
ئێمه‌وتونس …. پشكۆ ناكام
…له‌وه‌ته‌ی ئه‌و به‌زمه و هه‌ڵڵایه‌ی تونس رویداوه، هه‌ندێك كوردی بێ ویژدان كه‌وتونه‌ته بالۆره‌ی كه (هه‌رێم)یش وه‌ك (تونس) ئه‌و به‌زمه ئه‌یگرێته‌وه؟!
ئه‌و خه‌ڵكانه یان له دونیا تێناگه‌ن یان به زۆر خۆیان (غه‌شیم) ئه‌كه‌ن، ئه‌گینا چی ئێمه له‌م هه‌رێمه، له‌م به‌هه‌شته‌ی سه‌ر ئه‌رز، له‌م (دوبه‌ی)یه شاخاوییه! ئه‌به‌ستێته‌وه به (تونس)! له‌و وڵاته بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیكتاتۆر دهسهڵاتداربو، لای ئێمه دو بنه‌ماڵه‌ی تا سه‌ر ئێسقان دیموكراسی حوكممان ئه‌كه‌ن! ئه‌و عه‌سكه‌ری فیراره، ببورن ئه‌و ره‌ئیس جمهوریه فیراره، زیاتر له 35 ساڵه هه‌ر خۆی سه‌رۆكی حیزب و ده‌وڵه‌تیش بو، لای ئێمه له‌و 20 ساڵه‌ی وان له‌ده‌سه‌ڵاتدا، دو حیزبه‌كه‌مان، تائێستا 8 جار سه‌رۆكیان گۆڕاوه‌و هه‌ر جاره‌ش به هه‌ڵبژاردنێكی شهفافیانهی مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، ئه‌و (زین العابدین)ه هه‌رچی كه‌س و كار‌و نزیكی سهربهبنهماڵهكهی خۆی له پۆستی باڵای ده‌وڵه‌ت دامه‌زراندبو، لای ئێمه هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار، جگه له سه‌رۆكه‌كه‌یان، ئه‌وانی تر هه‌مویان كه‌س نایان ناسێ و له هیچ كونێكه‌وه دیار نین، له‌وانه‌یه كوڕی یه‌كێكیان له (پاص)دا له ته‌نیشته‌وه دانیشێ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ی ئه‌وه كوڕی فڵانه سه‌رۆكه، ئه‌وه‌ی (تونس) هه‌مو خه‌ریكی (كۆمپانیا) و (بازرگانی) بون، ئه‌وانه‌ی لای ئێمه ته‌نها ئه‌و مهعاشهییان هه‌یه كه له وهزیفهكهیاندا وه‌ریده‌گرن، ئه‌وانه‌ی تونس هه‌مو له كۆشك و ته‌لاردا ده‌ژیان، كه‌سوكاری سه‌رۆكه‌كانی! هه‌رێم زۆربه‌ی زۆریان (كرێ چی)ن… له تونس كه‌س نه‌یده‌زانی بودجه چه‌نده و چی لێیه‌ت و چۆن سه‌ره‌و ژێر ده‌كرێت، له هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه و له‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شه‌فافه‌ی هه‌مانه، هه‌مو هاوڵاتیه‌ك ئاگاداره، كه به حساب و كتاب بودجه كه چی لێدێت و چۆن سه‌رف ده‌بێت، ته‌نانه‌ت وای لێهاتوه وه‌زیری (دارایی)مان لێ زیاده، چونكه خه‌ڵك ئاگاداری هه‌مو شتێكه!
جگه‌له‌مه‌ش، خۆش به‌ختانه له هه‌رێم (نه‌وت)ێك هه‌یه كه بۆته (نیعمه‌ت) بۆ هاوڵاتیان، ده‌سه‌ڵاتی داماویش هه‌ر خه‌ریكی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و تهنكهرانهیه كه دراوسێكمان شه‌و به‌دزیه‌وه ئه‌یفڕێنن بۆ خۆیان و تائێستا چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵیان توشی شه‌ڕه ته‌قه‌ش بوه! ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئه‌وه‌نده هاوڵاتیانی خۆش ده‌وێ، كه جارێ پێتان ناڵێ داهاتی ئه‌و نه‌وته چه‌نده، حه‌ز ده‌كا بیكا به(موفاجاه)یه‌ك و له عارفه‌ی یه‌كێ له جه‌ژ نه‌كان رایبگه‌یه‌نێت… خه‌ڵكی تونس چۆن توڕه نابن كه ئه‌و وڵاته گه‌وره‌یه له بێ كارهبایهیا زۆرجار له (تونی حه‌مام) ده‌چو، لای ئێمه‌ش چراخانی هه‌رێم، ره‌نگی مجهوههراتی داوه به شار‌و قه‌زاو ناحیه… له‌بێ ئاویدا، ده‌ڵێن تونسی واهه‌بوه هه‌فته‌ی جارێك خۆی نه‌شتوه، لای ئێمه‌ش خوا ده‌سه‌ڵاتمان بۆ بهێڵێ، ئه‌وه‌نده خه‌ڵك خۆی ده‌شوا، هی واهه‌یه پێستی ته‌نك بوه… له (تونس)ه‌كه‌ی (عابدین) ده‌زگاكانی ئه‌من و ئیستخبارات بوبوه مایه‌ی ترس‌و له‌رزی خه‌ڵك، به‌ڵام لای ئێمه خه‌ڵك خۆی به‌زۆر ئه‌یه‌وێ ببێ به (ئه‌من)! به‌ڵام كه‌س دانامه‌زرێت، چونكه له هه‌رێمێكی ئازاد‌دا، ئه‌و دوسه‌د یان سێ سه‌د ئاسایش و پاراستنه‌ی هه‌یه به‌سه ته‌نانه‌ت ئه‌ڵێن ژوری به‌ندینخانه‌كانی ئه‌و دو ده‌زگایه چۆڵ و هۆڵن بۆیه بڕیاره “پارله‌مان” كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكات بۆ به (كرێ)دانی ئه‌و ژورانه، به‌ڵام چونكه پێشنیاره‌كه هی ئۆپۆزسیۆنه، زه‌حمه‌ته پارله‌مان قبوڵی بكات!
له (تونس) خه‌ڵكی غه‌رقی كه‌لوپه‌لی ده‌ره‌وه بوبون، به‌ڵام لای ئێمه و له‌سایه‌ی شاره‌زایی و به‌رنامه‌ڕێژی و ده‌سه‌ڵاته‌وه، بازاڕه‌كان به (زه‌ڕه‌بین)یش كه‌لوپه‌لی ده‌ره‌وه نابینی و كارگه و كێڵگه‌كانمان خۆش بێ بازاڕ بازاڕی كوردییه!
له “تونس” ده‌سه‌ڵاتی (زه‌ین العابدین) هه‌ر خه‌ریكی تهقاعودكردنی خه‌ڵكانی سه‌ر به حیزبه‌كه‌ی خۆیان بون و هه‌موشیان به‌پله‌ی وه‌زیر، كه‌چی له هه‌رێم ئه‌ڵێن وه‌زیری واهه‌یه چوارساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ته‌قاعودی خۆی تێپه‌ڕیوه، هێشتا ته‌قاعود ناكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ڵ ده‌رنه‌چێ! ئاخر چۆن تونس و ئێمه له‌یه‌ك ده‌چین؟
ده‌سه‌ڵاتی تونسی به تانك و زرێ پۆش هاتونه‌ته سه‌ركار، ته‌نانه‌ت جارێكیان بۆ ئه‌وه‌ی له (تونسی) پایته‌خت بمێنێته‌وه، تانك و زرێ پۆشی دراوسێكه‌ی هێنابو! ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌پێچه‌وانه‌وه، خوێن ببینن ئهبورێنهوه، به‌ده‌گمه‌ن خه‌ڵك ده‌بینی چه‌كدار بێ، یان چه‌كی پێ بێ، (مه‌گه‌ر چه‌كی بانك)… (زین العابدین) و حیزبه‌كه‌ی، له بودجه‌ی خه‌ڵكی تونس پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ ئه‌كرد و ئه‌یكرد به‌منه‌ت و شه‌و و رۆژ هه‌واڵه‌كان باسیان له‌و پڕۆژانه ده‌كرد، له هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه جگه له‌وه‌ی رۆژنیه ده‌یان پرۆژه جێبه‌جێ نه‌كرێت، كه‌چی له‌یه‌ك هه‌واڵدا باسی لێ ناكرێ و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو گه‌نده‌ڵی و دزی و جه‌رده‌ییه‌ی پیاوانی سه‌ر به رژێم ئه‌یانكرد، كه‌چی كه‌س له‌وانه له (تونس) توشی لێپێچینه‌وه نه‌بو، به‌ڵام له هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه كه یاسا (سه‌روه‌ر)ه! به‌بێ جیاوازی وه‌زیرێك و فه‌رمانبه‌رێك له(دزی)دا ده‌درێن به دادگا و هیچ ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی نابینی كه به ده‌ساڵ دو ژورییهكهی بكات به‌سێ ژوور و بهرههیوانێك…
لای بنه‌ماڵه‌كه‌ی (تونس)، رای جیاواز و دیموكراسی و قبوڵكردنی به‌رامبه‌ر هیچ وجودێكی نه‌بو، ئه‌ڵێن كارگهشتبوه ئه‌وه‌ی (زین العابدین) وتویه‌تی نابێ له (تونس)یه‌ك پۆلیس به‌بێ ئه‌مری دابمه‌زرێت، یانی بڕوای به‌سیسته‌می موئه‌سه‌ساتی نه‌بو، به‌ڵام له هه‌رێمه نقومبوهكهی دیموكراسی، ده‌سه‌ڵات سوێند به‌سه‌ری ئۆپۆزسیۆن ده‌خوات و كه‌س له‌سه‌ر رای جیاواز نان‌بڕاو نابێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له تونس هه‌بو…
ئیتر با تۆزێك به‌ئینساف بین بۆ هه‌رێم وه‌ك تونسه و بۆ دوعای خێر بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌كه‌ین؟!