
لاورا ڕاستریبۆ و واقیعی كۆڵۆمبیا
وه‌رگێڕانی: عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی*
لاورا له ژیانی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی لهكۆڵۆمبیادا به‌شداریی به‌رچاوی هه‌بووه و مایه‌ی ڕێز و ستایشه. ده‌سته‌ی سوێندخۆرانی خه‌ڵاتی فاگوارا، ڕۆمانه‌كه‌ی لاورا (شێتی) یان له‌نێو سه‌دان ڕۆمان هه‌ڵبژارد و پێشكێشیان كرد. به‌م بۆنه‌وه سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا (ئه‌لفارۆ ئۆریبی) نامه‌یه‌كی بۆ لاورا نارد. شایه‌نی باسه ئه‌م خه‌ڵاته ده‌كاته 000571 دۆلار، (خۆسێ ساراماگۆی) خودانی خه‌ڵاتی نۆبل له ئه‌ده‌ب و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دادوه‌ری و سكرتێره‌كه‌ی (خۆزفینا ئهلدیكوا) ئه‌م ڕۆمانه‌یان له نێو 563 ڕۆمان به چاكترین ڕۆمان دایه قه‌ڵه‌م و به شایه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته‌یان دانا. ساراماگۆ ده‌ڵێ (شێتی) یه‌كێكه له ڕۆمانه مه‌زنه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی كه بریتییه له چیرۆكی پیاوێكی تا سه‌ر ئێسقان عاشق كه بێ پچڕانه‌وه به‌دوای ژنێكی خۆشه‌ویستیدا ده‌گه‌رێ كه زۆری خۆشده‌وێ و له ئه‌نجامدا تووشی شێتی و بازرگانی به مادده بێهۆشكه‌ره‌كان دێت.. لاورا راستریبۆ له دایك بووی ساڵی 1950 یه و به‌رهه‌مه‌كانی بۆ دوانزه زمان وه‌رگێڕدراون، هه‌روه‌ها به هۆی ڕۆمانی (هه‌واڵه‌كانی دوا فیرده‌وس) خه‌ڵاتی فه‌ره‌نسای ڕۆشنبیریی پێ به‌خشرا، ئه‌م خه‌ڵاته ده‌درێته چاكترین ڕۆمانی وه‌رگێڕدراو بۆ سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی كه له‌ساڵی 1998 كراوه‌ته فه‌ره‌نسی. لاورا ئێستاكێ له بۆگۆتا ده‌ژی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ڕۆشنبیری و گه‌شتیارییه و له منداڵییه‌وه به بیری چه‌پڕه‌وی گۆش كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و په‌یوه‌ندیداره به چینی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه. هه‌ر له ساڵانی 1970 وه له ڕیزه‌كانی ده‌سته‌به‌ندیی سۆسیالیستی له تێكۆشاندا بووه، هه‌ركه چووه زانكۆی لۆس ئاندیس خه‌ڵاتێكی له فه‌لسه‌فه درایێ و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین وتار و بابه‌تی له‌باره‌ی ماركسیه‌ت و لینینیزم له ڕۆژنامه بچووكه كه‌م بڵاوه‌كان نووسی و له‌ساڵی 1972 له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له بزوتنه‌وه‌ی نۆزده‌ی نیسان چه‌كی كرده شان. ئه‌مانه گرووپێكی ڕۆشنبیر بوون كه ناڕه‌زاییان له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌بوو، به هۆی ئه‌مانه‌وه لاورای نووسه‌ر تووشی هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن به كوشتن هات و له ئه‌نجامدا ماوه‌ی پێنج ساڵان له تاراوگه له نێوان مه‌كسیكۆ و مه‌درید ژیانی برده‌سه‌ر و دواتر گه‌ڕایه‌وه زێدی باب و باپیرانی. ئه‌گه‌ر سهرپێكی ژیانی لاورا لایه‌نگری ترۆتسكی بووبێت ئه‌وا ئێستا لایه‌نگری دیموكراتیه‌ته. كاره‌كانی بریتین له تراژیدیاكانی كۆڵۆمبیا و هه‌ڵویست به هیوای دواڕۆژ، لاورا سه‌رده‌مانی داپڵۆسین و زوڵم و نه‌هامه‌تیی به چاوانی خۆی بینیووه.
(چیرۆكی خیانه‌ت) و (دوورگه‌ی عیشق) و (لیۆباردۆ له‌به‌رخۆر) و گه‌لێكی دیكه ناوونیشانی ڕۆمانهكانییهتی و تیایاندا وێنه‌ی گه‌لێك نیشاندراوه كه ڕووبه‌ڕووی سته‌م و زۆرداری بوونه‌ته‌وه و تیایاندا ده‌سه‌ڵاتداران به‌وه نیشان ده‌درێن كه دژی ئاشتین و ڕۆشنبیرانیان ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ و تاراوگه ده‌كرێنه‌وه… ڕۆمانی (شێتی) بابه‌ته‌كه‌ی بریتییه له گه‌ڕانه‌وه‌ی پیاوێك بۆ ماڵه‌كه‌ی دوای گه‌شتێكی كورت كه ده‌بینێ ژنه‌كه‌ی شێت بووه و هه‌وڵده‌دات هه‌ر كارێك بكات تا له‌م ته‌نگانه‌یه ڕزگاری بێت. ئه‌م ڕۆمانه له نێو شێتی و خۆشه‌ویستیدا قووڵ بۆته‌وه و بازرگانیی مادده بێهۆشكهرهكانیشی به دواوه‌یه و له توێی لاپه‌ڕه‌كانیدا ڕووداوی ده‌بینرێن كه بریتین له واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كۆڵۆمبی. توند و تیژ
———————————-
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی (الحیاه) ی ڕۆژی 6/11/2004 ژماره (15198).
* Ferhadi1963@yahoo.com