
نا ، با نه‌چینه سه‌ر وه‌یس .. !!
ئه‌وه‌ی به‌وردی به‌یاننامه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی خویندبێته‌وه ، ئه‌زانی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دوو دیوی جیاوازی هه‌یه ، دیوی یه‌كه‌م بریتییه له داخوازییه‌كی ڕوا كه زۆر جار ده‌سه‌ڵاتیش ئاماژه به كه‌مته‌رخه‌می له‌ئاست ئه‌و داخوازیانه ده‌كات كه بریتییه له گرفته‌كانی گه‌نده‌ڵیی ، خزمه‌تگووزاری ، چاكسازی سیاسی ، یه‌كسانی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفتانه‌دا ده‌كات و ناچێته سه‌ر كرۆكی چاره‌سه‌رییه‌كان ، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م كێشانه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه ، كه له %70 هاوڵاتی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان له ژێر دۆخی هه‌ژارییه‌وه ژیان ده‌كه‌ن .
دیوی دووهه‌می به‌یاننامه‌كه بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ، ئه‌م داخوازییه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌خاڵی یه‌كه‌مه‌وه هه‌یه ، كه به‌ڕای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوی جدی بۆ ته‌واوی بوواره‌كانی چاكسازی له‌بواری بژێوی هاوڵاتی كوردستان نه‌ناوه ، به بڕوای من ته‌واوی به‌یاننامه‌كه له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاساییه ، به‌ڵام ، ئه‌م به‌ڵامه ته‌واوی مه‌سه‌له‌كان ده‌خاته ژێر كاریگه‌ریی پرسیاری قورسه‌وه ، ئه‌م پرسیاره‌ش رووبه‌ڕووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێته‌وه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ، ئاخۆ بیر لهتهوقیت و شوێنی ئه‌م داخوازییه كراوه‌ته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر بڵێن ” به‌ڵێ ” ، ئه‌وا منیش ده‌پرسم ئاخۆ له‌م سه‌روبه‌ندی داخوازی ئێوه و ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ، گرژیی وئاڵۆزی نێوان هه‌وادارانی ئێوه و ده‌سه‌ڵات سه‌رهه‌ڵنادات ؟ ، له‌كاتێكدا نه ئێوه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌ده‌سه‌ڵاتیش نه‌تانتوانیوه به پێوه‌ری دیموكراسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن ، و نهتوانیوتانه رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م گرژیی ئاڵۆزییه بدۆزنه‌وه !! .
ئه‌م گرژیی وئاڵۆزییه به‌ره‌و كوێ .. ؟
یه‌كێك له‌گرفته هه‌ره مه‌ترسیداره‌كانی ئێمه دیدو روئیامانه بۆ میدیا و رۆڵی میدیا له‌دونیای سیاسه‌تدا ، ئه‌وه‌ی له‌میدیای كوردیدا به‌دی ده‌كرێ ئه‌و كێشه مه‌ترسیداره‌یه ، ئه‌و له‌ژێر چه‌تری میدیاكه‌ی منه‌وه قسه بكات ، ده‌بێ وه‌ك من قسه بكات ، ئه‌م دۆخه ناله‌باره له‌تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ ئه‌و دونیا جیاوازه له نهفامیمانه له‌و دونیا جیاوازه كه راسته‌وخۆ ده‌یخه‌ینه به‌رچاوی هاوڵاتی خۆمان ، ئه‌م كێشه‌یه رۆژبه‌رۆژ په‌ره‌ده‌سێنێ و له‌م تێگه‌یشتنه‌شه‌وه رۆشنبیریی كوردی دابهشكردووهته سه‌ر دونیای جیاوازه‌وه ، ئه‌م دوو دونیا جیاوازه دوو دونیای ته‌یار به‌دوو ئایدیۆلۆجیای جیاواز كه هیچیه‌ك له‌م دوو روئیایه ئه‌وه‌ی تری قبوڵ نیه ، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ر یه‌ك له‌م دوو دونیا جیاوازه ئه‌وی تر به‌ناهه‌ق ده‌زانی و خۆی به‌حه‌ق و خاوه‌ن حه‌ق له قه‌ڵه‌م ده‌دات ، ئه‌وه‌ی ئه‌م حه‌ق و ناحه‌قه‌ی دروستكردووه ، ئه‌وه‌یه هیچ كام له‌م دوو میدیایه نه‌یانتوایوه روئیایه‌كی عه‌قڵانییان بۆ كێشه‌كان هه‌بێت و بتوانن رۆشنبیر بهتێگهیشتنیكی ئه‌خلاقیانه قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان بكات ، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ریه‌ك له‌م دوو میدیا جیاوازه په‌نا بۆ رۆشنبیریی مولته‌زیم و ته‌یار به ئایدیۆلۆجیای خۆیان ده‌به‌ن و هێنده‌ی تر كێشه‌كان ئاڵۆز ده‌كه‌ن و وێنه‌یه‌كی ناشرین ده‌خه‌نه به‌رچاوی هاوڵاتی ساده‌ی كوردستان ، بۆیه به بڕوای من ” رێگای سێیه‌م ” تان تووشی هه‌مان قه‌یرانی قبوڵنه‌كردنی یه‌كتر كردووه ،
ئێمه هیچ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ رۆشنبیریی حیزبی نیه چۆن و به چ زمانێك ده‌دوێ و راستییه‌كان ده‌خاته سه‌به‌ته‌ی حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات ئه‌وه‌یه هه‌ریه‌ك له كه‌نه‌ڵه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات بۆ چه‌واشه‌كردنی یه‌كتر و راكێشانی سۆزی شه‌قام رۆشنبیرتان له‌و سیاقه‌وه قبوڵه كه دیدێكی پۆزه‌تیڤی بۆ تێگه‌یشتنی ئێوه‌مانان هه‌بێ ، واتا له‌ژێر چه‌تری ” رێگای سێیه‌م ” ه‌وه ، رۆشنبیر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێگای دووهه‌م كه رێگای هه‌ریه‌ك له ئێوه و ده‌سه‌ڵاته ، به‌بڕوای من ئه‌م دیدو بۆچوون و مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای كوردستان جۆرێكه لهئیحتیواكردنی رۆشنبیر‌و گووتاریی رۆشنبیریی بۆ خزمه‌تی گووتارێكی روون و ئاشكرا كه بریتیه له‌دیدی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن .
رێگای سێیه‌م ، ده‌كرێ به ره‌وتێكی جیاواز له دیدوبۆچوونی ئه‌و دوو میدیایه بێته ئاراوه ، واتا ئه‌گه‌ر پێتان وایه رێگای سێیه‌م ده‌توانێ ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات ، ئه‌وه ده‌بێ ئه‌م دوو” میدیالۆجیایه ” رێگا به رۆشنبیره جدییه‌كان بده‌ن ، بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ له‌نێوان ئه‌م به‌رداشی ئه‌م دوو ” حه‌ق ” ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن ، حه‌قێكیان كه به‌راستی حه‌قه بخرێته‌ڕوو ، وه‌ك ئه‌وه‌ی لینین ده‌ڵێ ” له‌هه‌ر شوێنێك دوو حیزب هه‌بوو یه‌كێكیان راسته و ئه‌ویتر هه‌ڵه‌یه ” ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا به‌م مه‌نتیقه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌ستیاری ئێستای كوردستان بكه‌ن ، ده‌بێ خۆیان له‌سه‌ر كرانه‌وه رابهێنن و گرنگی به رۆشنبیریی جدی و گووتاری رۆشنبیریی بده‌ن و ئه‌م كێشه‌یه به رۆشنبیران بسپێرن ، ئه‌گه‌ر نا كێشه‌كان په‌ره‌ده‌سه‌نن و ئه‌و كاته‌ش كلیلی كێشه‌كانی بۆ نادرۆزێتهوه ، ئیدی یا ده‌بێ قاوهبگرینهوه یا وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوڕێی خۆشه‌ویستمان ” كاوه محه‌مه‌د ” له وتاری ” رێگای سێیه‌م ” وتوویه‌تی : ” بابچینه سهروهیس تابزانین خه‌تای كاممانه” ، هه‌رچه‌نده ئێمه‌و كاك كاوه‌ش ده‌زانین وه‌یسیش وه‌ڵامی راستی پێ نییه ، چونكه وه‌ڵامی راست له‌بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵانیدا ده‌دۆزرێته‌وه ، ئه‌ویش پهنابردنهوه بۆ تایبه‌تمه‌ندی مه‌نتیق كه ته‌نها له گووتاری رۆشنبیریی جدیدا ده‌ست ده‌كه‌وێت ، بۆیه حه‌قوایه بۆ گه‌ڕان به‌دووی حه‌قیقه‌ت ، پیویسته ده‌رگای میدیاكانت بۆ ئه‌و شێوه گووتاره بدهنهسهرپشت ، ئه‌گه‌رنا حه‌قیقه‌ت ده‌ده‌نه ده‌ستی قه‌ده‌ره‌وه .
دانا عه‌سکه‌ر