
شه‌وێک پێش ڤه‌له‌نتاین …. به‌ندی عه‌لی
Closed
.. 2011
بۆ کچه تاقانه‌که‌م
ئه‌ی هه‌ناسه شپرزه‌که‌ی
سینگی قانگدراوی عومرم به‌دوکه‌ڵی
جگه‌ره تاڵه‌کانی ڕۆژگار
ئه‌ی بزه تاقانه‌که‌ی سه‌ر لێوی ووشکم
کچم ، ئه‌م شه‌و .. به‌ته‌نیا خه‌و
بهگمهی کۆتره‌کانی ڕاز‌و
باڵه‌فڕێی په‌پووله‌کانی به‌هه‌شت و
به‌گوڵه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کانی
باخچه هه‌ڵواسراوه‌کانی موحیبه‌ت و
بهبریسکهی چاوانی ئه‌ستێره‌کان و
به‌تنۆکی عاره‌قه به‌فراویه‌کانی
لاملی مانگی ئێشکچی و
بهتانگۆی ماسیه‌کانی ده‌ریاو
به‌تریقه‌ی په‌ریه‌کانی ئاسمانی
عیشقه‌وه .. ببینه
لێگه‌ڕێ له‌خه‌می ئه‌مڕۆ
لێگه‌ڕێ له‌گه‌ڵا زه‌رده‌کانی یادگاری
گه‌مه له‌گه‌ڵ قه‌ره‌قۆزه قۆشمهکانی
سێرکی ئه‌م دههرهیا مه‌که‌و
ته‌نیا بۆ خۆشه‌یستی بژی
ئاخر سبه‌ی ڤهلانتاینه .. ڤه‌له‌نتاین