له‌سێداره‌دانی ئاشكرا …. وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه : نیا كامیل
ئه‌وه‌ی لێره‌دا خراوه‌ته ڕوو به‌شێكه له( ” بارودۆخی سعودیه له پێنج ساڵی ڕابردودا “، ڕاپۆرتی هاوبه‌ش ، كه ساڵانه له ناوه‌ندی كێشه‌كانی كه‌نداو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیستراتیژی . له‌نده‌ن په‌یمانگای كاروباری كه‌نداو . واشاتۆن ، ده‌ری ده‌كات . جولای 2010 . ) كه ئێمه هه‌وڵی وه‌رگێڕانیمان داوه ، وه‌ك به‌شێك له كتێبێكی گه‌وره‌تر ، له‌زمانی عه‌ره‌بیه‌وه ، به ناونیشانی پاراستنی ته‌ختی سعودیه ، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی بتوانم ته‌واوی بكه‌م .
ڕێخراوه مافناسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ژماره‌ی گیراوانی بیروڕا له سعودیه‌دا به نزیكه‌ی 8000 كه‌س ده‌خه‌مڵێنن ، له كاتێكدا هه‌ڵسوڕاوانی مافناس ژماره‌كه به 17000 ده‌خه‌مڵێنن . له گرتوخانه‌كانی سعودیه‌دا نزیكه‌ی 2000 به‌ندكراو هه‌یه كه ڕوبه‌ڕوی بڕیاری له‌سێ داره‌دان بونه‌ته‌وه . وه‌سه‌رجه‌م كرده‌وه‌كانی له‌سێ داره‌دان له گۆڕه‌پانه گشتیه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن ، وه به په‌ڕاندنی سه‌ر به شمشێره ، وه ئه‌وه ڕێگایه‌كه به‌كارده‌هات له چاخه‌كانی ناوه‌ڕاستدا ، وه ژماره‌یه‌ك له ڕێخراوه تیرۆرستیه‌كان به‌كاری ده‌هێنن .
ئاماژه به‌وه كراوه كه حكومه‌تی ئال سعود پێداگره له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی كرده‌وه‌كانی له‌سێداره‌دان به ئاشكرا له پێناوی وروژاندنی ترسی هاوڵاتیان و ملكه‌چ كردنیان وه سڵه‌ماندنه‌وه‌ی بهرههڵستكارانیشی .
ڕێخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێكیدا كه‌له تشرینی یه‌كه‌می 2008دا ده‌رچوو زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی له‌سێداره‌دانی له سعودیه‌دا سهرهكۆنهكرد ، وه ووتی كه ڕێژه‌ی له‌سێ داره‌دانی ژنان له سعودیه‌دا به‌رزترینیانه له جیهاندا . وه ئه‌وه‌شی زیاد كرد كه ” شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودی زیادبونێكی به‌رچاوی هه‌یه له ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی له‌سێ دارهداندا وه هه‌ڵاواردن هه‌یه له دژی كرێكارانی بیانی هه‌ژار و سعودیی هه‌ژاره‌كاندا له‌كاتی ده‌رچوواندنی بڕیاره‌كانی له‌سێداره‌داندا
” .
وه ڕێخراوه‌كه ووتی كه ” سعودیه نزیكه‌ی هه‌ر دوو هه‌فته جارێك حاڵه‌تێكی له‌سێ داره‌دان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ، وه نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له‌سێداره ئه‌درێن له كرێكارانی بیانی هاوڵاتیانی ووڵاته دواكه‌وتوو هه‌ژاره‌كانن ” . مالكوم سمارت به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی باكوری ئه‌فریقیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ووتی كه ” ڕێخراوه‌كه هیوای وابوو كه ئه‌و چاكسازیانه‌ی كه سعودیه پێی هه‌ستاوه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی كه‌می ڕابوردودا له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا ببێته هۆی وه‌ستاندنی جێبه‌جێ كردنی سزای له‌سێداره‌دان یان لانی كه‌می كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌كه‌ی . به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوو ئه‌دات پێچه‌وانه‌یه له كاتێكدا ئێمه به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی له‌سێداره‌دانی كه‌سه‌كاندا ده‌بینین ، كه زۆربه‌یان سزا بهسهرادانیان له دادگای نهێنی و نادادپه‌روه‌رانه‌دا به‌ڕێوه چووه . هه‌روه‌ك داوای كۆتایی پێهێنانی ئه‌م دادگایكردنانهی كرد به شێوه‌یه‌كی زۆر زوویی ” وه ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه ” سزای له‌سێداره‌دان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵبژارده و به‌بێ یه‌كسانی جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌كاتێكدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر كرێكارانی بیانی ووڵاتانی هه‌ژار یان ئه‌وانه‌ی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراون یان له‌سه‌ر سعودیه هه‌ژاره‌كان یان ئه‌وانه‌ی سه‌ربه خێزانێكی ده‌سه‌ڵاتدارنین و بتوانن یارمه‌تی منداڵه‌كانیان بده‌ن بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رز و ڕزگاركردنیان له‌سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ده‌كرێت ” . وه ڕێخراوه‌كه ووتی كه سعودیه 158 كه‌سی له‌سێداره‌داوه له‌ماوه‌ی ساڵی 2007دا ، له كاتێكدا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی له‌سێداره‌دان گه‌یشته 71 حاڵه‌ت هه‌تا كۆتایی ئابی ساڵی 2008 . وه به‌گوێره‌ی ڕێخراوه‌كه سعودیه هه‌ستاوه به جێبه‌جێ كردنی له سێداره‌دانی 1685 كه‌س له ماوه‌ی نێوان ساڵی 1985 و ئایاری 2008دا ، له نێویاندا 860یان بیانیه ، وه ئه‌وه ناگونجێت له‌گه‌ڵا ڕێژه‌ی بیانیانی سعودیه‌دا كه ده‌گاته كه‌متر له چاره‌كێك .
وه ڕێخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كرێكارانی بیانی هه‌ژار كه سزا ئه‌درێن به له‌سێداره‌دان به‌زۆری بێبه‌ش ده‌كرێن له مافی گرتنی پارێزه‌ر بۆ به‌رگری لێكردنیان له ماوه‌ی دادگایكردنیاندا ، وه ناتوانن به‌شوێن ئه‌وه‌دا بچن كه چی ده‌گوزه‌رێت له ماوه‌ی دانیشتنه‌كانی دادگادا به‌هۆی نه‌زانینی زمانی عه‌ره‌بیه‌وه . وه ڕێخراوه‌كه ڕایگه‌یاند كه هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه سزایان به‌سه‌ردا دراوه به له‌سێداره‌دان نازانن كه‌ئه‌وان سزادراون به له‌سێداره‌دان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌یان نه‌بێت .
وه ڕێخراوه‌كه حاڵه‌تی 6 سۆماڵی خسته‌ڕوو كه له‌سێداره‌دران به په‌ڕاندنی سه‌ریان كه نه‌یان زانیوه كه ئه‌وان له ڕێگه‌دان بۆ له‌سێداره‌دان به‌یانی ڕۆژی جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌یان نه‌بێت .
وه له ڕاپۆرتی ڕێخراوهكهدا هاتووه كه گیراوان ڕوبه‌ڕووی شێوازی جیاجیای ئه‌شكه‌نجه‌دان ئه‌بنه‌وه وه‌ك لێدانی كاره‌با و ده‌رهێنانی نینۆك و لێدان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌ندامانی خێزانی گیراوه‌كه وهسوتاندن به هۆی جگه‌ره‌وه به ئامانجی لێده‌رهێنانی دانپیانان لێیان . وه سمارت ئه‌و دادگاییانه‌ی ، كه‌له كۆتایدا بڕیار له‌سه‌ر گومان‌لێكراو ده‌دات به له‌سێداره‌دان ، به‌وه چواند كه ” توند و نهێنیه هه‌تا ئاستێكی دور وه نادادپهروهرانهشه ” ، وه دادوه‌ران ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانیان هه‌یه كه ده‌توانن بڕیاری له‌سێداره‌دان بده‌ن له‌سه‌ر گومان لێكراو له‌به‌ر هه‌ستانیان به‌سه‌رپێچی نا هاوتای به‌كارهێنانی توندوتیژی وهنادیاریكراو به ده‌قێكی یاسایی ڕۆشنیش .
وه ڕێخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دانی ژنان له سعودیه‌دا به‌رزترینه له جیهاندا وه‌ئه‌وه به‌هه‌مانشێوه له نێوان ووڵاتانی كه‌میشدا كه‌جێبه‌جێ كردنی سزای له‌سێداره‌دان له‌دژی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌تاوانێك هه‌ستاون به‌رله ته‌مه‌نی هه‌راش بوونی یاسایی . وه‌ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه به‌گوێره‌ی ووته‌ی ڕێخراوه‌كه . وه سمارت داوای له حكومه‌تی سعودیه كرد به‌وه‌ستاندنی جێبه‌جێ كردنی سزای له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر نێوجه‌وانان ( القاصرین ) وه ده‌سته‌به‌ر كردنی دادپه‌روه‌ری دادگاكان و دانانی ئاستێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ران له ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی له‌سێداره‌داندا .
سیستمی داد له سعودیه‌دا به سروشتی خۆی سه‌رتایی و تائیفیه . دادوه‌ران ته‌نها له‌و موسوڵمانانه‌ی كه‌سه‌ر به ئاینی فه‌رمی ده‌وڵه‌تن ( كه بریتیه له ئیسلامی وه‌هابی ) ئه‌و شته‌ی كه زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی سعودی لێی دورخراونه‌ته‌وه كه سه‌ر به وه‌هابی نین ده‌ستنیشان دهكریێن. وه زیان به كه‌مینه ئاینیه‌كانی تر ده‌گه‌یه‌نێت . سیستمی دادوه‌ری ناسه‌ربه‌خۆیه ، وه ده‌ستێوه‌ردانی زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی جێبه‌جێ كردنه‌وه وه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن شازادهكانهوه .
ڕه‌خنه‌ی تیژ ئاڕاسته‌ی دادوه‌ران ده‌كرێت له‌به‌ر سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونیان ، وه دادگاییه‌كانی تاوان به شێوه‌یه‌كی داخراو جێبه‌جێ ده‌كرێن ، كه لێپرسراوێتی له سیستمی سعودیدا لاواز ده‌كات ، وه ڕێگه به گه‌واهی ده‌ران نادرێت به به‌ژداریكردنیان له دادگاییه‌كاندا ، وه ئه‌وه كارێكه كه پێچه‌وانه‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه له دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌دا . و تاوانباران مافێكی كومیان پێده‌درێت به گرتنی پارێزه‌ر ، وه ڕێگه‌شی پێ‌نادرێت به‌رگرییان لێبكات .
وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه : نیا كامیل
nyakami@hotmail.com