ده‌پێم بڵێ …. ڕه‌وشت به‌رزنجی
له کوێ وه ده‌ست پێبکه‌م به ووشه‌كانم
خۆ دڵی من وه‌ک نیشتیمان
بووه به‌هه‌زار پارچه‌وه
له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م نیشتیمانه‌دا
سهوزایهکتان بینی
ئه‌وه به خوێنی دڵی عاشقم سه‌وز بووه
له هه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌کدا
ته‌نهایتان بینی
ئه‌وه دڵی منه چاوه‌روانی بارانی عه‌شق ده‌کات
من و شه‌قامه‌کانی ئه‌م شاره
پڕ بووین له خه‌م خه‌مێک که سه‌ره‌تایی
نیه‌و،، کۆتایی نایه..
خه‌مێک که له ناو خۆیدا په‌نگی خواردۆته‌وه‌و
رزگاری نابی له ئازار..
من له‌گه‌ڵ ئاشتی دا له‌دایک بووم
که چی ژیانی من پر له شه‌ڕه
بۆ هه‌ر شوێنێک هه‌نگاو ئه‌نێم
له باتی ئاشتی شهر پێشوازیم له ده‌کات
له‌م شاره‌دا شاری مندالێم
به‌ڵام ئێستا من گه‌وره بووم
ئه‌و من ناناسێ
که‌چی من هه‌ر ئهشڵیی به‌جێم نه هێشتوه
گلۆپه‌کانی ئه‌م شاره ده‌به‌مه‌وه له‌گه‌ڵ
خۆمدا بۆ غوربه‌ت!!
غوربه‌تێک که پره له فه‌نابوونی
رۆحه‌کان…
ئاخ غوربه‌ت سه‌رتاپای سه‌رت سپی کردم و
که چی نه گه‌یشتمه دوا هیوای ژیان…
ئاخر کوا من و شیعر
له‌م شاره‌دا یه‌کتر ده‌ناسین
ماوه‌یه‌که لێی تۆراوم و ئه‌ویش لێم بێزاره!!!
له‌م شاره‌دا نه ئه‌و ئاگای له منه
نه‌منیش ئاگام له‌وه
لێره ووشه‌ی جوان قه‌ده‌غه‌یه قه‌ده‌غه
بۆیه سه‌ری خۆمان هه‌ڵگرتوه له‌م شاره!!
ئاخر لێره عه‌شق زیندانه
من ته‌نهاتر له عیشق و عیشقیش
ته‌نهاتر له شیعر و شیعریش ته‌نهاتر
له شار و شاریش ته‌نهاتر له نیشتیمان و
نیشتیمانیش واخه‌ریکه
به پاساپۆرتێکی ته‌زویر به جێ‌مان ئه‌هێلێت
که نوێژی عه‌شق ده‌که‌م
یه‌که‌م پارانهوهم له‌به‌رده‌م یه‌زداندا
داوای رزگاری وڵاته‌که‌م ده‌که‌م
له ده‌ستی زوڵم و بێگانه بمان پارێزه خودایه
دووهه‌م دوعام ئاشتیمان به‌سه‌ردا بڕیژه یه‌زدان
سێهه‌م دوعام بارانی عه‌شق عه‌شقێک که لێمان بدات
یه‌کترمان خۆش بوێ ئه‌ی یه‌زدان
دوعا دوعا دوعا
دوعاکانی من بۆ مرۆڤه‌کان و نیشتیمانه‌که‌م
کۆتای نایه له‌به‌ر ده‌م حزوری خوادا
من ده‌ڵێم ئه‌مه قسه‌ی گۆته نیه
مرۆڤ گه‌ر واتای پاکی و راستی و عه‌شقی نه‌زانی
مرۆڤ نیه‌و به‌رد بارانی بکه‌ن
من ده‌لێم ئه‌مه قسه‌ی سوقرات نیه
ئه‌وه‌ی رێز له نیشتمان و خاکی خۆی نه‌گرێ
ده‌ری که‌ن لیی دهن با ئیتر خاك و نیشتیمانمان پێ نه‌فرۆشێ
من مرۆڤێکی هه‌ژاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌م
عه‌شقی ئه و عه‌شقی نیشتیمان و
عه‌شقی شیعرم به ستوه به‌یه‌که‌وه
خۆشه‌ویستی نیشتیمان بێ شیعر جوانی نیه
شیعری من بێ ئه‌و ناسکی و جوانی نیه!!!
ئه‌مه راستی دڵی منه
من ئه‌وه‌م که هه‌م
من وتم سه‌ره‌تای ووشه‌کانم ده‌ست پێکی نیه
کۆتایش لای من نیه
به پێنووسه ماندوه‌که‌م
به په‌نجه‌ی هه‌ژارم گڕ به‌ر ئه‌ده‌م له‌و
که‌سانه‌ی که تێناگه‌ن
له عشق و خۆشه‌ویستی نیشتیمانه‌که‌م!!
گه‌ر شه‌وێک ببیم به ئاسمان
چاوم ده‌که‌م به مانگ و به ئه‌ستێره‌کان
بۆ ماڵه هه‌ژاره‌کان
گه‌ر به رۆژ به‌به‌م به ئاسمان
ووشه‌کانم ده‌که‌م به تیشکی رۆژ
بۆ له ناو بردنی هه‌موو زۆرداره‌کان
ده‌یان سوتێنم وه‌ک خه‌ڵوز و داره‌کان
ئه‌ی دڵ خۆ من جگه له عه‌شقی ئه و نیشتیمانه‌که‌م
شوێنی جوانی تیدا نابێته‌وه
جوانی ئه و له نیشتیمانه‌که‌م دایه و
جوانی نیشتیمانه‌که‌شم له‌و دایه
کامتانم زیاتر خۆش بوێ تۆ یان ئه‌و
ئه‌ی نیشتیمان
نیشتیمان جوانیه‌کانی تۆ به جوانی ئه‌وه وه جوانه
جوانیه‌کانی ئه‌ویش به تۆوه جوانه
چونکه هه‌ردووکمان من و ئه‌و
جوانی تۆ له دڵماندایه ئه‌ی نیستیمان
کۆتای ووشه‌کانم بێ کۆتاین
تاووشه هه‌بێ نه من نه نیشتیمان نه عه‌شق
کۆتای نایه له ژیان
٢٠١٠/١٠/١٥
ئه و كه سه ی بۆ راستی ئه ژیت و بێ هیوا ده روات
ئه و كه سه ی كه ێواره یه كی نیشتیمان له یادیایه تی و بۆی ئه چێ و ئه ڵێ بم به ره وه نیشتیمان
بم لاوێنه وه وه كو منداڵێكی دوو رۆژ له دایك بوو.. بومه ته خاوه نی هه ڵكێشانی قوڵترین هه ناسه ی
ئه م گه ر دوون
ره‌وشت به‌رزنجی