به‌رهه‌مهێنانی دیکتاتۆر و زۆردار
له کتێبه‌که‌یدا – تۆپه‌کانی ئایاتوڵڵاکان – ( مدافع ئایات الله ) محه‌مه‌د حه‌سه‌نه‌ین هه‌یکه‌ل باس له‌وه‌ده‌کات که شای ئێران له‌دوای هه‌ڵاتنی له‌ده‌ست گه‌لانی ئێران ڕوویکرده زیاتر له وڵاتێک که باوه‌شیان بۆنه‌گرته‌وه و به‌خێرهاتنیان نه‌کرد ، په‌نه‌ما یه‌کێک بوو له‌و وڵاتانه‌ی ته‌نگی به خۆی و خانه‌واده‌که‌ی – فه‌ره‌ح دیبا – هه‌ڵچنی و داوایلێکردن که باربکه‌ن و له‌وێ نه‌مێنن . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فه‌ره‌ح په‌یوه‌ندیکرد به – ئاغا خان – سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نێوده‌وله‌تی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و داوای لێکرد پاسپۆرتی سه‌فه‌رکردنیان بۆ سازبکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئازادی هاتوچۆیپێبکه‌ن ، کاتێک وه‌ڵامه‌که دواکه‌وت و ئه‌وماوه‌یه‌ی به‌وان درابوو بۆ مانه‌وه له په‌نه‌ما ڕووی له ته‌واوبوون بوو بۆیه جارێکی‌تر فه‌ره‌ح دیبا له‌شه‌وێکی دره‌نگ وه‌ختدا و به‌ده‌م گریانه‌وه په‌یوه‌ندیکرده‌وه به ئاغا خان و پێیوت : زۆر زۆر پیویستیمان به هه‌ر به‌لگه‌نامه‌یه‌که بۆئه‌وه‌ی له په‌نه‌ما پێی بچینه‌ده‌ره‌وه ، تکایه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌ناهێنده‌ییش بێت ، بۆمانیبکه‌ن و پێیڕازین ، که‌س بڕواینه‌ده‌کرد و به‌بیریا نه‌ده‌هات ڕۆژێک بێته پێشه‌وه ئیمپراتۆری فارس – فه‌ره‌ح – که تاجێکی له‌سه‌ر سه‌ری داده‌نا ، به‌هاترین و به‌نرخترین گه‌وهه‌ری دنیای پێوه‌بوو – که‌سیتر ئه‌مه‌ی نه‌بوو – بێت داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌ناهێنده‌یی بکات .
شای ئێران تاقه‌که‌سێک نه‌بوو که‌سه‌ری دنیای لێهاتبۆ‌وه یه‌ک و جێی حه‌وانه‌وه‌ی نه‌مابوو له‌م دنیا پان و به‌رینه‌دا ، زه‌ینه‌لعابدینیش له تونس دواکه‌س نییه که‌له‌ده‌ستی گه‌له‌که‌ی هه‌ڵدێ ، هه‌ڵبه‌ته لیستێکی گه‌وره هه‌یه بۆ ئه‌م هه‌ڵاتووانه . دیکتاتۆرو زۆرداره‌کان نه باش مێژوو ده‌خوێننه‌وه و نه له‌بزووتنه‌وه‌و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی گه‌لانیش تێده‌گه‌ن ، که‌واته چی وای لێکردوون که چاو له دیکتاتۆرو زۆرداره‌کانی پێش خۆیان بکه‌ن و ڕێبازی ئه‌وان بگرنه‌به‌ر و له‌سه‌ری بڕۆن ؟! بۆچی ئه‌م ئه‌زموونه دووپاتده‌که‌نه‌وه ؟! . به‌رهه‌مهێنانی دیکتاتۆرو زۆردار له سه‌رده‌می فیرعه‌ون و هاماندا کۆتایی نه‌هات و له‌سه‌رده‌می بن عه‌لی و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌ویش ڕاناوه‌ستێ و کۆتایی نایه‌ت ، که‌وابوو چی زۆردار به‌رهه‌م دێنێت ؟
تاقیکردنه‌وه‌ی ( ئه‌زموون ) زۆردار و دیکتاتۆره هه‌ڵاتووه‌کان پیشانیانداوه که بوون و سه‌رهه‌ڵدانی زۆرداریی و ملهوڕیی به‌هۆی دیکتاتۆری و زۆردارییه‌وه نییه به‌ته‌نها ، به‌ڵکو به‌هۆی لاوازکردن و ترساندنی میلله‌ته‌وه‌یه ، هه‌روه‌کوو ئاشکرابوو له تاقیکردنه‌وه‌ی ڕاکردنی بن عه‌لی له تونس که به‌هۆی په‌خشکردنی فه‌رهه‌نگ و کلتووری ترس و تۆقاندن و چاوترساندن و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کان له ئازادی و یه‌کسانی هاوڵاتیان باڵی کێشابوو به‌سه‌ر تونس دا .
ئه‌مه‌یش کاری ڕژێمی داماڵڕاوی تونس نییه به‌ڵکو حاڵه‌تێکه کۆمه‌ڵگای جۆربه‌جۆری گرتۆته‌وه و ترس له هوموو شوێن و جێگایه‌ک سه‌رهه‌ڵده‌دات و باڵی خۆی ده‌کێشێ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا ، چپه‌چپ و فسکه‌فسک له‌ناو خه‌ڵکیدا ده‌ستپێده‌کات ( هه‌مووشتێک له‌ژێر چاودێریدایه-چاوی ئاسایش-) نامه‌گۆڕینه‌وه له‌نێوان خه‌ڵکیدا ، ته‌له‌فۆنکردن ، پۆستی ئه‌لیکترۆنی و تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت ، ماڵ و ئوتومنیل و نووسینگه و شوێنی کارکردن و هه‌موو شتێکی‌تر که په‌یوه‌ندی به ژیانی ئاسایی مرۆڤه‌وه هه‌بێ له ژێر چاودێری و چاوی ده‌زگا هه‌واڵگره‌کاندایه و له سنوورێکدا ناوه‌ستێته‌وه و فه‌رهه‌نگی ترساندن و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه وگوڕه‌شه و چاوسوورکردنه‌وه به‌دوای هه‌موو که‌سێکه‌وه‌یه که بیرده‌کاته‌وه و ده‌یه‌وێ شتێک بڵی له‌وانه‌ی دیکتاتۆر نایه‌وێ گوێبیستی بێت ، کارده‌گاته ئه‌وه‌ی خه‌ڵکیی زمانیان بشکی و نه‌وێرن ته‌نانه‌ت ڕووداو یان کاره‌ساتێکی ڕێگاوبان و هاتوچۆش باسبکه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیکتاتۆر و زۆردار نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه بکه‌ن و نایانه‌وێ بکه‌ونه به‌ر ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵکیی ، ئه‌مه‌یش بۆخۆی یاریده‌ده‌ره له درووستکردن و به‌رهه‌مهێنانی دیکتاتۆر و زۆردار که په‌ناده‌باته‌به‌ر دابه‌شکردنی پۆستی گه‌وره و پله‌وپایه به‌سه‌رئه‌وانه‌دا که سه‌ربه‌خۆیانن یاخود نزیکی خۆیانن و ته‌واو ملکه‌چن و ماستاو سارد ده‌که‌نه‌وه و هیچ توانایه‌کی زانستی و ته‌کنۆقراتییان تێدا نییه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تری هاوڵاتی به توانا‌و پسپۆر ، هه‌روه‌ها هیچ یه‌کێک له‌وانه توانای ئه‌وه‌ی نییه دووکانێکی بچووکی به‌قاڵی له‌گه‌ره‌که‌که‌ی خۆیدا به‌رێتبه‌ڕێوه ، به‌ڵام دیکتاتۆر گوێناداتێ و به‌په‌نابردنه به‌ر سیاسه‌تی ملکه‌چپێکردن – نه‌ک لێهاتوویی – کارده‌کات و ده‌ستده‌کات به تاڵان و بڕۆ و دزیکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سامان و ماڵی میلله‌ت و ڕه‌وانه‌کردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دانانیان له بانکه‌کاندا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پاره‌وپووله که هی میلله‌ته سه‌ری تیا نه‌چێت و حازروبزر له‌به‌رده‌ستیاندابێت و خاوه‌نی ڕه‌سمی هه‌ر خۆیان بن و ڕه‌وایی یاسایی بۆ په‌یدابکه‌ن . ئه‌مه پرسیارێکه که‌س نه‌یوێراوه بیکات کاتێک دیکتاتۆر له‌سه‌ر قاچی خۆی وه‌ستابوو ، به‌ڵام له‌دوای که‌وتنی ، ئه‌وا قسه‌وباس که‌وڵکردنی ئه‌وه .
گرنگترینی ئه‌و شتانه‌ی دیکتاتۆری پشتبه‌ستوو به بنه‌ماکانی بیرکردنه‌وه‌ی فیرعه‌ونی ڕه‌تیده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که‌سێکی تر ڕاوبۆچوونێکی جیاواز له‌وه‌ی خۆی هه‌بێ ، دیکتاتۆر له رای خۆی به‌ولاوه ، ڕاوبۆچوونی که‌سێکی تری قه‌بووڵ نییه ، ڕازینابێت که‌سێک به‌شداریبکات به‌ڕای جیاواز ، مه‌گه‌ر دیکتاتۆر خۆی ڕایه‌کی جیاوازی هه‌بێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک یان کێشه‌یه‌ک ، ئیتر ئه‌وسا خه‌ڵکیتر ده‌توانن هه‌مان بۆچوونی دیکتاتۆریان هه‌بێت ، واته ده‌ستنده‌خۆر و ملکه‌چ و ماستاوساردکه‌ره‌وه بێت .
که‌وابوو دیکتاتۆر ده‌یه‌وێ ده‌می ئۆپۆزسیۆن و ڕه‌خنه‌گره‌کان قفڵ بکات ، ده‌نگی ئازاد کپبکات ، شوێن ئازادیخوازان بکه‌وێ و ده‌ریانپه‌ڕێنێ له نیشتمان ، ناچاریان بکات ببنه په‌نابه‌ر و کۆچبه‌ر و داوای په‌ناهێنده‌یی بکه‌ن له وڵاتی جۆراوجۆر ، ئه‌گه‌ر نا له زینداندا توندیان بکات ، به‌رامبه‌ر به‌مه له‌هه‌وڵی ده‌ست به‌سه‌راگرتندایه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕیوشوێنانه‌ی ڕێگاو زه‌مینه خۆشده‌که‌ن بۆ ستایش‌کردن و پیاهه‌ڵدانی کار‌و سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆی ، ده‌نگێک له‌سه‌رو ده‌نگی ئه‌مه‌وه به‌رزنابێته‌وه ، ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌یڵی ، هه‌قه‌و پێویستی به ڕوونکردنه‌وه نییه ، ئه‌و به‌ته‌نها له‌توانایدایه تێبگات میلله‌ت پێویستی به‌چی هه‌یه ، ته‌نها ئه‌و ده‌زانێ چی سوودبه‌خشه بۆ گه‌له‌که‌ی له‌دین و دنیادا ، ئه‌وانیتر هه‌موو ناحه‌زو دوژمنن و ده‌یانه‌وێ ئاژاوه بگێرن ، له‌به‌رئه‌وه دیکتاتۆر سووره له‌سه‌ر پاراستنی گه‌له‌که‌ی له‌م گه‌نده‌ڵانه ، پاراستنێکی له‌م شێوه‌یه‌ش مانای ڕێگرتنه له ئازادییه گشتی و تایبه‌ته‌کان ، ده‌ستخستنه کاروباری خه‌ڵکییه به هه‌موو شێوه‌کانی ، هه‌روه‌ها شێوه‌ی ژیانیان ، ئه‌وان لای دیکتاتۆر کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکن پێویستییان به گه‌وره و سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌یه که ڕزگاریان بکات و ئه‌مه‌یش خێروبه‌ره‌که‌تێکه که خوا به‌خشیویه‌تی به سه‌رکرده‌و ئه‌وانی تر ده‌بێ پێزانینیان هه‌بێ و سوپاسبکه‌ن .
زه‌ینه‌لعابدین له‌تاو تووڕه‌بوون و ڕاپه‌ڕینی گه‌له‌که‌ی هه‌ڵات و وڵاتی جێهێشت ، پێش ئه‌و فریدناند مارکۆس ڕای‌کرد له فلیپین و ئێریک هۆنگه‌ر له ئه‌له‌مانیای ڕۆژهه‌ڵات و عیدی ئه‌مین له ئۆعه‌ندا و حه‌مه‌ره‌زا په‌هله‌وی له ئێران و ئیبرایم عه‌بود وجه‌عفه‌ر نمیری له سودان و ئاناستازیۆ سامۆزا له نیکاراگوا و تشارلز تایلور له لیبیریا و غۆنزالیس سانشیز له بۆلیفیا و جان بتران ئه‌ریستید له هایتی و عه‌سکه‌ر ئه‌کاییف له قیرغستان و نیکۆلای تشاوسیسکۆ له ڕۆمانیا و سلۆبودان میلۆسیفیتش له یۆگۆسلاڤیا .
هه‌موو ئه‌مانه له‌ماوه‌ی 30 سی ساڵدا هه‌ڵاتن له ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی گه‌له‌کانیاندا .
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی پرسیار بکرێت ؟ کێ له‌دوای ئه‌مانه ؟
پرسیار له دیکتاتۆر و زۆرداره‌کان مه‌که‌ن ….. پرسیار له گه‌لا‌ن بکه‌ن !
سعید حارب
له‌عه‌ره‌بییه‌وه : عارف که‌ریم
– ستۆکهۆڵم
01/02/2011