 
	هێڵی سوور … هیوا سه‌عید
Closed							
	
						
						
					هێڵی سوور
جاران خه‌مم ئه‌و خه‌مه بوو 
نه‌ده‌وێراین 
هه‌ر له دوورا 
له پشت چاوی هێڵی سوورا 
بۆ یه‌ک ده‌دواین 
گشت ڕازێکمان 
هه‌موو باس و خوازێکمان به نامه بوو. 
ئێستا جیهان 
له سه‌رده‌می وا خێرادا 
دوورترین شار، دوورترین دێ 
بۆته یه‌ک ماڵ 
سوورترین هێڵ که‌وته ژێر پێ 
له‌به‌ر مایک و کامێرادا 
ئێمه هێشتا 
هه‌ر له‌ودیوی هێڵی سوورین 
دوور له چاوی یه‌کتر ده‌دوێین 
له‌و ماڵه‌شدا له دوو ژوورین.
هیوا سه‌عید- هه‌ولێر

 
			 
			 
			