
ئاگانامه‌ی پرۆژه‌ی گۆڤاری (عه‌رعه‌ر)
ئهنفالو هه‌ڵه‌بجه‌و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد برینێكی به‌سوێی جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و كاره‌ساتێكه كه ئه‌ركی نهتهوهییو ئه‌خلاقی ویژدانی ده‌خاته سه‌رشانی هه‌ر تاكێكی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به پێی توانا‌و ئهزموونو شاره‌زایی كار له ره‌هه‌نده جۆراوجۆرهكانیدا بكات‌و خوێندنه‌وه‌ی جددی‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زیاتر بۆ هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی بكات.
بێشك جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆر له‌وه زیاتری هه‌ڵده‌گرت كه له‌ماوه‌ی بیست‌و سێ ساڵی رابردوودا لێره‌و له‌وێ توێژینه‌وه‌و كۆر‌و كۆنفرانسی له‌سه‌ر كراوه‌و هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی قوڵ‌و فره‌لایه‌نی دراوه، وه‌لێ هه‌موشمان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه له ئاستێكدایه ئه‌و كارانه‌ی كراوه مشتێكه له چاو ئه‌و خه‌رمانه‌ی كه ده‌بوایه بكرایه.
ئهنفالو هه‌ڵه‌جه ئه‌و كه‌یسه‌یه كه ده‌بێت له داهاتوودا هه‌موان له‌سه‌ر سفره‌ی خوانی خۆی كۆبكاته‌وه‌و لێره‌وه نه‌خشه رێگای نه‌وه‌كانی داهاتووی نه‌ته‌وه‌ی كوردی له‌سه‌ر دابرێژرێتو بنیات بنرێت، لێره‌وه كار بۆ ئاسایشی نهتهوهییو پیرۆزیه‌كانی نه‌ته‌وه بكرێت‌و ره‌هه‌نده فه‌لسه‌فی، ده‌رونی، كۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوویی، جوگرافی، سیاسی، ئابووری، ئاینی‌و یاسایه‌كانی به شێوه‌یه‌كی بێ لایهنو سه‌ربه‌خۆ و زانستیانه شه‌نوكه‌و بكرێت‌و بخرێته خزمه‌تی داهاتووی گه‌لی كورده‌وه.
پرۆژه‌ی گۆڤاری (عه‌رعه‌ر) كه پرۆژه‌یه‌كی سهربهخۆو بێلایه‌نه‌و گرنگی به بابه‌ته ئه‌كادیمی‌و زانستیه‌كان دهداتو ساڵانه له یادی ئه‌و كاره‌ساته‌دا له شێوه‌ی گۆڤارێكدا ئه‌و بابه‌تانه پیشكه‌شی كتێبخانه‌ی كوردی ده‌كات.
ئه‌مساڵیش له‌رۆژی 14/4/2011 دا ژماره پێنج (5)ی لێ چاپ‌و بڵاو ده‌كرێته‌وه، بۆیه له رێگه‌ی ئه‌م ئاگانامهوه داوا له‌سه‌رجه‌م نوسهرانو رۆشنبیران‌و چالاكوانانی بواری جینۆساید ده‌كات كه ده‌توانن له رێگای گۆڤاری (عه‌رعه‌ر)ه‌وه (لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی، بابه‌تی ئه‌كادیمی، وه‌رگێران، چاوپێكه‌وتن‌و وینه مێژووی)یه‌كانی تایبه‌ت به ئهنفالو ههڵهبحهو جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یی بڵاو بكه‌نه‌وه.
بۆ په‌یوه‌ندی گرتن: kurdanfal@yahoo.com
یانHawre_ah@yahoo.com
یان 09647701353536
بۆ بینینی ژماره‌كانی رابردووی گۆڤاره‌كه سه‌ردانی ئه‌م لینكانه بكه:
http://www.dengekan.info/dengekan/3/7288.html
http://www.dengekan.info/dengekan/3/7289.html