
ڕاپه‌ڕینی کرێکاری و شکستی سه‌رمایه‌داری
ڕاپه‌ڕین و شۆڕش و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری کرێکاران و هه‌ژاران دژی بێ‌کاری و گرانی و برسێتی و گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابووری، سه‌رجه‌م ڕژێمه دیکتاتۆره بۆرژوا‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌کو میسر و ئۆردۆن و جه‌زائیر و تونس و هتد… داگرتووه، دووهه‌فته پێش ئێسته سه‌رۆکی حکومه‌تی تونس له‌ترسی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌رهه‌ڵهات و په‌نای برده به‌ر ووڵاتی سعودیه، سه‌رۆکی میسریش له‌ژێر فشاری خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ردا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ڕاگه‌یاند. ئاشکرایه که سیاسه‌تی ئابووری ئه‌م ووڵاتانه سه‌رمایه‌داری و په‌یڕه‌وکردنی بازاڕی ئازاده، ئه‌و بازاڕی ئازاده‌ی بۆرژوازی جیهانی شانازی پێوه‌ده‌که‌ن، جگه له گرانی و هه‌ژاری و داماوی زیاتر بۆچینی کرێکار و توێژه هه‌ژاره‌کانی کۆمه‌ڵگا هیچی تری لێ سه‌وز نه‌بووه، مه‌گه‌ر که‌ڵه‌که‌ی زیاتری سامان و داهاتی زۆر بۆ بۆرژوازی و داروده‌سته‌کانیان.
بزوتنی ئازادانه‌ی سه‌رمایه له‌بازاڕی بازرگانی و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێناندا، نرخی کاڵاکانی به‌رز و ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێ‌کاری زۆرکردووه، ڕکابه‌ری نێوان بۆرژواکان، به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی بازاڕ و سیسته‌می کارکردن و به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا، کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ته‌واوی دابه‌شی دوو چینی چه‌وساوه و چه‌وسێنه‌رکردووه. هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوازی هه‌موو ئازادی سیاسی و ئابووریان بۆ خۆیان و چینه‌که‌یان به‌ڕه‌وا بینیوه و سه‌رتاپای دارایی و هێزی سه‌ربازی و موڵک و سامانی کۆمه‌ڵگه‌یان بۆخۆیان و وه‌چه‌کانیان به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتی مافیایی قۆرخکردووه، خاوه‌نی هه‌موو بڕیارێکن. ئیتر له‌م لاشه‌وه کرێکاران و هه‌ژاران برسی و ڕووت و بێ‌ماف و خانه‌ولانه ماونه‌ته‌وه، هیچ حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکێک ئاوڕیان لێناداته‌وه و بگره له‌چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێسایه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌دا مامه‌ڵه‌یه‌کی زۆرنامرۆڤانه و سه‌رکوتگه‌رانه له‌ته‌کیاندا ده‌که‌ن و ته‌نیا وه‌ک کۆیله‌ی خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌کاریان ده‌هێنن.
له ئاکامی ئه‌م په‌ستان و زۆرداری و بێمافیه‌دا جه‌ماوه‌ر به‌ڕوویده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازیدا ده‌ته‌قێته‌وه و شه‌پۆلی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوان ملی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت و ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری جه‌ماوه‌ری کرێکاران سه‌رمایه‌داران دێنێته سه‌رچۆک. به‌ڵام ئه‌و گرفت و که‌موکوڕیه سیاسی و ئابووریانه‌ی کۆمه‌ڵگه دووچاری هاتووه ته‌نیا به ده‌ستاوده‌ستپێکردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان باڵه جیاوا‌زه‌کانی بۆرژوازیدا چاره‌نابێت. خه‌بات و تێکۆشان و خوێن به‌خشینی زۆری جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه و به‌شخوراو ته‌نیا له‌پێناو گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌روه‌دا نیه، به‌ڵکو ده‌بێت هه‌وڵدان بێت بۆ له‌ڕیشه ده‌رهێنانی ئه‌و سیسته‌مه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌ده‌بات که سه‌رچاوه‌ی گشت نه‌هامه‌تیه‌کانی نه‌بوونی و گرانی و بێ‌کاری و بێمافی مرۆڤه‌کانه به‌گشتی.
ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو کات زیاتر کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی قه‌یرانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و گڵۆباڵیزمه‌که‌ی له‌سه‌ر کرێکاران ده‌رکه‌وتووه، که‌چۆن هه‌موو ماف و ئازادیه‌کانی مرۆڤی پێشێلکردووه. شکستی سیاسه‌تی بۆرژوازی جیهانی له‌پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌مریکا پاش شه‌ڕه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کانی جیهان و په‌یتا په‌یتا هه‌ره‌سی ڕژێمه ده‌سته‌مۆکانی، جارێکی تریش پووچی ئه‌م نه‌زمه نیشان ده‌دات. کاتێک که‌مینه‌ی بۆرژوازی خاوه‌نی هه‌موو سه‌رمایه و کۆمپانیا و کارگه‌و خزمه‌تگوزاریه‌کان بێت، چینی کرێکار و توێژی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ش له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا بناڵێنن، ئیتر ئه‌م بارودۆخه کوشنده‌یه، به‌مه‌ش ئایینده‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌که‌وێته مه‌ترسی و قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری جیهانی قوڵتر و فراوانتر ده‌کاته‌وه. بارودۆخی ئێستای ئابووری و سیاسی جیهانی و ناوخۆیی پێویستی به‌گۆڕانی ڕیشه‌یی قوڵ هه‌یه له گشت کۆمه‌ڵگه‌کاندا و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی خێرا و چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌ستپێکردووه.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بازاڕی ئازادی جیهانیدا سه‌رمایه‌داری پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێی بازرگانی و پیشه‌سازیه‌وه، به‌جیهانی بوونی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی به‌رهه‌مهێنان، هه‌وڵدان بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانجی زیاتر و په‌ره‌سه‌ندن و فراوانکردنی بازاڕی کاڵاکان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا. ئه‌مه‌ش پێویستی به ئازادی ئاڵوگۆڕی کاڵا و گوێزانه‌وه‌ی سه‌رمایه و سیسته‌می بازاڕی ئازاد و گرتنه‌به‌ری میکانیزمی خۆی که کۆمپانیا مۆنۆپۆڵه‌کان و چه‌ندین شێوازی جیاواز له پێکهاتن و ڕێکه‌وتنی ئابووری و سیاسی یان سه‌ربازیه‌وه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی تردا. هه‌روه‌ها ووڵاتانی زلهێزی سه‌رمایه‌داری جیهانی توانیویانه له‌ڕێی خۆسه‌پاندن و سزای بازرگانی و داگیرکاریه‌وه تاڕاده‌یه‌ک به ئامانجه‌کانیان گه‌یشتوون.
له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان و پاش کۆتایی پێهێنانی دووجه‌مسه‌ری سیاسی و سه‌ربازی جیهانی و داڕمانی بلۆکی شوره‌وی ئه‌م به‌جیهانی بوونه‌ی بازاڕ یان گلۆبالیزم سه‌ری هه‌ڵدا و له ناخی سه‌رمایه‌دارانی ڕۆژئاوایی لیبرالیزمه‌وه بازاڕی ئازاد یان ئابووری بازاڕ هاته کایه‌وه. گڵۆباڵیزم واته ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی بازاڕی جیهانی و بچوککردنه‌وه‌ی جیهان بۆ سه‌پاندنی سیسته‌مێکی بازاڕی ئابووری و بازرگانی سه‌رمایه‌داریانه، پاش ئه‌و پێشکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی له‌بواری زانست و ته‌کنۆلۆژیای گه‌یاندن و زانیاری‌دا به‌ده‌ست هات. له‌م بازاڕی ئازاده‌دا بازرگانی و قازانج و نرخ ئازادکراوه و له‌گه‌ڵ که‌می و زۆری داواکاری به‌رهه‌م و کاڵادا یاری به‌نرخ و بازاڕ ده‌کرێت و سه‌رمایه‌دارانی خاوه‌ن کارگه‌و کومپانیاکانی پیشه‌سازی و بازرگانی به‌ئاره‌زووی خۆیان قازانج خڕده‌که‌نه‌وه.
لێره‌وه کێشه و ئاڵۆزی سیاسی و ئیداری و کۆمه‌ڵایه‌ته‌کان ڕووده‌کاته دامه‌زراوه ئابووری و سیاسیه‌کانی حکومه‌ت و قه‌یرانێکی سه‌رتاپاگیر سه‌رهه‌ڵده‌دا. به‌جۆرێک ئایینده‌ی ڕه‌ش و ترسناک چاوه‌ڕوانی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌بێت و قه‌یرانه‌که له‌ئاستێکی ئابووری و سیاسی فراوان و چاوه‌ڕوان نه‌کراودا چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگه به‌بارێکدا ده‌خات، ڕه‌نگه ڕوخانی ده‌سه‌ڵات و شکستی بۆرژوازی بێت وه‌ک له تونس ڕوویدا. له‌م قه‌یرانه سیاسیانه‌دا ده‌بێت هۆکار و ئه‌نجامه‌کانی به‌ووردی لێکبدرێته‌وه و بتوانرێت که‌ڵک له ئه‌زموونی مێژوویی وه‌ربگیرێت، تا له‌کاتی په‌ره‌سه‌ندن و هه‌ڵکشانی ئه‌و قه‌یرانه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕین و به‌رپاکردنی شۆڕش ئه‌نجامێکی پۆزه‌تیڤی بۆ چینی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگه هه‌بێت،چونکه کرێکاران خۆیان پشکۆی ڕاپه‌ڕین و قوربانیده‌ری ڕێگای ئازادی و یه‌کسانی و ڕزگاربوون له‌چه‌وسانه‌وه‌ن.
کاتێ قه‌یرانی ئابووری و سیاسی ڕوو له کۆمه‌ڵگه ده‌کات، جوڵانه‌وه‌ی کرێکاران سه‌رهه‌ڵده‌دا و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریه‌کان چڕترده‌بنه‌وه، بۆیه پێویسته ئامانج و ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌و سیسته‌م و یاسا و ده‌سه‌ڵاته ئاماده‌بێت، تا بتوانرێت خه‌بات و تێکۆشانی چینایه‌تیانه ئه‌نجامێکی دڵخۆشکه‌ر و ئایینده‌یه‌کی گه‌ش بێنێته‌کایه‌وه. ڕژێمی سه‌رمایه‌داری هه‌رده‌م له قه‌یران و ته‌نگه‌ژه‌دایه، بۆیه ده‌بێ چینی کرێکار و مافخوراوی کۆمه‌ڵگه بزانێت چۆن له‌و قه‌یرانه‌دا مامه‌ڵه‌یه‌کی ووریایانه و شۆڕشگێڕانه ده‌کا و به‌قازانجی بردنه‌سه‌ری زیاتری ده‌سکه‌وته‌کانی هه‌نگاوی پێشڕه‌وانه ده‌نێت. به پێوانه‌یه‌کی زانستیانه و هه‌مه‌لایه‌نه ئاستی سه‌رکه‌وتنی خۆی له‌و ململانێیه‌دا مسۆگه‌ربکات. ئاسۆی کۆمه‌ڵگه به‌بیروباوه‌ڕی کۆمۆنیستی و خۆڕێکخستنی پێشوه‌خت له حیزبی خۆیدا حیزبی چینی کرێکار زیاتر په‌ره‌پێبدات و ڕۆشن بکاته‌وه.
هه‌موو کات بۆرژوازی جیهانی له‌هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنی ئه‌و قه‌یرانه‌دایه که‌سروشتی ئه‌وی پێکهێناوه، خه‌ریکی که‌مکردنه‌وه و سووک کردنێتی، به‌ڵام هیچ کات نه‌یتوانیوه بنه‌بڕی بکات، چونکه ئه‌و که‌موکوڕی و گیرگرفتانه له‌هه‌ناوی ڕژێمی سه‌رمایه‌داریدا له‌دایک بووه، ئازار و نه‌هامه‌تی زۆری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا هێناوه، بۆیه چاره‌سه‌ری یه‌کجاری لای ئه‌و نیه و ئه‌و سیسته‌مه خۆی هۆکاری نایه‌کسانی و نائارامی و نه‌بوونی ئازادی و دادپه‌روه‌ریه. دیارترین نا ئه‌کتیڤی ئه‌م سیسته‌مه‌ی سه‌رمایه‌داری که جیهانی داگیرکردووه، نه‌بوونی یه‌کسانی و ئازادی ئینسانه‌کانه به‌تایبه‌تی چینی کرێکار له هه‌ڵبژاردنیدا، وه به‌زۆر خۆسه‌پاندنێتی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌کاندا له‌پێناو به‌تاڵانبردنی داهات و دزینی به‌ری ڕه‌نجی چینی کرێکار.
له‌م سه‌رده‌می گڵۆباڵیزمه‌ی سه‌رمایه‌داریدا کرێکاران له هه‌موو کات زیاتر پێویستیان به‌یه‌کڕیزی و یه‌ک خه‌باتی چینه‌که‌یان هه‌یه تا بتوانن، پیلان و فێڵ و سیناریۆ دروستکراوه‌کانی بۆرژوازی ناوخۆیی و جیهانی شکست پێ بهێنن، ته‌نیا به یه‌کگرتوویی و هاوخه‌باتی هاوپشتیتان ده‌توانن به ئامانج و خواسته ڕه‌واکانتان له دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی خوازیاری خۆتان که سۆسیالیزمه بگه‌ن.
31.01.2011
ئازاد به‌کر