باهۆزی گۆڕان و كۆتای سته‌مكاری … پێشڕه‌و حه‌مید
باهۆزی گۆران له‌ئاكامی سته‌مكاریدا ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی گرتووه‌ه‌وه‌و تانه‌گاته ئامانجه‌كانی خۆی مه‌حاڵه هیچ هێزێك بتوانیت رایبگریت ؟ چونكه ئه‌وه‌ی له‌تونس رویدا سه‌رئه‌نجامی نغرۆبونی ئه‌و ولاته‌بو له‌فه‌سادی به‌هه‌موماناكانه‌یه‌وه, ئه‌وه‌ی ئیستا له‌میسر به‌رده‌وامی هه‌یه , ئه‌نجام گیری ئه‌وداگیركردنه ئابوریی و رۆشنبیری و كولتوریه رامیارسانه‌یه,كه پارته‌كه‌ی موباره‌ك و بنه‌ماله‌كه‌ی له‌میسردا سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن , ئه‌وه‌ی له‌دژی ئه‌و زۆڵم و سته‌مه‌ی ئه‌ورژێمه ده‌نگی هه‌ڵبریی و بریاریداوه تاكۆتای هاتنی به‌رده‌وام بیت ئه‌وگه‌نج و هاولاتیانه‌ن كه هه‌موشتیكیان له‌ده‌ستداوه له‌ژیر سایه‌ی ئه‌و ده‌ساڵاته‌دا كه زۆریك به پلان و پیلانی رۆژئاوای ناوزه‌ند ده‌كه‌ن .
به‌ده‌ر له‌هه‌مو ئه‌و گۆرانكاریه خیرایانه‌ی كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا روئه‌ده‌ن و له‌هه‌ریمی كوردستانیش زۆركه‌س ئاره‌زوی دوباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن جۆریك له‌تایبه‌تمه‌ندیتی له‌خۆیدا كۆكردوه‌ته‌وه ؟ چونكه ئه‌گه‌ر له( تونس و میسر ) ناڕه‌زایه‌تی و شۆرش سه‌رئه‌نجامی گه‌نده‌لی و پاوانكردنی بازار‌و هه‌مو كایه‌جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگابوبێت له‌لایه‌ن یه‌ك پارت و بنه‌ماڵه‌ی یه‌وه ئه‌وا له‌كوردستانیش هه‌مان سیناریۆ بونێكی گه‌وره‌یان هه‌یه و زۆریك له‌هاوڵاتیان و لایه‌نه نه‌یاره‌كانی حكومه‌ت به‌مانا ته‌ندروسته‌كه‌ی تامه‌زۆری ئه‌و باهۆزه‌ده‌كه‌ن كه ئیستا بوه‌ته دۆزه‌خێك بۆ سته‌مكاران و ئاسۆیه‌ك بۆئازادیخوازان .
گه‌لی كورد له‌باشوری كوردستان دژبه‌سته‌می به‌عسیه‌كان و حوكمی ئاگرو ئاسنی عه‌ربه‌شۆڤینسته‌كان به‌رله هه‌رگه‌لێكی تری رۆژهه‌لاته ناوین كۆده‌نگانه شۆرشی به‌رپاكردو سته‌مكاری له‌گۆڕنا , هه‌ربۆیه هه‌رجوڵاندنه‌وه‌یه‌ك له‌رۆژهه‌لانی ناوین و هه‌رشوێنكێی تری ئه‌م جیهانه ئه‌نجام بدرێت دژ به‌سته‌مكاری پێشوازی لێده‌كات و پشتگیریده‌كات , به‌ڵام له‌دوای 19 ساڵ له ڕزگاربون له‌حوكمی یه‌ك پارت و داگیركه‌رانی به‌عس , جاریكی تر به‌هۆی حوكمی نادروستی یه‌كێتی و پارتی توشی سته‌مكارییه‌كی كرایه‌وه‌و هه‌موساتیك به‌شیكی زۆری ئه‌و میلله‌ته به‌تایبه‌تی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێم كه سودمه‌ند نین له‌مانه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه پرله ناعه‌داله‌تیه خۆزگه‌یه‌كی په‌نخواردو له‌گه‌رویاندا هاوار بۆ گۆڕانكاریه‌ك ده‌كات كه بۆهه‌میشه ده‌ستی سته‌مكاری له یه‌خه‌ی بكاته‌وه‌و مافی هاوڵاتی بون بۆهه‌موو تاكه‌كان به‌بێی جیاوازی یه‌كسان بكات .
19ساڵی ته‌واوه,میلله‌ت هاوار بۆ خۆشنودی و سه‌ربه‌ستی ده‌كات , 19ساڵه هاوار ده‌كات به‌سه گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی , به‌سه یه‌كتر سرینه‌و دیكتاتۆریه‌تی , كه‌چی هیشتا گوێكانی ده‌سه‌ڵات هیچ نابیستێت جگه‌له‌و ده‌نگانه‌نه‌بێت بونه‌ته مارش و له‌زانكۆكانی حیزب‌دا ئاوازیان بۆدانراوه .
كوردستان له‌سایه‌ی خراپ به‌رێوه‌بردن و سته‌مكاریو پاوانكردنی بازاڕادا, پربوه له كائینی بچوك و گه‌نده‌ڵ, پربوه له سه‌رمایه‌داری دڕوو برسی , پڕبوه له بێمتمانه‌ی و مڕۆڤی خه‌سیو , پربوه له فه‌سادی ئه‌قڵ و ئه‌قڵ فاسده‌كان , خراپ ئه‌داكردن له‌گه‌مه سیاسیه‌كاندا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه , كورد تادیت له‌به‌رده‌م نه‌یاره‌كانیدا بچوك ده‌بیته‌وه‌و و گیانی شۆرشگیری و به‌رخودان لای گه‌نجان به‌رو خاوبونه‌وه‌یه‌كی ی به‌رده‌وامی پێ هه‌ڵده‌گرێت .
گۆرانگاری له‌هه‌ریمی كوردستان حه‌تمی یه‌و ئه‌مرۆبیت یان سبه‌ی ده‌بیت ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان له‌وه تیبگه‌ن كه سه‌بری میلله‌ت مانای رازی بونی میلله‌ت نیه به ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری ئه‌وان , به‌لكو مانای به‌خشینی كاتیكی زیاتره بۆ خۆچاككردن و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌قلانه‌ی نیو كایه جیاجیاكانی خۆی له خه‌ونی پیس و شه‌یتانی , میلله‌ت هه‌میشه كاتی زیاتری له‌سه‌ر حسابی ناخۆشیه‌كانی خۆی به‌خشیوه‌ته ده‌سه‌ڵات و چاوه‌روانی ئه‌وه‌ی لێده‌كات كه به‌چاویلكه‌یه‌كی لێڵه‌وه له گۆرانكاریه‌كانی چوارده‌وری خۆی نه‌ڕوانیت و ببینێت كه سه‌رده‌مه‌ی سته‌مكاری چه‌ند بخایه‌نێت ئاكامه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نابێت .
تیبینی : ئه‌م وتاره له ژماره (42 )ی 7\1\2011له رۆژنامه‌ی ( چه‌تر ) بڵاو كراوه‌ته‌وه .