دەربارەی ئیسلامی کوردی و تایبەتمەندییەکانی
دەسپێک: لە جوڵانەوەکەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهرییەوە لە ساڵی ١٨٧٩تا هەرەسی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٧٥، جگە لە جوڵانەوەکەی سمکۆ و سەرهەڵدنەکەی ئارارات، هەموو سەرهەڵدان و جوڵانەوە ڕزگاری خوازییەکانی کوردستان لەلایەن شێخانی تەریقەت و ئەو مەلایانەی کە لەحوجرەکانەوە دەرچوون ڕابەرایەتی کراون. دیارترین نموونەی ئەو ڕابەرانەش شێخ مەحمودی نەمر و شێخ سەعیدی پیران و شێخ ئەحمەدی بارزان و سەیید رەزا و قازی محەمەد و دواتریش مەلا مستەفای بارزانن. زۆرجار ئەو پرسیارە دەوروژێنرێت کە بۆچی تا نزیک بەسەدەیەک جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لەلایەن رابەر و سیمبۆلە ئیسلامییەکانی کۆمەڵگای کوردەواری رابەرایەتی کراوە؟ رەنگە رۆڵی ئیسلام لەکۆمەڵگای کوردەواریدا و پابەندی کورد بە ئیسلامەوە ئاسانترین و باوترین وەڵام بێت. ئەم تێزە جگە لە ئیسلامییەکانی کوردستان هەندێک لە ئەکادیمییە رۆژئاواییەکان لەوانەش مارتن ڤان بروینسەنس و مایکل گەنتەر و دەیڤد ماکدۆوال لەسەری کۆکن. ئەکادیمییە تورکەکان، بەتایبەت ئەوانەی کە بە زمانی ئینگلیزی دەنووسن، هەنگاوێک واوەتر دەچن و هەوڵ دەدەن رۆڵی سیمبۆلە ئایینییەکان لە جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان وەک ئاماژەیەک بۆ تەعەسووبی ئایینی و خێڵەکێتی و دواکەوتووییی کۆمەڵگای کوردستان لێک بدەنەوە …….