جوڵه‌ی شه‌قامه‌كان * …… ئاسۆعه‌بدولله‌تیف
له‌رێگه‌ی ووتارێكی ئاینی ئایدۆلۆژییه‌وه هه‌ینی رابردوو 4/2/2011 “ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی” رای گشتی وروژاند‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكای هێنایه سه‌ر هێڵی دیبلۆماسیه‌ت و وه‌ڵامدانه‌وه، لێ ره‌نگه ئه‌م وه‌ڵامه‌ی ئه‌مریكیه‌كان كه وه‌ڵامی به‌شێكه له سیاسه‌تی ههڵۆكانی كۆنگرێس وه‌ڵامی ستراكتۆریانهو بونیادیانه‌ی كۆی پێكهاته سیاسیه‌كانی ئه‌مریكا نه‌بێت و جۆرێك بێت له سیناریۆ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی حوكمی”حوسنی موباره‌ك” چونكه به‌شێك له‌و سیاسه‌ته نه‌رمه‌ی ئه‌مریكیه‌كان ئه‌وه‌یه هێشتا جێگره‌وه‌یه‌ك شك نابه‌ن بۆ شوێنی موباره‌ك و بگره لابردنی به مه‌ترسیه‌ك بۆ ئاسایشی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوین ناوی ده‌به‌ن،
خامنه‌یی به ووتارێكی فول مه‌زهه‌بی ختوكهدهر، هانی گه‌لانی گهرهب و ئیسلامی خۆرهه‌ڵاتی ناوین ئه‌دات به‌وه‌ی كه پشتگیری ئه‌و شۆرشه ئیسلامیه‌ی میسر بكه‌ن (دیاره ئه‌و به شۆرشی ئیسلامی ناوزه‌دی ده‌كات!) گوایه هاوشێوه‌ی شۆرشی ئیسلامی ئێرانه به‌سه‌ر “شا”دا له ساڵی 1979، به‌م ووتاره هه‌م ئامادهسازیهك ئه‌كات بۆ زیهنیه‌تی شۆرش له بیری تاكی ئێرانی‌دا و هه‌م دیموكراسیه‌ت دوور ئه‌خاته‌وه له سیستمی تۆتالیتاریانه‌ی ئێستای ووڵات و هه‌م خۆشی به‌خاوه‌نی ئه‌و هه‌ڵكشان و نه‌هزه جه‌ماوه‌ریه ئه‌زانێت وه‌كو مه‌رجه‌عی بیر‌و فیكر‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه شۆرشی ئیسلامی ئێران له سه‌روه‌ختی ده‌رپه‌راندنی “محمد ره‌زا شای په‌هله‌وی” و” هاتنه‌وه‌ی كه‌ژاوه‌كانی” ئیمام خومه‌ینی و مونته‌زیری و به‌نی سه‌در”دا له ده‌هه‌ی فه‌جر تا 22ی به‌همه‌ن رۆژی ئیقیلابی گه‌وره، خۆرسكانه بوبێت و مۆتیڤی ده‌ره‌كی نهیجوڵاندبێ له فه‌ره‌نساو ووڵاتانی رۆژئاواوه بۆ تاران.
رۆبه‌رت گێتس وه‌ك وته‌بێژی كۆشكی سپی خێرا هاته وه‌ڵام و كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌ده‌وڵه‌تێكی داخراو وهسفكردو ووتی باشتر وایه له‌بری ئه‌و جۆره لێدوانانه كه ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری میسر، ئێرانیش ئیسلاحات بكات و رێگه به خۆپیشانده‌ران بدات برژێنه شه‌قامه‌كان، به‌مانایه‌كی دیكه با ئێرانیش ئه‌وه‌نده زاتی دیموكراسی بكات و رێگه به بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز”موسه‌وی” بدات به ئازادانه بێنه ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و خۆپیشاندان بكه‌ن، دیاره گێتسیش ده‌زانێ پواز له‌كام دیوی قرۆڵ بووی داره رزیوهكه ئه‌دات!؟
به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌شدا ئه‌و په‌یامه‌ی خامنه‌یی سیناریۆیه‌ك و ناردنی سیگناڵه بۆ ئه‌مریكا تا به‌ربگرێت له‌و شۆرشه ریفۆرمخوازیه نوێیه‌ی كه سوننه‌كان ره‌نگرێژی ئه‌كه‌ن و دواجار كه‌رامه‌ت و شكۆ بۆ عه‌ره‌ب ئه‌گێرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش له سێنتراڵیزم و شكۆی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن نفوزی شیعه‌ی وه‌كو ئێران كه‌م ئه‌كاته‌وه كه ئێستا خۆی به جه‌مسه‌ره به‌هێزه‌كه ئه‌زانێت، هه‌روه‌ك به‌م ئایدیۆ ئاینیه ده‌خوازێت مه‌یلی ده‌سه‌ڵات و ئیراده‌ی ئیخوان موسلیمین كاڵ بكاته‌وه له میسردا كه ئێستا رائیدی به‌شێكن له‌و جوڵانه‌وه‌یه و ده‌شیه‌وێت ئهمریكاو ئیسرائیل بكاته له‌مپه‌ر بۆ ئیسلامیه‌كانی میسر تاوه‌كو ده‌سه‌ڵات نه‌گرنه ده‌ست، چونكه هاتنه سه‌ركاری هه‌ر هێزو ره‌وتێكی عیلمانی دیموكراتی یان مانه‌وه‌ی موباره‌ك بۆ ئێران واته میسرێكی لاواز‌و دیكتاتۆر، زۆر باشتره بۆ ئێران تا هێزێكی سوننی ئیسلامی میانره‌و كه دواجار ره‌نگه كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤ و جوڵانه‌وه‌ی شه‌قامی ووڵاتانی دیكه‌ی لێبكه‌وێته‌وه، به‌كوردیه‌كه‌ی ئه‌م په‌یامه ئایدۆلۆژیه بۆ به‌رگرتنه له شه‌پۆلی كرانه‌وه‌و مه‌یلی بزوتنه‌وه ئیسلامیه میانره‌وه سوننیه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا، ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌كو غه‌نووشی له پاش هاتنه‌وه‌ی بۆ تونس ده‌ڵێت” تكایه مهمچوێنن به ئیمام خومه‌ینی به‌ڵكو بمچوێنن به ئۆردوگان” ئه‌م ووته‌یه تهئكیدكردنهوهیهكی ناراسته‌وخۆیه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ هێزو ره‌وتێك نه‌خوازێت هه‌وڵی دزینی شۆرشی نوێ بدات و دوباره توندره‌وی ئاینی و مه‌زهه‌بی به‌رهه‌م بهێننه‌وه، ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی ئیسلامیش د.علی قه‌ره‌داغی لهبانگهوازهكهیدا بۆ گه‌لی تونس و جیهانی عه‌ره‌بی هوشیاریدا به‌وه‌ی كه ئاگاداربن “شۆرشهكهتان نه‌دزرێ” دیاره هه‌وڵ هه‌یه بۆ دزینی شۆرش و به‌لارێدابردنی جوڵه‌جوڵی شه‌قامه‌كان، به‌ڵام ئه‌مریكا وه‌ك هێزێك رادیكاڵانه كارده‌كات نه‌خشه‌ی سیاسی خۆرهه‌ڵات ده‌ستكاری بكات و ئه‌م ده‌ستكاریكردنه‌ش ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك ئێران نابوێرێت به‌ڵكو راسته‌وخۆ له‌ناو چه‌قی گۆرانكاریهكهدا دای ده‌نێت، هه‌ر ئه‌م مه‌ترسیه‌شه كه وای له ئێران كردووه به‌و جۆره مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی راپه‌ریوو شه‌قامی میسریدا، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی كه بۆ میسر پێی خۆشه بكرێت له‌سه‌ره‌وه‌و ببێت به ووڵاتێكی دیموكراسی ره‌نگه بۆ خۆی به توندی نه‌فی بكات!
میسر .. رمانێك هاوشێوه‌ی بلۆكی سۆسیالیستی
ئه‌وه روونه میصر ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی ئه‌فریقی تۆتالیتاری شاراوه‌یه، ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتخوازی ئاشكرایه، لێ ساخته‌كار، له ژێره‌وه دۆستی ئیسرائیل و له‌سه‌ره‌وه نه‌یاریه‌تی، چه‌ندین خولی سه‌رۆكایه‌تی به خۆوه بینیوه‌و خول به خول مه‌وداكانی ئازادی به‌رته‌سك ئه‌كاته‌وه به‌ره‌و دیكتاتۆری، میصر هه‌ر خاوه‌نی هه‌زاران فیلمی میصری و سینهماكارو موتریب نیه،خاوه‌نی ده‌یان ده‌زگای توندوتیژی ئه‌منی و قهمعیه دژی نه‌یاره‌كانی و بۆ پاراستنی شكۆی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، له پاش “محمد علی پاشا” كه درێژترین خولی ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێمی شارستانیه‌تی ئه‌هرامه‌كان و فیرعه‌ونه‌كانی بینیوه (1805-1848) كه هه‌شتا ساڵ ژیا‌و 43 ساڵ حوكمی میصری كرد “محمد حوسنی موباره‌ك”یش خاوه‌نی درێژترین حوكمه، كه ته‌مه‌نی ئێستای 83 ساڵه‌و ئه‌وه 30 ساڵیشه حوكم ئه‌كات، وه‌ك هاوڵاتیه‌كی میصری ووتی، به‌نیازه وه‌ك فیرعه‌ونی گه‌وره خۆی له حوكمرانیدا مۆمیابكات.
پێش موباره‌ك، هه‌ریه‌ك له “محمد نجیب” 1953 بۆ 1954 ته‌نها یه‌ك ساڵ حوكمی كردووه، “جمال عه‌بدولناصر” دامه‌زرێنه‌ری میصری مۆدێرن 1954-1970 ته‌نها 16 ساڵ، “محمد ئه‌نوه‌ر سادات” 1970- 1981، 11 ساڵ حوكمرانی كردووه تا ئه‌وكاته‌ی خالید ئیسلامبولی تیرۆری كرد. حوسنی موباره‌ك 30 ساڵه له حوكمرانیه‌كی قۆرخكراوو داخراودایه‌و ئاگای له زۆرینه نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ی كردویه‌تی و بڕێك جێگای شانازی سیستمهكهیهتی، له قوتونانی رێكخراوی ئیخوان موسلیمینه به شێوه نادیموكراسیهكهی، ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین روو ئه‌دات هاوشێوهیهكه به بلۆكی سۆسیالیستی و ده‌وڵه‌ته‌كانی ناو یه‌كێتی سۆڤێت، بۆیه هه‌موو ووڵاتانی ناوچه‌كه‌ی دوچاری فۆبیای هه‌ڵوه‌شانه‌وه كردووه، ئه‌وه‌ی سه‌رقاپی ئه‌م گه‌نده‌ڵی و تۆتالیتاریزم و دیسپۆتیزم و ئیحتیكاره گه‌وره‌یه‌ی جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی هه‌ڵدایه‌وه نه سه‌دام بوو نه ئهمریكاو نه بنلادن، به‌ڵكو محمد بوعزیزی تونسی بوو، كه‌نجه خێرلهخۆنهدیوهكهی نه‌وه‌ی گاندی، سومبولی قوربانیانی تونسی بوو كه به‌راستی ئاگری جه‌سته‌ی بوویه مه‌شخه‌ڵێكی گه‌وره بۆ ریفۆرم و نوێبونه‌وه.
ئاخر مه‌رج نییه هه‌موو گۆرانێكی گه‌وره‌و ته‌كانێكی مێژوویی ته‌نها پیاوه گه‌وره‌كان ئه‌نجامی بده‌ن، بوعزیزی مناڵ بوو لێ به گه‌وره‌یی جێی هێشتین، جۆن گه‌ره‌نگ پیاوه ره‌شه دڵسپیهكهی سودانیش هه‌مان شۆرشی رهنگرێژكرد بۆ باشوری سودان و سه‌ربه‌خۆیی.
“میخائیل گۆرباتشۆف”ی دوا سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤێتیش به به‌رنامه‌ی “گلاسنۆست برۆیسترۆیكا”كاتی خۆی هات و سه‌رقاپی یه‌كێتی سۆڤێتی هه‌ڵدایه‌وه‌و بۆیه‌كه‌مجار جاڕی شكستی بلۆكه‌كه‌ی راگه‌یاند له نه‌بوونی كار‌و هه‌ره‌سی فیكر‌و سیاسه‌ت و دیبلۆماسیه‌ت و قه‌رزاری و شكستی ئابوری. له‌و كه‌وتنه‌وه روسیا به هێزێكی ئابوریانه‌ی گه‌وره‌وه هه‌ستایه‌وه‌و بویه‌وه به جه‌مسه‌رێكی به‌هێز.
• له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 704 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
• Asolm2002@yahoo.com