كاروان عومه‌ر كاكه سوور و خه‌رمانێك كتێبی تازه
نووسه‌رو رووناكبیر ( كاروان عومه‌ر كاكه سوور) یه‌كێكه له‌و ده‌نگه جدییانه‌ی ناو دنیای ئه‌ده‌ب كه به‌هۆی چیرۆك‌و رۆمانه‌كانیه‌وه توانیویه‌تی خوێنه‌رێكی زۆر له‌ده‌وری به‌رهه‌مه‌كانی خۆی كۆبكاته‌وه‌و له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گران‌و نووسه‌ران‌و خوێنه‌رانه‌وه به‌گرنگییه‌وه لێی بڕوانن، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كه‌وه ئه‌م گرنگییه بۆ خودی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كانی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا له‌سه‌رێكی تره‌وه په‌یوه‌ندی به‌و باگراونده رۆشنبیری‌و فكرییه‌وه هه‌یه كه له‌رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی قوڵ‌و تێڕامانه به‌رده‌وامه‌كانیه‌وه به‌ده‌ستی هێناوه.
ئه‌م نووسه‌ره داهێنه‌ره له‌ئێستادا کۆمەڵێک بەرهەمی چاپنەکراوی هەیە، کە بە نیازه وردە وردە چاپیان بکات و بیانخاته به‌رد دیده‌ی خوێنه‌ران.
کۆمەڵەچیرۆکی (منارەی ئاوەدانی) یەکێکە لەو بەرهەمانەی و نووسه‌رو رووناكبیر (بەختیار عەلی) پێشەکیی بۆ نووسیوە. كاروان خۆی ده‌ڵێت : ئەو کۆمەڵەیە پێنج چیرۆک لە خۆی دەگرێت، کە هەندێک ڕەگەزی هاوبەش پێکەوەیان دەبەستێتەوە.
به‌ختیار عه‌لی له‌و پێشه‌كیه‌دا كه بۆ مناره‌ی ئاوه‌دانی نووسیوه ده‌ڵێت: یەکێک لەو سیفەتە گەورانەی نوسەرێک دەکاتە نوسەر، ئەوەیە بتوانێت بێشەرمانە باسی خۆی بکات… من لە ژیانمدا هەموو ئەو نوسەرانەم خۆشویستووە کە لە باسکردنی فریشتە و ئەهریمەنەکەی ناخی خۆیان شەرم ناکەن. ئەدەبی کوردی سەردەمانێکی درێژ کوشتەی ویقارێکی درۆزنانەبوو، کەمتر جێگای بێشەرمی و گاڵتەکردن بە خود و تێڕامان لە تاریکییەکانی ناخ و قسەکردن لە ئابڕووچوونە شەخسییەکانی مرۆڤ بوو.
له‌و پێشه‌كییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ختیار عه‌لی زۆر به‌قوڵی‌و به‌وردی رۆچووه‌ته ناو دنیای تێكسته‌كانی كاروانه‌وه‌و له‌پانتاییه‌كی نهێنیدا هه‌ندێك گه‌وهه‌ری بزری له‌چیرۆكه‌كاندا دۆزیوه‌ته‌وه كه بووه‌ته هۆی سه‌رسامبوونی رووناكبیرێكی ده‌گمه‌نی وه‌ك به‌ختیار عه‌لی، ئه‌وه‌تا له به‌شی كۆتایی پێشه‌كیه‌كه‌یدا به‌ئاشكرا ده‌ڵێت: دواجار دەتوانم بڵێم، کاروان بەم کۆمەڵە کورتە چیرۆکە نیشانەیەکی گرنگ لەسەر ڕەوتی ئەزموونی خۆی تۆماردەکات… بۆمن کاروان هەمیشە نوسەرێک بووە کە بە توانایەکی ناوازە وە فەزایەکی نوێی لە چیرۆکی کوردی‌دا خولقاندووە و یەکێکە لە دەنگە گرنگەکانی چیرۆکی ئەم سەردەمەمان.. من لەزەتێکی زۆر لە نوسینەکانی دەبینم… بە خۆشحاڵییەکی زۆریشەوە هەر کارێکی بگاتە دەستم دەیخوێنمەوە.
(کەناڵی مەیموونە چەکدارەکان)یش یەکێکی تره لە کتێبەکانی كاروان كه بە شێوەیەک لە شێوەکان تەواوکەری کتێبی منداڵییه‌تی. هەروەها ڕۆمانی (کازینۆی منداڵان)یش ڕۆمانێکی تریه‌تی و لەم چەند ساڵەی پێشوو نووسیویه‌تی. كاروان به‌نیازه پێیاندا بچێتەوە و لە دەرفەتێکدا چاپیان بکات.
كاریگه‌ری به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كانی كاروان ته‌نها له‌سنووری چێژ‌و كات به‌سه‌ربردندا نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی ئاست به‌رزییانه‌وه زۆرێك له‌وه‌رگێڕكارانی ئه‌ده‌بی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌رهه‌مه‌كانی وه‌رگ\ێڕنه سه‌ر زمانه زیندووه‌كانی جیهان، بۆ ئه‌وه‌ی لانیكه‌م چیرۆك‌و رۆمانه ده‌گمه‌ن‌و ناوازه‌كانی كاروان بچێته ناو كلتووری ئه‌ده‌بی بیانییه‌وه‌و به‌مه‌ش لایه‌نێكی گه‌ش‌و رونی ئه‌ده‌بی ئێمه بناسرێت، ئه‌وه‌تا (فەرهاد شاکەلی) بە زمانی سوێدی ئانتۆلۆجیایەکی بۆ چیرۆکی کوردی ئامادە کردووە و یەکێ لەو چیرۆکەکانە هیی كاروانه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه نۆڤڵی (لەسەر دەستی عادیل سەلیم دەنووسم)ی کراوەتە زمانی عەرەبی و چەند نووسەرێکی عەرەب پێشەکییان بۆی نووسیوە. هەروەها ڕۆمانی (مامزێر)یش لە لایەن (بابەک سەحرانەوەرد)ەوە بۆ زمانی فارسی وەرگێردراوە.
(بابەک سەحرانەوەرد) لەو بارەیەوە دەڵێت: (دوای ئەوەی چیرۆکی گالیسکەی جەنگاوەرە ترسنۆکەکەی کاروانم کاکەسوورم بۆ زمانی فارسی وەرگێڕا، لە زۆر سایتدا بڵاو کرایەوە و داوایان لێ کردم بەرهەمی تری کاروانیان بۆ وەربگێڕم، بۆیە بە پێویستم زانی ئەمجارەیان ڕۆمانی مامزێری وەربگێڕم، کە بە ڕای من ئەو ڕۆمانە شایانی ئەوەیە بۆ زمانی فارسی وەربگێڕدرێت و بە زمانی فارسییش بخوێندرێتەوە. تەنیا گرفتم چاپکردنی کتێبەکەیە و هیوادارم لە کوردستان دەزگایەکی چاپەمەنی ئەو کارە بگرێتە ئەستۆ).
جگه له‌وه‌ش نووسەرێکی تری لە هەوڵی ئەوەدایە ڕۆمانی (مامزێر) بۆ زمانی ئینگلیزی وەربگێڕێت.
كاروان كاكه سوور ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئەم ماوەیەی پێشوو بە هۆی ئازاری چاویەوە نەیدەتوانی بنووسی و بە زەحمەتیش دەیخوێندەوە، بەڵام ئێستا تەندرووستی باشە و دەستی بە نووسین و خوێندنەوە کردووەتەوە و وتیشی: لەم کاتەدا (ئەنیتا ئێسپاندەر)ی هونەرمەندی ناسراوی دانمارکی خەریکی نووسینی کتێبێکە لەبارەی سەفەرەکەی بۆ کوردستان و من بۆی وەردەگێڕمە سەر زمانی کوردی. (ئەنیتا) لەو کتێبەیدا باسی هەموو ئەو کەس و شوێنانە دەکات، کە لەو سەفەرەیدا بینونیەتی.
ئا: بارین عه‌لی