كـــــــــهرنـــهڤاڵی مــاچ …. سه‌ردار جاف
ماچێ دنه‌ی
ئاونگی گه‌ڵای داربدا
لێوانی سوور‌و سه‌مای هارمۆنی جاڕبدا
ماچێ هه‌نسكی گریانی یه‌كه‌م شه‌وی بوكێنی خۆی بسڕێته‌وه‌و
له‌به‌رده‌م پێی ژنێتیا
دۆشدابدا
ماچ غه‌ریزه‌ی
حه‌زی شێتی بخواته‌وه‌و
له كه ناری ده‌ریایه‌ك ماچ
بۆ ماچێ تر
بكه‌وێته ههلهك سه‌ما
ئهودهمانه
هه‌وه‌سبازی بۆ ماچبارانیتر ده‌ردا
(( ماچی سپی ))
لێوی ته‌ڕت هانی وشكه لێوم ده‌دا
نمه‌ی باران
چێژی ماچێكی گڕگرتوو شیرین ده‌كا
له ڕه‌گه‌وه
حه‌زو حه‌سره‌تی ئه‌زه‌لیم قوڵپ ده‌دا
(( ماچی هه‌ناری ))
شه‌و گڵۆپه نارینجیهكان
سوور ده‌بنه‌وه
تابۆنی لێوی تۆی لێبێ
ئاوا نه‌بێ
ئامێزم گه‌رم دانایه
روح دهردهچێو
ڕۆژی روونم لێ هه‌ڵنایه
به‌بیرت دێ كهمهنداڵ بووین
ماڵه باجێنمان ده‌كرد
شه‌و له‌ژێر په‌رده‌ی گلۆپی كز‌و تاریك
تێك ئاڵا بووین
ماچبارانی یه‌كمان ده‌كرد
ئه‌و ده‌مانه‌یش
هه‌ر به‌هه‌ست بوویت
پێت ده‌گوتم
هه‌ناسه‌ت بۆنی بارووت‌و گڕی ماچی لێهه‌ڵده‌قوڵێ
ئه‌مێستاكه
سوكه ماچی ئه‌و ده‌مانه‌ت به‌خه‌یاڵ دێ ؟
هه‌روه‌كو من
ماچ به‌رده‌رگای شه‌وتان ده‌گرێ ؟
(( ماچی په‌لكه‌زێرینه ))
تۆ قومرییه باڵشینهكانی ماچمی
ئاوێزانی روحم بویت‌و
پهلكهزێرنهی ده‌ورت بووم
ماچ ده‌كه‌م ودهكشێمهوه
ئه‌مجاره‌یان …
به‌بارته‌قای باڵای لێوت
هه‌ردوو لێوان ته‌ڕته‌ڕ ده‌كه‌م
تابۆ دواسات ده‌توێنه‌وه
(( ماچی سوور ))
شه‌وانی سووری ته‌متومان
بۆنی چه‌شه‌ی گڕكانێ دێ
له‌ناو كه‌ژاوه‌ی تهنكا
مانگ به‌ئازار ، به‌ده‌م هه‌نسكی ژانه‌وه
په‌رده‌ی كپی نیوه شه‌وی هه‌ڵده‌دڕێ
به‌سه‌ر ده‌سماڵی ئاورێشمین
فرمێسك‌و خوێن … ئاوێته‌یه
روح به‌سه‌ر گه‌ڵای سپێده
شۆڕ بۆته‌وه
جه‌سته‌یه‌كی سارد‌و سڕه
به‌ره ژانی نۆبه‌ره‌یه‌كی پڕ ژێوان
له له‌شی رووت رووتی ژنا
ئۆقره‌ی چه‌قی ناو سووراوه
دژوانی نێو ئاوێنه‌یه
(( ماچی شین ))
سروشت شه‌كه‌ت‌و ماندووه
بڕست بڕاو
كلو كلو به‌فر كڕێوه‌ی خۆی ده‌كا
له‌سه‌رمانه
ملپێچ، كڵاو … گۆره‌وی خوری ڕه‌نگاوڕه‌نگ
پۆشته‌ی پۆشتهكراو
گالیسكه‌كه به‌سه‌ر سه‌هۆڵبه‌ندان ده‌ڕوا
لێوه‌كانت لهتهزینا شین بوونه‌وه
لێوه‌كانم لهتهزینا شین بوونه‌وه
باتێكهڵ بن
دوای كه‌مێ تر
دیقه‌تێكی یه‌كدی بده‌ین
دوو گڵۆپی شێنتر له‌شین
له‌سه‌ر لێوان چهقیونو
ناچنه‌وه
كه‌ركووك
14/2/2009
سه‌ردار جاف – به‌لژیک