ده‌یه‌وێ گیانی بپارێزرێ، به‌ڵام بۆ پاراستنی بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی ئاماده‌یه خۆی به‌كوشتن بدات، واتا مرۆڤ هه‌رچه‌نده گیانی خۆی خۆشبووێ، به‌ڵام كه دێته سه‌ر بیروباوه‌ڕ، ئه‌وا گیانی خۆی له‌به‌رچاو نییه و هه‌میشه ئاماده‌یه گیانی خۆی بكاته قوربانی بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر به‌و پره‌نسیپه‌ی ئازادی كار بكه‌ین كه ده‌ڵێ: “ئازادی من له‌وێ ته‌واو ده‌بێ كه ئازادی تۆ ده‌ست پێ ده‌كات”، كه‌واته تووڕه‌بوونی ئه‌مانه تووڕه‌بوونێكی ره‌وایه، چونكه سیفه‌تی ره‌فزكردنه‌وه (ره‌فزكردنه‌وه به‌و مانایه‌ی له سه‌ره‌وه به‌كارم هێنا) له ناخی تاكه‌كاندا سه‌وزبووه (هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش چه‌ندین هۆكاری هه‌یه) ئه‌م سیفه‌ته‌ش وا ده‌كات كه لایه‌نه‌كان به‌یاننامه له دژی یه‌كتر ده‌ربكه‌ن و ئیمزا له دژی یه‌كتر كۆبكه‌نه‌وه.
له ماوه‌ی رابردوو له كوردستان چه‌ند نووسینێك دژی ئیسلام نووسران (تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه)، هه‌ڵبه‌ت ئازادی راده‌ربڕین به هیچ شێوه‌یه‌ك پاساو نییه بۆ جۆره نووسینێك كه سووكایه‌تی به ئایین بكات، به تایبه‌تیش له حاڵه‌تێكدا زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان موسوڵمانه، كه‌واته ئه‌م جۆره نووسینه قسهگوتنه به مه‌شاعیر و بیروباوه‌ڕی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هیچ جۆره كه‌سێكه‌وه قبوڵ ناكرێت، هه‌روه‌ك چۆن قسه‌گوتن به ئایدۆلۆژیا و باوه‌ڕه‌كانی دی و وه‌سفكردنی خه‌ڵك به (بێ ئه‌خلاق) له‌لایه‌ن هه‌ندێ وتاربێژی مزگه‌وته‌كان و واعیزه‌كان، ره‌وایه‌تی پێ نادرێ، به هه‌مان شێوه‌ش ناكرێ تۆ به ئاشكرا ناوی پێغه‌مبه‌ره‌كان بخه‌یته رسته‌وه، گومبه‌ت و مناره‌ی مزگه‌وت به شتی تر بچوێنی و باسی ئاده‌م و حه‌وا و خوا بكه‌ی به جۆرێك كه ده‌زانی موسوڵمانان بریندار ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌ناوی شیعر و چیرۆك و ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه، كاتێ خاوه‌نی ده‌قه‌كان زۆریشیان بۆ دێت، زوو پێت ده‌ڵێن: منیش وه‌كو تۆ موسڵمانم، تۆ خۆت مه‌كه به تاكهخاوهنی دینه‌كه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر دووبه‌دوو له‌گه‌ڵی دابنیشی، ئه‌وه ناشارێته‌وه كه بڕوای به ئایین نییه. من هیچ شتێكم له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه كابرا موسڵمانه یان نا، چونكه نه‌ك من، به‌ڵكو ئایینه‌كه‌ش رێگای ئه‌وه‌ی پێداوه كه لایه‌نگری ئایینه‌كه بێت یان لایه‌نگر نه‌بێت و پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌م به‌لاوه سه‌یره كه كه‌سێك به ئاشكرا ناوی خوا و پێغه‌مبه‌ر بخاته رسته‌وه و سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی ئایین بكات، كه‌چی كاتێ زانایه‌كی ئایینی لێیان دێته قسه و وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌ده‌ب و هونه‌ره و زانایانی ئایینی لێی تێناگه‌ن، بۆیه نابێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
به بۆچوونی من ئه‌م جۆره كه‌سه، یان خۆی نه‌زانه یان خه‌ڵك به نه‌زان ده‌زانێ، بێگومان ئه‌مه‌ش كاره‌ساته، كاره‌ساته هه‌ر كه‌سێك قه‌ڵه‌می گرته ده‌ست و شتێكی نووسی پێی وابێ ته‌نها ئه‌وانه‌ی به شان و باڵیدا هه‌ڵده‌ڵێن له نووسینه‌كه‌ی ده‌گه‌ن و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌موویان ناحه‌ز و نه‌زانن، نه‌زانترین كه‌س له رسته‌یه‌ك تێ ده‌گات كه باسی خوا ده‌كات و ناوی پێغه‌مبه‌ره‌كان ده‌هێنێ و به ناشرینی باسیان ده‌كات (ناشرینی به‌و مانایه‌ی كه موسڵمانان بریندار ده‌كات)، چونكه نابێ كه‌سێك خۆی پێ رۆشنبیر و ئازدایخواز بێت و شتێك به‌ناوی (جوانی) و (ستاتیكا) و.. بنووسێ خه‌ڵكی دیكه‌ی پێ بریندار بكات، په‌یامی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر په‌یامێكی مرۆییه و خه‌ڵك بریندار ناكات، من به‌رگری له مه‌لاكان ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ش روونه كه ئه‌وه‌ی مه‌لاكان ده‌یكه‌ن (كاردانه‌وه)یه و (كار)هكه له لای ئه‌دیب و نووسه‌رانه‌وه ده‌ستی پێكردووه، زۆر شتی تر هه‌ن پێچه‌وانه‌ی ئایینییشن كه‌چی مامۆستایانی ئایینی لێی بێده‌نگن، به‌ڵام كاتێ په‌لاماری عه‌قیده و بیروباوه‌ڕیان بدرێت، ناتوانن لێی بێده‌نگ بن، ئه‌مه‌ش مافی خۆیانه و ده‌بێ هه‌موو كه‌سێكی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ، به‌رگری له باوه‌ڕه‌كه‌ی خۆی بكات.
عه‌لمانییه‌ت یان دژه عه‌لمانیبوون:
كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان هه‌میشه به ناوی خوا و به ئایه‌تی قورئان ده‌ستپێده‌كه‌ن و له‌هه‌ر كارێكدا كه پێویست بكات (له نموونه‌ی ده‌نگدان و وشیاركردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی و..) حكومه‌ت و گروپه‌كان په‌نا بۆ وتارخوێنی مزگه‌وته‌كان ده‌به‌ن كه یارمه‌تییان بده‌ن، به‌ڵام هه‌ر كه وتارخوێنێك قسه‌یه‌كی وای كرد به دڵی لایه‌نێك نه‌بوو، له‌سه‌ر هه‌موو مزگه‌وته‌كان ده‌كرێته ته‌قه، ئه‌مه ئیزدیواجییهتێكه كه كه‌سێكی زۆر ساده‌ش هه‌ستی پێده‌كات، ئه‌گه‌ر (عه‌لمانییه‌ت) له ساده‌ترین پێناسه‌ی بریتی بێت له‌وه‌ی: “ئایین و ده‌وڵه‌ت لێكجیابكرێنه‌وه، به‌و مانایه‌ی ئایین چ په‌یوه‌ندییه‌كی به ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بێ و ده‌وڵه‌تیش ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروباری ئایینی و شكۆی ئایین له شوێنی خۆیدابێت”، ئه‌وه ئه‌م پره‌نسیپه‌ی عه‌لمانییه‌ت له كوردستان له چه‌ند رووێكه‌وه تووشی ئیزدیواجیه‌ت ده‌بێته‌وه.
یه‌كه‌م: ئایین له‌هیچ شوێنێك به‌و جۆره له ده‌وڵه‌ت جیانه‌بۆته‌وه كه زانایانی ئایینی په‌یوه‌ندییه‌كی لێكدابڕ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت دروستبكه‌ن و هه‌ركاتێ كه‌سێك چووه ناو ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ته‌واوی خۆی له ئایین داببڕێ و به‌رگی ئایین له‌به‌ر بكاته‌وه. له ئه‌وروپا زۆرن ئه‌و حزبانه‌ی پاشگرێكی ئایینی به ناوی حزبهكانییانهوه ده‌نێن (پارتی دیموكراتی مه‌سیحییه‌ت)ی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا، حزبی پێشكه‌وتنخوازی مه‌سیحی و.. كه زۆرجار حكومه‌تی وڵاته‌كانیشیان پێك ده‌هێنن، هه‌روه‌ها له ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكه‌كان هیچ كاتێك ئایینی خۆیان ناشارنه‌وه و هه‌میشه به شانازییه‌وه پابه‌ندی خۆیان به ئایینه‌كه‌یان دووپات ده‌كه‌نه‌وه، جۆرج بۆش و باراك ئۆبامای سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین و دیموكراسیترین وڵاتی دنیا نموونه‌ی ئه‌مه‌ن. (جۆرج بۆش) تا ئه‌و ئاسته پابه‌ندبوو به دین كه ده‌یگوت: “خوا فه‌رمانی پێكردووم هێرش بكه‌مه سه‌ر عێراق و منیش كردم”. هه‌مووشمان ده‌زانین كه ئه‌م وڵاتانه له كوردستان دیموكراسیترن و ئه‌گه‌ر ئه‌لفوبێیه‌كی دیموكراسییه‌ت لێره هه‌بێت، له‌وێوه بۆ كوردستان و بۆ هه‌موو رۆژهه‌ڵات هاتووه.
ئیزدیواجییه‌تی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی باسی لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن، ته‌نها باسی دوورخستنه‌وه‌ی ئایین و ده‌ستوه‌رنه‌دانی ئایین ده‌كه‌ن له كاروباری ده‌وڵه‌ت و هیچ باسی ئه‌وه ناكه‌ن كه ده‌بێ هه‌م خۆشییان و هه‌م ده‌وڵه‌تیش ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه كاروباری ئایینه‌وه، ئه‌ی ئه‌وه ده‌ستخستنه ناو كاروباری ئایین و شكۆی ئایین نییه كه ناوی خوا و پێغه‌مبه‌ر و مزگه‌ت و كلێساكان به‌و شێوه روون و ئاشكرایه بخه‌یه ناو شیعر و چیرۆك كه كه‌سانی ئاییندار بریندار بكات و بشڵێی: ئێوه له ئه‌ده‌ب تێناگه‌ن؟! ئه‌ی ئه‌وه ده‌ستخستنه ناو ئایین نییه به به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌ت مه‌لاكان بانگ ده‌كات و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات و له‌مسه‌ر ده‌یانباته ئه‌و سه‌ر و بابه‌تی وتاری هه‌ینیان بۆ دیاری ده‌كات؟! ئه‌گه‌ر بڕگه‌یه‌كی عه‌لمانییه‌ت بریتی بێت له‌وه‌ی “ده‌وڵه‌ت ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروباری ئایین” ده‌بێ مه‌لاكانیش خۆیان وتاری خۆیان هه‌ڵبژێرن، نه‌ك ده‌وڵه‌ت بۆیان دیاری بكات، تۆ بڵێی ده‌ستخستنه ئایین له‌وه زیاتر چی بێت كه (چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك له‌باره‌ی مزگه‌وت و هونه‌ر و رۆشنبیری) له‌لایه‌ن رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان و په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكرێت بۆ دیاریكردنی وتاری هه‌ینی و سنوورداركردنی مه‌لاكان، له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئازادی ده‌كه‌ن؟! ئایا ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی ئازادییان ته‌نیا بۆ خۆیان ده‌وێت و رێگا ناده‌ن ئه‌وانه‌ی بیروبۆچوونی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانیان هه‌یه سوودی لێ ببینن؟! ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه باسی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره، ده ئێوه‌ش باسی ئایین و مزگه‌وتی تێدا مه‌كه‌ن، وه‌ك چۆن پێتان ره‌وا نییه مامۆستای ئایینی باسی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بكات!! ده ئێوه له‌خۆتانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن و ئه‌وه‌نده باسی ئایین مه‌كه‌ن و خه‌ریكی شیعر و چیرۆك و هونه‌ر بن!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا من هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كه هه‌ندێ مه‌لا له وتاره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو نین و هه‌وڵی جوڵاندنی سۆزی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت من بڕوام به‌وه هه‌یه هه‌ندێ وتارخوێن له وتاردان لابدرێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ یان نا، به وتاره‌كانیان هانی تووندوتیژی ده‌ده‌ن، هه‌ندێ مه‌لا جگه له هاتوهاوار شتێكی دیكه‌یان پێ ناكرێ و ناتوانن به شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌و بابه‌ته بخه‌نه‌ڕوو كه ده‌یانه‌وێ باسی بكه‌ن، به‌ڵام ناشكرێ كه‌سانێك بانگه‌شه‌ی ئازادی بكه‌ن، له‌هه‌مانكاتدا داوای سنوورداركردنی مزگه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی بكه‌ن كه ئه‌مه ئازادی خه‌ڵكانی تره و ده‌شزانن رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵكی كوردستان پابه‌ندن به وتاری هه‌ینی و پێویسته رێزیان لێ بگیرێ، له لایه‌كی دیكه‌وه خۆیان به‌ناوی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیرییه‌وه په‌لاماری پیرۆزییه‌كانی ئایینێك بده‌ن كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی كوردستان هاوسۆزن بۆ ئه‌م ئایینه، ئه‌مه ئیزدیواجییهتێكه ده‌بێ بیبینن.
سه‌نگه‌ر زراری
sangarzrary@gmail.com