
یه‌که‌مین رۆژنامه‌وانی توتالیتر
بنیتو موسیلینی به‌ر له‌وه‌ی ببێته سه‌رۆک کۆمار رۆژنامه‌وان بوو و به‌ڵام زۆر زوو رێگه‌ێکی جیاوازی بۆ ژیانی خۆی هه‌ڵبژارد و له ئاکامدا بوو به یه‌که‌مین دیکتاتۆری سه‌ده‌ی نوێ له ئوروپا، موسیلینی هه‌میشه ده‌یوت: کاتێ به هێز ده‌بێن که هیچ دوستێکمان نه‌بێت. ئه‌و باوه‌ری به فاشیسم بوو و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوو که مه‌کته‌بی فاشیستی دهتهوانێ هه‌موو خه‌ون و ئاواته‌کانی به‌دیی بێنێت. فاشیسم ئه‌و ئیزنه‌ی به موسیلینی ده‌دا که له کۆمه‌ڵگای ئیتالیا هه‌موو حه‌ز و خه‌ونه‌کانی بێنێته دیی. موسیلینی خه‌ونی به ئیمپراتووری گه‌وره‌ی ئیتالیاوه ده‌دی و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش خۆی له هیتلر نزیک کرده‌وه و بوو به نزیکترین هاورێ و دوستی هیتلر. له نێوه‌ی ساڵی 1920دا، ئیتالیا له باردۆخێکی زۆر ناڵه‌باری له بواری ئابووری هه‌بوو و خه‌ڵک تینووی گۆڕان و باشکردنی باردۆخی ژیانیان بوون. شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م، ئیتالیای تووشی هه‌ژاری و پرژ و بڵاوی و ئاژاوه‌کان خه‌رێک بوون ئیتالیایان به‌ره دابه‌ش بوون ده‌برد. ئه‌م کێشانه ببۆه هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک بیر له رابردووی خۆیان بکه‌نه‌وه و باس له ئیتالیاێکی به هێز که ده‌ورانێک بۆ خۆی ئیمپراتوورێکی گه‌وره بوو بکه‌ن. وای لێهاتبوو که باس کردنی رابردوو و دووپاته کردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ئیتالیا ببوو به خه‌ون و خۆزگه و له وه‌ها دۆخێک‌دا موسیلینی کاتی به شیاو زانی، موسیلینی که ناتقێکی زۆر باش بوو و خه‌ڵکی ئیتالیا قسه‌کانیان زۆر پێ خۆش بوو چۆنکا پڕ به دڵی ئه‌وان قسه‌ی ده‌کرد. هه‌ر له‌و کاته‌دا زۆربه‌ی رێبه‌ران ئوروپا وایان ده‌زانی که موسیلینی که‌رێک زیاتر نیه. به‌ڵام موسیلینی که راستیه‌کانی کۆمه‌ڵگای ناسیبوو و به ناسینی ئه‌و ده‌رد و نه‌خۆشیه‌کانی وڵاته‌که‌ی و به هه‌ست کردنێکی مێژوویی توانی هه‌موو ره‌قیبه‌کانی وه‌لانێت و له ساڵی 1925 میلادی بوو به سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا، تا به‌ر به شه‌ڕی ناوخۆیی بگرێت. موسیلینی زۆر زیره‌ک بوو، هه‌ر چۆن هه‌میشه دادی بێ دینی ده‌دا به‌ڵام له‌و لاوه هاوکاری پاپی ده‌کرد و پشتیوانی پاپی بۆ بواری ئابووری پێ کارێکی باش و گۆنجاو بوو، ئه‌و ده‌سه‌ڵات و هێزی دێری به باشی ناسیبوو، له ساڵی 1926 موسیلینی هه‌موو شتێکی خسته ئه‌و لاوه‌و حکومه‌تی فاشیستی راگه‌یاند، له‌و ساته به‌دواوه به‌ربه‌ره‌کانێکی زۆر جدی که‌وته نێوان حکومه‌ت و ئوپزسیون و رۆژنامه‌وانانی ئازاد وهه‌ر وه‌ها کۆمه‌ڵگاوه. موسیلینی دژبه‌رانی به هۆی پولیسی نه‌هێنی ئیتالیا له ناو ده‌برد و سیاسه‌تی سه‌رکوتی له ئیتالیا ده‌س پێ‌کرد. زۆربه‌ی مێژوو نووسان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که حکومه‌تی فاشیستی هیتلر دڕنده‌ترین حکومه‌تی فاشیستی جیهان بووه، به‌ڵام به‌ر له دروست بوونی حکومه‌تی ئالمان موسیلنی له ئیتالیا حکومه‌تی فاشیستی دروست و به‌رێوه ده‌برد. هیتلر له زۆربه‌ی کاره‌کانیدا حکومه‌تی موسیلینی کردبوو به سه‌رچاوه بۆ خۆی به تایبه‌تی پولیسی نههنی و ئه‌و کارانه‌ی که ئه‌و پولیسه ده‌یکرد، که دوای ماوه‌ێک خۆی له وینه‌ی گهشتاپۆدا به‌دی کرد. ئه‌م دوو دیکتاتۆره ئوروپاییه بیر و باوه‌ریان زۆر له یه‌ک نزیک بوو و له ساڵی 1936ی میلادیدا یه‌کێتیه‌کی تۆند و تۆڵیان پێکه‌وه گرێدا که تا دوا هه‌ناسه‌کانی ئه‌و دوو رژێمه به‌رده‌وام بوو، له ساڵی 1940 هاوپا له گه‌ڵ هیتلر موسیلینی بۆ گرتنی جیهان هێرشیان کرده سه‌ر وڵاتانی جیهان و ئه‌م شه‌ڕ له ئیتالیا پشتیوانی زۆری لێنه‌کرا، هه‌ر چه‌ن ماشینی شه‌ڕی ئیتالیا له چاو ئالمان هه‌ر هیچ نه‌بوو وئیتالیا له بواری نیزامیه‌وه زۆر لاوازتر له ئالمان بوو و کاتێ ئیتالیا نه‌یتوانی یونان داگیر بکات، ئه‌م شکه‌سته بۆ موسیلینی زۆر ناخۆش بوو ، هه‌ر له‌و کاته‌دا خه‌ڵکی ئیتالیا له‌م هه‌موو شهر و ئاژاوه و شێواویی وڵاته‌که‌یان زۆر نیگه‌ران بوون‌و رازی نه‌بوون له حکومه‌تی موسیلینی. هه‌ر ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی شای ده‌رکراوی ئیتالیا ویکتور ئیمانوئل له ساڵی 1943 بتوانێ تۆڵه له موسیلینی بکاته‌وه و ده‌ستووری ده‌سبه‌سه‌ر کردنی موسیلینیدا و دیکتاتۆری فاشیست ده‌سبه‌سه‌ر کرا، به هیتلر نه‌یئه‌توانی چاوه‌روانی شکه‌ستی موسیلینی بێت و هیتلر له هێرشێکی هه‌وایدا توانی موسیلینی رزگار بکات و کاتێ ویستی موسیلینی بۆ ده‌سه‌ڵات بگه‌رێنێته‌وه، موسیلینی دیکتاتۆری پێشوو ئه‌و داوایه‌ی قه‌بووڵ نه‌کرد، ئالمان له‌و کاته‌دا به‌شێک له ئیتالیای داگیر کردبوو، موسیلینی له ئاکامدا بۆ ده‌سه‌ڵات له ئیتالیا گه‌رایه‌وه و موسیلینی که به پشتیوانی ئالمان بۆ ده‌سه‌ڵات گه‌رابوه‌وه بوو به عهروسهکی ناو شانۆ و ته‌نیا فه‌رمانه‌کانی هیتلری جێبه‌جێ ده‌کرد. له ئاکامدا و له ساڵی 1945 کاتێ موسیلینی و دڵداره‌که‌ی ده‌یانویست ئیتالیا به‌ره‌و شوێنێکی نادیار به جێ بێڵن له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا و هه‌ر ئه‌و رۆژه له لایه‌ن پارتیزانه‌کانه‌وه کوژران و ئه‌مه بووه هۆی ته‌واو بوونی ده‌وره‌ێکی فاشیستی له ئیتالیا و جیهانیشدا. له دوای کوشتنی موسیلینی و داڵدارهکهی پارتیزانه‌کان لاشه‌کانیان به پێچه‌وانه‌وه له ناو شاری میلان‌دا هه‌لواسی و خستیانه به‌ر دیدی خه‌ڵک. هه‌ر وا که خۆدی موسیلینی وتبووی که به خوێن ده‌بێ چه‌رخه‌کانی مێژوو بگهرێنین و خۆیشی چوون ناو مێژوه‌وه.