كام حكومه‌ت‌و كام ئه‌زموون
ئه‌گه‌ر ئێوه شۆڕشتان بۆخۆتان كرد منه‌تی چی به‌سه‌ر میلله‌تدا ئه‌كه‌ن ؟ئه‌گه‌رواش نیه بۆ ده‌ست له‌سامانی ئه‌م میلله‌ته هه‌ڵناگرن‌و ئه‌زموونه‌كه‌ی نابووت ئه‌كه‌ن؟!
ئه‌یانه‌وێت پێمان بڵێن مادام له‌م وڵاته ئه‌من‌و ئاسایش به‌رقه‌راره ئیتر چ كێشه‌یه‌كمان نیه، جگه له‌وه‌ی ئاڵایه‌كی كوردستان بگرین به‌ده‌ستمانه‌وه‌و له‌سه‌یرانگایه‌كا سه‌رچۆپیه‌كه‌ی لێبگرین .ئاخر ئه‌وان له‌زومی كامێراكانیانه‌وه ته‌نیا خۆیان ئه‌بینن‌و به‌س ،كامێراكانیان ناخه‌نه سه‌ر دیوه كوژراوه‌كه‌ی ئه‌و ڕه‌زاله‌تخانه‌یه‌ی دروستیانكردووه ،نایخه‌نه سه‌ر ژیانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی هێشتا سه‌روه‌ت‌و سامانیان ئه‌ده‌ن به‌قاچاخچیه‌ك‌و نه‌فره‌ت له‌و ژیانه ئه‌كه‌ن به‌شلیف پاره‌ی دزراوی ده‌می ئه‌وان بۆ به‌رپرس‌و كه‌سوكاریان خه‌رجئه‌كرێت‌و ئه‌وانیش دارونه‌داریان ئه‌فرۆشن‌و به‌قه‌رزاریو نه‌داری هه‌رچی هه‌یانه‌و نیانه ئه‌یده‌ن به‌قاچاخچیه‌ك تاله‌و ڕه‌زاله‌تخانه دوریانخاته‌وه ناویان لێناوه نیشتیمان‌و داوای ئینتیماشمان لێئه‌كه‌ن!سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه له‌م وڵاته ئه‌وه‌نده‌ی پاره بۆ ڕوپۆشكردنی حه‌قیقه‌ت خه‌رجئه‌كرێت، ئه‌وه‌نده‌ی بۆسپیكردنه‌وه‌ی ڕوی دزێوی ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه خه‌رجئه‌كرێت كه‌سپی ناكرێته‌وه‌و ئه‌م نیشتیمانه‌یان گه‌یاندووه‌ته لوته‌كه‌ی نائومێدی‌و هه‌رئه‌وان ئێمه به‌بێ ئینتیماش ناوئه‌به‌ن،ئه‌وه‌نده بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك خه‌رجناكریت
ئاخر ئه‌وه گه‌نده‌ڵی نیه ئه‌وه ناوی(دزی)یه ئێمه له‌بنی بیره‌كه‌ی جه‌هه‌ننه‌م‌و ئێوه‌ش له‌خۆشترین شوێنی به‌هه‌شتن .هه‌ركوڕی به‌رپرسه‌و خه‌ریكی بزنس‌و كۆمپانیای گه‌وره‌و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئابوریه ،هه‌ر كوڕی هه‌ژارو خێر له‌خۆ نه‌دیوی ئه‌م وڵاته‌یه له‌سه‌ر جاده‌كان نیوه‌ی شه‌و به‌دوای كرێكاریاو به‌دوای ده‌ستگێڕیا،هه‌ر پیری به‌سته زمانه‌و خه‌ریكی حه‌ماڵی‌و ده‌ستگێڕیه‌و ئه‌وانیش بازرگانی به‌سه‌ر سیاسه‌ت‌و ژیانی خه‌ڵك‌و ئینتیماوه ئه‌كه‌ن .ئه‌وه كوڕه‌كانی ئه‌وانن له‌به‌ر ده‌رگای زانكۆكان‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانا تۆزئه‌كه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و نه‌وه خێرنه‌دیوانه‌دا ڕۆژ بۆ په‌نجا دۆلاره‌كه‌ی حكومه‌ت ئه‌ژمێرن تابیده‌ن به‌كرێ پاص، سه‌ره‌نجامیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبی نین له‌بری دامه‌زراندن ئه‌بێت بچن بۆ كرێكاری!!ئاخر گه‌لۆ به‌چ ویژدانێك ڕه‌وایه نیوه‌ی ئه‌م وڵاته‌یان داڵقوتكردو به‌ته‌مابین ئه‌و نیوه‌كه‌ی تریشی له‌سه‌ر كوڕه‌كانیان تاپۆ بكه‌ن؟!ئه‌وه‌تانێ ژیانی ئێمه‌یان به‌ڕازاله‌ت‌و چه‌رمه‌سه‌ری سیخاناخی نه‌هامه‌تی كرد‌و لێناگه‌ڕێن نه‌وه‌كانیشمان ژیانێكی ئاسایی بژین. دێن‌و كوڕێك له‌و كوڕانه‌ی خۆیانمان لێقوتئه‌كه‌نه‌وه هه‌مووشتێكیان هه‌یه جگه‌له‌ویژدان‌و ئینتیما!ئاخر كه‌سێك ئینتیمای هه‌بیت وڵاته‌كه‌ی ناكاته میحنه‌تسه‌را ،مه‌گه‌ر ئه‌توانن بڵێن وانیه!
سه‌یركه‌ن كوڕی ئه‌وان پاره‌ی چه‌ند قوتابی‌و خوێندكاری زانكۆیه‌ك له‌ئێواره پیاسه‌یه‌كیا خه‌رجئه‌كات؟!پاره‌ی چه‌ند كوڕی هه‌ژار ئه‌دات به‌گه‌شتێكی خۆی؟
من ئه‌زانم ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌ره‌وه بۆگه‌نی كردووه كه‌ڵكی ئه‌وه‌ی پێوه‌نه‌ماوه گه‌نده‌ڵی بنبڕبكات‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانیش ئه‌و حه‌قیقه‌ته ئه‌زانن له‌سه‌ره‌وه بۆگه‌نبووه‌و یاسا بۆ خواره‌وه دائه‌ڕێژن، به‌رده‌وام خۆشیان ئه‌و یاسایه ئه‌كه‌نه گاڵته‌جاڕ.ئاخر كێ هه‌یه له‌م وڵاته‌دا نه‌زانێت كێ پاروی ده‌می خه‌ڵكی هه‌ژار ئه‌دزێ‌و به‌دیار چاوی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌كانیانه‌وه ئه‌یكات به‌باڵه‌خانه!كێ هه‌یه نه‌زانێت له‌م وڵاته حیزبیه‌كی عه‌یاره بیست‌و چوار نه‌بیت كار‌و باره‌كانت له‌هیچ جێیه‌ك ناڕوات!ته‌نانه‌ت له‌مافی خۆشت بێبه‌شت ئه‌كه‌ن .كێ هیه ئه‌وه نه‌زانێت هه‌موو شتێك بۆحیزب و به‌رپرسه‌كانی له‌م وڵاته‌دا بووه‌ته شتێكی ڕه‌واو ته‌نانه‌ت سوكایه‌تی كردن به‌یاساش!كێش هه‌یه ئه‌وه نه‌زانێت داواكردنی مافی سه‌ره‌تایی ژیانیش له‌م وڵاته خه‌ریكه ئه‌بێته شتێكی ناڕه‌وا ،ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته ڕوئه‌دات ئه‌وه‌یه مه‌ودای گوتار‌و كردار ئاسمان وڕێسمانه مه‌ودای به‌ڵێن‌و درۆ هیچه.ئه‌ی كێ هه‌یه له‌شه‌قامه‌كان هه‌زارن دیمه‌نی جه‌رگبڕی هه‌ژاری له‌ناخه‌وه نه‌یكردووه به‌زوخاڵ جگه له‌به‌رپرسه‌كان‌و پاساونوسه‌كانیان؟!كێ هه‌یه نه‌زانێت دامه‌زراندن له‌م وڵاته له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه‌و، له‌ناو داموده‌زگا حكومیه‌كانا چی ئه‌گوزه‌رێ و چ كاغه‌ز هێنانو بردنێكی باره‌گاكانی حیزب‌و به‌رپرسانه بۆ تاعینكردن!
ئاخر خۆ مرۆڤ صه‌گ نیه برسی بكه‌یت‌و نانی بۆ فڕێ بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دواتبكه‌وێت ؟ئه‌وه‌ی له‌تۆ نه‌بوو مافی دامه‌زراندنی نه‌بێت ،ئایا خه‌بات كردن بۆ ئه‌م ڕۆژه‌بوو!ئائه‌مه‌یه نیشتیمان په‌روه‌ریه‌كه‌تان!من نازانم باسی كام ئینتیماو كام خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌كه‌ن كه‌من له‌غه‌ریبیدا زیاتر ڕێز له‌مرۆڤ بوونم بگیرێت؟!منه‌تی كام شۆڕشم پێئه‌فرۆشن كه‌من بۆ پێنج هه‌زار گۆرانی بڵێم‌و ئه‌وانیش به‌لێشاو پاره بۆ كوڕه‌كانیان خه‌رجبكه‌ن !منه‌تی كام ئازادیم به‌سه‌را ئه‌كه‌ن به‌برسیكردنو نا فڕێدان خه‌ڵكی بكه‌ن به‌كۆیله؟ئاخر ئه‌وه چ ئازادیه‌كه هه‌ر ده‌نگت هه‌ڵبڕی دژی ئه‌و هه‌موو فه‌ساده ئیداریه به‌ده‌ستی وڵاتان‌و لایه‌نێكی سیاسی تۆمه‌تبارت بكه‌ن ؟!ئایا ئه‌وه خیانه‌تكردن‌و دوژمنی ئه‌م ئه‌زموونه جوانخاسه‌و خاكپه‌رستی نیه نه‌خوێنه‌وارێك بكه‌یت به‌فه‌رمانبه‌رو خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كیش بچێت بۆ ته‌خته به‌ستن‌و حه‌ماڵی؟!ده‌می هه‌رمناڵێك بكه‌یته‌وه ئه‌زانێت له‌م وڵاته چی ئه‌گوزه‌رێ‌و نه‌گبه‌تیه‌كه‌ش له‌وێدایه ئه‌یانه‌وێت ده‌مامك بكه‌ن به‌ده‌موچاوی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌دا !
من دڵنیام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌پاساونوسه‌كانی حیزب ئه‌م نوسینه نیشانی به‌رپرسه‌غه‌بغه‌به‌داره‌كه‌ی بدات پێم ئه‌ڵێن تۆ له‌سه‌رده‌می شاخدا نه‌ژیایت ،منیش پێی ئه‌ڵێم تۆش شه‌قی جه‌ندرمه‌ی تورك‌و یۆنانی و پازداری ئێرانیت نه بینی چۆن له‌گه‌نجی كورد هه‌ڵئه‌درا ،له‌عه‌لوه‌كه‌ی سلێمانی‌و هه‌ولێر حه‌ماڵیت نه‌كرد،سه‌رجاده‌ی وڵاتێكت له‌غه‌ریبیدا گسك نه‌دا ،له‌داخلیدا نان‌و چای شیرینت نه‌خوارد ،به‌دوای دامه‌زراندنا ڕات نه‌كرد ،كوڕه‌كانی تۆ ئاره‌قیان نه‌كرد به‌ڵام خۆ من بینیم گه‌نجێك ئاماده‌بوو له‌ئیجه‌دا بخنكێكت به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه وڵاتی قبوڵ خاس‌و ته‌سكیه‌ی حیزبی،نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و خاكه‌ی له‌سه‌ر جاده‌كانی‌و هه‌ناسه به‌بینای ئه‌و به‌رپرسه حیزبیانه‌وه هه‌ڵكێشێت ئه‌وان موماره‌سه‌ی ژیانی گه‌نجێتی ئه‌م ده‌كه‌ن‌و جوانترین كچی شاره‌كه‌ی‌و گه‌وره‌ترین بینا‌و كۆمپانیای شاره‌كه‌ی هی ئه‌وبن‌و، ئه‌میش موماره‌سه‌ی ژیانی پیرێتی ئه‌و بكات‌و به‌حه‌ماڵی‌و كرێكاری بیگوزه‌رێنێ‌و خه‌و به‌ئاوكاره‌بای ناو داخلی‌و ماڵه‌وه‌یه‌وه ببینێ‌و، دوای زیاتر له‌دوانزه ساڵی خوێندنیش یا دانه‌مه‌زرێت، یا كادرێكی حیزبی نه‌خوێنه‌وار ته‌سكیه‌ی دامه‌زراندنی بۆ بكات !
ئاخر من كه بۆخۆم پاره‌ی موه‌لیده‌ی كاره‌باو ئه‌هلی بده‌م ئیدی بۆچی منه‌تی وه‌زاره‌تی كاره‌با بكێشم ،كه‌خه‌ونم بووه به‌هه‌ڵاتن له‌م وڵاته ده‌رفه‌تی ژیانی ته‌نیا بۆ حیزبیه‌كانی‌و به‌هه‌شتی بۆ ئه‌وان و جه‌هه‌نه‌می من بێت ڕێزی كام ده‌سكه‌وت‌و پیرۆزی بگرم ؟!من كه‌خه‌ونم بووبێت به‌وه‌ی له‌حكومه‌تێك هه‌ڵبێم‌و له‌وڵاتێكدا جێم بێته‌وه وه‌كو مرۆڤ ڕێزم بگرن،ته‌نیا خزمه‌تگوزاریه‌ك له‌ئێوه‌م بووێت ده‌رگای سنوره‌كانم لێبكه‌نه‌وه به‌جێی بێڵم‌و بۆهه‌تا هه‌تایه چاوم به‌ناوچاوی ئێوه نه‌كه‌وێته‌وه، ئیتر منه‌تی چیم به‌سه‌را ئه‌كه‌ن ؟نیوه‌ی حكومه‌ته كه‌تان به شه‌ڕی براكوژی‌و بڕینی ته‌لی عامودی كاره‌باو ئاودیوكردنی شۆفڵ ڕۆیشت‌و ئه‌و نیوه‌كه‌ی تریشی به‌گه‌نده‌ڵی‌و كۆكردنه‌وه‌ی سامان‌و خۆشگوزه‌رانی خۆتان‌و ڕه‌زاله‌تی ئێمه تێپه‌ڕاند، ئاخۆ ئه‌بێت چه‌ند بیست ساڵی تر چاوه‌ڕوانی لوتف‌و كه‌ره‌می ئێوه‌بین باشبن؟ئایا ئه‌مه بۆخزمه‌تی خۆتانه یا خه‌ڵك؟
به‌داخه‌وه هێشتا ئه‌تانه‌وێت وای نیشانبده‌ن خه‌ڵك چ كێشه‌یه‌كی نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت گوێتان له‌ده‌نگی خه‌ڵك بێت بازومی كامێراكانی خۆتان به‌بێ سانسۆر بگه‌ڕێن‌و نیشانی بده‌ن چی ئه‌گوزره‌رێ، ئه‌وكات تێده‌گه‌ن دنیا هه‌ر سه‌رچۆپی گرتن نیه به‌ئاڵای كوردستان ،به‌ڵكو تێده‌گه‌ن چ ژماره‌یه‌كی گه‌وره خه‌و به‌ژیانێكی ساده‌ی وه‌ك ژیانی مرۆڤه‌وه ئه‌بینن.ئاخر من نازانم شانازی به‌كام حكومه‌ته‌وه بكه‌م بووبێته قه‌ڵغانی گه‌نده‌ڵی‌و گه‌نده‌ڵكاری له‌شارو شارۆچكه‌كانه‌وه تاهه‌ره‌مه‌كانی حیزب؟من چیم داوه به‌سه‌ر شاندی وڵاتان‌و كۆمپانیاوه دێته ئه‌موڵاته‌و ئه‌ویش له‌سه‌ر ئێسك‌و پروسكی نه‌دارانی ئه‌م وڵاته سامانی خۆی كه‌ڵه‌كه‌ئه‌كات ،من چیم داوه‌به‌سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ته‌نیا بۆیان هه‌یه هه‌ناسه‌یان پێوه هه‌ڵكێشن؟ئاخر به‌چی ئه‌چێت كۆمپانیای دونیا ڕوبكاته ئه‌م وڵاته‌و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته هه‌موویان له‌میحنه‌ت سه‌راكۆنه‌كه‌ی جارانا بژین؟ئه‌وانیش خه‌ریكی به‌كۆیله‌كردن‌و كه‌ڵه‌كه‌كردنی داهاتی ئه‌و دووكۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌بن خه‌ریكه حكومه‌ت ئه‌بێته به‌شێك له‌سامانی ئه‌وان؟
سه‌یر له‌وه‌دایه دێن‌و له‌ڕاگه‌یاندن‌و مینبه‌ری حیزبه‌كانیانه‌وه منه‌تی حكومه‌ت‌و مێژوو شۆڕشمان به‌سه‌را ئه‌كه‌ن ،ئاخر كه‌سێك كاتژمێرێكی ته‌مه‌نی ده‌فته‌ره دۆلارێك كه‌وتبێت كام خزمه‌ت‌و كام شۆڕشی به‌رپاكردوه ئه‌وه‌شی به‌خوێی چێشت پێی بگات ئه‌وه‌نه‌ی پاره‌هه‌یه بیست نه‌وه‌ی تری پێی بژی؟خۆمێژ و ڕاپۆرت نیه كادیره‌كانی حیزب بینوسن، مێژووكه‌سانی پسپۆر‌و ویژدانی گشتی ئه‌ینوسێ‌و ئه‌گه‌ر كادیره‌كانی حیزبیش بینوسن هه‌مووان ئه‌زانین له‌لای خۆشیان جێگای باوه‌ڕنیه .بۆیه به‌شبه‌حاڵی خۆم هیچ كه‌سێكی ئه‌م وڵاته و هیچ حیزبێكی به‌پیرۆز نازانم پاروی ده‌می خه‌ڵك بدزێ و خه‌ڵكیش به‌دوای نانێكدا ڕابكاو نه‌یگاتێ.ئاخر ئه‌مانه چه‌ند خه‌باتیان كرد ئه‌وه‌نه‌ش ئینتیمایان كوشت ،ئه‌و ئینتیمایه‌ی به‌عس پێی نه‌كوژرا ئه‌مان كوشتیان.وایانكرد خه‌ڵك ژیانی غه‌ریبی هه‌ڵبژێرێ‌و له‌نیشتیمان، له‌خاكه‌كه‌ی هه‌ڵبێت،وایانكردخه‌ڵك كوردایه‌تی وه‌كو نوكته‌ی توتیه بێپه‌ڕو باڵه‌كه بێته‌به‌رچاو.ئاخر كۆیله‌ی ئه‌وان نه‌بیت ،توتی ئه‌وان نه‌بیت،ده‌ربارو شایه‌ری جوانكاری ئه‌و هه‌مو خراپه‌كاریه‌نه‌بیت هیچ ئاقیبه‌تێكت نیه.ئاخۆ ئه‌وه سه‌مه‌ره‌خانه‌نیه دوای بیست ساڵ خوێندن به‌ته‌سكیه دامه‌زرێی ، منه‌تی كاره‌بات به‌سه‌رابكه‌نو كاربای ئاسایت نه‌بێتو منه‌تی دووسه‌عات كاره‌بات به‌سه‌را بكه‌ن!به‌ڵام پێئه‌چێت ئه‌وان له‌به‌هه‌شته‌كه‌ی خۆیانه‌وه بۆ دۆزه‌خه‌كه‌ی ئێمه بڕوانن‌و پێش ئه‌وه‌ی كادیرێكی حیزبیش كۆمه‌ڵێ جنێو‌و تڕۆهات بنێرێت بۆ ئیمه‌یله‌كه‌م ئه‌ڵێم من گوێناده‌مه مردنیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌دا مه‌ودای مردن‌و ژیانی هه‌زاره‌های وه‌ك من وه‌كو یه‌كتری وان ،ڕه‌نگیشه هه‌زاران خۆزگه‌ی پێبخوازن
هه‌ردی شه‌فیق
Jgarsoz8181@yahoo.com