فه‌شه‌لی دروستکردنی سوڵته‌ی کوردی
رزگار حه‌سه‌ن له – سوید- ه‌وه
له میژووی کوردا، یه‌که‌م هه‌وڵی دروستکردنی سوڵته‌ی سیاسی کوردی شکستی هێنا!!، شکستی سوڵته‌یه‌کی سیاسی که بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی و متمانه‌ی ته‌واوی میلله‌تی هه‌بێت. ئه‌وه‌ش راست نییه که بێژن کورد ناتوانێت حکومه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رێت، کورد میلله‌تێکی به توانا‌و لێهاتووه به‌ڵام پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی رێگره له دروستکردنی سوڵته‌ی سیاسی و دروستکردنی هه‌ویه‌تی میللی بۆ میلله‌ته‌که.
کورد ماوه‌ی بیست ساڵه بۆ یه‌که‌م جار له ههڕێمێکدا حکومڕانی خۆی ده‌کات و له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانیوه ئیداره‌یه‌کی حکومی دروست بکات که جێگه‌ی متمانه‌ی میلله‌ت بێت به‌ڵکو جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌ندامانی حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه. ئیداره‌یه‌کی په‌ڕپووت، وه‌زعێکی سیاسی شڵه‌قاو، جیاوازی نه‌کردن له نێوان ماڵی میلله‌ت و ماڵی حیزب.
حکومه‌ت، ده‌سه‌ڵات، میلله‌ت، وڵات هه‌موو ئه‌مانه ئاستی هوشیارییه !، هوشیاری له سوڵته‌ی میلله‌تێک، دیدی هێزه سیاسییه‌کان، لێپرسراوی تاک و کرده‌وه‌کانی له کۆمه‌ڵگادا، هه‌موو ئه‌مانه به شه‌و و رۆژێک دروست نابن به‌ڵکو پڕۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وامی فێربوون و گۆشهکردنه و به تایبه‌تی میراتێکه که له نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی تر ده‌مێنێته‌وه که کورد ئه‌و ( میرات ) هی نییه، بۆشاییه‌ک هه‌یه، له حاڵه‌تی دووه‌م یا ئه‌وه‌تا ئه‌و بۆشاییه پڕده‌کرێته‌وه به‌وه‌ی که نوخبه‌یه‌کی خاوه‌ن مه‌عریفه‌ت و شاره‌زا و خاوه‌ن زانیاری کاروباری میلله‌ت ده‌گرنه ده‌ست که ده‌زانن چۆن میلله‌ت ئاراسته‌ی ئه‌و ئاسۆیه ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش له واقیعی کورده‌وه دووره چونکه کورد تا ساڵانی 40-60 له ده‌ست نوخبه‌دا بوو، پاشان که‌وته ده‌ست عه‌شایر و که‌سانی به‌ناو شۆڕشگێر که له رێگای حیزبه‌وه به‌رزبوونه‌وه بۆ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات.
گه‌نده‌ڵی ئیداری حکومی، نه‌ک له کوردستان به‌ڵکو له هه‌رشوێنێک بێت، هۆ سه‌ره‌کییه‌که‌ی له ئه‌نجامی پێکهاته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه. گه‌ر له کوردستان هه‌وڵی چاکسازی بدرێت، له رۆژگاری ئه‌مڕۆکه پێکاهاته‌ی هه‌یکه‌لی سیاسی که سوڵته‌ی کوردی لێ پێکهاتووه رێگره له به‌رده‌م هه‌موو چاکسازییه‌کدا. دوو حیزب که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی له ژێرده‌ستدایه به شێوه‌یه‌ک بینا کراوه که مه‌جالی چاکسازی تێدا نییه، نیزامێکه رێگا به چاکسازی نادات، وه‌هه‌روه‌ها هه‌ردوو حیزبه‌که هه‌یکه‌لی به شێوه‌یه‌ک پێكهاتووه که له ناوخۆیدا مه‌جالی چاکسازی تێدا نییه.
شێوازی ده‌ستوری وڵات بۆ حکومڕانی و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌کان چاره‌نووسسازه له بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی ئه‌و میلله‌ته. هه‌وڵده‌درێت و هه‌وڵدرا که ده‌ستور بۆ حکومه‌تێکی کوردستانی دابنێن.
یه‌کێک علومی سیاسی بخوێنێت، فێری ده‌که‌ن چ جۆره مۆدێلێکی سیاسی له کۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌بووه و شێوه‌کانی حکومڕانی و ده‌ستوری وڵاتان چۆنه و تایبه‌تمه‌ندی هه‌ریه‌که‌یان چییه، چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک و ئامڕازێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ته به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ( له دیموکراتی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بێژن ته‌نها میلله‌ت خۆی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ته).
مۆدێلی سیاسی کوردستان وه‌ک ده‌بینرێت چۆنه: من سه‌رۆک عهشێرهتم و هه‌موو عه‌شیره‌ته‌که‌م ده‌بێت له ژێر ده‌ستی مندا بێت، دوایی هه‌موو خه‌ڵکی گونده‌که‌م ده‌بێت له ژێرده‌ستی مندا بێت، دوایش هه‌موو عه‌شیره‌ته‌کانی ناوچه‌ی ده‌وری گونده‌که‌م ده‌بێت له ژێرده‌ستی مندا بێت. ئه‌مجا دوایی هه‌موو عه‌شێره‌ته‌کانی ئه‌و میلله‌ته‌ی که منی تیا ده‌ژیم ده‌بێت له ژێرده‌ستی مندا بێت. ئه‌م شیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ره‌مییه له سه‌ر شێوه‌ی هه‌ره‌می فیرعهنهکانه. باش له یادمه کاتێک که کاک هوشیار زێباری له سه‌ره‌تا که بوو به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێراق به رۆژنامه‌کانی غه‌ربی گووت: نیزامی سه‌ددام شێوه‌یه‌کی هه‌ره‌می هه‌بوو، هه‌موو نیزامێکی هه‌ره‌می که شوێنێکی رووخا هه‌موو نیزامه‌که ده‌رووخێت.
له کوردستان هه‌وڵیاندا که ده‌ستور بۆ حکومه‌تی هه‌رێم دابنێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ک دروستکرا. دکتۆر نوری تاڵه‌بانی پاش یه‌ک دوو ساڵ کارکردن له لیژنه‌که‌دا له نائومێدی وازی هێنا و کشایه‌وه و له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی وتارێکی بڵاوکرده‌وه و چوو له ماڵی خۆی دانیشت. چونکه بێ هوده بوو. له لیژنه‌که‌دا هه‌وڵیان ده‌دا جلوبهگێک بدوورن که پڕ به له‌شی موقهداساتهکانیان بێت نه‌ک ده‌ستورێک بۆ ئایندهی سیاسی میلله‌تێک دابنێن. ئه‌و ده‌ستوره که‌موکوڕییه‌کی هه‌ر زۆر زۆری تێدایه و نزیک ده‌بێته‌وه له گاڵته‌جاری و کۆمیدیای ده‌ستوری سیاسی چونکه زۆر شتی گرنگی تێدا نییه و باسی تێدا نه‌کراوه که په‌یوه‌ندی به موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه بێت و که ده‌بێت ده‌سنیشان بکرێت.
هۆکاری سه‌ره‌کی فه‌شه‌لی بۆ یه‌که‌م جار دروستکردنی سوڵته‌ی کوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌قلیه‌تی عه‌شایری، خێڵێتی میلله‌تی کورد. هه‌ر له‌م دوو هۆکاره‌وه ئه‌نجامه‌کانی تر سه‌رچاوه ده‌گرن، وه‌ک گه‌نده‌ڵی، به‌کارنه‌هێنانی توانای تاکی میلله‌ت، دوورخستنه‌وه‌ی پسپۆران و شاره‌زایان له ئیداره‌ی حکومه‌ت، نامۆ بووونی میلله‌ت به حکومه‌ته‌که‌ی، حکومه‌تێكی لاوز، حکومه‌تێکی بێ ده‌سه‌ڵات و بێ ئیراده.
سوڵته‌ی سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی پاش ئه‌زمونێکی درێژ ئه‌مڕۆ هه‌ست به نوقسانییه‌کانی ده‌کات، هه‌ست ده‌کات لاوازه، هه‌ست ده‌کات میلله‌ت ناڕه‌زایه. بۆیه دوو بابه‌تی ئاسانی وه‌ک به‌ژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه و ره‌نجی شه‌هیدانی به بارمته گرتووه. له جیاتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان که به‌روڕووی ده‌بنه‌وه ده‌چێت ئیستیخلالی هه‌ستی نه‌ته‌ویی و رۆحیه‌تی شه‌هیدان ده‌کات تا بتوانێت میلله‌ت بۆ لای خۆیان رابکێشن. ئه‌مه‌ش هه‌وڵیکی هه‌رزانبه‌هایه. وه‌ک ده‌بێژن سیاسه‌تکردن بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ موشکیله. هیچ کاتێک کۆمه‌ڵگا بێ موشکیله نابێت، موشکیله‌یه‌ک چاره‌بکرێت دانه‌یه‌کی تر سه‌رهه‌ڵده‌دا. ئه‌رکی سیاسه‌ته که چاره‌ی بۆ بدۆزێته‌وه.