ئێواره‌یه‌ک تیایدا ده‌گه‌ڕێمه‌وه
شیعری : عه‌بدوڵا سڵێمان ( مه‌شخه‌ڵ )
ئێواران من ده‌مامکی پیاسه‌کانم لا ئه‌ده‌م و
له‌گه‌ڵ سنه‌وبه‌ره‌کانی ته‌نیاییدا،چیرۆکه‌کانی عه‌شق ئه‌خوێنینه‌وه
باوکم یاری به گۆپکه‌ی مه‌مکه‌کانی مانگ ده‌کات و
که‌ڵه په‌نجه‌ی خۆی ده‌مژێت.
ئێواران ده‌چم به‌ره‌و پیری دایکم
که زه‌مبیله‌یه‌ک خه‌فه‌تی له‌سه‌ر شانه و له‌ناوه‌ڕاستی کۆڵانا لێی وه‌رده‌گرم
به‌ده‌م هه‌ناسه سوارییه‌وه‌ده‌ڵێت ” مه‌عز بۆ خوا ئه‌وه له کوێن ؟”
ئێواران شه‌قامه‌کانی خه‌یاڵم پڕن له گڵۆپی ڕه‌ش و
له گۆڕستانی هه‌ڵگێڕاوه و له‌باخچه‌ی پیر و هه‌تاوی نه‌خۆش
ئێواران گۆرانیم بیر ده‌چێته‌وه و ده‌بم به پیاوێک له ته‌م و
پیاسه‌یه‌کی بێ دایک و باوک هه‌ڵئه‌بژێرم و
به‌جووته ده‌چینه سه‌رووی دوکانه‌که‌ی مه‌لا ڕه‌حیم و (1)
کیلۆیه‌ک عه‌شق له عه‌زه‌خانم ئه‌کڕین.(2)
سوراوێک بۆ کۆتری خه‌م و
ستیانیش بۆ کچه‌کانی خه‌یاڵم.
من ئێوارانم شارێکه قه‌ره‌باڵغ
پڕه له ڕێبواری مردوو
پڕه له عه‌شقی سه‌رگه‌ردان
پڕه له خۆشه‌ویستی شه‌که‌ت و
پڕه له گۆمی خنکاو و(3)
پڕه له چاڵی غه‌در و له پیریی بێکه‌سیی
من ئێواران به ناسنامه ده‌چمه ده‌رێ
له جیاتی هه‌ویه‌ی ته‌له‌به
دڵی چۆله‌که‌یه‌ک ده‌که‌مه گیرفان و
به‌خه‌ونێکی ساده و ساکاری منداڵیم
قژی سپی قه‌سیده‌یه‌ک داده‌هێنم
دایکیشم له‌ولاوه ده‌ڵێ”یاڵڵا خێر بێ،دیسان بۆ کوێ؟،به‌م ئێواره خۆڵه‌مێشییه
با سێبه‌ره‌کانت نه‌به‌ن بیده‌نه ده‌م ئاوی دیجله”
باوکم هه‌ر ختووکه‌ی مانگ ده‌دات و که‌ڵه په‌نجه‌ی خۆی ده‌مژێت
دیسانه‌وه دایکم جه‌سته‌م ئه‌نێرێته بازاڕه‌که و ده‌سکێ که‌ره‌ویسی ده‌وێت
منیش ڕوحم له‌نێو ئه‌و ئێواره‌یه‌دا
گوێ له مه‌رام و له سکاڵا و له گله‌یی و گازانده‌ی شه‌قامێک ده‌گرێت
له گریانی گوڵێکی ژاکاو ئه‌ڕوانێ و
فرمێسکی ماسییه‌ک ئه‌سڕێت
خه‌ونێک بۆ پاسارییه‌ک لێک ده‌داته‌وه
سه‌یری ناو له‌پی کچێکێ پۆلی دووی ناوه‌ندی ده‌کات
گینگڵی قه‌یره کچه‌کان ده‌ژمێرێ
کاتژمێرێ له‌سه‌ره‌ی پاس ده‌وه‌ستێت و
جگه‌ره‌یه‌کیش له‌وه‌هم به‌با ده‌دات
ئێواران ڕوحم له‌سه‌ر کۆڕنیشی ته‌نیایی عومرا داده‌نیشێ و
چیلکه‌ی گزنگ له عه‌ردی خه‌یاڵ وه‌رئه‌دا و
هه‌ستی ده‌داته به‌ر نوری خۆشه‌ویستی
من ئێواران له نێو تابلۆیه‌کی دالی ده‌گه‌ڕێمه‌وه لای غوربه‌ت(4)
له‌باڵه‌خانه‌کانی سه‌رما چه‌ند پشکۆیه‌ک له گۆرانییه‌کی خنکاودا هه‌ڵده‌گرم و
دێمه‌وه به‌رده‌م بارینی گه‌ڵاکانی یاده‌وه‌ری
دێمه‌وه سه‌ر که‌لی سێکانیان و ئه‌گریم(5)
دێمه‌وه و گشت دووشه‌ممه‌کان وه‌ک ڕۆژنامه لوول ئه‌که‌م و ده‌یخه‌مه بن باڵی زه‌مبوور
قه‌ڵه‌متۆزێکی نه‌ونه‌مام ده‌نێرم بۆ سینی و زه‌رف(6)
شوێنی ڕۆژه کزه‌کانی ساڵه ڕه‌شه‌کان هه‌ڵده‌گرم و بیرێکی خێرله‌خۆ نه‌دیوو ده‌دوێنم
من ئێواران له‌نێو گۆرانییه‌کی ئێوه‌وه دێمه‌وه
له شیعرێکی شاعیرێکی نه‌ناسراوه‌وه دێمه‌وه
له جاده‌کانی خه‌مه‌وه قردێله‌ی خه‌ون ده‌ده‌م له‌قژی کچانی ڕه‌نگپه‌ڕیوی گه‌ڕه‌که‌که‌م
من ئێواران به‌ده‌م کۆکردنه‌وه‌ی گه‌ڵای وه‌ریوی عومرمه‌وه
ئه‌هاتم له‌سێبه‌ر دارێکی سه‌ر بۆزدا
یاداشتی چه‌ند گه‌ڵایه‌کم ئه‌نووسییه‌وه و
دوواتر ده‌ستم ده‌خسته نێو گیرفانی قاپووتی خه‌یاڵ
ئه‌وسا ئه‌چووم لای سێبه‌رێکی دڵشکاو
گوێم ئه‌گرت له هه‌یاران و مه‌یارانی منداڵانی نێو کۆڵانه ته‌نگه‌کانی خه‌ونه وه‌نه‌وشه‌ییه‌کانم
” هه‌یاران و مه‌یاران
یاخوا ئازادی دابکات
بۆ فه‌قیر و هه‌ژاران”(7)
پێش تاریکیش بۆ ئه‌وه‌ی دایکم لێم نه‌ڕه‌نجێ
ئه‌هاتمه‌وه سه‌ر کۆلانه ڕیشنه‌که‌ی شاره‌که‌م و
نیو سه‌عاتێک له‌گه‌ل کوڕ و کاڵی گه‌ڕه‌ک
چه‌پڵه‌مان بۆ کۆتره‌کانی خه‌م لێده‌دا
ئێواران ده‌بووم به‌گه‌ڕیده‌ی خه‌یاڵ و
له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی عیشق مورووی ڕه‌نگاوڕه‌نگی خه‌ون و
کلوکلدانی خۆشنوودی و
سابونی بۆن پڕ ئازادی و
مه‌جله‌مه‌ی خۆشه‌ویستی
خه‌نه‌ی خۆزگه و قه‌نه‌فڵی هیوا و ئاواتم ده‌گێڕا
خه‌یاڵه خه‌یاڵه خه‌یاڵ
خه‌یاڵی په‌ڕینه‌وه به‌سه‌ر پردی فه‌نا
خه‌یاڵی دانووسان له‌سه‌ر مێزی پیریی
خه‌یاڵی سازشکردن له‌سه‌ر عیشق
ئێوارانێک تیایدا دێمه‌وه
گه‌ر که‌سێکتان بینی چاوی مانگ ده‌ڕێژێ ..ئه‌وه منم
گه‌ر ” با ” یه‌کتان بینی هێمن یاری به‌قژی کچانی خانزاد و 11 ی ئازار و جمهوری ده‌کات..ئه‌وه منم (8)
گه‌ر له‌سه‌ر مێزی یانه‌یه‌ک له‌شه‌وێکی فره سه‌رخۆش
گۆرانییه‌ک بۆ سه‌ر به‌رزه دارێک فڕی..ئه‌وه منم
گه‌ر تیشکێکی وه‌نه‌وشه‌یی خۆی له‌فولکه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی وه‌ردابوو ..ئه‌وه منم(9)
گه‌ر بارانێک له‌چله‌ی هاوین دایکرد و
ته‌زره کوت خاکی قه‌سپۆکی ئێره‌ی کوتا ..ئه‌وه منم
ئه‌گه‌ر شه‌وێک له‌ده‌نگی شیعرێکی دڵته‌نگ هاتنه خه‌به‌ر ..ئه‌وه منم
ئێوارانێک تیایدا دێمه‌وه هه‌تا ماچی یه‌که به‌یه‌که‌تان بکه‌م.
20/12/2008
ڤانکۆڤه‌ر/ که‌نه‌دا
ژێرنووس :
(1) پیاوێکی ناسراوی شاری که‌رکووکه و بنیادنه‌ری گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیماوه‌یه.
(2) پیاوێک بوو له ڕێز و خۆشه‌ویستی.
(3) هێمایه بۆ گۆمه خنکاوه‌که‌ی پشت گۆڕستانه‌که‌ی ڕه‌حیماوه.
(4) مه‌به‌ست سلڤادۆر دالی هونه‌رمه‌نده .
(5) که‌لێکه (زنجیره گردێکه) ده‌ڕوانێته سه‌ر گوندی سێکانیان و گێڵگه نه‌وته‌کانی باباگورگوڕ.
(6) یارییه‌کی دێرینه له‌شه‌وانی مانگی ڕه‌مه‌زان گه‌رموگوڕییه‌کی زۆر به‌خۆوه ده‌بینێ.
(7) پاڕانه‌وه‌یه‌کی فۆلکلۆری-ئاینییه بۆ بارینی باران.
(8) سێ قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی کچانن له که‌رکوک.
(9) فولکه‌یه‌که له‌سه‌ر به‌رزاییه‌کانی ته‌په‌یه له‌سه‌ر ڕێگای که‌رکوک – هه‌ولێر.
تێبینی : ئەم شیعرە لەڕۆژنامەی هەواڵ ژمارە 409 ی ساڵی 2011 بڵاوکراوەتەوە.