
سیاسه‌ت و ئه‌خلاق …. داناعه‌سكه‌ر
dana_ak97@yahoo.com
كاتێك شه‌قام ده‌وروژێت ، عه‌رشی ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌كان ده‌كه‌وێته مه‌ترسی گه‌وره‌وه ، مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی كورسی حوكم ،ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌تونس و میسر رووده‌دات دۆخێكی ئاساییه ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی هه‌رده‌بوو دۆخی سیاسی به‌م نه‌ریته جوانه كۆتایی بێت ، ئه‌وه‌ی دونیای نیگه‌ران كردووه ، ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات رێز له‌ئیراده‌ی شه‌قام ناگرێت ، رێز له‌برسێتی و ناڕازیی بوون ناگرێت ، له‌م دۆخه‌دا پێویسته قسه‌یه‌ك له ئه‌خلاقی سیاسیانه بكه‌ین و بزانین ئه‌خلاق له‌كوێی سیاسه‌تدا گیریخواردووه ، بۆچی سیاسه‌ت ئه‌خلاقی له‌خۆی ته‌ڵاق داوه ، بۆ ناكرێ ئه‌خلاق به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌وه ببێته چاو‌دێر ، له دۆخی رووداوه‌كانی میسر و تونس ئه‌خلاق ئاماده‌گی له‌پرۆسه‌ی سیاسیانه‌ی سیاسیه‌كانی ئه‌م دوو ڵاته‌دا نه‌بوو ، به‌تایبه‌تی له‌میسر، له‌كاتێكدا ده‌توانرێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات ، ئه‌خلاق ئاماده‌گی هه‌بێ ، له‌سستمی تۆتالیتاریدا ئه‌خلاق ده‌خرێته چه‌كمه‌جه‌ی سیاسه‌ته‌وه ، ئه‌م جۆره سستمانه به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه گه‌مه‌ی سیاسیانه به‌ئه‌خلاق بكه‌ن ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له‌میسر روویدا ، به‌درێژایی ” 30 ” ساڵ حوكمی مبارك ئه‌وه‌ی بۆ پشت راستكردینه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ده‌سه‌ڵات له‌م وڵاته‌دا له‌سه‌رو به‌رژوه‌وه‌ندی گشتییه‌وه‌بوو ، بۆیه كاتێ شه‌قام حیزب و ده‌سه‌ڵات ده‌خاته به‌رده‌م بوومه‌له‌رزه‌ی خۆیه‌وه و داوا له‌موبارك ده‌كرێ وڵات به‌جێبێلێ ، جارێكی تربه سیاسه‌تی بێ ئه‌خلاقانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شه‌قام ده‌كات و رێز له‌ئیراده‌ی هه‌زاران هه‌زار هاوڵاتی خۆپیشانداری میسر ده‌خاته ناو گه‌مه‌یه‌كی تری سیاسیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه ، له‌م دۆخه گڕگرتووه‌دا سه‌رۆكی میسر له‌بری به‌جێهێشتنی وڵات و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ، داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه ، به‌م كاره‌ی هه‌م خۆڵ ده‌كاته چاوی خه‌ڵكه‌وه هه‌م ده‌یه‌وێ شانسێكی تر به خۆی بداته‌وه و ڵات به‌جێنه‌هێلێ ، هه‌موو ئه‌م رووداوانه‌ی میسر و تونس هۆشداری ده‌داته ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه رێزله‌ئیراده‌ی شه‌قام بگرن ، ئه‌گینا مه‌ترسیه‌كان بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات درێژه‌ی ده‌بێت و هیچ هێزێك ناتوانێ رێگری له‌م ئیراده پۆڵاینه بگرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له میسر رووده‌دات ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات حیزبی ده‌سه‌ڵات له‌م وڵاته‌دا له ئه‌خلاق بێبه‌ش بووه بۆیه به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ سۆزی خه‌ڵك به‌لای خۆیدا رابكێشێت ، هێدی هیچدی خه‌ریكی خۆرێكخستنه‌وه‌یه ، ئه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كه‌ی وڵاتی میسر به‌دیمان كرد خۆپیسانده‌ران به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ مومته‌له‌كاتی گشتی ببه‌ن ، ئه‌وه‌ی دۆخی راپه‌ڕینه‌كه‌ی میسری به‌و دۆخه گه‌یاند و ئاسایشی وڵاتی خسته مه‌ترسییه‌وه ، خودی حیزبی ده‌سه‌ڵات بوو ، له‌م دۆخه‌دا حكومه‌ته‌كه‌ی مباره‌ك به به‌ردێك چه‌ند چۆله‌كه‌یه‌كی كوشت ، یه‌كه‌م ئاسایشی هاوڵاتیانی خسته مه‌ترسییه‌وه ، زیندانه‌كانی به‌ڕووی پیاوكوژه‌كان خسته سه‌رپشت ، پۆلیسی له‌شه‌قامه‌كان كشانه‌وه ، له‌بری ئه‌وان سوپای خسته ناو هاوكێشه‌یه‌كی سه‌خته‌وه ،یه‌كه‌م به‌نیازبوو سوپا‌و هاوڵاتیان تووشی پێكدادان ببنه‌وه ، یاخود له‌به‌رانبه‌ردا سوود له رێز‌و خۆشه‌ویستییی نێوان سوپاوخه‌ڵك به‌سوودی خۆی بشكێنێته‌وه ، بۆیه سوپا وڵاتی كۆنترۆل كرد و ورده ورده هه‌موو رێوشوێنه‌كان ئارام ده‌كاته‌وه و بۆیه ئه‌وه‌ی بینیمان خه‌ڵكی میسر له‌ترسی دزی و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان شه‌قامیان چۆڵ كرد‌و زۆربه‌یان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ماڵ و خێزانه‌كانیان رووه‌وماڵ خه‌ریكه ده‌كشێنه‌وه یا هیچ نه‌بێ رێز له هه‌موو داخوازییه‌كانی سوپا بگرن كه خه‌ریكه ورده ورده وه‌زعه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كات ، له‌پشت ئه‌م گه‌مه سیاسیه‌ی مباره‌كه‌وه هێزه زه‌به‌لاحه‌كانی دونیا رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشتیوانی له‌مانه‌وه‌ی مباره‌ك ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ی ده‌توانێ ئه‌م دۆخه به كۆتایی هێنان به مباره‌ك گۆتایی پێ بێنێت ئیراده‌ی گه‌لی میسره ، لێره‌وه جارێكی دی مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاق و سیاسه‌ت ده‌كه‌ینه مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی كێشه گرنگه‌كان كه زۆر جار له دژی هاوڵاتیان به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ن ، به‌تایبه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ره‌نسا له‌تونس پێش راپه‌ڕین و دوای هه‌ڵاتنی زین العابدین بن علی ،
، له‌م روداوه‌دا ده‌توانین ئه‌خلاق له‌سیاسه‌ت دووربخه‌ینه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی بخه‌ینه جێی ئه‌خلاقه‌وه ، ئه‌گه‌ر سیاسیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا بكه‌ین ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی بخه‌ینه سه‌رۆ ئه‌خلاقه‌وه ، ئه‌مه نه‌ك به‌و مانایه‌ی من بڕوام وایه ده‌بێ ئه‌خلاق و سیاسه‌ت جیابكرێنه‌وه ، به‌ڵكوو له‌و سیاقه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی هه‌ندێ جار واده‌خوازێ كه ئه‌خلاق نه‌كاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ، نموونه‌شمان بۆ كێشه‌ی تونس ، كه به‌درێژایی ” 23 ” ساڵ فه‌ره‌نسا سه‌رسه‌خترین داكۆكیكه‌ر بوو له سیاسه‌تی بن عه‌لی ، لێره‌دا ده‌بێ بپرسین ئاخۆ فه‌ره‌نسا بێئاگابوو له ره‌وشی شه‌قامی تونس به‌تایبه‌تی كێشه‌ی بێكاریی له‌م وڵاته‌دا ؟ ئه‌م پرسیاره چه‌نده رووبه‌ڕوی فه‌ره‌نسا ده‌بێته‌وه ، هێنده‌ش ئه‌مریكا كه به‌رده‌وام ململانێی نێوان ئه‌مریكا و خۆرئاوا ململانێیه‌كه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌خلاقی سیاسیانه قسه‌بكه‌ین ده‌بێ له‌م دۆخه‌ی بن عه‌لی پیاتێپه‌ڕی وردبینه‌وه و قسه‌یك له‌سه‌ر رۆڵی فه‌ره‌نسا له‌م روداوه بكه‌ین و بزانین فه‌ره‌نسا پێشتر چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی تونس‌دا ده‌كرد ، هه‌موو ده‌زانین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فه‌ره‌نسا رۆڵی كاریگه‌ر هه‌بووه له تونس و به‌رده‌وام داكۆكی له‌و حكومه‌ته‌كه‌ی تونس كردووه ، ده‌رئه‌نجام كێشه‌ی تونس گه‌یشته ترۆپكی ناڕه‌زایی و شه‌قامی تونس به خوێنی گه‌نجێك كه ناوی ” محمدبوعزیزی ” گڕی گرت و بن عه‌لی ناچاركرد وڵات به‌جێبهێلێ و به‌چه‌ند كۆپته‌رێك به‌ره‌و ماڵتا و له‌وێوه به‌ره‌و فه‌ره‌نسا بكه‌وێته رێ ، سه‌ره‌تا هه‌موو بۆچونه‌كان وابون كه بن عه‌لی به‌ره‌و فه‌ره‌نسا ده‌ڕوات له‌وێ بارگه‌ی داده‌كووتێ ، جارێكی تر ده‌گه‌رێینه‌وه سه‌ر ئه‌خلاق و سیاسه‌ت ، له‌گه‌ڵ گڕگرتنی شه‌قامی تونس جارێكی دی ئه‌خلاق به‌ڕوونی خۆی له پاڵتۆی سیاسته‌وه وه‌درناو خۆی خزانده په‌تووی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ته‌وه ، له‌م رووداوه‌دا فه‌ره‌نسا به به‌ردێك دوو چۆله‌كه‌ی كوشت ، چۆله‌كه‌ی یه‌كه‌م بن عه‌لی بوو ، چۆله‌كه‌ی دووهه‌م سۆزی شه‌قامی تونس بوو ، ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌م رووداوه‌دا كردی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌خاته‌ڕوو به‌فیعلی ئه‌خلاق له‌سیاسه‌تدا شوێنی بۆخۆی نه‌هێشتووه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر فه‌ره‌نسا بن عه‌لییه‌كی بێ ده‌وڵه‌تی بگرتایه‌ته خۆی ، تونسی له‌ده‌ست ده‌چوو ، به‌ڵام فه‌ره‌نسا به قبوڵنه‌كردنی بن عه‌لی به‌نیازه جارێكی تر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له تونس جێگیربكاته‌وه ، به بڕوای من شۆڕشی تونسییه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ره‌نسییه‌كانی هه‌ڵدایه زبڵدانی مێژووه‌وه ، به‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی تونس له‌وه وریابووه‌ته‌وه جارێكی تر تونس بخاته نێو سه‌به‌ته‌كه‌ی فه‌ره‌نساوه ، به‌ڵام هێشتا ناتوانین له‌م دۆخه‌دا ئه‌خلاق نه‌كه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌خلاق ، چونكه به‌رژوه‌ندی سیاسیانه‌ی سیاسیه‌كان له‌مانه‌وه‌ی خۆیاندایه ، لێره‌دا ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر مبارك و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر رۆڵی كۆشكی سپی ده‌كه‌ین ، له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌مریكا زۆر به‌ڕاشكاوانه په‌یامی خۆی بۆ میسرییه‌كان نارد ، ئه‌وه‌یش نه پشتگیری له ده‌سه‌ڵات ده‌كات و نه پشتگیریی له هاوڵاتیان ، به‌بڕوای هه‌مووان ئه‌م په‌یامه روونه ، بۆیه لێره‌دا وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتییه‌كاندا ئه‌خلاق ده‌خرێته ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه سیاسیه‌كانه‌وه ، واتا ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانه بارودۆخی میسر به‌لایكدا بشكێته‌وه ، ئه‌وجار بڕیار له‌سه‌ر دۆخه‌كه ده‌دات ، بۆیه له‌هه‌ندی جاردا ناچاریان بڕوامان به‌وه هه‌بێ له‌سیاسه‌تدا ئه‌خلاق ده‌بێته شێوه‌یه‌كی مه‌تاتی له‌خۆ ده‌گرێت ، هه‌ندێ جار ده‌كشێ و هه‌ندی جاری دی خاو ده‌بێته‌وه .