
بازرگانییکردن به‌مافی چاره‌ی خۆنووسینه‌وه!
هه‌ندێ که‌س که ناوی خۆیان ناوه ئه‌کادیمیست و نووسه‌رو رووناک‌بیر و چالاکوانی سیاسیی، که‌مپه‌ینێکی سیاسی‌یان داناوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ، گوایه بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی کورده. ئه‌وه‌ی منی هاندا ئه‌م وتاره‌ی له‌سه‌ر بنووسم ئه‌م خاڵانه‌ی خواره بوون:
1. به‌ڕاستیی شه‌رمه بۆ رێکخه‌رانی ئه‌و که‌مپه‌ینه سیاسییه، ئه‌وه‌نده عه‌قڵی سیاسیی و مه‌عریفه‌ی سیاسی‌یان نه‌بێ که جیاوازیی له‌نێوان که‌مپه‌ین و که‌مپین( خێوهتههڵدان لهگهشتوگوزاردا) بکه‌ن.
2. به‌هه‌مان میتۆدی خاڵی یه‌ک، جیاوازیی سیاسیی و تێگه‌یشتنی سیاسیی ساغڵه‌م له‌نێوان چاره‌نووس و چاره‌ی-خۆنووسیندا نه‌که‌ن.
3. زمانی سیاسیی ئه‌و به‌یاننامه‌یه زمانێکه بۆ ئه‌جێندا حیزبیی و ئایدیۆلۆژییه‌کانی پارتیی، خراوه‌ته گه‌ڕ و رێکخه‌رانی ئه‌و که‌مپه‌ینه به‌قازانجی پارتیی کارده‌که‌ن.
ئارام حه‌مه ساڵح، له‌کۆمێنتێکدا له‌سه‌ر وتارێکی من (خوێندکار و قوتابیی له ئینسایکلۆپیدیای پارتییدا) که له‌سایتی ده‌نگه‌کاندا بڵاوبووه‌وه، شتێکی باڵکێشی باسکردبوو، ئه‌و ده‌ڵێ پارتیی هه‌ستیاریی به‌و وشانه هه‌یه که‌خۆی داهێنه‌ری نه‌بێت، نموونه ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێ له که‌مپه‌ینی ریفراندۆمه‌که‌ی کوردستانی عێراقدا، پارتیی قیرسیچمه‌یی ده‌کرد تا راپرسیی له جێگه‌ی ریفراندۆم( رێفهرێندهم) سه‌پاند. له‌ڕاستییدا چه‌مکی ریفراندۆم چه‌مکێکی جیهانییه‌و له‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زمانه جیهانییه‌کاندا وه‌ک خۆی به فۆنه‌تیکی جیاوازه‌وه به‌کار ده‌هێنرێت. داتاشینی وشه‌یه‌کی سه‌قه‌ت و که‌چه‌ڵی وه‌ک راپرسیی، کوردایه‌تییه‌کی کوێرانهیش بێت، پڕاوپڕه له نه‌زانیی و بێمه‌عریفه‌یی و نه‌شاره‌زایی له پرسه سیاسیی و کولتوورییه‌کاندا. رێکخه‌رانی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ش راپرسییان له‌بری ریفراندۆم به‌کارهێناوه!
هاوکات “مافی چاره‌نووس” یان له‌بری ” مافی چاره‌ی خۆنووسین” به‌کارهێناوه. راستییه‌که‌ی ئه‌مه بێگارکردنه به زمانی کوردیی، به‌ده‌ستی هه‌ندێ له “ش” دێرینه‌کانی نزیک له‌پارتییه‌وه ده‌کرێ، ئه‌مه کێشه‌ی سیاسیی و کو‌لتووریی نێوان عه‌قڵیه‌تیی پارتیی و ره‌قیبه کلاسیکییه‌کانی حه‌فتاکان و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردووه. سه‌رئه‌نجام ئایا کامیان دروستترن، ئه‌وانه‌ی لایه‌نگریی له تێرمی “مافی چاره‌نووس” ده‌که‌ن، بیانووی تێرمه عه‌ره‌بییه‌که ده‌هێننه‌وه(حق تقریر المصیر ). له‌ڕاستییدا ئه‌و حه‌قی ته‌قریر مه‌سیره ، نه له وه‌رگێڕانه حهرفییهکهیداو نه لهمهغزاکهیدا ناکاته( مافی چاره‌نووس)، به‌ڵکو مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌کات. له ئینگلیزییه‌که‌شدا ( self determination ) به‌هه‌مان شێوه ده‌قاوده‌ق مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌کات. چونکه به‌ئاشکرا له ” مافی چاره‌نووسدا” سێڵفهکه(خود= خۆ) ه‌که ده‌په‌ڕێنن. ئه‌مانه گرفتی زمانه‌وانیین، به‌ڵام له‌هه‌مووی گرینگتر، مافی چاره‌نووس، تێرمێکی سیاسیی نییه، به‌ڵكو مافی چاره‌ی خۆنووسین، تێرمێکی سیاسیی رووت و قووته و ته‌نیا و ته‌نیاش له پرسه سیاسییه‌کاندا بواری ئیش‌کردنی هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه، مافی چاره‌نووس، بۆ پرسه کۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆره‌کان به‌کار دێت. ئه‌مه شتێکه هیچ ئارگیومێنتێک هه‌ڵناگرێ، بواری فه‌خفه‌خه‌ی ئه‌و زمانناسانه‌ی له پارتییه‌وه نزیکن تێدا نابێته‌وه.
له‌هه‌مووی کۆمیدییتر، ئه‌م مافی چاره‌ی خۆنووسینه له کۆنگره‌ی 13 ی پارتییه‌وه، له زمانی سه‌رۆکی حیزبه‌که‌یه‌وه” مه‌سعود بارزانیی” یه‌وه پژا، له‌کاتێکدا، ده‌یان ساڵ پێش پارتیی ئه‌م چه‌مکه له تێکستی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی تری کوردستاندا به‌کارهاتووه. پارتیی بۆ چه‌مکی فیدراڵییش هه‌مان گه‌مه‌ی ده‌کرد، تا کاتێ کۆنه غهریمهکهی ” یه‌کێتیی” فیدراڵیی به‌کار ده‌هێنا، ئه‌و له‌سه‌ر ئۆتۆنۆمیی” حوکمی زاتیی” سووربوو. هه‌نووکه کۆمه‌ڵێ نووسه‌رو چالاکوانی سیاسیی که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارتییدا باش جووت بووه، دێن به‌وه‌کاله‌ت که‌مپه‌ین( ببوورن که‌مپین) ده‌که‌ن و پارتیی ده‌به‌ن بۆ سه‌یران و چادرێکی زه‌ردی بۆ هه‌ڵده‌ده‌ن و چه‌ند لێکچه‌ر( موحازه‌ره)ێک له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین ( ببوورن مافی چاره‌نووس) ده‌ده‌نه‌وه.
ئاخر هه‌ی شاره‌زایانی سیاسیی رێکخه‌رانی ئه‌و که‌مپه‌ینه، ئێوه ئه‌وه‌نده هه‌رزه‌کارانه سیاسه‌ت ده‌که‌ن، دۆو دۆشاوتان تێکه‌ڵکردوه. ئه‌مێریکا و ئه‌ورووپا و رووسیاو چاینه( چین) ناتوانن ده‌ستکاریی سنووره‌کانی چوار وڵاتی جیاواز ( عێراق و تورکیا و سووریا‌و ئێران) به‌یه‌که‌وه بکه‌ن، ئێوه به حه‌ماسه‌تی کوردایه‌تیی و که‌مشاره‌زایی و زمان نهزانینتانهوه، چۆن جورئه‌ت ده‌که‌ن، داوای ریفراندۆم( ببوورن ئازیزان، راپرسیی) بۆ چوار پارچه‌ی کوردستان به‌یه‌که‌وه، به‌یه‌ک پاکیچ بکه‌ن. ئه‌م هێزه ئه‌فسووناوییه و ئه‌م سیحره سیاسییه‌ی ئێوه چۆنه وا که‌س په‌ی پێنابات؟ ئایا ئه‌مه شێتییه یان حه‌ماقه‌تی سیاسییه؟ ئاخر ئێوه چه‌ندین ساڵه له هه‌نده‌ران ده‌ژین، تا هه‌نووکه زمانی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێی ده‌ژین، ناتوانن فۆرمێکی پێ پڕ بکه‌نه‌وه، حاڵی زمانه کوردییهکهشتان ئه‌وه‌ی خواره‌وه بێت که خۆتان نووسیوتانه، چۆن و به‌چییه‌وه باسی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لێکی دابه‌شکراو به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا ده‌که‌ن؟ ئاخر به‌ڕاستیی ئه‌وه چێشتی مجێوره یان پلاتفۆرمێکی سیاسییه بۆ چاره‌نووسی میلله‌تێک داڕێژرابێت، ئێوه کۆمه‌ڵێ چه‌مکی وه‌ک خه‌ڵک، هاوڵاتیی، گه‌ل و نه‌ته‌وه‌تان تێکه‌ڵکردوه، ئایا خۆتان سه‌ر له‌خۆتان ده‌رده‌که‌ن؟ باشه ئه‌وه ئه‌گه‌ر بیکه‌ن به عه‌ره‌بیی و ئینگلیزیی چ زهڕنهقووتهیهکی لێده‌رده‌چێ. ئاخر عه‌مری ئه‌و داموده‌سگا نێونه‌ته‌وه‌ییانه نه‌مێنێ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن عه‌قڵیه‌تی ئه‌و پلاتفۆرمه‌دا مامه‌ڵه ده‌کات.
به‌ڕاستیی بارزانیی وتاڵهبانیی چه‌ندیان بۆ که‌رکوک کرد‌و چه‌ندیش له داهاتوودا ده‌که‌ن ، ئێوه‌ی رێکخه‌رانی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌و ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئێوه‌ش بیرده‌که‌نه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌که‌ن بۆ پارچه‌کانی کوردستان و بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین. به‌سه واز له‌م دروشمه زل و بێناوه‌ڕۆکانه بهێنن، که‌مێک هۆشمه‌ندیی سیاسیی وکولتووریی بچننه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئیش بکه‌ن، له‌هه‌موویشی گرینگتر به‌وه‌کاله‌ت بۆ حیزبێک ئیش مه‌که‌ن، که به‌رپرسیی یه‌که‌مه له دۆڕاندنی که‌رکوکدا، به‌رپرسی یه‌که‌مه له گه‌نده‌ڵیی و بێئاسۆیی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا. له هه‌نووکه‌دا به‌هێزی میلیشیای زێڕه‌ڤانیی هه‌ڕه‌شه ده‌کات، ئێوه‌ش له‌م کاته‌دا که‌مپه‌ینی به‌وه‌کاله‌ت بۆ ده‌که‌ن. ئازیزان، بارزانیی حه‌زی به‌وه‌یه له‌سه‌ر مایکرۆفۆن ناز بکات و کوردایه‌تیی به‌هه‌موو لایه‌کدا بڵاو بکاته‌وه، ئێوه بۆچیی ئه‌جێنداکانی ئه‌و حیزبه له‌دوای کۆنگره‌ی 13 ه‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن؟ ئه‌مه‌ی ئێوه‌ی ده‌یکه‌ن، له‌م ئانوساته‌دا، رێک ده‌چێته گیرفانی حیزبیی و ئایدیۆلۆژیی حیزبێکی سیاسییه‌وه‌و له دوور‌و نزیکه‌وه پێوه‌ندیی به مافی چاره‌ی خۆنووسینی راسته‌قینه‌ی گه‌لی کورد له‌کوردستانی عێراقدا، نییه. ئه‌مه گه‌نده‌ڵییه‌کی مۆراڵییهو ئێوه تێوه‌ی ئاڵاون، ده‌زانم له دڵسۆزیی و غهمخۆرییتانهوه بۆ به‌دبه‌ختییه‌کانی گه‌لی کورد ده‌ستتان بۆی بردووه، به‌ڵام له‌ڕووی سیاسییه‌وه زۆر خراپ به‌سه‌رتاندا ده‌شکێته‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه که‌مپینی! ده‌وار هه‌ڵدانه‌که‌ی ئه‌و براده‌رانه‌یه.
کەمپینی راپرسی بۆ دیارکردنی چارەنووسی خەڵکی کوردستان.
بۆ تێکڕای هاوڵاتیانی کوردستان.
راپرسی ئامرازی دیموکراسی راستەوخۆیە و ئەوپەڕی رێز نواندنە بۆ بیروبۆچوونی یەک بە یەکی تاکی کۆمەڵگە. نەتەوە یەکگرتووەکان لەپێناو سەقامگیرکردنی پێگەی ئاشتی و تەبایی لەنێو گەلان لە(مادەی ٥٥، بەشی ٩و بڕگەی٢ی مادەی١)و لە جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ (مادەی ١٥، بڕگەی٢) دووپاتی مافی چارەنووسی گەلان ده‌کاته‌وه، ھاوکات تێکڕای ئازادیخوازان و ھێز و بیرە پێشکەوتووخوازەکانی جیھان ئەم مافە بە رەوا دەزانن و پشتیوانی لێدەکەن.
خەڵکی کوردستان لەو مافە نێونەتەوەیی، یاسایی و مرۆییە بێبەشکراوە. ئه‌و بێبەشکردنە شێوەیەکی روون و ئاشکرایە بۆ ھۆش و ھزر و دەسەڵاتی رەگەزپەرستیی. ئێمە لە بەرامبەریاندا خۆمان بە پابەندی جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ دەزانین و بەگوێرەی نێوه‌رۆکه‌که‌ی گوتاری خۆمان رادەگەیەنین.
ئێمە دەمانەوێ بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بە ھۆش و ھزری ھەماھەنگیی و دۆستایەتی گەلان و بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئاگری جەنگ و ماڵوێرانی و ھەر رەفتار و تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی کۆتایی بەو جۆرە راسیزمە بهێنین کە بە پەتی سێدارە و داپڵۆسین و میلیتاریزم و قەدەغەکردنی قوتابخانەی کوردی.. لە رۆژھەڵاتی ناوین فەرمانڕەوایی دەکەن، داوای پەیڕەوکردنی مافی یاسایی و مرۆیی راپرسی دەکەین بۆ ھەرێمی کوردستان و تەواوی خەڵکی کوردستان لە باکوور و رۆژھەڵات و رۆژئاوا.
ئێمە پاش راوێژکردن، رۆژی (١\٥\٢٠١١)مان بە رۆژی راپرسی بۆ دیارکردنی چارەنووسمان دیارکرد و لە ئێستاوە دەستبەکارین بۆ پەیویەندیکردن لەگەل دامودەزگا نێونەتەوەییەکان.